خۆڵ 

  

به‌ندی عه‌لی .. 2010


ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه‌ به‌ئه‌و
پاش دواسه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته‌و
دوافڕینی بێ نیشتنه‌وه‌ی
هه‌موو ڕه‌نگاڵه‌کانی ‌هه‌ست
په‌یکه‌رتاشێکی به‌سه‌لیقه‌ش
له‌ئاوی ماره‌ی ده‌کات و
روح ده‌کاته‌وه‌ به‌ری
که‌سروشتیش توڕه‌ ده‌بێ
ده‌یبارێنێ به‌سه‌رمانداو هه‌ندێ جارێش
ده‌بێت به‌گۆزه‌ی سه‌رشانی
شه‌نگه‌بێریه‌ به‌ژن به‌رزو که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی لادێ
تانهێنیه‌کانی سه‌رکانی
بۆ کوڕه‌ چاو برسیه‌کانی
جورمی عیشق ، بدرکێنێ
به‌ردوامیش جامبازه‌کانی نیشتیمان
له‌جیاتی کل ، چاومانی پێده‌ڕێژن و
ئه‌گه‌رچی نرخی جیاوازه ، لێره‌و له‌وێ
به‌ڵای گه‌وره‌ ئه‌وساته‌یه
له‌داستانی گیانبازیا
قه‌زای پڕ به‌چنگێکی ئه‌و له‌هه‌زاران
عاشقی سه‌رگه‌رم و شه‌یدای
باخه‌ هه‌ڵواسراوه‌کان شاری ئازادی بکه‌وێ
دوا مه‌تافیش
ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه‌و به‌ئه‌و


 

           

 

24/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com