" ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ئامانجیان گه‌یشتن نییه به
حه‌قیقه‌ت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستییه، درووستكردنی
جوانترین شێوه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی مرۆیانه‌یه"
به‌گوێره‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه باون، رۆلان بارت
به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌قی كردووه: كه گوایه
ده‌ق ئه‌و رووه دیاره‌ی كاری ئه‌ده‌بییه، یان ئه‌و
تانوپۆیه‌یه كه له وشه‌ی ریكوپێك و به‌نێویه‌كداچوو
درووست بووه. كاری ئه‌ده‌بی ده‌بێ مانایه‌كی دیار و
ته‌نیا و پته‌و به‌ده‌سته‌وه بدات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وشه و ره‌وایه‌تی وشه ئه‌و جێكاره‌یه كه هه‌رگیز
ناڕووشێ و ئه‌و جێگیربووه‌یه كه ناسڕێته‌وه، بۆیه
ده‌بێ ئه‌و مانایه‌ی كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێ به كاره
ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی ببه‌خشێ له‌پێشدا چاك هه‌ڵیسه‌نگێنێ
و لێكیبداته‌وه، چونكه ده‌ق ده‌بێته چه‌كێك له‌ڕووی
بیرچوونه‌وه‌و شێواندن و رووگۆڕین، كه ئاخاوتن بۆی
هه‌یه له دوارۆژدا به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ. بۆیه
ده‌بینین تیۆری ده‌ق په‌یوه‌ندییه‌كی تووند‌و تۆڵ و
مێژوویی ته‌واوی به هه‌ندێ له ده‌زگاكانی وه‌كو
رێسا و ئه‌ده‌ب و فێركردن هه‌یه و ده‌ق له
به‌شداریبوون وه‌ك (نووسراوێك) و له گرێ
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك بابه‌تێكی ئه‌خلاقی ده‌بینرێت،
كه خۆی له‌به‌رده‌م رێز و ره‌چاوكردندا ده‌سه‌پێنێ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ردا زمانێكی پڕ به‌های
وا ده‌خاته‌وه، كه نه‌ده‌پێورێ نه ده‌توانرێت
ده‌ست به‌سه‌ر جه‌وهه‌ره‌كه‌یدا بگیرێت. ئه‌و له
دڵنیاییدایه.
له‌دوای ئه‌و هه‌ژانه ئه‌بستمۆلۆژیانه‌ی له بواری
زانسته په‌یوه‌نداره‌كان به ئه‌ده‌به‌وه روویاندا،
وه‌كو شێوازگه‌ری و شیكردنه‌وه‌ی گوتار و زمانه‌وانی
رسته و شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی، هه‌روه‌ها ئه‌و
بوارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی "تیل كیل" له
سیمۆتیكای ئه‌ده‌بیدا خۆیان نواند، به‌گشتی له‌باره‌ی
ده‌قه‌وه گه‌یشتینه تێڕوانینێكی دیكه، بۆ نموونه:
لای "رۆلان بارت" تیۆری نوێ بۆ ده‌ق دووره له
ده‌سنیشان كردن و سنووردانان، له لێكنزیكبوونه‌وه‌و
ده‌ستلێدانه‌وه نزیكه. ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان هه‌ر به
مه‌جازی ده‌مێنێته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر
نه‌توانینی پێناسه‌كردنی ده‌ق ده‌وه‌ستێ، چونكه ده‌ق
هه‌ر بۆچوون نییه (قه‌ڵه‌میش له‌بری ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی
ده‌ق بنووسێ، گوتار ده‌رباره‌ی ده‌ق ده‌نووسێت،
ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته ده‌ق، به‌پێی ده‌ق و
كاتێك كه ده‌ق خۆی وه‌ك ئه‌و بۆشاییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌نوێنێ، كه نه هیچ زمانێك له
هێمنیدا و نه هیچ خودێكیش وه‌كو داوه‌ر و گه‌وره و
به‌رێز و شیكه‌ره‌وه و رێنیشانده‌ر و
لێكهه‌ڵوه‌شێنه‌ر به‌جێده‌هێلێ، ئیتر ده‌گه‌ینه
ئه‌وه‌ی كه تیۆری ده‌ق له‌گه‌ڵ پرۆسیسه‌كردنی
نووسیندا نه‌بێ له‌گه‌ڵ چیتردا یه‌كناگرێته‌وه).
چه‌مكی مه‌جازی ده‌ق لای بارت پشت به‌و
به‌راودكاریانه ده‌به‌ستێت كه (میتۆد، خوێندنه‌وه،
ره‌گه‌ز، ده‌لیل، فره‌یی، ته‌كنۆلۆژیا، چێژ) له‌خۆ
ده‌گرێت.
1- میتۆد:
له میتۆددا جیاوازی نێوان "ده‌ق" و "كاری ئه‌ده‌بی"
هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی به‌هاش بێت، نه
جیاوازییه‌كی ماددییه، نه كاتییه. چونكه كاره
كۆنه‌كان به‌زۆری ده‌توانرێ به ده‌ق ناو بنرێن.
به‌ڵام گه‌لێجاران كاری ئه‌ده‌بی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌ق
یه‌كناگرێته‌وه. جیاوازی نێوانیشیان بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاره‌كه بۆخۆی پارچه‌یه‌كه له
مادده، كه‌چی ده‌ق بوارێكی میتۆدییه: یه‌كه‌مییان
به‌رده‌ست ده‌كه‌وێ، دووه‌مییان به‌ر زمان.
2- ره‌گه‌ز:
جیاوازی نێوان ده‌ق و كار ناچێته نێو رێزكردنێكی
هه‌ڕه‌مییه‌وه، یان ئه‌ده‌بی باش و ئه‌ده‌بی خراپ.
هه‌روه‌ك چۆن ناچێته خانه‌ی دابه‌شكردنی
ره‌گه‌زه‌كانی شیعر و رۆمان و شانۆ... ئه‌وه‌ی كه
ده‌ق دیاری ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌ی كاری
ئه‌ده‌بییه‌وه، ئه‌و لێكترازانه‌یه كه "دریدا"
تووشی ده‌بێ. واته لێكترازانی بیری به‌كارهێنراو و
به‌ربڵاو، لێكترازانی خودی بكه‌ر هه‌روه‌ها لێكترازانی
له‌رزۆك و تووندوتۆڵی بكه‌ر له‌سه‌ر جوگرافیای
لاپه‌ڕه‌دا. سه‌ره‌ڕای لێكترازانی خودی زمان و
لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی. ئه‌و
لێكترازانانه‌ش خۆی له خۆیدا گیروگرفتی پۆلینكاری
ده‌خولقێنن... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ق به‌رده‌وام هه‌وڵی
راكردن له چوارچێوه‌كان ده‌دات، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش
چێژ و خۆشی له ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌قلید و كاوێژكاری
وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته هاوڕێی شۆك و هه‌ژان و
به‌ربڵاوبوون و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو زۆركارییه‌ك به
تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاستی پێكهاته‌ی
زمانه‌وانییه‌وه هه‌یه.
3- ده‌لیل:
بارت پێیوایه كه كار، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی
ده‌ئاخنێته نێوان دوو مه‌دلوله‌وه: فیۆلۆژی "ئاشكرا"
و ئه‌ویتریشیان "شاراوه". به‌ڵام ده‌ق جگه له‌و
مانایه‌ی كه به‌ره‌و بیرۆكه‌ی یاری پێكردن و
پووچگه‌رایی ده‌چێ، هیچ بوارێكی دیكه‌ی نییه. ئه‌و
بیرۆكه‌یه ده‌ق له لۆژیكی تێگه‌یشتن رزگار ده‌كات و
ده‌یخاته ژێر ركێفی لۆژیكی ئیدیۆمه‌وه. كه‌واته
ده‌ق هێله‌كانی تێگه‌یشتن ناكێشێ هه‌ر ته‌نها
هێله‌كانی قه‌باره نه‌بێت، هێله‌كانی قه‌باره‌ش
ئاماژه به ده‌لاله‌ت ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته
بونیادتنه‌ری خاڵی نه‌بوون، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و توانا
ره‌مزییانه‌ی كه ده‌ق له پێچه‌كانییه‌وه له‌خۆی
گرتووه، واته به‌هۆی زۆربوون و فره‌یی مانا له‌نێو
ده‌ق، نه‌ك به ته‌نیا وێنه.
4- فره‌یی:
له‌باره‌ی فره‌ییه‌وه بارت ده‌ڵێ: كاری تاك سرووتی،
له‌گه‌ڵ ده‌ق پێچه‌وانه و دژ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌ق فره‌ییه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی بۆچوون و
فیكر، فره‌یی ده‌خولقێنێ و فره‌ییش بۆخۆی سرووشت و
بونیادی ده‌قه. لێره‌دا ده‌ق چه‌ند مانایه‌كی جیاواز
له‌خۆ ده‌گرێ نه‌ك چه‌ند مانایه‌كی وێكچوو. هه‌ر
له‌به‌ر هه‌ندێ له تواناماندا نییه ده‌ق بخه‌ینه
ژێر ركێفی خۆمانه‌وه، وك چۆن ده‌مانه‌وێ راڤه‌ی
بكه‌ین و راڤه‌كانی خۆمانی به‌سه‌ردا بسه‌پێینین.
كه‌واته بۆ راڤه‌كردنی ده‌ق هیچ رێگه‌یه‌كمان
له‌پێشدا نییه، جگه له ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌ق نه‌بێ
(بۆیه كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌رچه‌ند بیری لێبكه‌نه‌وه‌و
بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌و ناگیرێ و هه‌میشه
به‌نێویاندا ره‌تده‌بێ و لێیان تێده‌په‌ڕێ) هه‌ر
ئه‌وه‌شه وا له ده‌ق ده‌كات به نه‌مری بمێنێته‌وه،
چونكه ده‌ق به ته‌نیا یه‌ك مانا ناسه‌پێنێته سه‌ر
خه‌ڵكانێكی جۆراوجۆر، به‌ڵكو چه‌ندین مانای جۆراوجۆر
ده‌خاته به‌رده‌م تاكه كه‌سێ. كه‌واته ده‌ق
له‌گه‌ڵ كاری ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فه تاك لایه‌نه‌كاندا
له دژایه‌تییه‌كی جه‌وهه‌ری دایه. ده‌ق جێبه‌جێكراو
و ئاماده‌كراو و كۆتاییدار و له قوتوكراو نییه.
5- ره‌گه‌ز:
ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه‌ی كه ده‌كه‌وێته به‌ر
ده‌ستمان به جیهانه‌وه به‌نده و له‌و
رێگه‌یه‌شه‌وه نووسه‌ر كاره‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێ،
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه خوێندنه‌وه بخرێته
نێو قالبی رێزگرتنی ئه‌و مانایه‌ی كه نووسه‌ر
مه‌به‌ستیه‌تی، چونكه ئه‌وه‌یان دژی نوێخوازی
ده‌وه‌ستێ. به‌ڵام ده‌ق شۆڕش به‌سه‌ر ئه‌ده‌بدا
به‌رپا ده‌كات، زمانی نووسه‌ر تێكده‌شكێنێ و دووباره
دابه‌شی ده‌كاته‌وه و دایده‌ڕێژێته‌وه، وه‌ك چۆن
نووسه‌ر ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌كات. به‌ڵام
له ده‌قدا نووسه‌ر بوونی نییه، ته‌نها ساتی
به‌رهه‌مهێنان نه‌بێ، نه‌ك ساتی كۆتایی به‌رهه‌مه‌كه
(ئه‌و شته‌ی كه مه‌سه‌له‌ی راستگۆیی و بڕوای ئه‌خلاقی
ئه‌ده‌بی، ئاشكرا ده‌كات). ئه‌و نووسه‌ره‌ی یان ئه‌و
"من"ه‌ی كه ده‌ق ده‌نووسێ وه‌كو بارت ده‌ڵێ: جگه
له منێكی وه‌ره‌قه‌یی، چیتر نییه.
6- خوێندنه‌وه:
ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی به‌كاری ئه‌ده‌بییه‌وه
په‌یوه‌سته، بۆ خوێنه‌ر ئیستهلاكی و گرێدراوه به
حه‌رفییه‌تی ده‌ق و ماناكه‌یه‌وه و كاره
ئه‌ده‌بییه‌كه بۆی نییه رۆڵی ده‌ق وازی بكات. له
روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌ق خوێندنه‌وه‌یه‌كی
به‌رهه‌مهێنه‌ری بنه‌ڕه‌تییه له پێگه‌یاندن و گۆڕینی
خوێنه‌ر بۆ نووسه‌ر، ئه‌ویش كاتێك به‌رهه‌می ئه‌و
ده‌قه له رێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و وه‌رگرتنی
پۆزه‌تیفانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
7- چێژ:
چێژ به پێچه‌وانه‌ی كاری ئه‌ده‌بی ئیستهلاكییه‌وه
به په‌یوه‌ندییه‌كی تووند و تۆڵه‌وه به ده‌قه‌وه
گرێدراوه. ده‌قیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه به
چێژه‌وه ده‌لكێ. ته‌نانه‌ت هێندێجاران چێژ ده‌بێته
هۆی ژیاندنه‌وه‌ی ده‌ق، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌رزه‌ك و
یاری كردن به وشه و فره ده‌لالییه‌وه، كه
هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ژیاندنه‌وه‌یه... رۆڵ و
په‌یوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر (نووسین و
خوێندنه‌وه) هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه، تا ئه‌و سنووره‌ی كه
تیۆری ده‌ق و چێژی ده‌ق ده‌بنه دژی زانست و
راپۆرتكارییه‌كانی زانست.
|