هه‌نووکه له‌سایه‌ی تێوره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌سره‌فگه‌رادا، که زۆربه‌ی پۆسمۆدیرنسته‌کان و
سۆسیۆلژه‌کان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن و کۆمه‌ڵگه‌کان به
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سه‌ره‌فگه‌را (کۆنسیمه‌ریسم )
ناوده‌به‌ن. له ئاین و چالاکیه رۆحیه‌کانه‌وه
بیگره تا کاتی پشو و وه‌رزش و میدیا و زانست هتد،
هه‌مووی له بازاڕدا سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پێده‌کریێت
هه‌مووی بووته مادده‌ی فرۆشتن و کڕین. هه‌ر ئه‌مه‌یه
ئه‌و فرێزه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌مان پیکرد تۆخ
ده‌کاته‌وه، من ئه‌وه‌م که ده‌یکڕم ، ده‌یخۆم،
له‌به‌ریده‌که‌م،گوێلده‌گرم...هتد. ناسنامه‌ی نوێی
مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌کان به پێوه‌ری نوێش ده‌پێورێت، نه‌ک
به وه‌ی هه‌ڵگری چ ئایدیۆلۆژیایه‌کن یا سه‌ر به‌چ
ته‌یاریکی سیاسین. لێره‌ویه ناسنامه‌ی فره‌ڕه‌هه‌ند و
جۆراوجۆر‌و بگره تێکشاوو دژبه‌یه‌کیش ده‌بینرێت، چیدی
مرۆڤه‌کان وابه‌سته‌ی یه‌ک جۆر له‌ناسنامه‌ی پته‌و و
دامه‌رزراو نین به‌ڵکو ناسنامه سروشتێکی نوێی لاستیکی
وه‌رگرتوه، که له‌یه‌ک کاتدا جیهانیه‌و لۆکاڵیشه.
خودی چه‌مکی من و ئه‌وی دی یا ئه‌وانیتر وه‌ک پێشتر
ئاماژه‌مان پێدا که بییریی مۆدێرنه‌ی له‌سه‌ر
بنیاتنرابوو ، واته سیستمی دوالیزمه‌کان، هه‌نووکه
ئه‌و دوالیزمانه تێکده‌شکێنرێت چیدی ناسنامه له
سه‌ر بنه‌مای نێر/مێ له‌روی ره‌گه‌زه‌وه و باڵآ/نه‌وی
له رووی کڵاس وه و ره‌ش/سپی له‌رووی ئیتنکیه‌وه
دروست نابێت.
بێگومان ده‌بێت ئیمه له‌سه‌رتادا ئه‌وه
روونبکه‌ینه‌وه که مه‌عریفه‌ی کوردی تا هه‌نووکه چی
به‌رهه‌مهیناوه له‌مه‌ڕ شوناس و پرسی شوناس ، پاشان
کێن و کوان ئه‌و تێز‌و قوتابخانه فیکریی و زانستاینه
به‌م ئه‌رکه هه‌ڵسابن. مه‌خابن له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی
ئیمه‌دا بودجه بۆ هه‌مووشت پرسیاری له‌سه‌ر ده‌کرێت
که‌س نیه خه‌می توێژنه‌وه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی بخوات
ئه‌مه یا به‌جێهێڵراوه بۆ زانکۆکان، که به‌داخه‌وه
که‌مترین کاراییان هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی فکر و
زانست‌دا یاخود بۆ گه‌ڕه‌لاوژه‌ی دوتۆی چه‌ند گۆڤار و
رۆژنامه‌یه‌ک، که ئه‌مه‌شیان بێ به‌هاکردنی کاری
رۆژنامه‌وانی نییه. به‌ڵکو پرسی ئێمه لێره‌دا
قه‌یرانی پرۆفیشنالیه‌تی و بواری تایبه‌ته ، نه
بوونی ژۆرنالیکی وه‌رزی له زانکۆ و داموده‌زگا
زانستیه‌کاندا .گه‌ر هه‌مان بن، ئه‌م گرفته‌ی قوڵتر
کردوه‌ته‌وه. لێره‌وه رێگه به‌خۆم ئه‌یه‌م ئه‌و
راستیه بدرکێنم که نه‌ک هه‌ر شوناسی تاکی کورد
ناکرێت و ناگونجێ وه‌ک بێ خه‌وشو که‌موکورت سه‌یرنکرێت
به‌ڵکو له هه‌نووکه‌دا هه‌ڵگری ده‌یان قه‌یرانه و
بارگاویه به ده‌یان پرس. که ئێمه نیگه‌رانی خۆمان
پێشان دا له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر نه‌بوونی لێکۆڵینه‌وه
له‌مڕوه‌وه ، له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت تا ئێساش
رۆشنبیریی کوردی ئیمه پێناس و چوارچیوه‌ی زانستی
نییه بۆ شوناس ، پاشان ئه‌م هه‌مه گۆڕانکاری و
گواستنه‌وه و موناقه‌شه زانستتی سۆسیلۆژییه‌ی
به‌رهه‌مهینراوه و روویداوه له جیهاندا سه‌باره‌ت
به‌م چه‌مکه هه‌ستیاره که‌چی لای ئێمه که باس
دێته سه‌ر شوناس یه‌که‌سه‌ر زیهنیه‌تمان ده‌چێت بۆ
لای شوناسی نه‌ته‌وه‌یی یا کلتور ، به‌تایبه‌تی شوناسی
ئاینی و مه‌زهه‌بی ، ئیدی تاک وونه و بۆشاییه‌ک له
نێوان تاک و ده‌سته‌جه‌معیدا نه‌هێلراوه‌ته‌وه.
که‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م چه‌مکه پڕ
ئیشکالیه‌ته و پێوستمان به پێناسه و ناسینه‌وه و
فۆرمدانی نوێ هه‌یه بۆ شوناس له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا
و له گفتوگۆ زانستی و فکریه‌کاندا له‌مه‌ڕ ئه‌م
چه‌مکه. بۆ نمونه تائێستاش هه‌رچی ده‌وترێت له‌سه‌ر
شوناسی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ژێر رۆشنایی
فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری و مۆدیرنه‌دایه و له
چوارچێوه‌ی زانستی کۆمه‌ڵناسی کلاسیک ده‌رنه‌چوه ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به ته‌نگیه‌وه‌یه‌ن دۆزینه‌وه‌ی
سه‌ره‌داوه‌کان و شفره‌کانی شوناس و خوده له زانستی
کۆمه‌ڵزمانزانی ( sociolinguistic ، ده‌روونزمانزانی و
هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی هه‌یه‌مه‌نه‌ی مۆدیلی
فه‌لسه‌فه‌ی مۆدیرنه‌و بونیاتگه‌ره‌کان و
بنه‌ڕه‌تگه‌راکان یا جه‌وهه‌رگه‌راکان (Essentialism )
.
به‌داخه‌وه تاکی ئیمه زیاتر له‌ژیر هه‌ژمونی کۆدا
کار و ئه‌داو هه‌لسوکه‌وتی رۆژانه‌ی ژیانی نمایش
ده‌کات. لێره‌وه ناپرسێ و نازانێ ،یان نایانه‌وێت،
بزانێت بۆچی سیاسه‌ت ده‌کات و بۆ کێی ده‌کات و بگره
خودی کاری سیاسی له کوێی کۆمه‌ڵگه‌دایه و پێناس و
ئه‌رکی چییه، نه‌ک هه‌ر سیاسه‌ت بگره تۆ ده‌بینی
خویندکاریک بوارێک ده‌خوێنێ نازانێ بۆچی ئه‌مه‌ی
کردوه ، سه‌رکرده‌یه‌ک بڕیارێک ده‌ر ده‌کات نه
ڕاوێژی به‌خۆی کردوه نه به راوێژکاران یاخود
ده‌بینی که گه‌نجیک توڕه‌یه .. هتد ئه‌مانه نمونه‌ی
ئه‌و' به‌شدارییه کوێرانه‌یه' ئه‌مه مانای ئه‌وه
نییه هه‌رگیز که کۆمه‌ڵ و تاکی ئیمه هیچ هۆشیاری
نییه به‌ڵام ئیمه گوتاری تاک و کۆمه‌ڵ
شیده‌که‌ینه‌وه له بواره‌کاندا ، به‌تایبه‌تی
له‌خشته‌بردنی سیاسی که گوتاریکی دوردرێژه له‌م
ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا و مێژوویکی ناشیرنی هه‌یه.
که‌واته نه‌کردنی ئه‌و پرسیارانه‌ی باسمان کردن و
نه‌بوونی ئه‌و گومان و رارایه‌ی لای تاکی کورد که
بۆچی ئه‌جۆره له سیاسه‌ت ده‌کات ئه‌ویدی ناکات
نیشانه‌و هیمان بۆ گرفتی شوناسی تاک له‌م جڤاتی
ئیمه‌دا. ئاخر له‌م ژینگه سیاسیه نا ته‌ندروسته‌ی
کوردستاندا به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ به هه‌رزانترین شێوه و
ریکلام وه‌ده‌ست ده‌خرا و سۆزی تاک و کۆ زۆر به
ئاسانی راده‌کێشرا و مرۆڤه‌کان به‌خێرایی بێهۆش
ده‌بوون به جورعه‌یه‌کی بچوک. ئه‌مانه هه‌مووی
ده‌لاله‌ت له جێگیر نه‌بوون و پێنه‌گه‌یوی تاکی ئیمه
ده‌که‌ن لانی که‌م له بواری تێگه‌یشتن له دیموکراسی
و ژیانی سیاسی، ئه‌گه‌رنا مانای نییه به دوعای
مزگه‌وت ، فیکه‌ی سه‌رجاده ، هۆڕینی ئۆتۆمۆبیل ،
کارتی ته‌له‌فون سه‌رنجی خه‌ڵکی راکێشی هه‌روه‌ها
له‌بری مانیفستۆی سیاسی و دوبه‌یتی میدیایی له‌نێوان
لیسته رکه‌به‌رکاندا به هه‌راوهۆریاو ته‌کبیرو
نه‌ڕه‌نه‌ڕی حه‌ماسی و شیعریی و گریان و لوشکه لوشک
خه‌ڵک له‌خۆت کۆبکه‌یته‌وه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
جاریکی‌تر پیشانی داین چه‌نده تاکی ئیمه نه‌مه‌ییوه
و چه‌نده سیاسیه مخه‌زره‌مه‌کانمان لێزانن له
یاریکردن به سۆز‌و ئاوه‌زی تاکی کورد وه هه‌ر
لێره‌وه‌شه کۆمه‌ڵناس و چاودێره‌کان رێگه به‌خۆیان
ئه‌ده‌ن پرسیاری گه‌وه‌ره له‌سه‌ر شوناس و پرۆسه‌ی
خودناسی تاکی ئێمه بکه‌ن.
پرسی فره شوناسی و هه‌ژمونی ته‌کنۆلۆژیا
پرسی فره شوناسی گفتوگۆی ئێجگار زۆر وه‌رده‌گرێت
بیریار و چاو‌دێر هه‌یه ته‌واوی ژیانی زانستی و فیکریی
خۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دانناوه ، بگره زیاده رۆیی
ناکه‌ین گه‌ر بڵین ئه‌م پرسه بووته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
قوتابخانه‌ی فیکریی و میتۆدی زانستی له زانسته‌کانی
کۆمه‌ڵناسی، مێژووی بیر ، خویندنی که‌لتوریی و خویندنی
میدیا و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا . تێزه‌کانی بۆردیار و
لیۆتارد جیمسن وه‌ک رابه‌رانی پۆستمۆدیرنزم زۆرترین
قورسیایان داوه به‌م کاریگه‌ریه‌یی ته‌کنۆلۆژیا
بۆسه‌ر ژیانی مه‌ردووم له پاش نیوه‌ی سه‌ده‌ی
رابردوه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو ته‌کنۆلۆژیا
خودی ماناکانی چه‌مکی کات ، شوێن و ژیانی گۆڕیوه. من
له‌شوینی دیکه‌دا باسم کردوه چ پێکهاته‌یه‌کی سه‌یره
مرۆڤی ئه‌مڕۆ به جینزیکی چاینیه‌وه تیشیتیکی
به‌رشه‌لۆنه وه سه‌یری زنجیره‌ی 'پریسن بره‌یکی'
ئه‌مه‌ریکی له‌شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ژاپۆنی له‌سه‌ر
قه‌نه‌فه‌ی تورکی و پیزای ئیتالی ده‌خوات به نۆشابه‌ی
ئێرانییه‌وه هتد. گرێدانه‌وه‌ی لۆکا‌ڵی به
جیهانیه‌وه و مۆدێرنه به ترادیسۆنه‌وه له ئه‌دگار
و مۆرکه‌کانه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخن . هه‌ر ئه‌مه‌یه
یه‌کیکی وه‌ک بنیامین باربه‌ره له کتیبی '' جیهاد
دژی ماکۆرڵد '' دا باسی تیکه‌ڵی ئه‌و مه‌رامانه
ده‌کات له‌پشتی گروپه تیرۆرسته‌کان و کۆمپانیا فره
ره‌گه‌زه‌کانه‌وه‌یه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیان
هه‌ندی جار. که‌واته له‌م فه‌زایه ئاڵۆز‌و ناڕۆشنه‌دا
که بیریاران له‌سه‌ری کۆکن په‌یوه‌ندیه‌کان نارۆشن و
تابڵێی ئاڵۆزن وه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و ده‌وڵه‌ت
، تاک و کۆ، کلتور و شێوازی ژیان ، زانست و متافیزیک
هتد. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه مرۆڤی هاوچه‌رخ ده‌کری
هه‌ڵگری چه‌ندین پیناسی جۆراوجۆر بێت و بگره له‌مه‌ش
سه‌یرتر ده‌کرێ که‌سیک هه‌ڵگری شوناسی دژ به‌یه‌ک بێت
. ئاخر به‌یانیان مامۆستا و ئێواران شۆڤێری تاکسی و
یان به‌یانیان فه‌رمانبه‌ر و ئێوارن قوتابی و شه‌وان
باوک ، یان هاوینان له ئه‌وروپا و پایزان له
کوردستان مناڵی ژنیکت کورد و هی ژنه‌که‌ی ترت ئه‌وروپی
ئه‌مانه هه‌مووی شوناسی جۆراو جۆر ده‌به‌خشنه
هه‌ڵگرو ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک (
قوتابی،مامۆستا، باوک، دایک، کورد، بێگانه ، نیشته‌جێ
، هاوڵاتی هتد) .
بیریاران به‌تایبه‌تی فه‌یله‌سوفانی پۆستمۆدێرنه
ناسنامه‌ی تاک له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ناسنامه‌یه‌کی
فره‌گمه‌نت (شکاو پارچه پارچه بوو) و هه‌روه‌ها
ناسنامه‌ی شل ناوزه‌د کردوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
له‌به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی سه‌رده‌می مۆدێرنه دا که
زیاتر به ناسنامه‌یه‌کی ره‌ق، یه‌کگرتوو و یه‌کدانه‌ی
ده‌بینرا. وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و
بۆچونانه‌ی هه‌بوون له‌سه‌ر کار و پیشه بۆ هه‌تا
هه‌تا کۆتای‌یان هات ، هه‌روه‌ها بگره مانای ئیش و
جۆری ئیشکردنیش گۆڕاوه ، بۆ نمونه جاران جۆره ئیشێک
ته‌نها پیاو ئه‌یکرد و جۆرێکیش ته‌نها ئافره‌ت به‌ڵام
ئێستا ئه‌و سنوره شکاوه، ئافره‌ت ئه‌بینی سه‌ربازه،
شۆڤێری تاکسیه هتد پیاو ئه‌بینی جوانکاری ده‌کات
واته یه‌کێک له کاتگۆریه‌کانی ناسنامه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی که جه‌نده‌ره ده‌که‌وێته ژێر
پرسیاره‌وه و به‌و روونییه‌ی جاران نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌سڵه‌ن خودی ره‌گه‌زی دوو جه‌مسه‌ری پیاو/ژن ،
نێر/مێ جێگای پرسیاره لای هه‌ندێ بیریار و کۆمه‌ڵناس.
تیۆره‌وان و ئه‌کادیمستی بواری فیمنستی جودس باتله‌ر
پێی وایه که خودی ده‌سته‌واژه‌ی پیاوه‌تی و ژنایه‌تی
له کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌کرێت و بونیاد ده‌نرێت ،
واته ئه‌وه شیواز‌و هه‌ڵسوکه‌وتی ژیانی جۆرێکی
تایبه‌ته له جڤاته‌کان که هه‌ندێ ئه‌رک له
کۆمه‌ڵگه‌دا دراوه به پیاو و هه‌ندێک به‌ژن بۆ
نمونه ؛ ژن ئه‌رکی مناڵ به‌خێوکردنی هه‌یه و پیاویش
کاری ده‌ره‌وه. له‌مه‌ش زیاتر پرسیاریش کراوه
له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی دوو جه‌مسه‌ری پیاو/ژن وه‌ک
ته‌نها دوو جۆرله ره‌گه‌ز له ناو مرۆڤه‌کاندا دا
به‌ڵکو هه‌ندێک پێیان وایه زیاد له دوو ره‌گه‌ز
هه‌یه . مه‌به‌ستم ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی تاک له‌سه‌ر
بنه‌مای جه‌نده‌ر،ئیتنیک،چینی کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود
پرۆفیشناڵیه‌تی دامه‌زرابێت ئه‌وا هه‌نووکه هه‌موو
ئه‌و بنه‌مایانه له‌ژێر پرسیاردان و هه‌روا ئاسان
نییه بڵێت ئه‌وه که‌سێکی ، نێر،ئینگلیز، چینی کرێکار
هتد وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه راسته بۆ هه‌موو
نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زه‌کانی تریش. که‌واته ئه‌م پرسه
ده‌مانباته‌وه بۆ کێشه‌یه‌کی تر ئه‌ویش په‌یوه‌ندی
نێوان تاک/کۆ، واته که‌سێک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی یان
نه‌ته‌وه‌که‌ی ، خزم و که‌س و کاری و هه‌روه‌ها
خێزانه‌که‌ی خۆی . ئه‌م په‌یوه‌ندیه تا راده‌یه‌ک
روون و کارا بووه له سه‌رده‌می مۆدیرنه‌دا و
مرۆڤه‌کان به کۆمه‌ڵیک رێوشوێنی یاسایی یان خێڵه‌کی
یا ئاینی هتد په‌یوه‌ندیان رێکخرابوو به
ده‌وروبه‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش پابه‌ند بووبه‌جۆری ئه
کۆمه‌ڵگه ئه‌و تیا ده‌ژیا ئایا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
داخراوی ئاینی یان کراوه‌ی لیبراڵی یاخود خێڵه‌کی هتد.
به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌و شێوه‌یه نامێننه‌وه
و بگره ماناکنی کات/شوین که زۆر جار دیاریکه‌ری ئه‌و
په‌یوه‌ندیه بوون ده‌گۆڕن و بیگومانیش
په‌یوه‌ندیه‌که‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌سێک به په‌یوه‌ندێکی ته‌له‌فۆنی
له لادێیکی کوردستاندا سه‌ره‌خۆشی خۆی ده‌گه‌ینێت ،
به‌مه خۆی له رۆڵ و ئه‌رکێکی ئاینی کۆمه‌ڵایه‌تی
داده‌بڕێت . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆ کۆمه‌ڵناس مانای
زۆری له‌خۆ گرتوه هه‌ڵبه‌ته به هه‌ردوو باره‌که‌دا
چ پۆزه‌تیڤ و چ نیگه‌تیڤ ، بۆ یه ئیمه لێره‌دا
هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ین نه‌ک حوکمدان. هه‌بوونی سه‌دان
پیگه‌ی گروپ و جڤاتی ئه‌لیکترۆنی ، که‌تیایاندا
ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند سازده‌کرێت، وه‌عزی دینی
ده‌وترێته‌وه راوێژی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێت، وانه‌ی
ئاکار و فه‌لسه‌فه ده‌وترێته‌وه و بازاڕ و کڕین
فرۆشتن ده‌کرێ و دڵداری و جیگای ژوانی ئاشقانه و
چاره‌سه‌ری ده‌روونی و یاری و کێ بڕکێ ئه‌نجام ده‌دریت
. چیدی ناتوانییت و ناکرێت ئه‌م هه‌مه په‌یوه‌ندیه
به‌هه‌ند وه‌رنه‌گری، ئه‌وه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و گروپێک
له سه‌ر ئه‌رز ده‌یکا به هه‌مان شێوه‌ش له دونیای
هێڵی ئینته‌رنێتدا به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌یان
به‌سه‌رهاتی ساڵانی نزیک ئه‌وه‌مان پێده‌ڵین که جاری
واهه‌بوو مۆبایل دزینیک بوه‌ته هۆی ده‌رکردنی
بڕیاریکی کۆنگریس له ئه‌مه‌ریکادا به هۆی فشاری
خوینه‌رانی ئه‌و رووداوه لۆکاڵییه له لایه‌ن
به‌کارهینه‌رانی له‌سه‌ر ئاستی گڵۆباڵیه‌وه. به‌جۆرێ
که مانایه‌ک بۆ سنوره لۆکا‌ڵی و گڵۆباڵیه‌کان
نه‌ماوه‌ته‌وه ، تۆ له‌یه‌ک کاتدا که‌سیکی لۆکا‌ڵی و
جیهانیشی که‌واته په‌یوه‌ندیه‌کانیشت
به‌ده‌وروبه‌رته‌وه ئه‌و باره دروستی ده‌کات که تۆی
تیایت نه‌ک هه‌مان کاتوگۆری نه‌گۆڕ و نه‌جوڵاو.
بێگومان ئه‌مه گرفتی زۆری له‌گه‌ڵ خۆ هه‌ڵگرتوه و
بیریاران به ئێستایشه‌وه له موناقه‌شه‌یه‌کی
به‌رده‌وام دان بۆ خویندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ،
ئه‌وه‌ی که زۆربه‌یان له‌سه‌ری کۆکن ئه‌وه‌یه چیدی
هه‌روا ئاسان نییه پێناسه‌ی تاک بکری به‌و
که‌ره‌ستانه‌ی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌وه به‌ڵکو له‌م
رۆژگاره‌دا مرۆڤه‌کان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ، جوڵاو،
په‌رشوبڵاو و ناسنامه‌ی فره‌یی.
پێویسته ئه‌وه بوترێت که پرسی ناسنامه به ته‌نها
بوارێکی زانستی یاخود رێچکه‌یه‌کی زانستی به‌س نیه بۆ
خوێندنه‌وه‌ی . له مێژووی سه‌د ساڵی رابردودا چه‌ندین
لکی زانستی و ئه‌کادیمی لیکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه
له‌مه‌ڕ ناسنامه ، ئیدی چ ناسنامه‌ی تاک بوبێ یاخود
کۆ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یشه که چه‌ندین
پێناسه بۆ ناسنامه کراوه و له چه‌ندین گۆشه‌نیگای
جیاجیاوه بیراوه و هه‌ڵسینگێنراوه. هه‌ر بۆنمونه
له‌دیدی فه‌لسه‌فیه‌وه ناسنامه ئه‌کرێت وه‌ک تۆنیکی
له‌یه‌کچوون وینا ده‌کرێت، به‌مانا هه‌موو ئه‌و
تاکانه له بیربۆچون، ئاکار، جیهانبینی هتد وه‌ک
یه‌کن و هاوشێوه‌ن ئیدی هه‌ڵگری یه‌ک ناسنامه‌ن.
به‌ڵام وه‌ک ووتمان ئه‌مه له زانستی کۆمه‌ڵناسیدا
وانییه، به‌ڵکو ناسنامه دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر
کاتیگۆریه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌ته‌کاندا، وه‌ک
جێنده‌ر، ته‌مه‌ن، باری ئابوری ژیان، پرۆفشناڵی،
ئیسنیستی هتد له تۆنی زانستی سیاسی‌دا ته‌نها
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاکاری سه‌ره‌کی گه‌ل و
تاکه‌کانه ئه‌مه‌ش هۆکار و مێژووی خۆی هه‌یه. له
هه‌وڵی ئه‌کادیمی نوێ‌دا و به‌تایبه‌تی لای
سۆسیۆلنگیوسته‌کان و پۆس بۆندیادگه‌ره‌کان و پۆست
مۆدێرنه‌کان مۆدیل و قسه‌ی جیاواز هه‌یه له‌مه‌ڕ
ناسنامه، ئه‌مان بگره ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه و
توێژینه‌وه‌ی ناسنامه‌و خودناسیان گۆڕی، ئه‌وه‌مان بیر
نه‌چێ گرنگی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه
په‌یوه‌سته به هه‌ڵسه‌نگاندی پرۆسه‌ی خودناسی و
تاکناسی ، ئه‌مه له‌مێژوویشدا له تۆنه فه‌لسه‌فیه
که‌یه‌وه هه‌روا بووه. ویستمان ئاماژه بوه بکه‌ین
که زانسته جیاکان تێڕواننی جیاوزایان هه‌یه بۆ
زانست که واته ، سه‌رچاوه‌کانی به‌رهه‌مێنانی شوناس
له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا په‌یوه‌سته به ڕاده‌ی
هۆشیاری و کارایی ئه‌کادیمی و بزافی فیکریی و
بوژانه‌وه‌ی ئابوری و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر
هه‌ردوو ئاستی تاک و کۆ دا ، به‌داخه‌وه له
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا زۆر ئاسته‌نگه مۆرک و شێوازی ژیان
و بگره ئاسته‌کانی تر که باسمانن کردن دیار بکه‌یه‌ت
، چونکه زۆر به سانایی خودی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه شوناسی
روونی نییه تا تاک هه‌بێت، به‌مانا ئێمه تا ئێستاس
نازانین قسه له‌سه‌ر چ جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌که‌ین،
دیموکراتی، ترادیسۆنی و خێڵه‌کی ، مۆدێرنه پێش
مۆدێرنه دوایی مۆدێرنه هتد. ئه‌مه‌ش ره‌نگی
داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر تاکی کوردی و نازانین تاکی کوردی
هه‌ڵگری چ جۆره ناسنامه‌یه‌که؟ تا ئه‌م
ساته‌وه‌ختانه‌ش ئاین و مه‌عریفه‌ی ئایننی ئاراسته‌ی
تاک و جڤات ده‌کات ئاین پێناسه بۆ زۆر دیارده‌و
شێوازی ژیان ده‌کات، ئاین له داموده‌زگای
سکولاریدایه، له میکانیزمی سیاسیدایه. خێڵ و
پێکهاته‌ی خێڵه‌کی و بیرباوه‌ڕی خێڵه‌کی کارایی
به‌رچاوی هه‌یه له داموده‌زگای به‌رێوه‌بردن و حیزب
و ده‌سه‌ڵاتدا ، تێکه‌ڵێکی سه‌یر هه‌یه له‌نێوان خێڵ
و مه‌ده‌نیه‌تدا له کوردستاندا. کاره‌ساتی وڵاتی
ئێمه به قۆناغی سروشتی گه‌شه‌ی دیمۆکراسی و ئابوریی
و سیاسی و ته‌کنۆلۆژیدا تێنه‌په‌ڕیوه ، وه‌ک
قوتابییه‌ک وایه دوو ساڵی خویندینی به ساڵێک بڕیبێت
به‌ڵام به واسته نه‌ک به زیره‌کی . تاکی ئێمه له‌م
هه‌یجانه‌دا بێگومان رووبه‌رووی ژینگه‌یه‌کی
ناته‌ندروست ده‌بێته‌وه به‌تاتیه‌بتی ئه‌مه له ناو
گه‌نجه‌کاندا به‌روونتر به‌دیار ده‌که‌وێت .
هه‌ڵبه‌ته هۆکاری ئه‌مه‌ش زۆر به‌سانایی ئه‌وه‌یه
که تاک و گه‌نجی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه مه‌عریفیه‌کانی
سنوری سه‌رچاوه کۆن و کلاسیکه‌کانی نه‌وه‌کانی خۆیان
تێپه‌ڕاندوه ، به‌تایبه‌تی که قسه دێته سه‌ر
کاریگه‌ریی ته‌کنۆلۆژیای زانیاری و کمینیکه‌یشن.
مه‌به‌ستمان له سه‌رچاوه کلاسیکه‌کان وه‌ک کورد
له‌سێ جیهانبینی و سه‌رچاوه تێنه‌په‌ڕیوه مه‌گه‌ر
له‌سه‌ر تاکی زۆر هوشیار و رێزه‌په‌ڕ، ئه‌وانیش
سه‌رچاوه‌ی ئایننی ئیسلام به‌تایبه‌تی، سه‌رچاوه‌ی
بیریی رادیکاڵی و چه‌پی به‌تایبه‌تی ماویزم بگره
ستالینیزم هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سێه‌م که بیریی
ناسیۆنالیستی کوردییه که زیاتر وه‌حی له ترادیسۆن و
ئاین و بیریی چه‌په‌وه وه‌رگرتوه تا له
مۆدێرنه‌وه. ئه‌مڕۆ جیا له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیکه
جیهانبینی تاکی ده‌وڵه‌مه‌ند کردوه بگره سروشت و
پیناسه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه ی پێشوش گۆڕاوه. ئه‌مڕۆ
پرسی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌م چینه نوێیه‌ی
جڤاتدایه و ته‌حه‌دی گه‌وره چاوه‌ڕیان ده‌کات که
تاقی بکه‌نه‌وه به‌جۆرێ نه‌خشه‌ی گوتاریکی فیکری
داڕێژێت و له‌وێشه‌وه ئه‌دگاره‌کانی ناسنامه و
شوناسی تاک ره‌نگریژ بکات و پێناسه بکات. ئه‌گه‌رنا
ناچارم ده‌سته‌واژه‌ی پێناسه‌ی وون بوون پێشبینی بکه‌م
واش نازانم ره‌شبینم یاخود زیاده‌ڕۆییم کردوه.
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی چاو‌دێر دا
بڵاوبوه‌ته‌وه پێشتر.
|