مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست، ئه‌و نامیلکه‌یه که له
ساڵی 1848 دا له‌لایه‌ن مارکس و ئینگڵزه‌وه نوسراوه.
نوسه‌رانی ئه‌م نامیلکه‌یه به‌ڕاده‌یه‌ک ناوه‌ڕۆکی
مێژوو و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌نانه‌ت چین و
توێژه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یان ناسیوه، که
حوکم و پێشبینی یه‌کانیان به جیاوازی سه‌رده‌م و
جوگرافیا و نه‌ته‌وه و دین و حزب و که‌سایه‌تی یه
جیاوازه‌کان کاڵ نابنه‌وه. خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌م
لینکه‌ی خواره‌وه، مانیفێست و نوسینه‌کانی مارکس و
ئینگڵز و زۆرێک له http://www.marxists.org
بیرمه‌نده‌کانی تر بخوێنێته‌وه:
لێره‌دا وێڕای نوسینه‌وه‌ی هه‌ندێک دانپیانان و
هه‌واڵ له‌سه‌ر مه‌لا و پیاوه دینی یه‌کان و چه‌ند
کۆمێنتێکی کورت له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان ده‌نوسم و داواش
له خوێنه‌ران ده‌که‌م بڕۆن مانیفێست بخوێننه‌وه و
دواتر خۆیان حوکم له‌سه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه
بده‌ن.
یه‌که‌م: کۆمه‌ڵێک زانای ئایینی داوا ده‌که‌ن زه‌وی
یان پێبدرێت و مووچه‌شیان زیاد بکرێت! فه‌یسه‌ڵ ته‌ها
/ هه‌ولێر/ سایتی یه‌کگرتوو
دوه‌م: ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان زانایانی ئاینی
یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی چوارمانگ به‌سه‌ر
كۆنگره‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كه 15/2/2010
له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تائێستا یه‌كێتی زانایانی
ئاینی سه‌ر به‌یه‌كێتی‌و پارتی رێكنه‌كه‌وتوون
له‌سه‌ر پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه. .
زانایانی ئاینی یه‌كێتی ناڕازین، ئه‌وان داوای
ته‌وافوق ده‌كه‌ن‌و پارتییه‌كانیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه!
ـ ئه‌گه‌ر له نێوان کۆمه‌ڵێک له‌م جۆره زانایانه‌دا(
که هه‌مویان سه‌ر به‌یه‌ک دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه
و پیشه‌ن و ده‌شیانه‌وێ له یه‌ک ڕێکخراویشدا بن و)
له‌سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده ناکۆکی هه‌بێت،
ئه‌ی ده‌بێت له نێوان دوو چیندا، که یه‌کێکیان
ده‌ستی گرتبێت به‌سه‌ر هه‌موو سامان و هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا و چینه‌که‌ی تری لێ بێبه‌ش کردبێت، چی
هه‌بێت؟ ئایا له ململانێ و دوژمنایه‌تیه‌کی چینایه‌تی
زیاتر هیچی تر ده‌توانێت له ئارادا بێت؟
سێیه‌م: سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری
تاڵه‌بانی بۆ كاروباری ئاینی، كێشه‌كه‌ی
گه‌یاندووه‌ته تاڵه‌بانی‌و پێیوتووه له‌كۆنگره‌دا(
فێڵ!) یان لێكراوه.
ـ ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره زانایانه( که هه‌مویان سه‌ر
به‌یه‌ک دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و پیشه‌ن و
ده‌شیانه‌وێ له یه‌ک ڕێکخراودا بن) مه‌به‌ست و
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانیان ئه‌وه‌نده جیاواز و
دژ به‌یه‌ک بێت، که ناچار بن و بشتوانن فێڵ له‌یه‌کتر
بکه‌ن، ئه‌ی ده‌بێت مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی و
ئامانجه جیاوازه‌کانیان، له‌گه‌ڵ کرێکاران و توێژه
به‌شخوراوه‌کانی تری کۆمه‌ڵدا، ناچاریان بکات چۆن
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن؟! ئایا ده‌توانن بێجگه
له فریودانیان به قازانجی چینه زاڵه‌که هونه‌رێکی
تر بنوێنن؟ ئایا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هونه‌ر و ده‌وره‌ی
ئه‌م جۆره زانایانه نی یه که مووچه و زه‌وی و
ئیمتیازاتی تری ماددی و مه‌عنه‌وی یان پێده‌درێت؟
ـ ئایا ئامانجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پیشه و ئه‌م فێڵانه
له ده‌سکه‌وتنی پاره و ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌بێت چی
بێت؟
چواره‌م: حکومه‌ت نه‌سریه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ی بڕیوه تا
ئه‌و کاته‌ی له‌ناو خۆیاندا ڕێکده‌که‌ونه‌وه!
ـ ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که مه‌سه‌له‌ی
سه‌ره‌کی له‌م نێوه‌دا پاره‌یه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له سایتی هاوڵاتی یه‌وه وه‌رگیراوه
پێنجه‌م: عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد
بۆ توێژینه‌وه و نووسه‌ر و روناكبیر و كه‌سایه‌تی
ئیسلامی، له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پڕۆژه‌ی(ئیسلام
په‌یك)باس له‌وه ده‌كات، نابێت هه‌ركه‌س له‌لای
خۆیه‌وه ناوی ئیسلام له كارگه و كۆگا و
خوارده‌مه‌نی و ته‌نانه‌ت به‌نزینخانه‌ش بنێت!
ـ ئایا له‌م کاته‌دا کرێکارێک ده‌توانێت سوود له‌م
ناوه وه‌ربگرێت، یان ئه‌م ناوه ئه‌و ده‌کاته نێچیری
قازانج کردنی سه‌رمایه‌دارێک؟!
شه‌شه‌م: له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گه‌نده‌ڵی! هه‌یه/
محه‌مه‌د بازیانی له چاوپێکه‌وتنێکدا
ـ کۆمێنتی ناوێت!
حه‌وته‌م: له‌پاش ناچاركردنی به‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتن
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، عامر عه‌بدولجه‌بار
ئاشكرایكرد ده‌سته‌ی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی عێراق
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌زاندووه‌و فڕۆكه‌یان كڕیوه‌و
نرخی گواستنه‌وه‌ی حاجیانیان چه‌ند قات له‌نرخی
وه‌زاره‌ت به‌رزكردۆته‌وه!
وه‌زیره‌كه وتیشی "به‌رپرسه باڵاكانی وڵات
داوایانكردووه له‌كه‌موكوڕیی ئه‌م ده‌سته‌یه
چاوپۆشی بكه‌م‌و قسه نه‌كه‌م".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م
ده‌سته‌یه چوار فڕۆكه‌ی كڕی نرخی تێچونی
حه‌جكردنیان گه‌یانده چوار ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا
له ساڵی (2008) ملیۆنێك‌و (800) هه‌زار دیناربووه.
وتیشی "ده‌سته‌ی حه‌جی عێراق نرخی گواستنه‌وه‌ی
حاجیانیان له هه‌زار دۆلاره‌وه كردووه به دوو
هه‌زار دۆلار له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
ده‌توانێت به (550) دۆلار بیانگوازێته‌وه بۆ
عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڵام ده‌سته‌ی حه‌ج قبوڵی
ناكات".
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج
محه‌مه‌د ته‌قی ئه‌لمه‌ولا، توركمانێكی شیعه‌ی
خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره‌و یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كانی رێكخستنی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی هه‌رێمی
كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ له
سایتی ئاوێنه‌وه وه‌رگیراوه
ـ به‌واتایه‌کی تر چه‌ند خه‌ڵک بچن بۆ حه‌ج ئه‌وه‌نده
مونافه‌سه له‌سه‌ر ئه‌م کاڵایه زیاد ده‌کات و
ئه‌وه‌نده‌ش کاربه‌ده‌سته دینی یه‌کان قازانج
ده‌که‌ن. لێره‌شه‌وه له‌و هه‌موو هه‌وڵه تێده‌گه‌ین
که بۆ ئالوده کردنی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵک به
بیروباوه‌ڕی ئیسلام ده‌درێت و سالانه به سه‌دان
مزگه‌وت و حوسه‌ینیه، به سه‌دان مه‌لاو ئاخون دروست
ده‌کرێن، تا ببنه بازرگانه ده‌ره‌جه دوه‌کانی ئه‌و
ماده هۆشبه‌ره و خه‌ڵکانێک گیرۆده بکه‌ن، که له
یه‌کێک له قۆناغه‌کانی ئیدمان بووندا، ڕوبکه‌نه
سعودیه!
به‌کورتی مه‌لا و کاربه‌ده‌سته دینی یه‌کان ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنن که:
1. ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێداویستیه‌کانی ئینسان
له ژێر ده‌ستی چینێکدا کۆبوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت
مه‌لاکانیش به ڕه‌سمی و به کرده‌وه و به جه‌ماعی
ده‌یسه‌لمێنن، که متمانه‌یان به‌و( خوا) یه نی یه،
که هه‌موو ڕۆژێک بۆ خه‌ڵکی وه‌سف ده‌که‌ن، گوایه
ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو شتێکه و هه‌ر ئه‌و(ڕزق) دابه‌ش
ده‌کات . ئه‌وان ئێستا بۆ ده‌سکه‌وتنی نانێکی زیاتر و
خانوویه‌کی باشتر و جلوبه‌رگێکی باشتر و سه‌یاره و
مۆبایل و کۆمپیوته‌ر بۆ خۆیان و مناڵه‌کانیان هیچ
بڕوایان به‌و نزا و پاڕانه‌وانه نی یه که له
مزگه‌وته‌کاندا داوا له نوێژکه‌رانی پشتی خۆیان
ده‌که‌ن، تا پێکه‌وه ئامینیان بۆ بکه‌ن، به‌ڵکو
ده‌ڕۆن داواکاریه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی
بارزانی و تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م و نێچیرڤان و.... !
2. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئێستا له قۆناغێکدایه، که
دابه‌شبوه به دوو به‌شه‌وه: به‌شێکیان ده‌ستی
گرتوه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا،
لێره‌شه‌وه ژیانی بێبه‌ش کراوه‌کانیش ته‌نیا به
جۆرێک به‌رده‌وام ده‌بێت، که مه‌رجه‌کانی چینه
زاڵه‌که جێبه‌جێ بکرێت: ئه‌گه‌ر به‌شێکیان ده‌بێت ڕۆژ
تا ئێواره کار بکه‌ن و خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌داران
ببن به خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌کانیان و به‌شێکی تریان
ده‌بێت ببن به ده‌سفرۆش و دوکانداری بچوک و ئه‌و
به‌رهه‌مانه له بازاڕدا ساغ بکه‌نه‌وه که
سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به به‌کارهێنانی
ڕه‌نج و ماندوبونی کرێکاران بونه‌ته خاوه‌نیان، ئه‌وا
به‌شێکی تریان ده‌بێت ببن به چه‌کدار و پۆلیس و
ئاسایش و له‌و داموده‌زگایانه‌دا به‌کار بهێنرێن که
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینه زاڵه‌که و
ترساندن و سه‌رکوتکردنی چین و توێژه ژێرده‌سته‌کانیان
له‌ئه‌ستۆدایه ، به‌ڵام ئاشکرایه پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینه زاڵه‌که پێویستی به
فریودانیش هه‌یه. هه‌ربۆیه به‌شێکی تریان ئه‌و
به‌هره و هونه‌رانه ده‌خه‌نه گه‌ڕ که له‌م
بواره‌دا ده‌وریان هه‌یه و نانیان پێ په‌یدا ده‌کرێت:
مه‌لاکان ته‌نیا به‌شێکی بچوکی ئه‌و له‌شکره
گه‌وره‌یه‌ن که له بواری فریودانی چینه
بێبه‌شکراوه‌که‌دا کار ده‌که‌ن. ئه‌گینا هه‌ر په‌نا
بردنی عالمه گه‌وره‌کانی ئیسلام بۆ ئه‌و کارانه‌ی
سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت، که خۆیان بڕوایان
به‌وه نی یه که خوا بتوانێت پێداویستیه‌کانی ژیانی
خۆیان و مناڵه‌کانیان دابین بکات، که‌چی سه‌ری زمان و
بنی زمانیان ئه‌وه‌یه که خوا خۆی وای دابه‌شکردوه و
هه‌ژاره‌کان ده‌بێت سه‌بریان هه‌بێت و چاوه‌ڕێی
به‌زه‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بن! به‌م پێیه ئه‌مانه
له سیسته‌مێکدا ده‌ژین، که هه‌موو شتێک تیایدا
کاڵایه، ئه‌وه‌شی که نرخ له‌سه‌ر ئه‌م کاڵایانه
داده‌نێت و به‌مه‌به‌ستی قازانج کردن ده‌یانکڕێت،
چینه زاڵه‌که‌یه. کاڵای ئه‌مانیش ته‌نیا بۆ فریودانی
به‌شێک له ناڕازیانی چین و توێژه هه‌ژاره‌کان ده‌وری
هه‌یه و سه‌رمایه‌داران و حکومه‌ته‌که‌یانیش ته‌نیا
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یکڕن!
3. ته‌نیا کاتێک ئازادی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رجه‌م
ئینسانه‌کان فه‌راهه‌م ده‌بێت، که ئینسانه‌کان له
ڕووی ئابوری یه‌وه یه‌کسان و ئازاد بن. ئه‌وه‌ش
ته‌نیا چینێک ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، که
گه‌وره‌ترین دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ موڵکایه‌تی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و سامانی کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت و
موڵکایه‌تی تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه
لایه‌نه‌ی بێت و ڕزگاری یه‌کجاری خۆی له نه‌هێشتنی
موڵکایه‌تی تایبه‌تی و هه‌بوونی چینه جیاوازه‌کاندا
ببینێت و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا بکاته خاوه‌نی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێان و سامانی کۆمه‌ڵگا و هه‌مووانیش له ڕووی
ئابوری و خاوه‌ندارێتی یه‌وه یه‌کسان بن. ئه‌و چینه
ته‌نیا چینی کرێکار ده‌بێت و ئه‌و ئامانجه‌ش ته‌نیا و
ته‌نیا به ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی دێته دی.
23.07.2010
amang70@hotmail.de
|