( باشترین به‌رگری له خۆكردن هێرش بردنه) وینیجێت)
كه باسی گۆران و خۆنوێ كردنه‌وه‌ی حزب، رێكخراو،
حكومه‌ت ده‌كرێ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا(1) پێكه‌نین
دام ده‌گرێ ئاخر له نوكته‌یه‌ك زیاتر نیه؛ هه‌رده‌م
ئه‌وانه‌ی قسه له‌باره‌ی گۆران و چاكسازی ده‌كه‌ن
زۆرن، لێ ئه‌وانه‌ی گۆران ده‌كه‌ن كه‌من. قه‌ت
نه‌مزانیوه له یاسا‌و دادگایی كردن‌دا خاتروختور
هه‌بێت، نه‌مزانیوه كه‌سانێك لافی یه‌كسانی،دیموكراسی
و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبدان و له به‌رانبه‌ر هه‌ندێ
شتیشدا چۆكدابده‌ن و پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه‌كانیان
ئاراسته‌بگرن جا به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت. من له‌وه
تێناگه‌م دژه‌یاسا كاركردن چ هونه‌رێكی تێدایه و تا
به‌وی شێوه‌ی خۆ بده‌یه ناسین..
زۆر ئاره‌زووی گوێگرتن ده‌كه‌م له‌و جنتلمانانه‌ی كه
زانیاری و هۆشداری ده‌به‌خسشنه‌وه، لێ كه ده‌بینم
پێچه‌وانه‌ی گوفتاریان كارده‌كه‌ن په‌شیمان ده‌بمه‌وه
له‌وه‌وی كه گوێم بۆیان شلكردبوو.شتێك ناره‌وابێ
ناتوانم لێی بێ ده‌نگبم، ئه‌وان ده‌توانن زیانم پێ
بگه‌یێ نن، سه‌ركۆنه‌م بكه‌ن، و بێ به‌شی زۆر شتم
بكه‌ن به‌س قه‌ت ناتوانن رازیم بكه‌ن به‌شتێك كه
پڕیه‌تی له نایه‌كسانی و هه‌ڵه‌وپه‌ڵه.
پیاو كه له‌گه‌ڵا ئه‌وانه دێته گۆ په‌شیمان
ده‌بێته‌وه ئاخر ئاوا هێرشت بۆ ده‌كات یه‌كێ بێ
هه‌واڵبێت له‌مه‌سه‌له‌كه ده‌ڵێت: ئه‌وان دونیایان
ئافراندووه ئێمه‌شه به‌سه‌ر یه‌كمان ته‌پاندووه،
ماوه‌یه‌كه راهاتووم له‌گه‌ڵا كێشه، بێ سه‌روبه‌ری،
نادادپه‌روه‌ری و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵا خه‌ڵكانێك كه
پڕن له دوو روویی، خه‌ریكه بارگاوی ده‌بم به بێ
ده‌نگی ئاخر من له‌م وڵاته سه‌رم له‌وه سوڕماوه كه
تۆ هه‌ڵه‌ی كه‌سێكت وه‌ده‌رخست ئه‌وكات دووچاری هێڕشی
به لێشاوی به‌رپرسان ده‌بیته‌وه و هه‌وڵی زار
به‌ستنت ده‌ده‌نن و چاوت لێ سور ده‌كه‌نه‌وه، وایان
به بیردادێ قیبله‌ت روخاندووه. من له‌وه تێناگه‌م
بۆ ئه‌و راستیانه‌یان پێ هه‌زم ناكرێت‌و ( پێی
ته‌سه‌موم ده‌كه‌ن ) ...
زۆر ده‌مێكه ئه‌وه‌ی له‌م زێده زاری بكاته‌وه
گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه‌ی زمانی له
كالان ده‌ربێنێت باسی گۆڕانكاری و نوێ بوونه‌وه
ده‌كات كه‌چی ئه‌ز پێم سه‌یره ! ئه‌وانه نه‌ك خۆیان
نه‌گۆڕیوه به‌ڵكو نایانه‌وێ خۆشیان بگۆڕن واده‌زانن
ئه‌وان پاكن له هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌ی پێویستی به
گۆرانكاری و نوێبوونه‌وه هه‌یه غه‌یره خۆیانن.
ئه‌ز پرسیارێك له‌و چێكراوه‌ی یه‌زدان ده‌كه‌م ؟
ده‌مه‌وێت بزنم چۆن چۆنی خۆمان چێبكه‌ین تا دڵی
جه‌نابیان نه ئێشینین، به‌ڕاست بێ ده‌نگ بین چۆنه،
ئه‌رێ ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ی بێژن ئێمه له
وڵامتاندا بڵێن به‌سه‌ر چاو قوربان، تا وه‌دره‌نگ
نه‌كه‌وتووه پێمان بڵێ: چی ترت ده‌وێ گه‌واهی بۆ
درۆكانت بێنینه‌وه چۆنه، هه‌ڵه‌كانت بكه‌ینه یاسای
ژیانمان لێمان رازی ده‌بیت، گله‌ییمان لێ ناكه‌یت،
خاوه‌نشكۆ فه‌رمانبكه تا جێبه‌جێی بكه‌ین !!!!
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت مه‌رامه خه‌یاڵا پڵاوی... پێت
رائه‌گه‌یێنین فه‌رموو بڕۆ له‌م ئاخه جێت نابێته‌وه،
سنوره‌كانمان بۆ تۆ واڵایه له‌كوێ ئه‌وه‌ت چنگ
ده‌كه‌وێ له وێ پێلاوی گڵاوت داكه‌نه.
له وڵاتێكدا هێشتا ئاستی هۆشیاری له قۆناغی
سه‌ره‌تایی دایه، گۆڕین و گۆڕانكاری ئاوا به ئاسانی
ناكرێت، جارێ ده‌بێت ئه‌و كه‌شو هه‌وایه بره‌خسێنین،
ئاخر گۆڕین جل نیه كۆنه‌كه‌ی فڕێ بده‌ین و یه‌كی
نوێ بكه‌ینه به‌رخۆمان. ئه‌زانم زۆر هه‌ن به‌م
قسانه‌م چاویان خشه‌خشیان ده‌كه‌ویتێ كه ده‌بێژم :
له‌م وڵاته ئاستی هۆشیاری وانیه پیاو پشتی خۆی لێ
بكاته‌وه و خه‌یاڵا ئه‌رخه‌وان بێت. به‌ڕاست كه پێت
وایه ئه‌م گه‌له داماوه له رۆشنبیری و زانست چنین
بۆته‌وه ئه‌دی بۆ له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو
گه‌نده‌ڵیو نا یه‌كسانی یه زار به‌ستراوو چاو
داخراوه، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م وڵاته نمونه‌ی
دیموكراسیه‌ته ئه‌دی بۆچی له‌سه‌ر ده‌ربڕینی
بیروبۆچونێكی جیاواز خاوه‌ن هزر له‌ت و په‌ت ده‌كرێ
یان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ده‌نێردرێت. ره‌نگه من به
هه‌ڵه له گۆڕانكاری، ئازادی، دیمۆكراسی تێگه‌یشتبم.
نه‌م زانیوه دیمۆكراسی واته بێ ده‌نگ بوون و رازی
بوون به نایه‌كسانی و شوان و مه‌ڕایه‌تی، ئازادی
به‌مانای گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌روبه‌ری دێت. له‌وه بێ
هه‌واڵا بووم ده‌مڕاستانی ئه‌م گه‌له ده‌یانه‌وێ
بگۆڕێن بۆ ئه‌م شێوازه نوێیه‌و نا ته‌قلیدیه داوای
به‌خشینیان لێ ده‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر مه‌رامیانه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن، ده‌ی ڵێن، ده‌ی
دزن، ده‌یبه‌خشن رازی بین چیه به‌رپرسه ئه‌قڵ
وشكه‌كان ده‌یانه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی سروشتی
خۆیانه ئه‌وه ده‌بووایه ئه‌وه‌یان له نامیلكه‌یه‌ك
په‌خشكردبووبا تاخه‌ڵكی كارێك نه‌كه‌ن دڵیان بڕه‌نجێت،
من پێشنیاری ئه‌وه‌تان بۆ ده‌كه‌م نامیلكه‌یه‌ك
ده‌ركه‌ن و ئه‌وانه‌ی تیادا تۆماربكه‌ن وه ناوی
نامیلكه‌كه‌ش بنێن ( ئێمه هه‌ین نه‌ك ئێوه ) ئه‌وه‌ش
له‌بیر نه‌كه‌ن كه ماف و ئه‌وشتانه ته‌نیا بۆ ئێوه
هاتووه تاوه‌كو ئێمه‌ش لێمان نه‌گۆڕٍێ كێشه‌تان بۆ
دروستبكه‌ین و له خه‌وی دزیتان به‌خه‌به‌ر بێنین.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه‌مدا پێتان
رابگه‌یێنم ئه‌وه‌یه كه دانومان به‌یه‌كه‌وه
ناكوڵێت به‌و بیروبۆچونانه‌ی ئیًَوه هه‌تانه.چونكه
ئه‌وه‌ی من له گه‌نجانی ئێره ده‌بینم پێچه‌وانه‌ی
ئاراكانی ئێوه‌یه بۆ پێتا ڕاده‌گه‌یه‌نم وه‌رن با
یه‌كتری چه‌واشه نه‌كه‌ین به‌روونی پێمان بڵێن چیتان
ده‌وێ له‌م گه‌له ( پاره، سامان، ده‌سته‌ڵات،
شوانایه‌تی، بێ ده‌نگ بوون، ...) به‌ڕاست چیتان
ده‌وێ خۆ ئێوه شه‌رم ناكه‌ن چونكه دزی كردن له پێش
چاوی خه‌ڵك له كاره ساده‌كانتانه.ئه‌دی بۆچی تێمان
ناگه‌یێنن چیتان ده‌وێ ؟؟ ( هه‌تاكه‌ینێ لێمان
ده‌خوڕن، ئه‌رێ به‌س نیه ) ئه‌گه‌ر ئه‌وشتانه‌تان
ده‌وێ باس كردنی گۆڕان نوكته‌یه ئاخر خۆتان پاك
بكه‌نه‌وه ئه‌وكات وه‌رن ته‌سفیه له‌گه‌ڵا ئه‌وانی
دی دا بكه‌ن . ئه‌گه‌رنا به په‌رله‌مان بڵێن : ئه‌و
یاسا‌و ده‌ستوره‌ی هه‌یه با بی سوتێنن ئه‌وه‌نده‌ش
زاری خۆیان شل نه‌كه‌ن كه به خۆیان گه‌یشتوزونه‌ته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هیچیان له ده‌ست دانیه و گه‌واهی بۆ
ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كار به‌ده‌ستێكی حزبی ده‌توانێ
یاسایه‌ك پێ شێل بكات و به كه‌یفی دڵی خۆی كار بكات
بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌ستورێك له‌م وڵاته‌دا هه‌یه
یان نیه. ده‌توانێ هه‌موو ئه‌وشتانه بكات كه له
به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌یی و لایه‌نگرانی دا هه‌یه،
هه‌موو ئه‌و یاسایانه پێشێل بكات كه له
به‌رژه‌وه‌ندیان دانیه..ئه‌گه‌ر وایه با نه‌ك ئه‌و
په‌رله‌مانه با دوو سێ یه‌كی دیش بكه‌نه‌وه خۆ هیچ
له بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت كاتێك ئه‌وان بێ دڵی خۆیان
نه‌كه‌ن ده‌ستور لایان گرینگ نه‌بێ چی ده‌بێ با
ده‌ستور هه‌ر شه‌ری له‌سه‌ر بكرێ باخه‌ڵكی هه‌زار
ئه‌وه‌نده‌ی تریش گله‌یی بكه‌ن رۆژنامه نووسانیش
بازیاتر هاوار كه‌ن ره‌ش هه‌ر ره‌شه‌و سپیش هه‌ر سپی
ئه‌وان هێرش ده‌كه‌ن تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن خۆ
ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نیه!!!
1 – هه‌رێمی هه‌ولێر) باشور ) كه هه‌رێمێكی وڵاتی
كوردستانه
|