پاش بەستنی یەكەمین كۆنفرانسی ناوەندی چاك چەند
ماڵپەرێك‌و رۆژنامەیەك رونكردنەوەیەكی سەیرو سەمەرەیان
بڵاو كردەوە، كە نەك هەر زانیاری بەخش نەبوو بەڵكو پێش
هەركەسێك نەشارەزایی‌و شەرمەزارییەكی بۆ ئەوكەناڵانە
تۆماركرد .
دەقی رونكردنەوە سه یره كە بەم شێوەیە هاتووە
(لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و كۆنفرانسه‌ی چه‌ند
به‌ڕێزێك به‌ناوی ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه له شاری سلمانی
به‌ستووریانه ,هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به
ڕێكخراوه‌كه‌مان ومَیژووی كار‌و هه‌ڵسوڕانییه‌وه نییه
, ناوه‌ندی چاك كه له 6-1-2002 دامه‌زراوه‌و تا
ئێستا 3 كۆنگره‌و پلنۆمی شه‌هید سۆران و كۆنفرانسی
شه‌هید سۆرانی به‌ستووه ,كۆنگره وكۆنفرانسه‌كانیشی
كراوه بوه‌و به‌شدریكردن تیایدا ئازاد بووه بۆ
هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان , بۆیه به مافی خۆمانی
ده‌زانین دوا له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بكه‌ین ناوی
ئیمه وئارم و لۆگۆی ئێمه بۆ ئه‌و كۆنفرانسه به‌كار
نه‌هێنن كه هیچ په‌یه‌ندییه‌كی به
ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه نییه.
بەڵام هیچكام لەو كەناڵە رۆژنامەوانیانە ..! ئەوەندە
ئەركیان نەكێشاوە داخۆ راستە ناوەندی چاك لۆگۆ‌و ناوی
كەسانی تری بەكارهێناوە ..؟ ئایا ئەوكەناڵانە دەتوانن
ئەوە پشت راستبكەنەوە كە ئێمە وەها پێشیلكارییەكمان
كردبێت.. دەتوانن وەها قسەیەك بسەلمێنن ..؟ ئەی كەدوای
ئەوەی بۆیان رونبووەوە كە بەهەڵەداچوون‌و نەخۆیان‌و نە
سەرچاوەكەیان راستی نەفەرموو داوای لێبوردن دەكەن بۆ
ئەوەی چیتر نەبنە مایەی گێچەڵ‌و دوبەرەكی .. ئێمە
لێرەوە رایدەگەیەنین هەركەسێك توانی ئەوە بسەلمێنێ
كەوا ناولۆگۆی كەسانی ترمان بەكارهێناوە ئامادەین
باجەكەی بدەین بەڵام كە وا نەبوو هەقوایە ئەوكەسانەش
دەستبەرداری درۆدەلەسەو چەواشەكاری بن.
بەڵی ناوەندی چاك كۆنفرانسی بەستووەو میوانێكی زۆریش
بەشدارییان تێداكردووەو بۆهەموو كەس نەبووە، بەڵكو
كۆنفرانسی تایبەتی ناوەندەكە بووە نەك كۆبوونەوەی
جەماوەری..؟! بەشداری كردن بە كارت‌و ناو‌و لۆگۆی
ناوەندی چاك وبانگهێشتی فەرمی بووە، نەك بەناولۆگۆی
كەسی ترەوە...!!
ناوەندی هەلەبجە
دژبەئەنفالكردن‌و جینۆسایدی گەلی كورد – چاك
|