رۆژی 18/7/2010 له هۆڵی (ئه‌منه‌سووره‌كه)
به‌سه‌رپه‌ریشتی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له
سلێمانی، پێشه‌نگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی دانیمارکی
(ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر) كرایه‌وه، كه پێك هاتبوو له
30 تابلۆی ئه‌و هونه‌رمه‌نده. پێشه‌نگاكه به
ئاماده‌بوونی چه‌ندین رۆشنبیر و نووسه‌ر له‌وانه
(ره‌ئوف بێگه‌رد، شێرزاد حه‌سه‌ن، كاروان كاكه‌سوور،
فه‌تاح زاخۆیی، میدیا ره‌ئوف بێگه‌رد) و چه‌ند
هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌یی تر. سه‌ره‌تا (ئه‌نیتا
ئێسپانده‌ر) وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و زۆر خۆشحاڵی خۆی
ده‌بڕی به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئاوا پته‌وی
له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌یه و سوپاسی گشت هاوڕێكانی كرد
بۆ ئه‌و پێشه‌وازییه گه‌رمییه‌ی كه لێیكرا.
دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تابلۆكانی
(ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر) له‌ژێر ناونیشانی (ته‌فسیركردنی
سرووشت له تابلۆكانی "ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر"دا) له
لایه‌ن (سۆران ئازاد)ه‌وه خوێندرایه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌م پێشه‌نگایه ماوه‌ی چوار رۆژ
ده‌خایه‌نێت و بریاریش وایه له شاری هه‌ولێریش
بكرێته‌وه.
|