له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ هاوڕێم له کاتی
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌دا، ئاسایش که‌وته سه‌رمان
و به‌ره‌و ئاسایش به‌ڕێیان کردین. بۆ هاوڕێیانم ئه‌م
کاره‌ی ئاسایش وه‌ک ڕوتینی لێهاتووه‌و له ژمار
نه‌ده‌هات، ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره ده‌بنه
"میوانی" ئاسایش.
سه‌ره‌تا بۆم جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، که له‌سه‌ر
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه ئاماده‌باشیان هه‌یه
ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرمان بکه‌ن، به‌ڵام کاتێک مه‌لا له
مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه فتوا ده‌دات، له‌سه‌ر
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئیعترافات ده‌کرێت،
ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڕفێندرێت و تیرۆر ده‌کرێت، تاوانباران
به پێی خۆیان ده‌سووڕێنه‌وه‌و ئازادن.
کاتێک پرسیارمان کرد، که "بۆچی ده‌ستگیرکراوین؟"،
وه‌ڵامی ئاسایش ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌ستگیر
نه‌کراوین، به‌ڵکو میوانیانین. وتمان: "ئێمه ئه‌م
میوانیه‌مان قه‌بوڵ نییه و ده‌ڕۆین"، له وه‌ڵامدا
وتیان: "ناتوانن بڕۆن"، به‌ڵکو ده‌بێت میواندارێتی
ئه‌وان قه‌بوڵ بکه‌ین. سه‌یر ئه‌وه‌بوو پاش که‌مێکیتر
کۆمه‌ڵێ چه‌کدار هاتنه ژووره‌وه‌و بازیاندا به‌سه‌ر
میوانداره‌کاندا، یه‌کێک له‌م چه‌کدارانه زۆر به
شیوه‌یه‌کی نا شارستانی و ئیهانه‌پێکردن دوور له
یه‌ک ڕایگرتین و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کردین که له‌گه‌ڵ یه‌ک
قسه نه‌که‌ین.
دیاره ئه‌م مامه‌ڵه‌و "میواندارێتییه"ی ئاسایش
یه‌که‌م جار نییه. ئاشکرایه که هیچ کات له کاتی
ده‌ستگیرکردنی که‌سانی بێتاواندا، یاخود ده‌ستگیرکردنی
که‌سانی مخالفی سیاسی، پێیان ناوترێت که
ده‌ستگیرکراون، به‌ڵکو هه‌میشه پێیان ده‌وترێت که
"میوانن" و ده‌بێت قه‌بوڵیشی بکه‌ن. ئه‌م جۆره
به‌رخورده‌ش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاته میلیشیاو
دیکتاتۆره‌کان باوه‌و به میرات بۆ ئاسایشی سلێمانی
ماوه‌ته‌وه.
میواندارێتی به زۆر هه‌ر لای ئاسایش و ده‌زگا
سه‌رکوته‌کان بوونی هه‌یه. مانای چی به بێ ویست و
ڕه‌زامه‌ندی خۆم، ڕاپێچی ئاسایشم ده‌که‌ن؟ له‌وێش
ته‌فتیشم ده‌که‌ن، به‌زۆر ده‌مهێلنه‌وه‌و ڕێگه‌م
ناده‌ن جێی بهێلم؟ ڕێگه‌م ناده‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم
قسه بکه‌م و دوور له‌وان ڕامده‌گرن؟ ئایا ئه‌و
کارمه‌ندانه‌ی ئاسایش، هه‌ر به هه‌مان شێوه له ماڵێ
خۆیان میواندارێتی میوانه‌کانیان ده‌که‌ن؟ خۆیان ئه‌و
جۆره به‌رخوده له لایه‌ن ده‌زگایه‌ک یان که‌سێکی
تره‌وه، به میواندارێتی ده‌زانن؟
ڕۆشنه که به دوور‌و نزیک ئه‌و ڕاپیچی و مامه‌ڵه‌یه
په‌یوه‌ندی به میواندارێتییه‌وه نییه، به‌ڵکو
ئه‌وه ته‌واو ده‌چێته خانه‌ی ده‌ستگیرکردن و
زیندانییه‌وه. به ڕاستی ئه‌مه سوکایه‌تیه‌کی
ته‌واوه به مرۆڤ، کاتێک ده‌ستگیری ده‌کات و ده‌یبات،
ته‌فتیشی ده‌کات، ده‌می ده‌به‌ستێت، له کاتی ده‌گرێت
و ڕێگه‌ی ڕۆشتنی نادات، پێشی ده‌ڵێت "تۆ میوانی
ئێمه‌یت". له‌م جۆره نمونانه زۆرن.
گومانم له‌وه نییه، که ئه‌گه‌ر یه‌کێک به‌ڕاستی
بیه‌وه‌ێت بۆنمونه ببێته میوانی به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایش، ده‌بیت چه‌ندین ده‌رگا تێپه‌ڕێنێت و چه‌ندین
جار ته‌فتیشبکرێت هه‌تا نزیکیبێته‌وه، چه‌ندین
کاتژمێر چاوه‌ڕێ بکات، چه‌ند جار به بێ ئومێدی
بگه‌ڕیته‌وه که پێی ده‌لین: "ئه‌مڕۆ به‌ڕێزی لێره
نییه". که شانسیشی ده‌بێت و ده‌گاته لای، هه‌ر زوو
به‌ڕێی ده‌کات.
به جیا له هه‌موو سه‌رنجێک، ده‌زگای سه‌رکوتی وه‌ک
ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به هێزی میلیشیا، جیگه‌ی
سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه و میلیتانت و مامه‌ڵه‌ی دژه
مرۆییه، ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ڕۆشنه‌و دووره له
مامه‌ڵه‌ی میواندارێتیه‌وه. به‌ڕاستی ئه‌و شوێنانه
هی ئه‌وه نییه مرۆڤ ببێته میوانی. ئه‌و ده‌زگایانه
قابیل به نه‌مانن، تا ئه‌وجۆره ده‌زگا
سه‌رکوتکه‌رانه له ئارادابن، نا مۆدێرنی ده‌سه‌ڵات
ده‌سه‌لمێنێت، ئارامی و ئاسایشی دانیشتوان به‌نده به
نه‌بوونی ئه‌و ده‌زگایانه. له‌و جێگایانه‌ی که ئه‌م
ده‌زگایانه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، ئارامی و ئاسایش
پارێزراوتره‌و شارستانیترن.
13.7.2010
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 646، به‌رواری
18.7.2010دا له بڵاوکراوه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوکرایه‌وه.
له‌وێدا ده‌ستکاری ئاخیر په‌ره‌گرافی کرابوو...
|