مۆڕاڵ و شارستانیه‌تی پێنتاگۆن 
جوتیار
Jutyar91@yahoo.com


مۆڕاڵ چه‌مكێكی وابه‌سته‌یه‌ به‌ نه‌ریتوو به‌رخورده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مرۆڤ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ بونیادێكی ویژدانی ده‌به‌خشێته دیارده‌كان ،مۆڕاڵ ده‌رهاوێشته‌ی سروشتی ئازار‌ه‌كانی ئینسان و سه‌رله‌به‌ری مێژوو‌ه‌كه‌یه‌تی،ئایا مۆڕال چ ڕۆڵێكی بینی له‌ ململانێی نێوان شارستانیه‌ته‌كاندا ، له‌ شه‌ری چینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ، له‌ مێژووی جه‌نگه‌كاندا، ئه‌وانه‌ ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكن كه‌ (مۆڕاڵ) د‌ه‌توانێت مێژوویان هه‌م جوان و ‌هه‌م ناشیرین بكات، ئایا چه‌مكی مۆڕاڵ ده‌توانێت چیمان پێبڵێت كاتێك مرۆڤ له‌ خه‌سڵه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی داده‌شۆرێت و ده‌بێت به‌و كائینه‌ی كه‌ هیچ دڕنده‌یه‌ك ناتوانێت به‌رگه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی بگرێت ،به‌ دڕنده‌بوونی ئینسان هه‌موو ئه‌و وێنه‌ جوانانه‌ له‌ میمۆریماندا ده‌سڕێته‌و‌ه‌و لا ده‌بات كه‌ هه‌زاران ساڵه‌ بوون به‌ به‌شێك له‌ ستاتیكای ئنسانیبوونمان ..
به‌ڵێ مۆڕاڵ ئه‌و ڕنگه‌ جوانو سه‌رنج ڕاكێشه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵتی ئه‌مریكا له‌ كه‌ڤاڵه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی مێژووی خۆیدا ده‌ریهێناوه به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگای ئینسانی .
من هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌ له‌ زیهمدا دێتو ده‌چێت ، كه‌ به‌ڕاست ئه‌وه‌ پێكهاته‌ی واقیعی كه‌سێتی تاكی ئه‌مریكییه‌ ئاوا شه‌ڕانگێزو خاڵییه له‌ مۆڕاڵ یاخود ئه‌مه‌ كولتورێكه كه ‌( پێنتاگۆن ) فه‌رزی كردۆته‌ سه‌ری، من بۆیه‌ پێنتاگۆن وه‌ك شارستانیه‌ت پێناسه‌ده‌كه‌م چونكه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ هه‌ڵگری هیچ شارستانیه‌تێك نییه‌ جگه‌ له‌ كولتوری شه‌ڕو زمانی وێرانكاری ،
به‌ درێژایی مێژووی ئنسان هیچ شارستانیه‌تێك هێنده‌ی( شارستانیه‌تی پێنتاگۆن) وێنه‌ی دڕنده‌یی ئنسانی نمایش نه‌كردووه‌، ئه‌و شارستانیه‌ته‌ هه‌ڵگری دڕیژخایه‌نترین كولتوری مرۆڤ كوشتن و به‌ خوێناویكردنی سیما جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئینسانییه‌‌ ، له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌و زه‌مینه‌ چه‌وسانه‌وه‌و كوشتنی مرۆڤ به‌هێز بوبێ (شارستانیه‌تی پێنتاگۆن) وه‌ك كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵی تیادا هه‌بووه ،له‌ هه‌ر شوێنێك ئینسان، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌مایه‌تیه‌كی ئیتنی و دینی ئیهانه‌تی پێكرابیت و كه‌رامه‌تی ژێر پێخرابێ له‌وێ كولتوری شه‌ڕانگێزی ئه‌مریكی جێگیره‌و تیایدا گه‌شه‌ ده‌كات..چۆن له‌ هه‌رشوێنێك دین و ئیلاهیه‌ت به‌هێز بێت دواكه‌وتوویش ده‌بێته‌ فه‌رهه‌نگێكی مه‌زن ، ئاوهاش به‌ هێزبوون و فراوانبوونی مرۆڤكوشتن له‌ مێژووی تازه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا وابه‌سته‌یه‌ به توانای داهێنه‌رانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای مه‌رگی ‌ (شارستانیه‌تی پێنتاگۆن).
ئه‌و شارستانیه‌ته‌ ته‌نها هه‌ڵگری یه‌ك ئه‌نگیزه‌و خولیایه‌ ئه‌ویش ( ژیان له‌سه‌ر مافی ئه‌وانیتر،)ئه‌و په‌یامه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ به‌نه‌فره‌تكردنی مێژووی ئنسان بووه .
كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراوه له‌ به‌رامبه‌ر مێژوودا
كۆمه‌ڵگایه‌ك ‌كه‌ هه‌رگیز ناتوانێت له‌ ئاوێنه‌ی ویژدانی خۆیدا نادادوه‌ریه‌كان ببینێتو هه‌ست پێبكات ،كه‌ ناتوانێت له‌ واتای ڕاسته‌قینه‌ی ئینساندۆستی و به‌رپرسیارێتی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا تێبگات ، ئاخر من نازانم كه‌ سیاسه‌تكردن بگاته‌ ئاستی ئه‌و قه‌باحه‌ته‌ی دیبلۆماتكارێكی ئه‌مریكایی ببێت به‌ قسه‌كه‌ری ده‌وڵه‌تی فاشیزمی تورك و ‌به‌ بێ هۆ گه‌لی كورد به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی له‌ قه‌ڵه‌م بدات ، (جیمس جێفری )ئێكس باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ توركیا ئه‌و له‌ بیری چۆته‌وه‌ كه‌ دیبلۆماتكارێكه‌ ده‌بێت ئاستی هه‌ڵسوكه‌وته‌ سیاسیه‌كانی خۆی تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ به‌ كار بێنێت كه‌ په‌یوه‌سته به‌ سیاساتی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی تێدا ده‌كات ، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌و وه‌ك قسه‌كه‌ری ده‌وڵه‌تی فاشستی تورك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و (25) ملیۆن به‌شه‌ر له‌ توركیادا به‌ دوژمنی خۆی ناوده‌بات كه‌ ئه‌وان رۆژێك له‌ رۆژان ئه‌مریكایان وه‌ك دوژمن نه‌بینیوه‌، من پێم خۆشه(جیمس جێفری)ئه‌و راستیه‌ باش تێبگات كه‌ ئه‌گه‌ر كورد دوژمنی ئه‌مریكا بوایه‌ تۆ بۆ نه‌تبینی له‌ توركیا ئه‌مریكیه‌ك به‌ ده‌ستی كوردێك یان پێكاكایه‌ك تیرۆر بكرێت !! خۆ ئیستانبوڵ و ئه‌و شاره‌ی كه‌ تۆ نێنه‌رایه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ نا ئینسانیه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆتت تیادا ده‌كرد پڕیه‌تی له‌ خه‌ڵكی كوردو پێكاكا ، ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ بۆ كوردێك نه‌هات و پێت بڵێت میسته‌ر (جێفری) له‌ پشتی چاوت برۆیه‌ ، كه‌ ده‌یان توانی زۆر به‌ئاسانیش پێت بڵێن ، ئێستاش له‌ به‌غدا له‌ ژێر سێبه‌ری دره‌خته‌ سه‌وزو جوانه‌كاندا وه‌ك شاهیی شه‌هره‌زاد و له‌ فانتازیای هه‌زارشه‌و یه‌كشه‌وه‌دا گوێ بۆ چیرۆكه‌ دراماتیكیه‌كانی ئه‌و ژنو منداڵه‌ خێر له‌خۆنه‌دیوانه د‌ه‌گری كه‌ ده‌خرێنه‌ زیندانی فاشستو ئه‌و تۆڕانیه‌ توركانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر پشتی ئێوه‌دا پێده‌گرن و گه‌وره‌ده‌بن ، ئێوه‌ به‌ڕاستی ته‌نها له‌ شێوه‌ی ئنسان دروست بووون ئه‌گه‌رنا زه‌ره‌یه‌ك ویژدانو مۆڕاڵتان ده‌كرده‌ بنه‌مای سیاسه‌تكردنتان .
ئه‌و تۆڕانیه‌ ئه‌مریكیه‌ زۆر برینداركه‌رانه‌ قسه‌ده‌كاتو ئینسان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌تانه‌ ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌زڵومترین گه‌لی سه‌ر ئه‌و ئه‌رزه‌ ده‌یكات ، من وام هه‌ست كرد كه‌ ئه‌و قسه‌كه‌ری ژه‌نه‌ڕاڵه‌ توركه‌كان بێت ، چونكه‌ لێدوانه‌كانی به‌ لێدوانی كه‌سێكی دیبلۆماتكار ناچن ، ئه‌و تا ئه‌و ئاسته‌ قسه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌ فشار خستنه‌ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ داخستنی كه‌ناڵی ڕۆژ تیڤی و كردنه‌وه‌ی ئاسمانی كوردستانه‌ بۆ به‌ ئاره‌زوو هاتوچۆی فرۆكه مه‌رگ هێنه‌كانی سوپای تورك‌ ، ئه‌رێ به‌راست ئه‌وه‌ مه‌هزه‌له‌ی سیاسه‌ته‌‌ یان به‌ واقیع به‌ڕیخستنی پرۆسه‌ی هۆلۆكۆسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا، یان ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌شیكه‌ له‌ ڕێڕه‌وی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ مه‌زنه‌ی كه‌ كردتان به‌ دیاری بۆ مێژوو یاخود هه‌ر به‌شێكه‌ له‌و داشۆرانه‌ مۆڕاڵیه‌ی كه‌ ئه‌مریكا به‌ دڕیژایی دروستبوونی مێژووی سیاسی خۆی تێیكه‌وتوه؟!!
به‌ڕاستی شه‌رمه‌ بۆ (هینتێگتن) ئه‌و شارستانیه‌ته‌ مه‌زنه‌ فه‌راهه‌م بكات له‌ مێژووی ململانێكاندا...





 

           

 

22/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com