بۆ گه‌یاندنی جوانییه‌كانی سروشتی كوردستان و
تواناكانی خه‌ڵكی كورد به‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته.
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له
وڵاتی سوید ده‌كاته‌وه، له باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه
رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست خزمه‌تكردنه
به‌تواناهونه‌رییه‌كان و خزمه‌تكردنی هونه‌ر و له‌م
رێگایه‌شه‌وه گه‌یاندنی جوانییه‌كانی ژیانی ساده‌یی
گوند نیشینانی كوردستان به‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه.
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی ئه‌گه‌رچی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی
شۆڕشگێرو سیاسی ناسراوه و مێژوییه‌كی دریژی خه‌باتی
هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسه‌رێكی به‌تواناو
خاوه‌نی به‌هره‌ی هونه‌ریی شێوه‌كارییه كاتێك
سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه ده‌كه‌ی دیواری
سه‌رجه‌م ژووره‌كانی رازاوه‌یه به‌چه‌ندین تابلۆی
سه‌ره‌نج راكێش به سروشت و جوانی ژیانی خه‌ڵكی
كوردستان، ئه‌م پیاوه ئێستا له‌سوید دور له‌وڵاتی خۆی
ده‌ژی به‌ڵام كه‌چویته ئه‌ودیو دیواره‌كانی ماڵه‌كه‌ی
و به‌ناو ماڵه‌كه‌یدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت هه‌ست
به‌وه‌ده‌كه‌ی كه پێشاناگایه‌كی كورده‌واری له‌ناو
شاره‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێیت تابلۆی دیواره‌كانی
ماڵه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی بدوێت خۆیان چیرۆك
گه‌لێكی جوان و چۆنیه‌تی به‌سه‌ر بردنی ژیانی
گوندنشینانی كوردستانت پێده‌ڵێن. تابلۆكانی
له‌غوربه‌ته‌وه ئه‌تبه‌نه‌وه ناو سروشتی وڵات و
مه‌ودا دورییه‌كان نێوان سوید و كوردستانت پێ ته‌ی
ده‌كه‌ن و جارێكی تر ئاره‌زوی ژیانی پڕ له‌كامه‌رانی
كورده‌واریت بیر ده‌هێننه‌وه تابلۆكان سه‌لمێنه‌ری
ئه‌وه‌ن كه رۆحی ئه‌م پیاوه نیگار كێشه ئێستاش
ئاوێزانی ژیانی وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌به‌كارهێنانی
ره‌نگه‌كان و نه‌خشاندنیان به‌و شێوازه هونه‌رییه‌ی
په‌نای بۆ بردووه فكری ئه‌م پیاوه له‌وڵات له‌م
دورییه‌وه بۆت ده‌بێته پرسیار بۆیه كه لێمان پرسی
كاتی كێشانی تابلۆكان ئیوه له چ خه‌یاڵێكن عه‌بدوڵڵا
قه‌ره‌داغی وتی"كاتێك سه‌رم قاڵه به‌تابلۆیه‌ك لێره
نیم له‌و جێگایه‌م كه ده‌مه‌وێ له‌تابلۆكه‌دا بكێشم
هیچ ئاگایه‌كم له‌بونی خۆم نییه لێره و ده‌مه‌وێ
هه‌موو جێیه‌كی ئه‌و جێگایه ببینم زۆر به‌وردی له‌وێ
راده‌مێنم كه منی بردۆته لای خۆی و ده‌مه‌وێت
تابلۆكه ئه‌وێ بنوێنێ".
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی له‌باره‌ی ئه‌و پێشانگایه‌ی كه
له‌شاری سالا له وڵاتی سوید ده‌یكاته‌وه
به‌نوچه‌نێتی وت "له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 65
تابلۆ نمایش ده‌كه‌م و سه‌رجه‌م تابلۆكان تێكه‌ڵاوه
له چۆنیه‌تی ژیانی گوند نیشینانی كورد و هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی به‌ڕیكردنی ژیان له‌نێوان تاكه‌كانی
گونده‌كان ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ سروشتی كوردستان و
هه‌ندێك له‌سروشتی سویدیش ده‌خرێنه روو".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند پێشانگاكه له شاری سالای وڵاتی
سوید و له 24/ 7 / 2010 كاتژمێر 11 ده‌كرێته‌وه و
بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
|