ئیواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه
به‌رواری 1/7/2010 شاری كفری نزیكه‌ی نیو كاتژمێر
ته‌قه بوو ، خه‌ریكی نان خواردن بووم ، (تیكساسم) بیر
هاته‌وه كه لهفیلمهكاندا حكومه‌تی تێدا نییه‌و
هه‌ر شه‌ڕه
هه‌ستام و چومه ده‌ره‌وه ، هیچم نه‌بینی ته‌نها
ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه گوێم له ته‌قه‌ی گوله‌یه‌كی
زۆره ، رێك له فلیمی ئه‌مریكی ده‌چوو
ته‌قه‌كردن نیو كاتژمێر زیاتری خایاند نه پۆلیس دیار
بوو نه ناوبژیوان ، رێك وه‌كو شه‌ری كافرو ئیسلام
وابوو ، چۆن ئه‌وان شه‌ریان دهكردو ناوبژیوان نه‌بوو
، بۆیه جیاوازییه‌كی ئه‌و توم نه‌ده‌بینی له‌گه‌ڵ
شه‌ڕی كافرو ئیسلام و شه‌ره‌كه‌ی كفری، چونكه ئه‌و
ئیواره حكومه‌ت بونی نه‌بو له كفریدا ( ئه‌گه‌ر
به‌هه‌ڵه نه‌چوبێتم پۆلیس و ئاسایش ئه‌و
ئێوارهیهئۆفیان هه‌بوو)
ئه‌وه‌ی شایانی وتنه كفری له‌دوای نوێژی مه‌غریبه‌وه
ئیتر حكومه‌ت ئۆفی هه‌یه تاوه‌كو رۆژ ده‌بێته‌وه
ئینجا ده‌وامی ده‌ست پێ ده‌كات
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه گه‌ر شهڕێكت توش ببێت
به‌هۆی بێ حكومه‌تییه‌وه كه‌سیش نییه ده‌ستی شه‌ڕ
كه‌ر بگرێت ، تیریشمان ده‌كوتن
بۆیه داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م
وه‌زعه بدۆزێته‌وه ، ئه‌گینا ئێمه‌ش وه‌كو جاران
خۆمان خۆمان ده‌پارێزین و هه‌ر یه‌كه‌و مهغزهنێك
فیشه‌ك به‌خۆمانه‌وه ده‌به‌ستین چونكه پێمان وا
نییه حكومه‌ت بتوانێت گیانی ئێمه بپارێزێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پولیسی كفری بۆی گێڕامه‌وه كه
ئه‌گه‌ر بجنه گیانی هه‌ر تاوانبارێك ده‌بێت خۆیان
پیشانی تاوانباره‌كه نه‌ده‌ن چونكه دوای ئه‌وه‌ی كه
ئازاد ده‌بێت تێر‌و پڕ كاكی پۆلیس ده‌كوژێت (منیش پێم
وت خه‌مت نه‌بێت حكومه‌ت ده‌تان پارێزێت)
له دوا وتمهمدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه روو كه
له پۆلیسی كفری نزیكه‌ی 300 بڕیاری گرتنی هه‌یه
به‌ڵام به‌هۆی خزمی (هین) ه‌وه كه‌س نایانگرێت ، یانی
به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست كفری بێ حكومه‌ته.
ئازاد گه‌رمیانی
|