بۆسه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت : ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ بڵاو كردنه‌وه
له ژێر ناونیشانی "به‌سه خانم كوشتن به پاساوی
شتنه‌وه‌ی ناموس "شاندێكی خانمانی كوردستان
به‌مه‌به‌ستی به‌ژداری كردن له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی
خانمانی كورد له‌شاری میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا
له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه
به‌رێكه‌وتن و بریاریشه پرۆژه‌ی یه‌كه‌می كۆنفرانسی
خانمانی كورد له تاراوگه له‌شاری میونشن له
9/7ده‌ست پێبكات و 11/7كۆتای به پرۆگرامه‌كانی بێنێت
..
له‌وباره‌یه‌وه
لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی حافز ئه‌ندام
كۆنفرانسه‌كه و (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی
عێراق )ڕایگه‌یاند:" به‌سه‌ر په‌رشتی گروپی نێرگزی
خانمانی كورد له شاری میونشن به‌به‌ژداری خانمانی
هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ،به‌تایبه‌ت ئه‌و
خانمانه‌ی كه‌چالاكن له بواری كێشه‌ی خانمان له
ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی كوردستان "..
ناوبراو گوتیشی :" ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بریتی یه
له‌وه‌ی كه خانمانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی
كوردستان به گشتی به‌هۆی داگیر كردنی
وڵاته‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن داگیر كه‌رانی جۆراو
جۆره‌وه هه‌رده‌م نه‌یان ده‌توانی به ئازادانه بژین
و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و
دڵخوازبه‌ڕێوه‌ی به‌رن ،هه‌ربه‌و هۆیه‌وه ڕۆژانه‌و
ساڵانه به‌ناوی سه‌رپێچی كردن له یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵێك له‌وانه زیندان ده‌كرێن وه یاخود ده‌كوژرێن
.به‌ڵام ئێستا مایه‌ی خۆشحاڵیه باشوری كوردستان
ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی و
خانمانی كوردیش شانبه‌شانی پیاوان خه‌باتیان كردووه
بۆ سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانه‌كه‌یان و سه‌ربه‌خۆی خانمانی
كورد ،به‌ڵام له دووای ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگ و
جه‌نگه‌ی دژی مرۆڤی كورد له كوردستان به‌كار
هێندراوه زۆرمان ده‌وێت هه‌تا ئێمه‌ش بچینه ڕیزی
خانمانی جیهان و وه‌ك ئه‌وان مافی سه‌ربه‌خۆی و
ئازادیمان هه‌بێت و له ژێرپاراستنی كولتورێكی پاكی
ڕه‌سه‌نی كوردی خۆماندا بژین .
خاتوو لانه محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باس كرد:"بۆیه گروپی
نێرگزی خانمانی كوردله‌شاری میونشن –ئه‌ڵمانیا
،به‌باشیان زانی كه‌وا له پاش ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه
كوردستان ئازاده‌و خانمانی كورد له هه‌رلایه‌كه‌وه
كار ی جوان و پیرۆزیان كردووه له‌رێگای
كۆنفرانسێێكه‌وه خانمانی چالاك له هه‌ربوارێكدا له
نزیكه‌وه بناسن و له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان ئاشنابن
،هه‌روه‌ها بزانن كه‌مو كوڕیه‌كانمان چییه و له
ئه‌زمونی گه‌لانی جیهان كه‌ڵك وه‌ربگرین بۆ پێش خستنی
خۆمان و گه‌له‌كه‌مان ":..
|