به رێکه‌وت، له هاتووچۆیه‌کی نێوان شاری هه‌ولێر‌و
کۆیه‌دا، به‌هاری ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ خانمێکی
ده‌شتی‌کۆیه، سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنان له
کوردستان، که‌وتینه گفتوگۆیه‌کی ساده. له‌درێژه‌ی
گفتوگۆکه به‌هۆی رێکوڕه‌وانی له قسه‌کردندا، له
بیرکردنه‌وه‌دا، له راده‌ربڕیندا، له ئازایه‌تی‌و
چاونه‌ترسیدا، وای بۆی چووم که ئه‌و خانمه
خوێندکاری خوێندنگایه‌کی به‌رزبێت، که‌چی ئه‌و
خانمه بۆی دووپاتده‌کردمه‌وه ته‌نیا تا پۆلی سێیه‌می
سه‌ره‌تایی خوێندووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی من
راوبۆچوونه‌کانی ئه‌وم پتر به‌لاوه گرنگبوو،
ئه‌وه‌نده لام گرنگ نه‌بوو ناوی بزانم، بۆیه به
خانمه‌که‌ی ده‌شتی کۆیه ناوی ده‌به‌م. دوواجار
ناچاربووم باوه‌ڕ به‌وه بهێنم که خانمه‌که‌ی ده‌شتی
کۆیه، راده‌ی هۆشیاری له راده‌ی خوێندنه‌که‌ی
به‌رزتره. ئه‌و خانمه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕی به‌خۆ بوو,
له ته‌ک براکه‌ی، گفتوگۆی ده‌کرد‌و رایه‌کانی خۆی به
راشکاوی ده‌رده‌بڕی. خانمی سه‌ربه‌ست له قسه‌کردندا،
سه‌ره‌داوی گفتوگۆی دامه‌ده‌ست، کوونپشکنی(فزولی)
پرسیارکردنی له‌مه‌ڕ واقیعی ژنان لا دروستکردم،
حه‌زمکرد بیدوێنم.
لێم پرسی: چۆن ده‌ڕوانیه زوڵم له‌سه‌ر ژنان له
کوردستان؟
وه‌ڵامیدامه‌وه: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژن دێت، هه‌مووی
خه‌تای خۆیانه. ئه‌و رایه‌م لا سه‌یر بوو. پێشم
وانه‌بوو وابێت.
لێم پرسی: باشه کچ چیبکات که باوکی به‌زۆر ده‌یدات
به‌شوو؟ ئه‌و ناچاره قه‌بوولی بکات. ئه‌گینا
ده‌یکوژن.
گوتی: توخوا کاکه مردن له‌وه خۆشتر نیه بمده‌ن
به‌شوو، به یه‌کێک، خۆم حه‌زم لێ نه‌بێت؟ به‌رده‌وام
بوو گوتی: کاکه‌گیان تۆ که‌یفی خۆته، ژن خه‌تای
خۆیه‌تی زوڵمی لێده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ژن بیه‌وێت پیاو
ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت.
حه‌زم ده‌کرد له گفتوگۆ‌و پرسیارکردن به‌رده‌وام
بومایه، به‌ڵام کورتی رێگا مه‌ودای نه‌دام، ناچار
به‌و کورته وه‌ڵامانه قایل بووم. له‌گه‌ڵ خۆمدا
که‌وتمه گومان‌و لێکدانه‌وه‌ی قسه‌کان، کورته
راستیه‌کم لا به‌رجه‌سته بوو.
گومانی تێدا نیه که باڵاده‌ستی ره‌گه‌زی پیاو
ئاوێته‌ی هه‌موو کونج‌و که‌له‌به‌رێکی پێکهاته‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بووه. باڵا ده‌ستی ره‌گه‌زی
پیاو ژێرده‌ستی ژنانی لێ که‌وتۆته‌وه. به‌ڵام له
سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه خانمه‌که‌ی ده‌شتی کۆیه راستی
ده‌کرد، ژنان خۆشیان له بوون به‌ژێرده‌سته
تاوانیان هه‌یه. به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌و رایه ئه‌مه‌گی
ژنانه له په‌یڕه‌وکردنی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری ناو
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌شداری ژنانه له حیزبی
پیاوسالاری.
ژنان دوای بیست‌ساڵ تێپه‌ڕبوون، به‌سه‌ر ته‌مه‌نی
راپه‌ڕین، به‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی به‌شداری ژن‌وپیاو
له رێگه‌خۆشکردن بۆ هاتنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه له
شاخ، بۆ گرتنه‌ده‌ستی ژیانی سیاسی له شاره‌کان،
به‌و هیوایه‌ی که ئیتر له‌باروودۆخێکی مه‌دنیانه‌ی
جیا له‌وه‌ی هی شاخ، به‌شێنه‌یی کۆمه‌ڵگه
بنیاتبنێنه‌وه، به‌ڵێنه‌کانیان بهێننه دی، که له
دروستکردنی خۆ‌شگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رده‌م
ده‌یاندا به خه‌ڵکی. که‌چی له گه‌نده‌ڵی به‌لاوه
بترازێ هیچیان نه‌به‌خشیه خه‌ڵکی، سیسته‌مێکی
عه‌شایه‌ری سه‌رده‌میان بنیاتنایه‌وه.
له خه‌بات بۆ وه‌دیهاتنی مافه‌کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری،
سیاسیه‌کان، ژن شانبه‌شانی پیاو رۆڵی سه‌ره‌کی تێدا
هه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حوکمڕه‌وا له کوردستان
له‌باتی به‌رپاکردنی کولتووری رێزگرتن له مافی مرۆڤیی
تاکه‌کان، شێوازی کوشتن‌و تۆقینیان په‌یڕه‌وکردووه.
مافی دیموکراتی پێشێلده‌که‌ن.
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه وێنای ژن، وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن هزرو
بیرکردنه‌وه، له حیسابی هیچ کام له‌و حیزبانه‌دا
نه‌بووه. حیزبه‌کان باوه‌ڕیان به به‌شداریی ژن له
ناوه‌ندی بڕیارداندا، به تایبه‌تیش له ناوه‌ندی
بڕیاردانی حیزبی‌دا نیه. ده‌بێت ئه‌مڕۆ ژن چ
ته‌مایه‌کیان به‌و حیزبانه هه‌بێت؟
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی به ناو سۆسیالدیموکرات،
که ده‌بوو ئه‌مڕۆ دوای 35 ساڵ له‌ته‌مه‌نی سیاسیی‌دا،
به‌لایه‌نی که‌م نیوه‌ی ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ژن بوایه، له کۆنگره‌ی
سێیه‌میدا له هێرۆخانی مام جه‌لالی بترازێ،
لێنه‌گه‌ڕان یه‌ک ژن بگاته پله‌ی سه‌رکردایه‌تی یان
مه‌کته‌بی سیاسی. ئایا ئه‌مه بۆ؟ پرسیاره ئاراسته‌ی
ژنانی، نه‌ک پیاوانی، ناو یه‌کیێتی نیشتمانی کوردستانی
ده‌که‌م. چونکه ده‌زانم وه‌ڵامی پیاوه‌کان چیه.
ژن له پیاده‌کردنی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی چ
ته‌مایه‌کیان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه؟ که‌سی
دیار‌و یه‌که‌می ئه‌و رێکخراوه، نه‌وشیروان مسته‌فا،
له بنچینه‌دا باوه‌ڕی به‌وه نیه له کوردستان
کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به ناوی کێشه‌ی ژن. پرسیارێک
ئاراسته‌ی ژنانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌م:
ئه‌رێ ئه‌و کابرایه راستده‌کات له کوردستان
کێشه‌یه‌ک نیه به ناوی کێشه‌ی ژن؟
پارتی دیموکراتی کوردستانیش ژنێکی، بۆ جوانی، خستۆته
ئاستی سه‌رکردایه‌تی. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له
بڕیارداندا هه‌بێت.
حیزبه‌کانی کوردستان به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێکن که
حیزب ته‌نیا موڵکی پیاوه. ئیتر نازانم ده‌بێت ژنانی
کوردستان، چ ته‌مایه‌کیان به‌و حیزبانه هه‌بێت؟ خۆ
ئه‌گه‌ر له خودی پێناسه‌و مه‌به‌ستی بیرۆکه‌ی
دامه‌زراندنی پارتی سیاسی وردبینه‌وه، تێده‌گه‌ین
که گروپه‌سته‌ملێکراوه‌کانی ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک،
هه‌ریه‌که‌ی له ئاستی خۆیه‌وه، بۆ مه‌به‌ستێکی
دیاریکراوی تایبه‌ته به کێشه‌که‌ی خۆی، له‌گه‌ڵ
ئه‌وانی تر، به یه‌که‌وه هێڵی هاوبه‌ش، له
به‌رنامه‌ی پارتێکدا دیاریده‌که‌ن‌و له‌ژێر سایه‌ی
ئه‌و پارته، بێ جیاوازی ره‌گه‌ز، ئاین، جنس
هه‌روه‌ها جیاوازی هه‌ڵکه‌وته‌ی فیزیکی، خه‌بات بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ده‌ستنیشانکراوه‌کان ده‌که‌ن.
که‌واته پارت یان حیزب پێویسته موڵکی هه‌مووان بێت.
موڵک له به‌شدارکردن له به‌ڕێوه‌بردنی حیزب، موڵک
له بڕیاردان. موڵک له هاتنه ناو کایه‌ی سیاسی‌و
به‌ڕێوه‌بردن‌و گۆڕینی کۆمه‌ڵگه.
به هه‌ندهه‌ڵگرتنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان به تایبه‌تیش
که‌سایه‌تی تاکی ژن، له زۆربه‌ی سیسته‌می سیاسی‌و
حوکمڕانی دونیا که‌م یان زۆر بووه به کو‌لتوور، ژنان
که‌م یان زۆر له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی،
ئابووری، راسته‌وخۆ وه‌ک ئه‌ندامی کارا، ناڕاسته‌و خۆ
وه‌ک پسپۆر‌و شاره‌زا، به‌شداریان پێده‌کرێت. که‌چی ژن
له کوردستان، بۆ خۆشی پیاو نه‌بێت، وه‌ک مرۆڤێکی
خاوه‌ند هۆشمه‌ندی، چاوی لێ ناکرێت.
بۆیه من مافی خۆمه، وه‌ک خانمه‌که‌ی ده‌شتی کۆیه،
ئۆباڵی سته‌م له‌سه‌ر ژن، بخه‌مه‌وه سه‌ر ئه‌ستۆی ژن
خۆی.
*کاندیدی پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه F! بۆ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ستۆکهۆڵم له سوید.
|