له‌هه‌رشوێنێکی شاری هه‌ولێره‌وه ته‌ماشای ده‌کرد
قه‌راتی ده‌بینی ئه‌و چێوه باڵاخانهییه به‌سه‌ر
گردێکی ده‌ور نشێو له‌چه‌قی شاردا ، بیر و
ئه‌ندێشه‌ی ده‌برده‌وه هه‌زاران ساڵ به‌ر له‌ئێستا
چۆن دروستکراوه یا پارێزراوه کۆنترین شاری مێژووی
لانه‌ی مرۆڤایه‌تی یه ، له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گۆت: ده‌بوو
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا شه‌وان چراخانی ده‌وری
شه‌وه‌زه‌نگی تاریکی بدرهوشاندبایهوه ، کێشه‌ری
هه‌زاران گه‌شتیار و شوێنه‌وارناسی جیهانی بووایه .
کیژه کورده‌ی هه‌نده‌رانی زۆر سه‌رسامی قه‌ڵات بوو
له‌هه‌موو گۆشه‌ی کۆڵان و شه‌قامێکه‌وه ئه‌وه‌ندی بۆی
بکرابا له‌نێوان باڵه‌خانه به‌رز و نزمه‌کانیش چاوی
بۆ ده‌گێڕا له‌هه‌ر ته‌ماشه‌یه‌کی هه‌ناسه‌یه‌کی
ئاسوده‌یی هه‌ڵده‌کێشا که کورده و خاوه‌نی ئه‌م
قهڵاشارهیه . به‌ناو بازاڕ لهقهڵاباڵغیهکانی
قه‌یسه‌ریدا كه شان شانی ده‌سمی به‌زۆر ڕه‌وی ده‌کرد
، ئا له‌وێ وه‌ک باوه کوڕانی پهلاروهشێن
هه‌رزه‌گۆیی بۆ کچان ده‌که‌ن بهورتهوه ڕسته‌ی
سهودابوونیان لۆ فڕێ ده‌ده‌ن: ڕێ ی دنکه ترێ که‌ن !
کچه‌ش ههندهرانیانه بیری ده‌کرده‌وه هه‌ستی به
دوانه سه‌رسامیه‌ی کوڕه لهخۆبردوهکه نه‌کرد وه‌ک
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ویشی نه‌بێ هه‌ر تێنه‌گه‌یشت ! کچی
پوری تێگه‌یشت و فسکهیهکی بهگوێداکرد ئه‌وه
له‌گه‌ر تویان بوو ! توخوا ! چیان گۆت ؟ تهشقهرهیان
پێکردی . کێ و که‌نگین ؟ تازه ڕۆیی . له‌سه‌رێکی
کۆڵانی بازاڕدا هاتنه ده‌روه و ڕووی له‌خاڵی کرد
چهقاوهسوانه: خاره ده‌مه‌وێ له‌و ماوه‌ی لێره‌مه
دوو شتم لۆ بکه‌ی . خاڵیش: به‌سه‌رچاو هه‌رچی بته‌وێ
؟ یه‌که‌میان ده‌مه‌وێ وه‌ک بێری مانگا یا بزنهکی
بدۆشم . دووه‌میش: ده‌مه‌وێ بچمه سه‌رکۆشی حاجی !
خارهش پێکه‌نی زانی خوارزاکه‌ی هه‌نده‌رانی یه
قۆشمه‌بازه ڕه‌وان بێ پێچ و په‌نا ده‌دوێ: وه‌ی
بهسهرچاوی خاره‌ی دۆشین زۆر ئاسانه به‌س
چهتیمهسه حاجی کێ یه و سهرکۆشیشی ! ئه‌وه‌ت کو لێ
قبور بکه‌م یان لۆت جێ به‌جێ بکه‌م ؟ کچه‌ش ده‌ستی بۆ
قه‌ڵات درێژ کرد ئیبن مسته‌وفی نیشاندا ئه‌وێ سه‌رکۆشی
حاجی یه که چووه‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌که بووه پیتێکی
په‌رتوکی داهاتوو خوێنی ئه‌و فه‌یله‌سوفه کورده وه‌ک
پێوه‌نده‌یی ماچێکی ڕێز و پیرۆزه‌یی لهڕیشی کرد.
Dlshadtakana@yahoo.com
|