1
له ماڵه‌وه ده‌چمه ده‌ر
ده‌رگا به‌دوای خۆمدا داناخه‌م
به جه‌هه‌ندم !
په‌نجه‌ره‌کان به کراوه‌ی به‌جێدێڵم
با نه‌وڕه‌سه‌کان ماڵه‌که‌م پڕ بکه‌ن له قیژه،
تا گوڵه‌کانم نه‌کوژێنه‌وه،
به بریسکه‌ی چاره‌نووس.
2
گۆرانییه‌ک هه‌میشه،شه‌وق وشاد،ڕه‌گی له فڕیندایه‌و
له دوره‌ده‌سترین ته‌مستانه‌وه،به کۆڵی کوڵ
کۆمده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ تۆ،
با وابێ،لێره‌وه به‌ژێر چه‌تری سه‌فادا
وه‌ک کوان و بڵێسه‌مه‌و
وه‌ک منداڵ ده‌مده‌گرمه‌وه، بۆده‌ستێ
برینه‌کانم ڕه‌نگ ڕێژو ،زمانم گڵ ڕێژ کا.
ئه‌و پێی وایه، من نا!
هه‌رکه‌س له‌ماڵه‌وه بچێته ده‌رو
ده‌رگاکان دانه‌خات،
ماسیه ژنێک نایخاته ژێر ڕه‌حمه‌تی چاوه‌کانی،
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌کان دانه‌خه‌ی
له‌په‌نجه‌ره‌ی لا چه‌په‌کی هه‌وره‌وه
شوشه‌یه‌ک ده‌شکێ و
ئیدی باران خۆش ناکاته‌وه،
وه‌لێ ئه‌گه‌ر ماڵێکی هه‌بێ،له ئه‌زه‌ل
له ئه‌زه‌له‌وه ده‌رگای بۆ نه‌کرابێ
له ئه‌زه‌له‌وه په‌نجه‌ره‌ی بۆ نه‌کرابێ
ژووری نووستنه‌که‌ی
ته‌نک ته‌نک وه‌ک ڕووخساری با
ناسک ناسک وه‌ک تنۆکه ئاوی ڕوخسار،
ئه‌و ده‌مه
له‌م شه‌ڕی داخستن و کردنه‌وه‌دا
له‌م باران ده‌بارێ و نابارێیه‌دا
له‌م شکاندنی شووشه‌ی لا چه‌په‌کی هه‌ورانه
سه‌ر فراز ،
نه تۆ خه‌یاڵی ده‌رگای کراوه‌ی من
په‌نجه‌ره‌ی له‌سه‌ر گازه‌رای پشت ڕاکشاوی من ده‌تگرێ
نه من خه‌یاڵم ده‌مبات بۆ داخستن وکردنه‌وه.
شه‌ڕه‌کان پوچ نین
کوشتنه‌کان پوچ نین
که‌ره‌سه‌و بیانووی شه‌ڕه‌کان و کوشتنه‌کان پوچن
سنوره‌کان و
دابه‌شکردنی ڕه‌نگه‌کان و باخچه‌کان پوچن.
3
بیرمه وه‌ک ئێستا بێ، له گه‌ڕه‌کی خۆمان
قه‌ده‌غه بوو کوڕانی گه‌ڕه‌کی تر بێن و
به ژێر نه‌سیمدا،
چاوێک له کچه‌کانی گه‌ڕه‌ک داگرن،
قه‌ده‌غه بوو بچینه گه‌ڕه‌کئ ئه‌وبه‌رمان و
چاوێک له کچێک دابگرین،
شاره‌که‌مان بستێک و
ئاسمانه‌که‌مان بستێک ،چه‌ند گوناه بووین
به به‌رچاومانه‌وه،ڕه‌نگی جیا
ده‌نگی جیا،پۆشاکه‌کانی جیا،ده‌هات و
کام کچی گه‌ڕه‌کی بویستایه ده‌یبرد،
ئێمه‌ش سه‌رمان داده‌خست و ده‌مان ووت
ئاخخ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان ده‌بوو!
دایکیشم ڕووی ده‌کرده ماڵی کچ براوو ده‌یووت
خه‌نجه‌ری خۆتان بۆ خۆتانه،
قابیل و هابیل کورد بوون،
هه‌مووشمان هه‌ر مرۆڤ.
4
ئێواره‌یه‌ک،ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم و
هه‌ر به‌ڕاست ئێواره بوبێ،
هه‌رچه‌نده هه‌موو کاته‌کان وه‌ک یه‌کن و هه‌ر کاتن،
شکۆفه‌یه‌ک
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ
نه‌م زانی، ژن بوو یان کانی،
کانی بوو یان دارکاژێکی ته‌ڕی ڕاونراو
دارکاژ بوو، یان فواره‌یه‌ک پڕ پڕ له بریق و باقی
ئه‌ستێره،
پڕی کردم له توڕه بوون
له‌و کاته‌وه،شه‌ڕ به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێ و
نامدۆزێته‌وه
بۆ ئه‌به‌د نامدۆزێته‌وه
بۆ ئه‌به‌د له فرمێسکی خزاوی ڕووخسار توڕه‌م.
5
ڕۆڵه خۆ منداڵ نیت!
ئه‌ونه هه‌ڵـمه‌زنێ به‌گۆی مه‌مکی چواله‌داو
ئه‌ونه تاس نه‌دباته‌وه بۆ به‌رده‌م کانیه‌که‌ی
خۆمان،
ئه‌وکانییه‌ی ئێواران زرنگه‌ی بازنگ
به باڵای بۆنی شمشاڵا هه‌ڵده‌زنا،
ئه‌وه بۆ دنیا گۆڕا تۆ ناگۆڕێی!
ئه‌وه بۆ دنیا گه‌وره بوو تۆ گه‌وره نابی!
هه‌موو ئاله‌ته‌کانی ئه‌م دنیایه،
نه بۆت ده‌بن به ،درنگ، درنگه‌ی تنۆکه بارانێ
له‌سه‌ر دڵی په‌نجه‌ره،
نه‌ده‌بنه نه‌وای شمشاڵێ
ئه‌وده‌مه‌ی له‌سه‌ر گۆنای ئاو هه‌ڵده‌په‌ڕێ.
6
لێره‌ش کانی هه‌یه باوه‌ڕ که
وه‌لێ ئاوه‌که‌ی شیرین شیرین نییه،
له بیرته!
وه‌ک شیرینی کۆڵانه‌که‌ی ئه‌وبه‌رمان
ئه‌ها، که به‌شوویان دا بۆ به‌یانی وامان ده‌زانی
گه‌ڕه‌ک چۆڵ بوه‌و، هه‌موو ماڵه‌کان به‌لادا هاتوون!
وامان ده‌زانی،ئاسمان نه‌ماوه‌و زه‌وی بێسه‌ره!،
لێره‌ش پڕ پڕه له په‌نجه‌ره،باوه‌ڕ که
په‌نجه‌ره‌ی شین،که‌سک،وه‌لێ گه‌وره‌و بێڕه‌ونه‌ق
نه منداڵ له‌ترسی دایکی لێوه‌ی ڕاده‌کا
نه کچان سه‌ره‌تاتکێی تیا ده‌که‌ن،
کوڕانیش به‌دارلاستیک نامه بۆ کچان هه‌ڵناده‌ن،
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌ی
به نه‌ڕه‌ی"ئه‌حا شێت"سوێندت بۆ ده‌خۆم
به "فاته‌شێتی" خۆمان
که پیاوه به‌ڕه‌ڵاو فاسده‌کان سکیان پڕده‌کردو
پاشانیش لاقرتێیان پێده‌کرت،
بیرته یاپراخی به پونگه ده‌کردوو
ئێمـه‌ش بۆ کراسه‌شیفۆنه ئاڵ و شیتاڵ شیتاڵه‌که‌ی
ده‌گریاین،
که کۆرپه‌که‌ی پێ داده‌پۆشی،
هه‌موو ماڵه‌کانمان
په‌نجه‌ره‌کانی، ڕه‌نگی کراسه‌که‌ی ئه‌و بوو
ده‌رگاکانمان ڕه‌نگی چاوه زه‌رد باوه‌که‌ی ئه‌و بوو،
له ژێر هه‌یبه‌تی شارا ئه‌وسه‌ری پێ نه‌وی ده‌کرا
که‌چی بۆ به‌یانی
که گزنگ لوتکه‌کانی ڕه‌نگ ڕێژ ده‌کرد،
که زه‌وی له ئاره‌قدا شه‌ڵاڵ ده‌بوو
که‌خه‌ڵكه‌که‌ی باش ڕوخساری خۆیان ده‌بینی
شار هه‌مووی سه‌ری نه‌وی و
ئه‌ویش سه‌ری به‌رز،
ڕه‌نگی په‌نجه‌ره‌کانمان له کراسه‌که‌ی ئه‌وده‌چوو.
7
دایکم ده‌م به نزا،وه‌لێ
باوکم هه‌میشه ده‌ستی لێده‌وه‌شاندم،
چه‌ندجوان بوو
له ژێر خه‌رمانه‌ی لێویه‌وه ده‌بزووت
"ڕه‌بی ده‌ستی بشکێ" ئه‌ی بۆ ده‌ڵێ
"فاته شێت" ده‌س ده‌وه‌شێنێ!
که سێپه‌ڕه به‌لا دا بێ،پێی تۆ بێ یان پێی با
به‌لادا هات !!
که ئیبلیس شاباشی وه‌رگرت،ڕاسپارده‌کانی که‌شتی بۆ
ئاو
ده‌بێته کاره‌سات،
که‌س دڵناسکی کتێب نادوێنێ
دڵنه‌وایی به‌خششه به‌جێماوه‌کانی شکۆ ناکا
هه‌ر ده‌یشکێنن،بۆ ئه‌به‌د شکاندیان
ده‌یشکێنن.
|