( به‌ڕاستی چاره‌نووسی ئێوه به‌غیلی پێ ئه‌برێ )
پووشکین
مرۆڤی ڕۆشنبیر هه‌موو ده‌م ده‌گه‌ڕێ،له دووی ئه‌و
که‌ناڵه ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بیانه‌ی که ده‌توانێ
خواسته‌کانی خوێنه‌ر و ده‌قه زیندووه‌کانی دونیایی
داهێنان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمان مسۆگه‌ر
بکات،ئه‌گه‌ر چی به‌شێک له خوێندنه‌وه‌کانی ئێمه
له‌و خێزگه ڕۆشنبیرییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،که
ده‌زگای سه‌رده‌م ڕۆڵی سه‌ره‌کی و پڕ بایه‌خی تێدا
بینیووه،هه‌موو ئه‌و چاپخانانه‌ی که ئه‌مڕۆ
له‌کارکردندان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کتێبخانه‌ی
کوردی،به‌شێکی هه‌ره زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ماندووبوونی گشت ئه‌و نوسه‌ره به‌ئه‌مه‌کانه‌ی که
ته‌مه‌نی خۆیان ته‌رخان ده‌که‌ن له‌پێناو
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمانی کوردی و کتێبخانه‌ی کوردی،که
ده‌کرێ(ده‌زگای سه‌رده‌م و ده‌زگای ئاراس و ده‌زگای
موکریان وخانه‌ی وه‌رگێڕان) له سلێمانی وه‌ک
نموونه‌یه‌کی به‌رچاو و زیندوو بهێنینه‌وه،قسه و
باسی من له‌م نوسینه‌مدا،چاوخشانێکه به‌و ئه‌رک و
ماندووبونه‌ی که سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌رده‌م و گشت
کارمه‌نده‌کانی کاری تیادا ده‌که‌ن،مایه‌ی
شانازییه‌زیشه که‌کاتێک میوانێک له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری
سلێمانی ڕووده‌کاته سلێمانی،یه‌که‌مین شتێک که هه‌م
میوانه‌کان و هه‌میش ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره دڵمان
پێیده‌کرێته‌وه،ئه‌و دیزاینه سه‌رنج ڕاکێش و
ته‌لاره جوانه‌یه که(ده‌زگای سه‌رده‌م)کاری تیادا
ده‌کات،گه‌ر به چاوێکی کراوه‌و عقڵێکی زیندووه
ته‌ماشای مێژووی کارکردن و ئیش‌کردنی ده‌زگای سه‌رده‌م
بکه‌ین،ئه‌وه بێ شک سه‌رمان سوڕده‌مێنێت له‌و هه‌موو
چاپکردنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوانه‌ی که له‌ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی ڕابووردودا،به چاپی گه‌یاندوون،که
ده‌توانی بڵێین شێوه‌ی کارکردنی ده‌زگای
سه‌رده‌م،هه‌مان ئه‌و ئیشکردنه‌یه،که ده‌زگا
چاپه‌مه‌نیه‌کانی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئیشی له‌سه‌ر
ده‌که‌ن،واته ده‌زگای سه‌رده‌م خاوه‌نی عه‌قڵێکی
تازه و سه‌رده‌مه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌م
کتێبخانه‌ی کوردی و هه‌میش خوێنه‌رانی کورد به گشت
جۆره‌کانییه‌وه،گه‌ر که‌سێکیش گومانی له توانای
ئیش‌کردنی ده‌زگای سه‌رده‌م هه‌بێت،ئه‌وا ده‌توانێت
به مۆڕاڵێکی ته‌ندروسته‌وه،ته‌ماشایه‌کی
کتێبخانه‌که‌ی بکات،ئه‌و کات پێی ده‌زانێت که نیوه‌ی
کتێبی کتێبخانه‌که‌ی له ده‌زگای سه‌رده‌م چاپ و
بڵاوکراوه‌ته‌وه،جا که‌ده‌زگایه‌یه‌ک خاوه‌نی ئه‌م
حه‌مکه کتێب و ماندوبوونه بێت،چۆن ده‌کرێت به
ڕووپۆشه‌وه تێی بڕوانین،جوبران خه‌لیل ووته‌نی(کێ یه
که ده‌توانێ بولبول له خوێندن بووه‌ستێنێ)ئه‌و
مرۆڤانه‌ی ژیان به جوانی ده‌بینن،هه‌میشه ژیان به
جوانی ده‌خوێننه‌وه،ئه‌و مرۆڤانه‌ی زاکیره‌یان
خیانه‌تیان لێده‌کات،به‌رده‌وام له‌ناو ئیفلاسی
ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووبه‌روو
ده‌بنه‌وه،ئه‌وانه‌ش که گومانیان له جوانی مرۆڤه
بێگه‌رده‌کان هه‌یه،هه‌موو ده‌م خۆیان له‌ناو هێرشی
تاریکیدا ده‌بیننه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هێرشی تاریکیشدا
ته‌ماسیان هه‌یه و قه‌تیش حه‌زناکه‌ن هێزی
ڕووناکی،مۆڕاڵ و عه‌قڵیان ڕۆشن کاته‌وه،واته
وه‌ک(دراکۆلا)ده‌خوازن له کۆڵانی تاریکیدا خوێنی
هاوڕێکانیان بخۆنه‌وه‌و ددانه کلۆره‌کانیان تێرکه‌ن
له تۆڵه سه‌ندنه‌وه،کوفرێکی ئه‌خلاقییه کاتێک مرۆڤ
له‌به‌رامبه‌ر هاوڕێکانیدا گومان بخوڵقێنێ و
نامه‌عریفانه ڕه‌فتار له‌ته‌ک ئازادی قه‌ڵه‌م و
ئازادی ژیاندا بکات،سارته‌ر ووته‌نی(مرۆڤی ڕۆشنبیر
ده‌بێت داکۆکی له ئازادی خه‌ڵک بکات)به‌ڵام
به‌داخه‌وه ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ هێزی تاریکی پێچه‌وانه‌ی
ئه‌م ڕسته ناوداره‌ی(سارته‌ر )ه‌و ده‌خوازن هه‌ر
هه‌موومان ده‌روێستی هێزی گومان و هێزی تاریکی بین و
ژیان به‌و جۆره‌ی ئه‌وان بخوێنینه‌وه،ئه‌وه ئه‌رکی
ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه‌یه که ڕێگه نادات،هێزی گومان و
تاریکی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌وو ته‌نبه‌ڵی ژیان
به‌رێت و به عه‌قڵی ته‌قه‌لوبییه‌وه
بیربکه‌نه‌وه،زۆر له مێژه هاوڕێکانم له(ده‌زگای
سه‌رده‌م)ئیش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی عه‌قڵی
خوێنه‌ری کورد ده‌که‌ن و ده‌رکیشان به‌و ناحه‌زانه‌یان
کردووه که ده‌یانه‌وێت خوێنه‌ری کورد به‌لاڕێدا
ببه‌ن و ترس و گومان له عه‌قڵیاندا چێبکه‌ن،به‌ڵام
ئه‌وه ئه‌وجی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڕێکانمه
له(ده‌زگای سه‌رده‌م)بۆ ئه‌وه‌ی میزاجی خوێنه‌ری کورد
توشی تۆران نه‌بێت،ڕێگه ناده‌ن به‌خۆیان،شه‌ری
ئه‌خلاق و شه‌ڕی قه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بچوکترین مه‌خلوقی
تاریک‌دا هه‌ڵگیرسێنن.
|