به داخیكی گرانه‌وه سه‌عات 07:24 ده‌قیقه‌ی ئیواره‌ی
ئه‌مرۆ24-07-2010 ( به كاتی به‌غداد)، له وولاتی
استرالیا ، یه‌كیك له ئازیزترین و خۆشه‌ویست ترین
هاورییانمان ، یه‌كیك له را به‌ران و هه‌لسوراوان و
ریبوارانی ریگای به‌دی هینانی ئازادی و یه‌كسانی و
دنیایه‌كی باشتر ،دوای ململانییه‌كی 3 ساله له گه‌ل
نه‌خۆشیه‌كی كوشنده بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لیك نا و
له ته‌مه‌نیكی زۆر زوودا به جیی هیشتین .
لیلی محمد كادریكی رابه‌ری حزب بوو كه له ماوه‌یه‌كی
كورت دوای داگیركردنی عیراقدا له لایه‌ن ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانه‌كانی و رووخانی رژیمی دیكتاتۆری به‌عس
،توانی ببیته جیگا بروا و متمانه‌ی ریزیكی فراوان له
ژنانی سته‌م كیش وخه‌لكی كریكار و زه‌حمه‌ت كیش
وئاواره وبی خانه و لانه له شاری به‌غداد و توانی
له ریكخستن و رابه‌ری كردنی چه‌ندین ناره‌زایه‌تی و
ئیعتیرازی سه‌دان و هه‌زاران كه‌سیدا ده‌وری رابه‌ری
ببینی .هه‌ر ئه‌م ده‌وره پیشره‌وه‌ی ئه‌و بوو كه له
سالی 2004 دا به سه‌دان كه‌س له ژنان وله خه‌لكی
كریكارو زه‌حمه‌ت كیش و ئاواره‌ی شاری بغدادی هینایه
به‌رده‌م باره‌گای ره‌ئیسی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی
عیراق له شه‌قامی زه‌عیم و به ده‌نگی به‌رز هاواریان
ده‌كرد (له گه‌لتاین له گه‌لتاین ئه‌ی كۆمۆنیزمی
كریكاریی ) .
ئه‌و شه‌خسیه‌تیك بوو كه هه‌میشه و هه‌رده‌م له
فكری قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی ژنانی سته‌م كیش و خه‌لكی
كریكار و زه‌حمه‌ت كیش و چه‌وساوه‌دا بوو ، وه تا
ئاخرین ساته‌كانی ژیانی به ئومیدی به‌دی هینانی
ئازادی و یه‌كسانی و به‌رقه‌راربوونی دنیایه‌كی باشتر
ده‌ژیا ، وه خه‌باتكاریكی سه‌رسه‌خت بوو له‌م
پیناوه‌دا.
حزبیه‌ت و ئیلتیزامی حزبیانه و د‌رك كردنی ئه‌و به
زه‌رووره‌تی وجودی حزبیكی كۆمۆنیستی كریكاریی له
عیراقدا، یه‌كیكی تر له‌و سیفه‌ته بالا و دیارانه‌ی
ئه‌و بوو كه ئه‌توانم بلیم كه‌م وینه‌یه له ناو حزب
و بزووتنه‌وه‌ی ئیمه‌دا ،ئه‌و له ئاخرین رۆژ و
ساته‌كانی ژیانیشیدا ، كه له ململانیه‌كی سه‌خت
دابوو له گه‌ل نه‌خۆشی سه‌ره‌تاندا ، هه‌میشه دلی بۆ
حزب و بزووتنه‌وه‌كه‌ی لییده‌دا وله خه‌می به‌هیز
بوون و به‌ره‌و پیش چوونیدا بوو .
ده‌ورو نه‌خشی هاوری لیلی له ناو بزووتنه‌وه‌ی ژنانی
عیراق وكوردستان له ماوه‌ی 20 سالی رابردوودا ، چ له
ناوه‌وه‌ی عیراق و چ له ده‌ره‌وه‌ی عیراق زۆر
به‌رچاوه ، ته‌نانه‌ت كه‌سانیك كه له باری
سیاسیه‌وه موخالیفی ئه‌ویش بوون ، نه‌یان ده‌توانی
ده‌وری ئه‌و له به‌رچاو نه‌گرن .ئه‌و كه‌سیك بوو كه
تا سه‌ر ئیسقان بروای به یه‌كسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی
نیوان ژنان و پیاوان هه‌بوو ،وه له‌م راستایه‌دا بۆ
ماوه‌ی چه‌ندین سال له ریزی پیشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
یه‌كسانی خوازی ژنانی عیراق و كوردستان راوه‌ستاوه و
خه‌باتی كردووه .
لایه‌نیكی گرنگ تر و زۆر بارزتر له ژیان وشه‌خسیه‌تی
لیلی محمد ئینسانیه‌ت و مۆدیرن بوون وریز و حورمه‌تی
ئه‌و بوو له ئیسنانه‌كان وهه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و
له گه‌لیدا رۆژانه مامه‌له‌ی له گه‌لیاندا هه‌بوو
،ئه‌و تا سه‌ر ئیسقان كه‌سیكی ئینسان دۆست بوو، مۆدیرن
بوو ، خۆشه‌ویستیه‌كی قوول له دل و ده‌روونیدا
ده‌كولا به‌رامبه‌ر به ئینسان ، به‌رامبه‌ر به منال
، به‌رامبه‌ر به ژنان و لاوان، به‌رامبه‌ر به
كریكاران و خه‌لكی چه‌وساوه‌و به‌ش مه‌ینه‌ت و
به‌رامبه‌ر به ژیان .
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها چه‌ند سه‌عات و چه‌ند
رۆژیك له گه‌ل ئه‌و ژیاون ،ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
دیارترین شتیكه كه هه‌ستیان پیی كردبیت و بۆ
هه‌میشه له بیریان ناچیته‌وه ، من خۆم یه‌كیكم
له‌وانه‌ی كه له گه‌ل هاوری لیلی ماوه‌یه‌ك كاری
سیاسیمان به‌یه‌كه‌وه كردووه و له یه‌ك مالدا له
گه‌ل چه‌ند هاوریی تر له شاری بغداد به‌یه‌كه‌وه
ژیاوین ،شاهیدی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌م.
بی گومان لیره‌دا من ناتوانم به ووتاریكی كورت حه‌قی
ته‌واو بده‌م به هاوری لیلی و ده‌ورو نه‌خشی ئه‌و
،هیوادارم كه ئیمه هه‌موومان وه‌ك هاوریان و دۆستان
و كه‌س و كاری ئه‌و بتوانین له داهاتوودا ئه‌و كاره
بكه‌ین.
مه‌رگی ئه‌و بۆ هه‌موومان زۆر سه‌خته، به‌لام له
گه‌ل هه‌موو سه‌ختیه‌كه‌یدا ته‌حه‌مولی ئه‌كه‌ین
،دریژه‌دان به ریبازیك كه لیلی تا ئاخرین ساته‌كانی
چاولیك نانی یه‌كجاره‌كی ،دلی بۆ سه‌ركه‌وتنی لییده‌دا
، ئه‌ركی سه‌ر شانی ئیمه‌یه .
لیلی گیان تۆ بخه‌وه و به ئارامی له ئارامگاكه‌ت
چاوه‌كانت لیك بنی ،ئیمه‌ی هاوریت ریبازه‌كه‌ت دریژه
پی ئه‌ده‌ین وتا سه‌ركه‌وتن و به‌دی هینانی
ئامانجه‌كانمان له ئازادی و یه‌كسانی و دنیایه‌كی
باشتر هه‌دا ناده‌ین.
تۆ له دلماندا ئه‌ژیت، یادگاریه‌كانت ،قسه خۆشه‌كانت
و پیكه‌نینه‌كه‌ت هه‌میشه له به‌رچاومانه‌و له
گویماندا ده‌زرنگیته‌وه ............ ناتوانم پیت
بلیم مال ئاوا ، تۆ نه‌مری ،تۆ له گه‌لماندای بۆ
هه‌میشه...لیلی گیان
ازاد احمد
بغداد
24 ته‌مموز 2010
|