زانایانی زهویناسیو مرۆڤناسی ده‌ڵێن ته‌مه‌نی زه‌وی
چوار ملیار‌و نیو بۆ پێنج ملیار ساڵ ده‌بێت، یه‌كه‌مین
ژیانێَكیش كه له پاش دروستبوونی ئاو ده‌ركه‌وت
ڕوه‌كه‌كان بوون یاشان مێرو ئینجا باڵندهكانو پاشان
هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كانی دیكه. یه‌كه‌م جاریش كه
گیانه‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ركه‌وتن، كه باڵاترین
پله‌یه له شیرده‌ره‌كاندا، نزیك به 65 ملیۆن ساڵ
له‌مه‌وپیش بوو. به‌ر له نزیك به 25 ملیۆن ساڵیش
لهمهوپێش پۆلی مهیمونهكانیش ده‌ركه‌وتن. كۆنترین
ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤی سه‌ره‌تاییش كه له خۆرهه‌ڵاتی
ئه‌فه‌ریقا دۆزرایه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری
2 ملیۆن ساڵێك پێش ئێستا كه زاناكان ناویان نا Homo
habilis و قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچوك بوو و قه‌باره‌ی
مێشكهسهرهكهی نزیك به حه‌وت سه‌دو په‌نجا
سانتیمتر سێجا ده‌بوو. و به‌ر له نزیكه‌ی ملیۆن‌و
نیوێك ساڵیش پێش ئێستا مرۆڤی به‌ژن ڕێك Homo erectus
ده‌ركه‌وتووه كه قه‌باره‌ی مێشكهسهرهكهی نۆ
سه‌دو په‌نجا سانتیمتر سێجا بووه. ئه‌م مرۆڤه له
ئه‌فه‌ریقاوه ده‌ركه‌وتووه‌و پاشان كۆچیكردوهو
بڵاوبۆته‌وه به ناو ئاسیا ئهندهنوسیاو
ئه‌وروپادا. پاشان له‌ده‌وروبه‌ری نیو ملیۆن ساڵێك
به‌ر له ئێستا مرۆڤی نوێ Homo sabiens
ده‌ركه‌وتووه، كه قه‌باره‌ی ناوه‌ندیی
مێشكهسهرهكهی هه‌زار و سێسه‌دو په‌نجا سانتیمتر
سێجا بووه. مرۆڤی ئێستاش به‌ر له سه‌دو په‌نجا
هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه
ده‌ركه‌وتووه. ئه‌م مرۆڤه سه‌ره‌تاییه به‌ر له
هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌یزانی چۆن هه‌ندێ
ئامێر له به‌رد دروست بكات، زانای ئهنسرۆپۆلۆحیستی
ئستورالی Adam Brumm و هاوڕێكانی له‌گۆڤاری "سروشت_
"Nature دا وتارێكیان نوسیوه تیایدا جه‌ختیان له‌وه
كردۆته‌وه كه له ئه‌شكه‌وتی Mata Menge دا له
یه‌كێك دورگه‌كانی ئه‌نده‌نوسیادا ئامێرگه‌لێكی
لهبهرددروستكراوی باشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه
مێژژووهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیك به هه‌شت سه‌د
هه‌زار ساڵ.
له‌م پێشه‌كییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و مرۆڤه‌ی
ئامێری به‌ردینی دروستكردوه تا یارمه‌تی بدات بۆ
ڕاوكردن، له هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
ژیاوه، كه‌چی مێژوی ئاینه‌كان، به‌تایبه‌تی ئاینی
جوله‌كه، كه ئیسلام زۆر شتی لێوه‌رگرتووه، پێمان
ده‌ڵێت كه ئه‌و خوایه‌ی له ئاسمانه‌و ناوی "یه‌وه"
یان "ئیلۆهیم"ه نزیك به پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر
له‌وه‌ی ته‌ورات دابه‌زێنێت ئاده‌می دروستكردوه،
واته نزیك به هه‌شت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا،
موفه‌سیرانی ئیسلامیش به بۆچوونه‌كه‌ی ته‌ورات ڕازی
بوون. گه‌ر بڕوانینه لۆژیكی تهوراتو قورئان
ده‌بینین ئه‌و خواوه‌نده‌ی كه نزیك به پێنج ملیار
ساڵ زهویو ئاسمانی دروستكردوه، به‌درێژایی ئه‌و
ماوه‌یه دانیشتووه بیری كردۆته‌وه چی له‌م زه‌ویه
بكات كه دروستی كردوه، دواجار له ماوه‌یه‌كی كورتدا
بڕیاری داوه ئاده‌م خه‌ڵق بكات. له‌م لۆژیكه
ئایینییه‌وه ده‌توانین چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك
ههڵهێنجین:
1. خواوه‌ند هه‌زاران ملیۆن ساڵ نه‌یزانیوه یان
نه‌یتوانیوه به‌ر له ئاده‌م مرۆڤێك له‌سه‌ر زه‌وی
دروست بكات.
2. كاتێ خواوه‌ند به‌م دره‌نگانه بڕیاریدا مرۆڤ
دروست بكات، مرۆڤێكی دروست كرد نه‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌وییه بژێت كه درێژییه‌كه‌ی 60باڵ بووه.و ئه‌م
مرۆڤه نه‌یده‌توانی ئه‌و شتانه دروست بكات كه
ده‌یپارست له هۆكاره سروشتیه‌كانی وه‌كو
بهستهڵهكو باران، ئهشكهوتهكانیش ئه‌وه‌نده
گه‌وره نه‌بوون تا ڕێگه‌ی پێبدات تیایدا بژی. مرۆڤێكی
وا ده‌بوو قه‌لاچۆ ببێت وه‌ك چۆن داینه‌سۆره‌كان
به‌هۆی زه‌به‌لاحیی قه‌باره‌یانه‌وه قه‌ڵاچۆ بوون.
قه‌باره‌ی مرۆڤیش كه ته‌ورات باسیكردوهو
ڕاڤه‌كارانی قورئانیش ده‌یڵێنه‌وه، پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وه زانستیانه‌ن كه تا ئێستا
دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌و ئێسكه په‌یكه‌رانه‌ی
كه تا ئێستا زاناكان دۆزیویانه‌ته‌وه ده‌یسه‌لمێنن
كه قه‌باره‌ی مرۆڤی یه‌كه‌م ده‌وروبه‌ری سێ پێ
بووه‌و به‌رده‌وام زیادیكردوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م
قه‌باره‌یه‌ی ئێستای. ته‌نانه‌ت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه
مرۆڤی یه‌كه‌م جار ژیاوه ده‌وروبه‌ری سی ساڵێك بووه
و تاهاتووه زیادی كردووه تا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی
پزیشكی‌و خواردندا گه‌یشتۆته تێكڕایی هه‌شتا ساڵ له‌م
ساتهماندا. له‌كاتێكدا سه‌رچاوه ئایینییه‌كان پێمان
ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ته‌مه‌نی ئادهمو نوح‌و
نه‌وه‌كانیان نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ بووه و پاشان كه‌می
كردوه تا ئه‌م كاته‌ی ئێستامان. واده‌رده‌كه‌وێت كه
خواوه‌ند له دیاریكردنی تهمهنو درێژییدا
به‌هه‌ڵه‌دا چوو بێت بۆیه به‌رده‌وام كهمیكردۆتهوه
تا ئه‌م كاته‌ی ئێستامان. به‌ڵام دیسان‌و بۆ جارێكی تر
ڕای خۆی گۆڕیوه‌و ده‌ستیكردوه به زیادكردنی درێژیی
مرۆڤ. هه‌موو ئاماره نوێكان ده‌یسه‌لمێنن كه منداڵان
كاتێ پێده‌گه‌ن زۆربه‌ی كات درێژییان له درێژیی
دایكوباوكیان زیاتره، و ئه‌مه به‌ئاشكرا له
ئه‌مه‌ریكا و له نێو یاریزانانی تۆپی سهبهتهكهیدا
ده‌رده‌كه‌وێت كه درێژیی ناوه‌ندییان شه‌ش پێ‌و
نیوه.
3. خواوه‌ند كاتێ مرۆڤی له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی خه‌لق
كرد، وه‌كو تهوراتو قورئان ده‌ڵێن، مرۆڤێكی خه‌لق
كرد ئه‌و به‌ها ڕه‌وشتییانه‌ی نه‌ده‌زانی كه
ئایینه‌كانی خواوه‌ند بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن،
پیاوه‌كانی نه‌وه‌ی ئاده‌م به‌درێژایی سه‌دان ساڵ
له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی خۆیاندا جوت ده‌بوون تا ژماره‌ی
خه‌ڵكه‌كه زیادیكردو مرۆڤ فێربوو له‌گه‌ڵ كه‌سانی
تردا كه خوشكی نه‌بوون جوت ببێت. و بێئه‌قڵیو
به‌دخوڵقی وایانكرد یه‌كه‌مین دوو منداڵ له جیهاندا
(هابیلو قابیل) یه‌كێكیان ئه‌وی تریان بكوژێت.
لۆژیكیش پێمانده‌ڵێت كه ئه‌و خواوه‌نده‌ی كه ئه‌م
هه‌موو ساڵه بیری له دروستكردنی مرۆڤ نه‌كردۆته‌وه؛
بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م كاره‌ساته ڕه‌وشتییه به‌دوور
بگرێت كه دواتر خواوه‌ند بانگه‌شه‌ی بۆ كرد ده‌یتوانی
دوو پیاو و دوو ژن دروست بكات، ده‌یتوانی مرۆڤێكی
دروستی ڕه‌وشتبه‌رزی وه‌ها دروست بكات كه ئه‌م
خواوه‌نده بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
4. ئه‌گه‌ر خواوه‌ندێ هه‌یه‌و مرۆڤی دروست كردووه،
مه‌حاڵه ئه‌م خواوه‌نده ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق بێت كه
منداڵانی ناته‌واو دروست بكات‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌م
ژیانه‌دا تاوانێكیان كردبێت ئازاریان بدات. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر زانیبێتیشی كه كاتێ گه‌وره بوون تاوان
ده‌كه‌ن، ده‌كرا له ئایینده‌دا ئه‌و تاوانه‌ی
لێبكردنیاتهوه، چونكه مرۆڤ وه‌كو ئایینه‌كان ده‌ڵێن
به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دروستكه‌ر ناتوانێت هیچ شتێك بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌قڵ نایگرێت كه خواوه‌ند هه‌زاران منداڵی
بێ‌تاوان دروست بكات‌و پاشان قوتابخانه‌یان به‌سه‌ردا
بڕوخێنێتو به دزێوترین شێوه‌ی كوشتن بیانكوژێت،
پاشانیش پێمان بڵێت: وإژا الموووده سئلت بأی ژنب
قُتلت".
ئه‌گه‌ر خوایه‌ك هه‌یه‌و جیهانومرۆڤی دروستكردوه،
ئایا مافی خۆمان نیه پێمان وابێت كه ئه‌م خوایه
دادپهروهرو چاكه و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌ی هه‌مووان
ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر وایه چۆن ئه‌م خوایه یه‌كه‌مین
پێغه‌مبه‌ری له‌دوای خه‌ڵقكردنی ئاده‌مه‌وه ناردوه
كه لای هه‌موومان ناسراوه كه بریتیه له
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، پاش ئه‌ویش ئیسحاقی كوڕی
ناردوه، ئینجا یهعقوبو پاش ئه‌ویش یوسفی كوڕی‌و
ئینجا مو‌سا كه له هۆزی لیفی یه كه به بنه‌چه
ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌یوب. پاش
ئه‌مه داودو ئینجا سلێمانی كوڕی، پاشان به عیسا
كۆتایی پێهێناون كه له نه‌وه‌كانی داوده؟ ئایا ئه‌م
جیهانه جگه له‌مانه كه‌سی تری تیا نه‌بووه تا ئه‌م
خواوه‌نده پێغه‌مبه‌ریان لێ بنێرێت؟ ئه‌م خواوه‌نده
وا ده‌رده‌كه‌وێت لایه‌نگری ڕه‌گه‌زێك بوو بێت له‌و
خه‌ڵكه‌ی دروستی كردون. تا به‌هاتنی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام جۆره هاوسه‌نگییه‌كی هه‌رێمی ڕودهداتو
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی
دوا كوڕی ئیبراهیمه له خزمه‌تكاره میسرییه‌كه‌ی
(هاجه‌ره). و ئه‌م خواوه‌نده به‌ر له محه‌مه‌د هیچ
پێغه‌مبه‌رێكی له سیلالهی ئیسماعیل نهنانردووه.
ئاخر بۆچی ئه‌م خواوه‌نده دادپه‌روه‌ره بێلایه‌نه
نزیكه‌ی هه‌زارو هه‌شت سه‌د ساڵ چاوه‌ڕوانی كرد به‌ر
له‌وه‌ی له سیلالهی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت؟
ئه‌قڵ پێمان ده‌ڵێت كه ناكرێت خوایه‌ك به‌م
خه‌سڵه‌تانه‌وه ههبێتو لایه‌نگرو ده‌مارگیر بێت بۆ
ته‌نها قه‌ومێك و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره ناسراوه‌كانی
تایبه‌ت بكاته‌وه بهوانهوهو به‌ڵێنی میراتگریی
زه‌وییان بداتێ‌و ناویان به گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی خوا
ببات، سه‌رباری یاخی بوونی چه‌ند جاره‌یان لێی،
له‌كاتێكدا جیهان، كاتێك پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم
ده‌ركه‌وت، پڕ بوو له چه‌ندین گه‌لی تری وه‌كو
میسریه كۆنه‌كان كه ئیبراهیم په‌نای بۆ بردن، و
گه‌لانی دۆڵی ڕافیده‌ین، دیجله‌و فرات، كه
ئبراهیمیان لێوه هاتووه‌و خواوه‌ند پێغه‌مبه‌رێكی بۆ
نهناردون. پاشان ئێمه ئێستا ده‌زانین كه مێژووی
ڕه‌گه‌زی مرۆیی به‌ملیۆنان ساڵ به‌ر له ئادهمو
ئیبراهیم بووه. ئاده‌م یه‌كه‌مین مرۆڤ نه‌بووه
له‌سه‌ر زه‌وی.
ڕاستی وه‌ك ڕۆژ ئاشكرایه، مرۆڤ خواوه‌ندی له
كۆخهیاڵدانی خۆیدا دروستكردوه تا په‌ناگایه‌ك بۆ خۆی
بدۆزێته‌وه تا كاتێك كه دیارده سروشتییهكانو
مردن‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی تر به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوون،
بۆی بگه‌ڕێته‌وه. جا كه مرۆڤ خواوه‌ندی دروستكرد،
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش خواوه‌ندێكی تایبه‌تی بۆخۆی
دروستكرد‌و چه‌ندین خه‌سڵه‌تی پێبه‌خشی كه له‌گه‌ڵ
خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌گونجا.
خواوه‌ندی جوله‌كه‌كان كه تاڵیی ئازار‌و كۆیلایه‌تیان
له میسر چێژت بوو، خواوه‌ندێكه زوو توڕه دهبێتو
سزاكه‌ی تونده‌و ده‌ربڕی ئه‌و توڕه‌ییه بوو كه
جوله‌كه‌كان له به‌رامبه‌ر میسرییه‌كاندا هه‌ستیان
پێده‌كرد. كاتێ میسرییه‌كان منداڵی جوله‌كه‌كانیان
ده‌كوشت، وه‌كو تهوراتو قورئان ده‌ڵێن، جوله‌كه‌كان
خواوه‌نده‌كه‌یان كرده بكوژی منداڵان، پێیان ده‌ڵێت:
(3 فَاڵانَ اژْهَبْ ۆاچْڕبْ عَمَالِیقَ ۆحَرِّمُوا
كُلَّ مَا ڵهُ ۆڵا تَعْفُ عَنْهُمْ بَلِ اقْتُلْ
رَجُلاً ۆامْرَأَهً، گِفْلاً ۆرَچِیعاً، بَقَراً
ۆغَنَماً، جَمَلاً ۆحِمَاراً) (سفر صموئیل 1، الإصحاح
15).
كاتێك جوله‌كه‌كان له میسر كۆیلهكرابوون و
به‌بێگاری كاری كشتوكاڵی‌و بیناسازییان پێده‌كردن،
به‌هۆی سه‌ختیی سروشتی كاره‌كه‌وه ته‌نها پیاوان
كاریان دهكردو ژنه‌كان له ژیانێكی نیمچه
خۆشگوزه‌ران له ماڵی گه‌وره‌كانیاندا بوون، بۆیه
عیبرانیه‌كان پێیانوابوو كه ژنان به‌شداری ناخۆشیی
كۆیلهیهتیو زه‌لیلییان نه‌كردون، هه‌ر
له‌به‌رئه‌مه ژنیان چه‌وساندۆته‌وه‌و وایانكردووه
كه خواوه‌نده‌كه‌یان یاساگه‌لێكی توند‌و تیژ له‌دژی
ژنان دابڕێژێ، وابكات كه گڵاو بن‌و له‌كاتی خوێنی
بێنوێژیدا ده‌ست له كتێبه پیرۆزه‌كانیان نه‌ده‌ن،
پێویسته خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی بپارێزێت، خۆ گه‌ر له‌كاتی
شوكردنیدا په‌رده‌ی كچێنی نه‌بێت به‌ردباران بكرێت‌و
بكوژرێت. جوله‌كه له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر
كۆیله بكرێنه‌وه وایانكرد خواكه‌یان یاساگه‌لێك
ده‌ربكه‌ن كه فه‌رمانیان پێده‌دات هه‌موو ئه‌وانه
بكوژن كه له‌خۆیان نین، پێیان ده‌ڵێت: (16 ۆأَمَّا
مُدُنُ هَۆُلاوِ الشُّعُوبِ التِی یُعْگِیكَ الرَّبُّ
إِلهُكَ نَصِیباً فَلا تَسْتَبْقِ مِنْهَا نَسَمَهً
مَا 17 بَل تُحَرِّمُهَا تَحْڕیماً: الحِپِّیِّینَ
ۆاڵاَمُوڕیِّینَ ۆالكَنْعَانِیِّینَ ۆالفِڕزِّیِّینَ
ۆالحِوِّیِّینَ ۆالێبُوسِیِّینَ كَمَا أَمَرَكَ
الرَّبُّ إِلهُكَ) (سفر التپنیه، الإصحاح 20).
باشه خواوه‌ند ئه‌م هه‌موو گه‌له‌ی بۆ دروستكرد كه
مو‌سا داوای له‌ناوبردنی ده‌كردن، و مو‌سا به‌پێغه‌مبه‌ر
بۆیان نه‌نێردرا تا ڕێگایان نیشان بدات؟
ئیسلام هات بۆ ئه‌و هۆزانه‌ی كه هیچیان نه‌ده‌زانی
جگه له تۆڵه‌و چهتهییو دیلكردنی ژنان له شه‌ڕه
هه‌میشه‌ییه‌كانی نێوان هۆزه‌كاندا نه‌بێت كه
پێیانده‌وت ڕۆژگاری عه‌ره‌ب. ڕۆژی ئاسایی عه‌ره‌ب شه‌ڕ
بوو. محه‌مه‌د له سه‌ره‌تای بانگهێشتهكهیدا و له
ڕۆژانی لاوازی‌دا هه‌وڵیدا لێبورده بێت له‌گه‌ڵ
ئه‌وانی دیكهداو بانگه‌وازیان بكات بۆ په‌رستنی
خوایه‌ك له‌بری چه‌ند بتێك، هه‌ر خێڵه بتی خۆی
هه‌بوو. به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ی مه‌سه‌له‌كه له
مه‌دینه سه‌قامگیر بوو، سروشت به‌سه‌ر
سروشتیكردنهوهدا زاڵ بوو و وایكرد محه‌مه‌د
خواوه‌نده‌كه‌ی وه‌كو خواوه‌ندی جوله‌كه‌كان لێبكات
فه‌رمان به كوشتن و سهربڕینو كۆیله‌كردنی ژنان‌و
منداڵان‌و كوشتنی پیاوان بدات. جاله‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی
بیاباننشینی قورسه فێریكردون كه هێزی پیاوان له
خێڵ‌و كوڕهكانیدایه، جا عه‌ره‌ب وایانكرد كه
خواكه‌یان ڕێگه‌یان بدات چوار ژنیان له‌یه‌ك كاتدا
ههبێتو مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی بۆ ئاسانكردون تا
كه‌ی ویستیان چوار ژنه‌كه‌یان بگۆڕن، پاشان ڕێگه‌یدان
كه بێ‌شومار سواری كه‌نیزه‌كه‌كان بن تا پیاوان
زۆرترین كوڕیان ببێت كه مایه‌ی سهربهرزیو شانازیی
پیاوو خێڵكهین. جا چه‌ندین قسه‌یان هێنایه‌ئارا
وه‌كو (بگێن مناڵ بخه‌نه‌وه چونكه من له ڕۆژی
قیامه‌تدا ژماره‌تان به‌سه‌ر گه‌لانی تردا زیاد
ده‌كه‌م.) قورئانیش پێیوتن: "إنا خلقناكم شعوبَاً
وقبائل".
عه‌ره‌به‌كان به‌ر له ئیسلام بتیان ده‌په‌رست وه‌ك
هۆكارێك كه ده‌یانگه‌ێنێته ئه‌و خوا دوره‌ی ئاسمان،
كاهینگهلێكیان هه‌بوو پێیده‌وتن كه خوا چ شتێكی له
غه‌یبدا بۆ داناون، موسوڵمانانیش له‌دوای ئه‌وه‌ی
تاكه په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان كه وه‌حی له‌لای خواوه بۆ
ده‌هات مرد، كاهینگهلێكیان بۆ خۆیان دانا تا
بیانگه‌یه‌نێته په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان. موسوڵمانان
هاوڕێكانی پێغه‌مبه‌ریان كرده كاهینو ئه‌ولیای پاكی
له هه‌ڵه نه‌هاتوو چ له قسه‌و چ له كرداری خۆیان،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مێژوویان پڕه له هه‌ڵه‌ی
زهقو حه‌یابه‌ر. و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا و دوری
موسوڵمانان لهوهحیو په‌یوه‌ندییكردن
بهخواوهندهكهیانهوه له‌ئاسمان، كاهینه
سهحابیهكانیان كرده خواوهندگهلێكی نوێ‌و به‌ده‌ر
له گوناه، و ڕه‌خنه له پیاوانی ئایینی به‌گشتی و
یارانی پێغه‌مبه‌ر به تایبه‌تی بووه تاوان‌و
ده‌بووه كفرو سزاكه‌یشی كوشتن‌و له‌ناوبردن بوو.
بینیمان چۆن مۆسوڵمانان به‌كۆمه‌ڵ له خۆرههڵاتو
خۆرئاوای زه‌ویدا له‌دژی دانیمارك‌و ئیسرائیل هاواریان
دهكردو كۆگاو ئوتومبیل‌و ته‌نانه‌ت كڵێسایان
ده‌سوتاند، له‌تۆڵه‌ی ئه‌و نیگاركێشه كاریكاتێرییه‌ی
كه تانه‌ی له سومعه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دابوو كه
لایان بۆته خواوه‌ندێكی دیكه‌و به‌خواردنه‌وه‌ی
میزه‌كه‌ی و قوتدانه‌وه‌ی تفه‌كه‌ی ته‌به‌روك ده‌كه‌ن.
ده‌بوو ئه‌م خواوه‌نده نوێیه‌ش كاهینگهلێكی هه‌بێت
كه له‌بری كۆی خه‌ڵكه‌كه په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن،
جا شیعه له عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب ئیمامێكیان بۆ
خۆیان دروست كرد بگره هه‌ندێكیان وتیان خوایشه،
هه‌ندێكی تریشیان وتیان كه جوبره‌ئیل نامه‌كه‌ی
به‌هه‌ڵه داوه به محه‌مه‌دو عه‌لی مه‌به‌ست بووه
له نامه‌كه. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لیفه عه‌لی بوو
به پێشه‌وا (ئیمام) بێشك ده‌بێت له‌دوای خۆشیه‌و
نه‌وه‌كانی ببنه ئیمام، ڕێك وه‌ك جوله‌كه‌كان، كاتێ
په‌یامه‌كانیان كرده میراتییه‌كی تایبه‌ت به خۆیان.
جا نه‌وه‌كانی عه‌لی كه چه‌ندین نه‌وه له
پێغه‌مبه‌ر دوركهوتبوونهوه بوونه كاهینگهلێك
په‌یوه‌ندییان به خواوه دهكردو ویستی خوایان بۆ
به‌نده شیعه‌كانی ده‌گواسته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه
ئه‌م كاهێنانه بوونه كه‌سانێكی مهعسومو به‌ری له
هه‌ڵه. كاتێكیش سه‌رده‌می سه‌حابه مهعسومهكان
به‌سه‌رچوو، هه‌روه‌ها له‌پاش به‌سه‌رچوونی سه‌رده‌می
ئیمامه شیعه‌كان له پاش غهیببوونی ئیمامی
دوازده‌هه‌م چیدی كتێبه زه‌رده‌كانیان ترس و خۆفیان
له دڵی موسوڵماناندا دروستنه‌ده‌كرد، موسوڵمانان كاری
كهههنوتیهكهیان گواسته‌وه بۆ پیاوانی ئایین. جا
پیاوانی ئایینی شیعه بوونه ئیمام وه‌كو ئیمام
خومه‌ینی، كه چه‌ندین له‌قه‌ب پێش ناوه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێت وه‌كو (سه‌ماحه‌تی حوجهتولئیسلامی
وه‌لموسلیمین، سه‌یدی عوله‌ماو موجته‌هیدین، سه‌رۆكی
میله‌تو ئایین، ئایه‌توڵای مهزنو مه‌ولانای
ئه‌عزه‌م حاجی روحڵا موسه‌وی خومه‌ینی).
جاله‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئیمام خومه‌ینی ڕۆحی خوایه وه‌ك
خوا وایه‌و نابێت ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت. كاتێكیش
نیگاركێشێكی كاریكاتێر له به‌حره‌ین زاتی كرد ڕه‌خنه
له یه‌كێ له ئایه‌توڵا گه‌وره‌كان بگرێت زیاتر له
400 كه‌س به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌یان گرت
كه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین ڕۆژنامه‌ی
(ئه‌لئه‌یام)ی لێده‌رده‌چوو له‌دژی ئه‌و وێنه
كاریكاتێرییه‌ی كه ڕۆژنامه‌كه له دوایین لاپه‌ڕه‌ی
ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕێكه‌وتی 27ی یۆنیۆی ساڵی
2005دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارنی دوایینی ئێران بڵاوی
كردبۆوه، مانگره بهحرهینییهكان ئه‌م كاره‌یان
به‌سوكایه‌تی بۆ ڕێبه‌ری كۆماری ئسلامی ئێران سه‌ید
عه‌لی خامنه‌ئی دابوه قه‌ڵه‌م. ژماره‌یه‌ك له
زانایانی ئایینیی شیعه له ئێران‌و له به‌حره‌ین
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌دژی ئه‌و كاره
ده‌ربڕی كه ئیستیفزازی تائیفه‌ی شیعه‌ی تێدایه،
به‌جۆرێك كه نوسینگه‌ی شێخ ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌لنه‌جاتی،
كه یه‌كێكه له زانا ئایینییه‌كانی به‌حره‌ین
به‌یاننامه‌یه‌كی له دژی ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لئه‌یامی به‌حره‌ینی هاتووه، به‌یاننامه‌كه
سه‌باره‌ت به‌و وێنه كاریكاتێرییه‌ی كه سوكایه‌تی
تێدابوو بۆ سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی دینی ئایه‌توڵا
ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی "هه‌ر سایه‌ی
به‌رده‌وام بێت". تێیدا هاتووه: (له رۆِژنامهی
ئه‌لئه‌یامی ژماره‌ی (5952)ی دوشه‌مه - 20/ جمادی
اڵاولی / 1426 هـ – به‌رامبه‌ر 27/6/2005م، وێنه‌یه‌كی
كارێكاتێری دابه‌زیووه كه تیایدا ده‌ستدرێژی كردۆته
سه‌ر مه‌رجه‌عی ئایینیی گه‌وره سه‌ماحه‌تی سه‌ید
عه‌لی خامنه‌ئی (هه‌ر سایه‌ی به‌رده‌وام بێت)،
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاری
ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ئیعلامی‌و ئه‌و ئاكاره‌ی كه پێویسته
له‌م كاره‌دا ڕه‌چاو بكرێت نیه، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی
ئه‌م كاره ده‌كه‌ین‌و داواده‌كه‌ین كه لێپرسینه‌وه
له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی ئه‌م كاره‌و ئیدانهكردیان
ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین كه ڕۆژنامه‌كه
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردن بكات به‌رامبه‌ر
به‌م كاره بێڕهوشتانهو نائیسلامییانهیهی كه
هه‌موو موسوڵمانێك كه ڕێز له بنه‌ماكانی ئایین‌و
ئوسوڵ‌و ئاكاری ئایین بگرێت ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ئاشكرایه ئه‌م كاره كه‌مترین شت ئه‌وه‌یه كه بڵێین
ئه‌تكی حورمهتو كه‌رامه‌تی مرۆڤێكی موسڵمانی كردوه،
كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شته ڕێگه پێنه‌دراوه
ڕونانه‌ی له شه‌ریعه‌تدا هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوكایه‌تییه‌كه‌ی پێكراوه داده‌نرێت
به یه‌كێ له زانا گه‌وره‌كانی موسوڵمانان‌و
مه‌راجعی ئایینی كه خاوه‌نی حورمهتو كه‌رامه‌تی
تایبه‌تی خۆیانن.) (ئیلاف 28ی یۆنیۆی 2005). هه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له سه‌ماحه‌تی كاهێنێكی شییعی بگیرێت
ئه‌گه‌رچی بۆته سیاسهتهمهدارێك كه كۆڵه‌كه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه، داده‌نرێت
به‌كارێكی بێرهوشتانهو هیچ موسوڵمانێك قبوڵی ناكات،
و ئه‌م كاره كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌و
ئایینه‌وه هه‌یه كه ئایینی خوایه، له كه‌رامه‌تی
موسوڵمان كه‌م ده‌كاته‌وه. لێره‌دا تێبینی زۆریی ئه‌و
له‌قه‌بانه ده‌كه‌ین كه پێش ناوی سه‌ید عه‌لی
خامنه‌ئی كه‌وتوون، ئه‌و (سه‌ماحه‌تی مه‌رجه‌عی ئایینی
ئایه‌توڵای مه‌زن سه‌ید). ئه‌گه‌ر خوا له ئیسلامدا 99
ناوی هه‌یه‌و پێغه‌مبه‌ریش 99 ئاوه‌ڵناوی هه‌یه، و
ئیمام خومه‌ینیش زیاتر له 10 له‌قه‌بی هه‌یه، ئه‌وا
پێموانیه كه پێنج شه‌ش لهقهبێكی به زیادكردنی
(سایه به‌رفراوانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت) له‌دوای
ناوه‌كه‌یه‌وه زیاده‌ڕۆیی بێت له لایه‌ن شیعه‌وه.
شیعه‌ی لوبنان تین‌و تاویان له به‌خواكردنی پیاوانی
ئایینی‌دا له شیعه‌كانی به‌حره‌ین كه‌متر نیه، بۆیه
كاتێ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌دژی ئه‌و وێنه
كاریكاتێرییانه‌ی كه سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئسلام
كردبوو خۆپیشاندانیان كرد و پاش ئه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی
دانیماركیو ئه‌و كۆگهیانهی لێیه‌وه نزیك بوون
سوتانیاندن بڕیاریاندا ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه ببڕن، شه‌وی
پێنج شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی یه‌كی یۆنیۆ هه‌زاران
هاووڵاتیی لوبنانی سه‌ر به حزبوڵای لوبنانی. له‌سه‌ر
ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌دژی
په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی (ئێڵ بی سی) لوبنانی كه
به‌رنامه‌یه‌كی گاڵتهپێكردنانهی له‌سه‌ر ئه‌مینداری
گشتیی حیزب حه‌سه‌ن نه‌سروڵای تێدابوو، خۆپیشاندانیان
كرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوچه‌ی جۆراوجۆری لوبنان
هاوشێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان به‌خۆوه بینی كه
هاواری تێدا كرا‌و تایه‌ی ئوتومبیلی تێدا سوتێنرا..
ته‌نانه‌ت خوێندكارانی زانكۆش كه واگریمانه ده‌كرێت
ئه‌قڵ و زانستیان هه‌یه، خۆپیشاندانیان كرد،
خوێندكارانی كۆلیژی زانسته‌كانیش، گروپی پێنجی
نه‌به‌تیه، له‌دژی ئه‌و شته‌ی كه به‌رنامه‌ی (بس مات
وگن) سه‌باره‌ت به شه‌خسی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌زگای
په‌خشی لوبنانی په‌خشی كردبۆوه له‌خۆیگرتبوو
خۆپشاندانیان ئه‌نجامدا. خۆپیشانده‌ران له حه‌وشه‌ی
كۆلیژ به ئاڵای لوبنانی‌و وێنه‌ی سه‌ید حه‌سن
نهسڕوڵاو دروشمگهلێكهوه كه ڕه‌خنه‌یان له
به‌رنامه‌كه ده‌گرت كۆبوونه‌وه. وتارگهلێك
خوێنرایه‌وه كه جه‌ختیان له ره‌تكردنه‌وه‌و
ئیستینكاری ئه‌م پێدرێژكردنهیان ده‌كرد، "با دڵنیا بن
كه كه‌س ناتوانێت زه‌فه‌ر به هێمایه‌كی به‌شه‌رفی
وه‌كو سه‌ید نه‌سڕوڵا به‌رن". خۆپیشانده‌ران
پێیانوابوو كه "له‌پاش شكستخواردنی گوشارهێنان بۆسه‌ر
به‌رگری و چه‌كه‌كه‌ی، دوێنی هه‌وڵێكمان بۆ ته‌شه‌ر
لێدان له پیرۆزیی‌و هه‌یبه‌تی ئه‌م به‌رگریه بینی، و
داوای ڕاگرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م كرد كه ئه‌گه‌ر
حیكمه‌تی سه‌ید نه‌سڕوڵا نه‌بوایه خه‌ریك بوو
ده‌گه‌یشته كاره‌سات.) (ئیلاف 2ی یۆنیۆی 2006).
ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌م كاهینه نوێیه كه پسپۆڕی
وه‌رگرتووه له سیاسه‌تدا، سه‌رباری پیرۆزییه‌كه‌ی،
داده‌نرێت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئیسلام‌و
موسوڵمانان. ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
ڕاگه‌یاندنیش، كه ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی بریتییه له
داكۆكیكردن له ئازادیی ڕاگه‌یاندن، له‌به‌رامبه‌ر
قسه‌گوتن به خواوه‌نده تازه‌كه‌دا خۆی پێنه‌گیرا،
بۆیه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی میدیای بینراو
و بیستراو "غالب قه‌ندیل" ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی
خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
"ئه‌و جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه توڕانه‌ی كه وه‌ك
ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌و شته‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی
گاڵته‌جاڕانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕوبه‌ڕوی سه‌ماحه‌تی
سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا بۆوه، دوێنێ ئێواره چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی لوبنانی گرته‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وپه‌ڕی
ئه‌و ترسناكییهیه كه بێهوده‌یی سیاسی‌و ڕاگه‌یاندن
كه له هه‌موو ڕویه‌كی دیسپلین‌و چوارچێوه‌ی یاسایی و
نه‌ریتی پیشه‌یی له گرێژنه ده‌رچووه ده‌یبزوێنن،
كه به‌درێژایی ساڵی پار چه‌ندین جار ئاگادارمان
كردونه‌ته‌وه له‌م كاره" هه‌مان سه‌رچاوه". به‌ڵام
شێخ عه‌فیف ئه‌لنابولسی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی
جه‌به‌ل عامل ئهشهیخ وتویه: (ته‌عه‌ڕوز كردن به
پله‌ی ئه‌مینداریی گشتی حزبوڵا سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا
سوكایه‌تیه به‌تێكڕای گه‌لی لوبنانی، و به‌و
موسوڵمان‌و ئازادیخوازانه‌ی كه پێیانوایه كه
نه‌سروڵا خۆی ڕۆڵیو بیر‌و جیهاده‌كه‌ی، وێنه‌یه‌كی
زیندووه له مهزنانو سه‌ركرده ساڵحهكان). وه وتی
كه كه‌سانی ئایینی‌و خواپهرستو موجاهید هێڵێكی
سوریان هه‌یه‌و هه‌رگیز نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت.
(شه‌فاف ئه‌لشه‌رق 2ی یۆنیۆی 2006). ئه‌م پیرۆزی‌و
هێڵه یاساغه كه ناكرێت پێشێل بكرێن ڕه‌مڵی ئه‌وه
لێده‌ده‌ن كه ئه‌و كابرایه له پله‌ی كاهینی
تێیپه‌ڕاندووه‌و بوه به خوا. ئایا ئه‌مه
نایسه‌لمێنێت كه مرۆڤ خوای دروستكردوه؟
موسوڵمانانی سونه‌ش كه هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕخساوه
ئایه‌توڵای عوزما دروست بكه‌ن، به‌وه‌نده به‌سیان
كردوه كه فه‌رمانڕه‌واو قوبه‌ی مه‌زاری پیاوچاكه
مردوه‌كانیان بكه‌نه خواوه‌ند، پیاوه ئایینییه‌كانی
چه‌شنی شێخ ئهلقهرهزاویو شێخ ئهلتهنتاویو
كاهینهكانو زێوانی مه‌زاره‌كان، بانگه‌وازیان
كردووه بۆ گوێڕایه‌ڵی بۆ وه‌لی ئه‌مری خوای
بۆماوه‌یی. هه‌ر ته‌نها موسوڵمانه‌كان نین كه
خواوه‌ندیان دروست كردوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر
دروستیده‌كه‌ن، هندیه به‌ڕێزه‌كانیش كه ژماره‌یان
چوار یه‌كی دانیشتوانی جیهان ده‌بێت و خوای ئاسمان
به ته‌واوی پشتگوێی خستون خوایه‌كیان بۆ خۆیان
دروستكردوه كه ده‌چێته جه‌سته‌ی مانگاكانهوه، و
مانگا ده‌په‌رستن. چینیه‌كانیش كه ئه‌وانیش دیسان
خوای ئاسمان پشتگوێی خستون چه‌ندین خوایان بۆ خۆیان
دروست كردوه‌و ده‌یپه‌رستن. لاوانی ئه‌مڕۆ له
خۆرئاوای (خوانه‌ناس) چیدی كڵێسه‌یان بۆ گرنگ نیه
وه‌ك بابوباپیرانیان كه خواوه‌نده كۆنه‌كه‌یان دروست
كرد، ئه‌مانه بۆخۆیان خواوهندگهلێكی نوێیان بۆ
خۆیان له ئه‌ستێره‌كانی مۆسیقا‌و گۆرانی دروست كرد
وه‌ك(ئه‌لفێس بریسلی) كه ساڵانه هه‌زاران باوه‌ڕدار
به‌ده‌م گریانه‌وه له مه‌مفیس وه‌ك حه‌ج سه‌ردانی
ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. حه‌ج هه‌ر ته‌نها له مه‌كه‌و
كهربهلاو قوم‌دا كورت نابێته‌وه. شازاده دیانای
ئینگلیزی هه‌یه كه له هه‌موو لایه‌كی دنیادا
په‌یڕه‌وی هه‌یه، به ئه‌فه‌ریقای ڕهشو
تاریكیشهوه، له‌به‌ر مردنه‌كه‌ی ئه‌م دیانایه زۆر
لاو ئه‌و هۆیه‌ی كه له پێناویدا ده‌ژیان ونیانكرد،
بۆیه تیایاندا هه‌بوو خۆی كوشت، بۆیه هیچ گومانێكم
نیه كه ئاسمان هیچ دانیشتوانێكی تێدا نیه، مرۆڤی
نوێ خواوه‌نده‌كانی دروست كردوه وه‌ك چۆن پێشتر
سۆمهریهكانو یۆنانیه كۆنه‌كان دروستیان كردن،
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هۆزه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه
تهوتهمیان دروست كرد‌و چه‌ندین چیرۆكی ئه‌فسانه‌ییان
گێڕایه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌ڕكردنی خواوه‌نده‌كان له
ئاسماندا، سه‌باره‌ت به سه‌رخۆش بوونیان و
عهربهدهییهكانیان، ڕێك وه‌كو كۆنه‌كان خۆیان چیان
ده‌كرد. ئه‌وانیش خواوهندییان له‌سه‌ر شیێوه‌ی خۆیان
دروستكرد. فه‌یله‌سوفه كۆنه‌كانی چه‌شنی ئه‌ره‌ستۆ
تاڵیسیش هه‌وڵیانداوه به لۆژیك بوونی خوا
بسهلمێننو وتویانه كه جیهان هه‌ر ده‌بێت
بزوێنه‌رێكی "بنچینه‌یی هه‌بێت- Prime Mover" پاشان
به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م تیۆره‌یه هه‌ڵوه‌شایه‌وه
تا ئه‌بوبه‌كری كوڕی محه‌مه‌دی كوڕی زه‌كه‌ریای ڕازی
هات (930 ی زایینی مردوه)و وتی مه‌حاڵه ماده له
ڕۆحانیاتهوه بێت. دواجار وتی بیرۆكه‌ی خواوه‌ندی
دروستكه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌قڵدا ناگونجێت. له‌مه‌شدا
ئهبونهسری فارابی لایه‌نگری كرد و هه‌ردوكیشیان له
دیدی حوجه‌تولئیسلام ئهلغهزالیدا كافری
هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن.
بۆیه مرۆڤ خواوه‌ندی دروست كردوه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ
بێت له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا خواوه‌ند دروست ده‌كات،
ئه‌گه‌ر چی ئه‌قڵ ئه‌و خواوه‌نده‌یه كه پێویسته
بیپه‌رستین.
سه‌رچاوه:
www.rezgar.com
|