ئامانج غازی:
هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی له بواری گۆرانی موزیك, ئه‌و
هونه‌ره‌یه كه هه‌میشه په‌یوه‌سته به
لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و و ئابووری
و ژێرخانی كلتوری و كه‌له‌پوری میلله‌ت
هه‌ر هونه‌رێك نه‌یتوانی كۆڵه‌كه زیندووه‌كانی
مانه‌وه‌ی میلله‌تێك له ئامێز بگرێ ناچێته نێو
خانه‌ی هونه‌رێكی زیندو
هونه‌رمه‌ند ئامانج غازی وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی
خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری میوزیكی كوردی كردووه
له‌م دیمانه‌یه‌ی نوچه‌نێت ده‌ڵێت ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی
كه به ئه‌كادیمی گۆرانی ده‌ڵێن، له په‌نجه‌كانی
ده‌ستێكمان تێپه‌ڕناكه‌ن، ئه‌وانیتر به شێوه‌یه‌ك
هاتوونه نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه كه ناتوانن
(ده‌سنیشانی چینه‌كانی ده‌نگی خۆیان بكه‌ن وه‌كو
سه‌ره‌تایترین پره‌نسیپی سه‌ركه‌وتنیان ).
ئالان: زۆر باست له دۆخی گۆرانی و موزیكی كوردی
كردووه. به‌ڕای تۆ ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه لاوازی
گۆرانی كوردی له چیدایه یان كام لایه‌نی له
خراپترین دۆخیدایه؟
ئامانج غازی: ئه‌و لایه‌نانه بریتین له
1- ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له كاروباری هونه‌ری
ووڵات.
2- نه‌بوونی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو و باڵا ده‌ست.
3- نه‌بوونی رۆشنبیرییه‌تی هونه‌ری له‌نێوان
هونه‌رمه‌نداندا.
4- لاوازی لایه‌نی تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی
حكومییه‌كانه‌وه.
5- نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری و بیڕێزكردنی به‌ها
هونه‌رییه‌كان.
6- نه‌بوونی ره‌خنه‌ی زانستی و نه ره‌خساندنی بواری
شیكردنه‌وه‌ی كاره هونه‌رییه‌كان.
7- نه‌بوونی پسپۆریه‌ت له كاره‌كاندا ( هونه‌رمه‌ندی
سوورد بێژ, هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ, هونه‌رمه‌ندی
ئاهه‌نگساز , ژه‌نیاری ئۆركێسترا, ژه‌نیاری
ئاهه‌نگه‌كان, ژه‌نیاری موزیكی میللی ) .
8- نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر نه‌وه‌كان ( نه‌وه‌ی
پێشه‌نگ, نه‌وه‌كانی ساڵانی سه‌رده‌می زێڕین ( 1975 –
1985 ).
9- نه‌بوونی پاڵپشتی ( ماددی و مه‌عنه‌وی ) له‌لایه‌ن
ده‌زگا به‌رپرسه‌كانه‌وه.
10- له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی ( گۆرانی
و موزیك ) و نه‌بوونی بۆته و فۆرمه‌كانی موزیكی
كوردی.
11- نه‌بوونی دیراساتی زانستی له بواری لێكۆڵینه‌وه‌و
لێتوێژنه‌وه له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی گۆرانی كوردی
و قۆناغه‌كانی.
ئالان: پرۆژه‌یه‌كتان له‌به‌ر ده‌ست بو راتانگه‌یاند
به‌سته‌و گۆرانییه جۆراو جۆره فۆلكۆره
كوردییه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌ساسێكی هونه‌ری
كوردی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كوا ئه‌نجامی ئه‌و
كاره‌تان؟ گه‌شتن به‌چی؟
ئامانج غازی: كاره‌كانمان به باشترین شێوه له
ماوه‌ی ( 2 ) ساڵدا به ئه‌نجام گه‌یاندووه, ئێستا
چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌كه‌ین كه
لیژنه‌یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌نده موزسیه‌نانه پێكبهێنێت
كه له نووسینه‌وه‌ی نۆته‌ی موزیك باڵا ده‌ستن تا
گۆرانییه‌كان بنووسنه‌وه و دواتر له چه‌ند به‌رگی
دانسقه‌دا بڵاو بكرێنه‌وه, پێش ئێمه ئه‌م كاره
له‌لایه‌ن ( جه‌میله جه‌لیل ) وبنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نجامدراوه, به‌ڵام به‌داخه‌وه كاره‌كه‌ی ئه‌وان (
چاره‌گه ده‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ) بۆ هیچ له گۆرانییه‌كان
دانه‌نراوه, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی
له ده‌ستدانی قوڕگ و ئادای گۆرانییه فۆلكلۆره‌كان (
به‌كورتی تۆپه‌كه ئێستا له یاریگای وه‌زاره‌تی
رۆشنیبری و لاوانه ) .
ئالان: به‌رده‌وام ره‌خنه‌ت هه‌بووه كه هونه‌ری
كوردی ده‌شێوێنرێت ئه‌ی هونه‌ری كوردی كامه‌یه؟ عه‌لی
مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و هونه‌رمه‌ندانی له پێشینه
به‌س گۆرانیه‌كانی ئه‌وان ئه‌ساسن بۆ هونه‌ری كوردی؟
یان بنه‌مایه‌كی عیلمی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر هه‌یه كامه‌یه ئه‌و بنه‌ما؟
ئامانج غازی:هه‌ر هونه‌رێك نه‌یتوانی كۆڵه‌كه
زیندووه‌كانی مانه‌وه‌ی میلله‌تێك له ئامێز بگرێ،
ناچێته نێو خانه‌ی هونه‌رێكی زیندو و كرداری باوه‌ڕ
پێكراو. هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی له بواری گۆرانی
موزیك, ئه‌و هونه‌ره‌یه كه هه‌میشه په‌یوه‌سته به
لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و و ئابووری
و ژێرخانی كلتوری و كه‌له‌پوری میلله‌ت, هه‌روه‌ها
مێژوو و جوگرافیاش ده‌كاته بنه‌مایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن
به‌و مۆركه‌ی كه هه‌ناسه‌ی ئه‌و بوارانه‌یه,
له‌لایه‌نی زانستیشه‌وه ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئادا و
گوتنی مه‌قامه‌كانی وه‌ك ( قه‌تار، خاوكه‌ر، هیجران ،
حه‌یران ،لاوك ، سیاچه‌مانه ، هۆره ، سه‌فه‌ر
خورشیدی ) قسه‌كانمان ده‌سه‌لمێنن.
ئالان: بۆچی له‌ناو ئافره‌تی كورد دابه‌شكارێكی موزیكی
ژن هه‌ڵناكه‌وێ؟ یان ده‌گمه‌نه؟ بۆچی تائێستا دابه‌شی
گۆرانیه‌ك نابیستین كه ژنه هونه‌رمه‌ندێك كردبێتی؟
تۆ وه‌ك مامۆستایه‌كی ئه‌و بواره چی به‌هۆكار
ده‌زانی؟
ئامانج غازی: كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌م له نه‌بوونی
بابه‌تی زیندووی ( التالیف الاوركسترالی ) له
په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان.
كه‌مته‌رخه‌می دووه‌م خودی ئافره‌ت یاخود ژنه كه
نه‌یتوانیوه یاخود نایه‌وێ خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و
بابه‌ته بدات، ئه‌وه‌ی من ئاگام لێی بێت ته‌نها چه‌ند
ئاوازێك بۆ منداڵان دانراوه و هیچی تر، له بواری
ژه‌نینیشدا ئافره‌تی لێهاتوومان هه‌ن، به‌ڵام له
بواری دابه‌شكرندن،ئه‌وا بابه‌ته‌كه ده‌بێ زانستی
بێ.
ئالان: هه‌ندێك كه‌س باسی ئه‌كادیمی بون ده‌كات بۆ
گۆرانی بێژ. به‌ڵام تۆ ئه‌بینی ئه‌وانه‌ش كه‌باسی
زه‌روره‌تی ئه‌كادیمی بون ده‌كه‌ن كاتێك له هونه‌ری
كوردی ئه‌دوێن كاری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به نمونه
ده‌هێننه‌وه كه ئه‌كادیمی نه‌بون تۆ رات چییه؟
ئامانج غازی: به‌داخه‌وه ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه به
ئه‌كادیمی گۆرانی ده‌ڵێن، له په‌نجه‌كانی ده‌ستێكمان
تێپه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌وانیتر به شێوه‌یه‌ك هاتوونه نێو
گۆڕه‌پانه‌كه‌وه كه ناتوانن ( ده‌سنیشانی چینه‌كانی
ده‌نگی خۆیان بكه‌ن وه‌كو سه‌ره‌تایترین پره‌نسیپی
سه‌ركه‌وتنیان ) په‌روه‌رده‌ی گوێچكه‌كانمان
نه‌كردووه تۆنه‌كانی موزیكی له یه‌كتر
جیاناكه‌نه‌وه, هه‌روه‌ها هیچ شتێ ده‌رباره‌ی
چۆنیه‌تی ئاداكردنی مه‌قامه‌كان نازانن, شاره‌زاییان
له ئامێری موزیكی نییه, نۆته نازانن, ره‌زم و
ریتمه‌كان له یه‌كتر جیا ناكه‌نه‌وه و تیمپۆیان
ته‌واو نییه, جا كه په‌ناش بۆ ناوهێنانی گۆرانیبێژه
نا ئه‌كادیمیه‌كانی پێشه‌نگ ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
ئه‌وان هونه‌رمه‌ندان ( تایه‌ر تۆفیق ، محمد عارف ،
جزیری ، علی مه‌ردان , ئه‌وانیتر ) ئه‌م گه‌وره
هونه‌رمه‌ندانه ده‌یانزانی چۆن ئادای مه‌قامه
كوردییه‌كان بكه‌ن، چونكه مه‌قامه‌كان بنه‌ما و
كۆڵه‌گه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نه.
|