یه‌که‌م بینینی پۆشاکی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌لان له‌کاتی ئاسایی به‌سروشتی یا
له‌پێشانگا و نمایشی وه‌رزی مۆده‌باودا وێنه‌یه‌ک
ده‌به‌خشێته بینه‌ر به‌راوردی ده‌کا له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی تر که تائێستا بینیویه‌تی ، ده‌یه‌وێ
خاڵه‌کانی لێک چوون و جیاوازیان بدۆزێته‌وه . کچه
ئه‌ڵمانی باڵا به‌رز له‌سه‌رووی مه‌تر و هه‌شتاوه سپی
پێست هه‌تا لێ ی بڕوانی جوان و بێ گه‌رد وه‌ک کورد
ده‌ڵێ : نه‌بکه‌ی نه‌بخۆی هه‌رته‌ماشای سه‌روگه‌رده‌نی
بکه‌ی ! له‌گه‌ڵ کچه کوردی هاوڕێ ی له‌کۆتایی پشووی
هه‌فته‌دا له‌ماڵێ که‌وتنه ئارایشسازی و پۆشینی
به‌رگه کوردیه‌کان هه‌ر کراسێکیان پێ ی ده‌دا
نه‌ده‌گه‌یشته گۆزینگی پێیه‌کانی ، سه‌ر‌ڕا ئه‌وه‌ی
ئه‌ویشی شاگه‌شکه‌ی جۆری جله کوردیه‌کان کرد هه‌ر
ئه‌ته‌گله‌غ ( ژێرکراس ) و ده‌لینگی ژنانه بوو
به‌له‌به‌رکراوی وای زانی ئه‌وه‌نده ته‌واوی
جلکه‌کانه به‌سه‌رسوڕمان و خۆشیه‌وه گۆتی : ئۆۆۆۆۆۆ
ئه‌لادین هۆزه ئای که جوانه ، سه‌ره‌وه‌ی سپی یه و
ژێره‌وه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه ! به‌واتای شه‌رواڵی
عه‌لائه‌دین ئه‌وه‌ی له‌فلیمی خه‌یاڵ کارتۆن دایه
دیویه‌تی زۆر پێ ی سه‌رسام بوو ! ژنانی کورد هه‌رده‌م
هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م دوانه وه‌ک ژێر کراس به‌کار بهێنن
و بیان شارنه‌وه به‌شه‌رمه‌وه ناویان دێنن
به‌تایبه‌تی گه‌ر پیاو دیاربن یا گوێبیستیان بن که‌چی
له‌چاوه شینه‌کانی ئه‌ودا زۆرجوان بوو ناوێکی نوێ ی
به‌ده‌لینگ به‌خشی وه‌ک مۆدێلێک داوای کرد ئه‌گه‌ر
چوونه‌وه کوردستان ئه‌ته‌گ و شه‌رواڵێکی عه‌لائه‌دین
واته ده‌لینگێکی بۆ بهێنن ئه‌و هه‌ر ئه‌م دوانه
ئاوایی له‌به‌ر ده‌کا ، دیاربوو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
دواسه‌ردانی کوردستانی ما‌ڵه کورده‌که ئه‌ویش
به‌ئه‌لادین هۆزه‌که‌ی خۆی گه‌یشت پلانی دانا
پێیانه‌وه بچێته ئاهه‌نگ زۆر تایبه‌تیش بۆ
که‌رنه‌ڤاڵ پێ ی ده‌نازی .
Dlshadtakana@yahoo.com
|