له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری سنه، پارێزگاری ئه‌م
پارێزگایه به ناوی ئیسماعیل نه‌جار ناسراو به ئه‌حه
نه‌جار گۆڕدرا و كه‌سێكی دیكه به ناوی عه‌لی‌ڕه‌زا
شه‌هبازی جێگه‌ی گرته‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م
وتاره كورته‌یه ، كارنامه‌ی كاری پارێزگاری پێشوو
واته ئه‌حه نه‌جار له بواری گه‌شه سه‌ندنی سه‌نعه‌ت،
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی بێكاری
پارێزگاكه‌یه.
به پێی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هه‌ن
ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م كابرایه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی
نه‌بووه بایه‌خی پێ‌بدات گه‌شاندنه‌وه‌ی بازرگانی و
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای كوردستان بووه.
به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین كه‌مته‌رخه‌می پارێزگاری
كوردستان به‌رامبه‌ر بواری سه‌نعه‌ت له كوردستان ڕوون
بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بڵێین، كه ئه‌م شێوازی
بێركردنه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت و
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان شتێكی تازه نیه كه ئاغای نه‌جار
خولقێنه‌ری بووبێت، به‌ڵكوو ئه‌مه ده‌قاوده‌ق شێوازی
ڕوانینی سه‌رۆكی وڵات و وه‌زیری كابینه‌كانی ئه‌م
ڕژیمه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری هه‌تا ئێستا
بووه، كه له هه‌موو ده‌وره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی‌دا
به‌ڕێوه‌چووه‌و ئه‌م به ناو ئاغای نه‌جاڕه‌ش درێژه پێ
ده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌م حكوومه‌ته بووه به‌رامبه‌ر
كۆمه‌ڵانی زوڵم لێكراو و چه‌وساوه‌ی كوردستان.
پارێزگاری كوردستان و داروده‌سته‌كه‌ی وه‌ك ڕامین
ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی گشتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
پارێزگای كوردستان و ده‌یان كه‌سی دیكه له‌و
ده‌وره‌یه‌دا زۆر خۆیان ماندوو كرد و شه‌ویان ده‌خسته
سه‌ر ڕۆژ هه‌تا بتوانن به باشترین شێواز ده‌ربیجه‌ی
ئاوه‌دانكردنه‌وه، گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت و كه‌م
كردنه‌وه‌ی بێكاری به ڕووی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا
دابخه‌ن بوودجه‌ی ئه‌م پارێزگایه به باشترین شێوه
به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ته‌نها په‌نا
ده‌به‌ینه به‌ر یه‌كێك له ئاخرین داهێنانه‌كانی ئه‌م
به‌ناو خزمه‌تكاری خه‌ڵكه، كه ته‌نها و ته‌نها ده‌كرێ
له داهێنه‌ری وا بیرمه‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی باشترین
پیشه‌سازه‌كانی پارێزگای كوردستان، پێشبڕكێیه‌ك بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ڕێكخرا، كه 224 ناوه‌ندی گه‌وره و
چكۆله‌ی كار و وه‌به‌رهێنان به‌شدارییان تێدا كرد. پاش
به قه‌ولی خۆیان لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، له
ئاكامدا له لایه‌ن شه‌ش ناوبژیوانه‌وه، ناوی 24
ناوه‌ند وه‌ك باشترین ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی و
وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌یان پێ‌كرا.
پله‌كانی یه تا پێنج ئه‌م ناوه‌ندانه بوون:
1. خۆرشید زرێوار (ایستك)
2. ئاتیلا ئۆرتۆپێد
3. كه‌یك و كلوچه‌ی زرێوار
4. به‌سته‌نی عه‌سه‌ل
5. بنێشتی سه‌قز (سقز سازی كردستان)
هه‌ر كه‌سێك به هێندێك وردبوونه‌وه و تێڕامان له‌م
چه‌ند ناوه چه‌ند پرسیارێكی لا درووست ده‌بێت. ئایا
به‌ڕاستی ئه‌مانه باشترین ناوه‌نده‌كانی وه‌به‌رهێنانن
له كوردستان؟ مه‌به‌ست كه‌م پیشان دانی به‌رهه‌مه‌كان
نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كه له ناو 244
ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنان به به‌رهه‌می كه‌یك و به‌سته‌نی
و بنێشت پله‌كانی یه‌ك تا پێنجیان به‌ده‌ست هێناوه،
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه‌تر ناویان هاتووه چی
به‌رهه‌م دێنن؟ پاش سی ساڵ له حكوومه‌تی كۆماری
ئیسلامی ئێران له كوردستان، هه‌موو بایه‌خدانه‌كه به
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ئه‌مه ئاكامه‌كه‌یه‌تی؟ و ده‌یان
پرسیاری دیكه...
هه‌ڵبه‌ت له ناو ئه‌م ناوانه‌دا ناوه‌ندێك ده‌بینرێت
به ناوی ئاتیلا ئۆرتۆپێد، كه ماوه‌ی 20 ساڵه له بواری
وه‌به‌رهێنانی هه‌ستیارترین ئامێره‌كانی پزیشكی و
ئۆرتۆپێدی له به‌رزرترین ئاستی جیهانی‌دا به‌رهه‌می
هه‌یه و له ئێران‌دا هاوشێوه‌ی نیه و ته‌نها له وڵاتانی
ئامریكایی و ئورووپایی هاوشێوه‌كه‌ی به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت.
ئه‌م شیركه‌ته له ساڵی 1383وه ناوه‌نده‌كانی خۆی
گواستۆته‌وه بۆ شاری سنه و له ساڵی 1385یش وه‌ك
باشترین ناوه‌ندی وه‌به‌رهێنانی ئێران ناوزه‌د كراوه و
له لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌وه خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسووڕمانه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
شیركه‌ته كه له ئاستی ئێران‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست
هێناوه، له لایه‌ن ئاغای نه‌جار له كوردستان ده‌خرێته
پله دوو له دوای شیركه‌تی ئیسته‌كی مه‌ریوان كه
وه‌به‌رهێنه‌ری خواردنه‌وه‌ی بێ‌ئه‌لكووله. هه‌ڵبه‌ت
ئێمه لێره مه‌به‌ستمان كه‌م كردنه‌وه‌ی بایه‌خی
ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان نییه،
به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت باس له بایه‌خ نه‌دانی پارێزگاری
كوردستان به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بكه‌ین. به‌ڵام
سه‌ره‌نجامی شیركه‌تی ئاتیلا ئۆرتۆپێد به‌مه كۆتایی
نایه‌ت و پیش ڕاگه‌یاندنی لیستی كۆتایی هه‌موو
ناوه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كان، ناوی ئاتیلا ئۆرتۆپێد به
ته‌واوی له‌م لیسته وه‌ده‌ر دێنن و پاكی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وانه‌یه زۆر كه‌س پێی وابێ كه ئاغای نه‌جار و
داروده‌سته‌كه‌ی له ڕووی نه‌زانییه‌وه ئه‌م كاره‌یان
كردووه و له نێوان سه‌نعه‌تی پزیشكی HI-Tech و
نوشابه‌ی بێ‌ئه‌لكوول و كلوچه فه‌رق و جیاوازی
نا‌كه‌ن، به‌ڵام ئاغای نه‌جار و داروده‌سته‌كه‌ی باش
ئه‌وه ده‌زانن، كه ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تێكی زۆر
هه‌ستیار به‌رهه‌م دێنێت و له ئێران‌دا هاوشێوه‌ی نیه و
ئه‌مه بۆ كۆماری ئیسلامی جێگه‌ی مه‌ترسییه كه
ناوه‌ندێكی وا له كوردستان بێت. كرێكارانی ئه‌م
ناوه‌نده كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای كوردن، ئه‌مه
ته‌نها ناوه‌ندێكی وه‌به‌رهێنانه، كه كرێكاری كوردی
پسپۆڕ به‌رهه‌م بێنێت. كرێكارانی گارگه‌ی ئیسته‌كی
زرێوار كه خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكوولی به‌رهه‌م دێنێت و
هه‌موو كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی كوردستان
زۆربه‌یان كرێكارانی ساده و یان كه‌سانێكن كه
خوێنده‌وارییان نیه. و ئه‌مه جیاوازی گه‌وره‌ی نێوان
ئه‌م ناوه‌نده و ئه‌وانی دیكه‌یه و كۆماری ئیسلامی
ناتوانێت پشتیوانی له ناوه‌ندێك بكات كه سه‌نعه‌تێكی
جێگیری له كوردستان داهێناوه.
پارێزگاری كوردستان و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی له‌و
ماوه‌یه‌دا كه به‌رپرسیاری ئه‌م ناوچه‌یه بوون،
ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی نه‌سه‌ند كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و
سه‌نعه‌ت بوو. ئه‌وان بێجگه له خه‌می پڕ كردنی
گیرفانه‌كانیان هیچ خه‌مێكی ئه‌م خه‌ڵكه‌یان له‌لا
گرینگ نه‌بوو و هه‌ر به‌م پێیه‌ش ناوه‌ندێكی وه‌ك
ئاتیلا ئۆرتۆپێد نه‌ك ژماره‌ی كرێكاره‌كانی زیادی
نه‌كرد، به‌ڵكو ساڵ به ساڵ ژماره‌یه‌كی زیاتر له
كرێكاره شاره‌زاكانی ئه‌م بواره، كه زۆربه‌یان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌وره‌یان بینیبوو كاره‌كانیان له
ده‌ست دا و ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له
نزیكه‌ی 200 كه‌سه‌وه ئێستا گه‌یشتۆته 100 كه‌س.
هه‌ڵبه‌ت زه‌ره‌ری ئه‌م وه‌زعه له پێش هه‌مووان
وه‌به‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌موو كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده كرێكارانی پسپۆڕ و
ڕاهێنراوی بواره‌كه بوون.
ئه‌م ناوه‌نده به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانیان له
لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ناكڕدرێت و پێداویستی
نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتیش له ده‌ره‌وی وڵات به شێوه‌ی
ته‌زویر و جه‌عل دابین ده‌كرێت و به نرخێكی گرانتریش
ده‌درێته نه‌خۆشه‌كان، ئاستی وه‌به‌رهێنانیان هاتۆته
خواره‌وه. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به گوومانه‌وه
ده‌ڕواننه داهاتووی كاری ئه‌م شیركه‌ته و هه‌موو ڕۆژێك
چاوه‌ڕێی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه و له ده‌ست دانی
كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
كه‌واته ئاغای نه‌جار بۆیه ناوی ئاتیلا ئۆرتۆپێدی له‌م
لیسته ئاماده كراوه وه‌ده‌رناوه، هه‌تا له لایه‌كه‌وه،
ناوه‌ندێك گه‌وره نه‌كه‌نه‌وه كه سبه‌ینێ
نه‌خۆشخانه‌كانی وڵات ناچار بن ڕووی تێ بكه‌ن ببێته
جه‌مسه‌رێكی پزیشكی، و له لایه‌كی دیكه‌وه له‌وه زیاتر
حه‌یای خۆیان نه‌بن و شیركه‌تێك نه‌كه‌نه نموونه و له
ناوه‌ندیش كاندیدی نه‌كه‌ن، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا
هه‌ر خۆیان بوونه‌ته هۆكاری بێكاری كرێكاره‌كانی و
له‌ناو چوونی یه‌كجاره‌كی.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باسی بكه‌ین، پارێزگاری تازه‌یه،
كه زۆر كه‌س به هاتنی دڵخۆشن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌كی
كۆن هه‌یه ده‌ڵێت: سه‌گی زه‌رد برای چه‌قه‌ڵه.
|