له‌یادی بیست
و حه‌وت ساڵه‌ی راگواستنی چۆمان ئه‌م قه‌صیده‌یه
پێشكه‌شه به شار
ئێواره‌یه‌ك بوو
جگه له خه‌م خۆرانی شار ئه‌وانی تر به‌ره‌و
ماڵ گوزه‌ریان ده‌كرد
ئێواره‌یه‌ك بوو
به‌قه‌د گه‌وره‌یی پێنوسه‌كه‌م له بیركردنه‌وه‌دابوم
ئێواره‌یه‌ك بوو چاوڕێ بووم
به‌ده‌م پیاسه‌یه‌كی ده‌رمان ئاوا
له‌گه‌ڵ پۆلێ له‌شاعیره براده‌ره‌كانم
به‌ده‌م فێنكی ئێواره هاوینێ
پێم گوتن گلاسێك له ئاوی ڕوباری چۆمانم
بۆ بهێنێن
دوای شه‌ونخونی ئه‌م ئێواره‌یه به‌ده‌م چۆم
هه‌نجیره‌وه ده‌مێنمه‌وه كۆڵێ گله‌یی له شار
ده‌كه‌م
به‌ده‌م نوسینی قه‌سیده‌یه‌كی هاوینی
له‌ته‌ك بێده‌نگی ڕێگا
له‌به‌رده‌م چرا كزه‌كه‌مدا گله‌یی ده‌كه‌م
به‌ده‌م چاوی نه‌خه‌وتووه قومێك ئاو ده‌خۆمه‌وه
هه‌رچه‌نده ده‌زانم هێنده تاون له تۆ نی یه ئه‌ی
شار
تۆ چی جگه له‌شاخ و ڕوبارو دار‌و به‌رد
ته‌نیا مرۆڤه‌كانی شار تۆ له‌به‌رده‌م من ناشرین
ده‌كه‌ن
تۆ چیت له توانادا هه‌یه گه‌ر ئێمه دروستت
نه‌كه‌ینه‌وه
به‌ڵام دروست كردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ت پڕه له مرۆڤه
دڵ ڕه‌قه‌كان
منی هه‌ست ناسكی شاعیر
هه‌رگیز له‌پاڵ بۆچونی ئه‌واندا تۆ به‌جوانی
نابینمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی جوانترت دروست بكه‌مه‌وه
ئه‌بێت ناخی پر له‌گله‌یم بۆت هه‌لڕێژمه‌وه
ده‌زانم تۆی شار له‌تاو ئه‌و گه‌مژانه وه‌ك من خه‌وت
نی یه
من به‌دوای وشه‌یه‌كی جوان وێڵ
تۆش به‌دوای له‌دایك بونی كۆرپه‌یه‌كی نوێ وێل
ده‌زانم تر ئێواره‌و به‌یانی و شه‌وان
چاوه‌رێ ی ئێمه‌ی شاعیری تا ئه‌درێسی
شارێكی سه‌ركه‌وتوت پێبده‌ین
كه ته‌نیا مرۆڤه دلسۆزه‌كان ژیانی تێدا به‌سه‌ر
به‌رن
تا داوایان لێبكه‌یت به‌ده‌م مارشی سه‌ركه‌وتن
كه‌مێك له به‌یانیان به‌ده‌م شه‌ماڵه‌وه بیسپێرن
ده‌زانم ئه‌ی شار تۆ ئێستا وه‌ك هه‌شتاكان
خۆت ده‌رناخه‌یته‌وه به‌یادی جاران
چونكه له‌و كاته‌ی دوژمن له نیوه شه‌وێكی هاویندا
له‌به‌رده‌م هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا
هاتوو بێ ویژدانانه تۆی له‌كچ كرد
تۆی كرد به‌شارێكی پر له سه‌ربازی نێرباز
تۆ له‌شه‌رمی ئابروت ره‌نگت زه‌رد
شار كپ و خامۆش
بێده‌نگی بانگی خوا
بێده‌نگی زریكه‌ی مناڵانی ده‌مه‌و به‌یان
بێسروه‌ی به‌یان
بێده‌نگی قاسپه‌ی كه‌و خشه خشی مێرو مار
ماوه‌ی هه‌شت ساڵ
به‌بێده‌نگی په‌رده‌ی خۆت شار به‌شار گێرا
به‌دوای هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه كه‌وتی
كه ده‌یانوت مافی ژن وه‌ك مافی پیاو پارێزراو ده‌بێت
به‌ڵام گله‌یم هه‌بو ئه‌ی شار كه هێنده خۆش باوه‌ر
بوی
كه ئه‌مه قسه‌ی پیاوی درۆزنی سیاسی
دێوزمه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌په‌نای
قسه‌كانیان بۆ ئاره‌زوی خۆیان جسته‌ی
تۆ وه‌ك جه‌سته‌ی ژن رووت ده‌كه‌نه‌وه
ره‌نگه هاتنه‌وه‌مان بۆشار ئاهێكی شه‌ره‌فی بۆ تۆ
دروست كردبێته‌وه
به‌ڵام گله‌یم هه‌یه شار بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ره‌ت
ده‌بێت
هێشتا گیانی خه‌ڵكه‌كه‌ت پاك نابێته‌وه
گله‌یم له دانیشتوانه‌كه‌ت هه‌یه ئه‌ی شار
كێ رێزی تۆ ده‌گرێ
مه‌گه‌ر شاعیرێ ؟
مه‌گه‌ر نوسه‌رێ ؟
مه‌گه‌ر دیندارێ ؟
مه‌گه‌ر چیرۆك نوسێ؟
ئه‌وانی تر كه‌ی باسی تۆ ده‌كه‌ن
تاوه‌كو شه‌وان له‌ته‌نیایدا باسی تۆ بكه‌ن
ئه‌وان خه‌وتون !
ئه‌وان مردون !
ئه‌وان رۆژ زیندون
ئه‌وان شه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ئۆرگزام بونیان
خوا و مرۆڤایه‌تی و هه‌مو شتێكیان له‌یاد ده‌چێته‌وه
جگه له بیر‌و بۆچونه فاشیله نه‌بێت وه‌ك
ئه‌و نوێژه ده‌یخوێنه‌وه، كه جگه له ته‌قلیدی
خێله‌كی هیچ مانه‌یه‌كی تر نازانن
ئه‌ی شار من له‌شه‌وانی درێژ و كورت
وه‌ك وه‌فایه‌ك كه‌منت له ئاواره‌یی رزگار كرد
شه‌وانه پرۆژه‌ی پێشخستنی تۆم هه‌یه
به‌ڵام گله‌یم هه‌یه كه كه‌س گوێم لێناگرێت
چونكه من مناڵه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی جاران نیم
كه‌تۆم جێهێشت
كه هاتمه‌وه هه‌رچی ده‌ماری خێله‌كی هه‌مبوو
له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌رێكی خه‌یاڵی عاشقانه‌دا
به‌یه‌كه‌م ماچی لێوی كچێكی چاو ره‌ش
بێ هۆش كه‌وتم
له‌م بێهۆشیه‌مدا هێشتا له‌بیری كۆڵه پشته‌كه‌م
دابووم
كه جگه له چه‌ندین به‌رهه‌می ده‌ست نوسی خۆم
چه‌ندین پرۆژه‌ی رۆشنبیرانی تریشم
كه بۆ جوانی تۆ بون، له پشت بون
پر بون له گله‌یی ،پربون له جوانی
پر بون له داوای لێبوردن
پربون له‌وێنه جوانانه‌ی كه له پێناو تۆدا
بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌نگیه‌ی كه به‌تۆ كرا
له ئێواره‌ی به‌ر له جوت بونیان له‌گه‌ڵ
ده‌ستگیرانه كانیان
شه‌هید بوبون ؟
هه‌میشه گله‌یان هه‌بوو ئه‌ی شار
له‌و حزبه سیاسیانه‌ی جگه له مارشێكی پر له‌وشه‌ی
بریقه‌داری سیاسی
جگه له‌چه‌ند بیانۆیه‌كی پیاهه‌لگوتن، بۆ
گه‌رانه‌وه‌ی شار
هیچی تریان پێ نه‌بوو
ئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌م ته‌واو
بێزاری كردبوم
ماچی ئه‌و كچانه بوو كه له‌نیوه شه‌وێكی تۆدا
له كۆڵانه‌كان مرچه مرچی ئاوی لێویان
ئه‌ستێره‌كان له‌شه‌رمان بریسكانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر شار
په‌ناهان دابوو
له‌م بێهۆشیه‌مدا خه‌ریك بوو بێ ئارام ده‌بووم
چونكه من ده‌ماری خێله‌كیم له خۆم ،له تۆ ده‌پچراند
كه‌چی چه‌ندین كه‌س خه‌ریكی فێڵ و ته‌له‌كه‌بازی بون،
له‌تۆ ئه‌ی شار
خه‌ریك بوو له‌م بێهۆشیه‌مدا خۆزگه‌ی بێهۆشی ته‌واوی
ژیان بخوازم
به‌ڵام قه‌ده‌ری ژیان پێچه‌وانی قه‌ده‌ری من بوو ئه‌ی
شار
كه سه‌رم هه‌ڵبری چاوه‌كانم ره‌ش و سپی ده‌كرد
دڵنیا بوم ئه‌وانه‌ی له هه‌ناوی تۆدا
به‌یانۆی جوانی شار، شاری جوان ده‌بنه سه‌رمایه دار
هه‌مویان له‌ده‌ورم كۆده‌بنه‌وه شه‌ڕابی نه‌مانی
بیری خێڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن
به‌ڵام كه‌سی تیا نه‌بوو
چۆن گله‌یم نه‌بێت ئه‌ی شار
جگه له شاعیرێكی ئه‌وین دار
جگه له چیرۆك نوسێكی پیرو
قه‌یره كچێكی نه‌گه‌یشتوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
كه‌سی تر لام نه‌بون
چۆن گله‌یه‌كانم ده‌ر نه‌برم
چۆن نه‌لێم ئه‌م تابلۆیه‌ی شاره‌وانی فرێبده‌نه
به‌رده‌م زبڵ خانه‌ی خۆیان كه شار ناتوانێت
به‌و كه‌سانه نه‌لێت به‌خێر بێن
كه ده‌ستیان هه‌بوو له هه‌تك كردنی شار
بۆیه من له شار وه‌ره‌س بووم
له دانیشتوانه‌كه‌ی وه‌ره‌س بووم
له عاشقه سپله كانی بێزار بووم
له هه‌موو به‌لێنی كه‌سه‌كان، تفم له خۆم كرد
به‌رهه‌مه‌كانی خۆم به‌ر نه‌فه‌ره‌تی ئه‌و ژنه
ده‌رۆزه‌كه‌رانه‌دا
كه ده‌سته‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌بوانه پان
ده‌كه‌نه‌وه
كه ئاماده‌نین 250 یه‌كیان پێبده‌ن
هه‌رچه‌نده بێزاریه‌كانم بۆنی مناڵیان لێدێت
بۆنی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێدێت كه هیچ گۆرانێكیان لێدێت
ئاخر كاتێ تۆ چاره‌ی په‌رده‌ی كچیێنت شار به‌شار
ده‌گێرا
پیاوه سیاسیه‌كانت ئینتمای نیشتمانیان به پارچه
زه‌ویێ ده‌دا
رۆشنبیرانت له‌به‌رده‌م باره‌گای حزبه سیاسه‌كانت
زه‌لیل و داماو بن
چۆن بێزار نه‌بم ئه‌ی شار
چۆن بۆنی بۆگه‌نی خه‌ڵكی شارم له‌ده‌م ده‌رنه‌چێت
كاتێ كس ئاماده‌نی یه گوێ له پارچه ئه‌فراندنێ
بگرێ
ره‌نگه هه‌ڵه‌نه‌بم له‌تۆ ئه‌ی شار
به‌ڵام ستونی سارد‌و سره‌كانی بێ كاره‌بای رۆژ
بۆریه ژێر زه‌ویه‌كانی كه ناتوانن جگه له
كاتژمێرێك
له‌دوو رۆژ ئاومان پێبده‌ن ئه‌ی شار
بۆیه هێنده بێزارم
ره‌نگه رۆژێك بێت له بێزاریدا خۆم به‌و دوو موانه
بخنكێنم
كه له‌كاتی پیچش بهۆش كردنمدا
ئه‌و كچه به‌دیاری له‌ژێر سه‌رینه‌كه‌ی دانابووم
به‌ڵام ئه‌و دوو موانه‌م بۆ نادۆزرێته‌وه
ده‌پرسم له كوێن
ده‌نگێك ده‌لێت شاربردی تاوه‌كو كه‌سێكی
داهێنه‌ری له‌ده‌ست نه‌چێت
بۆیه ناچارم به‌دوای ئه‌و موانه به‌دوای شارێك
بگه‌رێم ،كه (چۆمانی) ناوبێ
له شاعیرێكی فاشیل ده‌پرسم ده‌لێم كوا شار
ده‌لێت چوو بۆ ژوانی گوندێ
له عاشقێك ده‌پرسم ده‌لێم كوا شار
ده‌لێت به‌ده‌م له‌رزینه‌وه‌ی سینه‌ی یار
شێتی كردم وه‌رزی به‌هار
من چوزانم بۆكوێ چوه شار
له‌به‌رپرسێك ده‌پرسم ده‌لێم كوا شار
ده‌لێت شار له‌به‌ر چه‌ندین پرۆژه سه‌فه‌ری كروده
بۆ ئۆقیانوسێك كه له‌گه‌ردون وجودی نی یه
تاوه‌كو كه‌مێك خۆی فێنك كاته‌وه
له بێوه‌ژنێك ده‌پرسم ده‌لێم كوا شار
ده‌لێت لای ئێمه بوو له یانه‌ی مه‌ی خۆران
له‌وێ ڤالیۆمێكمان پێدا
بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێ به‌ڵام نازانین له‌كوێ نوست
زۆر گه‌رام تۆم نه‌دۆزیه‌وه ببوره شار
خۆم ناخنكێنم تا تۆ ده‌بینه‌وه یه‌خه‌ت ده‌گرم
كه‌مێك به‌غه‌ریبی بۆخۆم و خۆت ده‌گریم
وا چه‌ندین ساڵه هاتوینه‌وه
له‌پێناو هاتنه‌وه‌ی گیانی جوانی تۆ
یاداشتێكمان نه‌نوسی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی
چونكه هێنده مه‌شغوڵ بوین
كاره سیاسیه‌كانمان وای كرد تۆ
له‌یاد بكه‌ینه‌وه
له‌یادمان كردی بێوه‌فاش ده‌رچوین
گله‌یمان نه‌ك له تۆ له‌سه‌ر جه‌م
خ ه‌ل ك ی ش ا ر ه ه ی ه
ئ ه ی ش ا ر ئ ه ی ش ا ر
|