پرسیار: ئایا كرانەوەو ئازادییە كەسی و گشتییەكان لە
خۆرئاوا دەرەنجامی دوورخستنەوەی ئایینە لە ژیانی سیاسی
و لە هەمانكاتدا داخراوی و بەرتەسكی پانتایی
ئازادییەكان لە خۆرهەڵات دەرەنجامی كاریگەری ئایینە
بەسەر ژیانی سیاسی دا؟
وڵام: به گشتی له سیسته‌می هه‌موو کۆمه‌ڵگا
لیبڕالیه‌کانی ڕۆژئاوادا شته گشتی‌و پریڤاته‌کان لێک
جیاکراونه‌ته‌وه‌و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌می مۆدێرنیزمی
ڕۆژئاواش جیاکردنه‌وه‌ی دینی” و “دونیایی” بوو له
یه‌کتر. به‌مه‌ش ئایین وه‌ک کاری تایبه‌تی تاکه‌که‌سی
سه‌یر کرا، نه‌ک وه‌ک باوه‌ڕێک‌و مه‌زهه‌بیکی گشتی،
له‌وێشه‌وه هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ ئازاده له
په‌یڕه‌وکردنی هه‌ر ئایینێک یاخود هه‌ڵنه‌بژاردنی هیچ
ئایینێک. له‌م سیسته‌مه‌دا هاووڵاتی وه‌ک تاک له‌سه‌ر
بنچینه‌ی مافی تاکه‌که‌سی هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ
ده‌کرێ نه‌ک وه‌ک تاکێک که سه‌ر به‌گرووپێکی
ئایینیه. به‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیایی ئایین له
ده‌وڵه‌ت ته‌نها یه‌ک مودێلی نییه به‌ڵکو چه‌ندین
مۆدێلی هه‌یه. له‌وانه مۆدێلی ئه‌مریکی، ئه‌وڕوپی،
فه‌ڕه‌نسی، یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و کۆماری تورکیای
که‌مالیزم.
بۆ نموونه له فه‌ڕه‌نسادا سیسته‌مه سیکۆلاره‌که‌ی
هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانیکی ئاینی و بوونی ته‌نانه‌ت
سیمبۆله ئایینیه‌کانیش له بواری گشتیی‌دا تا ڕاده‌ی
مو‌مکن ڕه‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵام له سیسته‌می سیکولاری
ئه‌مریکیدا وانییه، له‌م سیسته‌مه‌دا ڕێگه‌دراوه
هه‌موو ئایینه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ونه کێبڕکێ
به‌جۆرێک که یه‌کتر ناتوڕال بکه‌ن. زۆربه‌ی
ئه‌وڕووپییه‌کان بێجگه له فه‌ڕه‌نسییه‌کان
مۆدێلێ‌تریان له جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت
به‌رهه‌مهێناوه که ده‌توانم بڵێم له‌نێوان مۆدیلی
فه‌ڕه‌نسی‌و ئه‌مریکی‌دایه. ئه‌مه‌ش چونکه
ئه‌وڕووپییه‌کان پێیانوایه که پاکردنه‌وه‌ی بواری
گشتی کۆمه‌ڵ له هه‌موو جۆره ئاسه‌وارێکی ئایینی
کۆمه‌ڵگاییه‌کی بۆش و چرووک به‌رهه‌م دێنێ، به‌جۆریک
که‌س ناتوانێ خۆی پێناسه بکاو ناسنامه‌ی دیاربکات.
به‌لام ئه‌وڕووپیه‌کان له‌وه‌ش ئاگادارن که بوونی
بازارێکی ناڕێکی ئاینه‌کانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی له
ئه‌مریکایه مه‌ترسی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه.
هه‌ربۆیه کاتێک ده‌ڵێین (ده‌بێ ئایین له ده‌وڵه‌ت
جیابێ) ده‌بێ له هه‌مان کاتدا ڕۆشنیش بکه‌ینه‌وه
کامه مۆدێل مه‌به‌ستمانه لێره‌دا. چونکه ئه‌گه‌ر
سه‌یرکه‌ین له وڵاتێکی وه‌ک تورکیای که‌مالیزم ئایین
له ده‌وڵه‌ت جیایه به‌س ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین سیسته‌می
کۆماری تورکیا کراوه نیه بۆ لێکدانه‌وه
ڕۆژئاواییه‌کان له دیموکراسی‌و لیبرالیزم. که‌مالیزم
زۆر به توندی پره‌نسیپی کۆمه‌ڵگای پلۆرالیستی
ڕه‌تده‌کاته‌وه به قازانج کۆمه‌ڵگایه‌کی ئۆرگانیک
که تیایدا نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک کورد مافی
پێشێلکراوه تاڕا‌ده‌ی ئینکار له بوونی ده‌کرێ.
له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشووش دین له ده‌وڵه‌ت جیابوو
به‌ڵام نه‌ک کرانه‌وه‌ی سیاسی ڕووینه‌دا به‌ڵکو
کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیش له درێژماوه‌دا پاشه‌کشه‌ی
پێکرا و ئازادییه تاکه که‌سی‌و گشتییه‌کانیش
به‌رته‌سک کرانه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی
تۆتالیتاری ژێرپێخران. که‌واته له‌م مۆدیله‌دا جیایی
دین له ده‌وڵه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به کرانه‌وه
نه‌بووو پانتایی ئازادییه‌کانیشی زیاتر نه‌کرد. به‌ڵام
له مۆدێلی ئه‌وڕوپی و فه‌ڕه‌نسایی‌و ئه‌مریکی ئه‌م
ئامانجه هاته‌دی. ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره لێره به
مێشکی هه‌موومان دابێ که بۆچی له ڕۆژئاوا ئازادی
تاک‌و گشت به جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت گه‌شه‌ی کرد
به‌س شکستی خوارد له وڵاتێکی بۆ نموونه وه‌ک تورکیا؟
هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌تاتورک‌و که‌مالیزم هیچ کاتێک
دیموکراسی‌و لیبرالیزم، به مانا ئه‌وڕوپییه‌که‌ی،
به‌شێک له پره‌نسیپه‌کانی نه‌بوون. لای ئه‌تاتورک
دیموکراسی ته‌نها یه‌ک مانای هه‌بوو که ئه‌ویش
جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت بوو. ڕاستییه‌که‌شی
سیکۆلاریزم مه‌رجێکی پێویسته بۆ بنیاتنانی دیموکراسی،
به‌س کافی نییه، چونکه بنیاتنانی دیموکراسی
هه‌وڵدانی هاوته‌ریبانه‌ی سیکۆلاریزه‌کردن‌و
گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنگه‌رییانه‌و
ووشیارانه‌یه له ستراکتۆری ئایینی‌و کولتووری
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی هه‌ڵبژاردن‌و مافی
تاکه‌کان.
پرسیار: ده‌كرێت ئەزموونی خۆرئاوایی لە خۆرهەڵاتیش
سوودی لێوەرگیرێت؟ یاخود تایبەتمەندییەكانی خۆرهەڵات
وادەكات پێشكەوتن و كرانەوە ئاراستەی تایبەتی خۆی
هەبێت؟
وڵام: ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه، ته‌نانه‌ت ده‌توانم
بڵێم سه‌رکه‌وتنی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی له
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری‌و
فه‌رهه‌نگییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به وڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. مه‌سه‌له‌که ڕۆشنه که کۆمه‌ڵگا
ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان میژوویان له ڕووی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی‌و ئابووری له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا
جیاوازه. به‌س ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی
به‌ده‌ست قه‌یرانێکی کلتووری‌و سیاسی ده‌ناڵێنن.
هۆیه‌کشی ئه‌وه‌یه که پێش مۆدێرنیزم‌و گه‌شه‌ی
سه‌رمایه‌داری، کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک هه‌موو
کۆمه‌ڵگایه‌کانی‌تر جیهانێکی تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌بووه، که هه‌م سه‌رخانه‌که‌ی و هه‌م ژێرخانه‌که‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌کگرتوویان هه‌بووه‌و توانیویانه
ته‌نگه‌ژه‌کانیان، چاک یان خراپ، چاره‌سه‌ر بکه‌ن،
به‌ڵام له‌و کاته‌ی مۆدێرنیزم بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه
هاتووه، یان باشتره بڵێم، له‌و کاته‌ی شارستانییه‌تی
ئه‌وڕوپی هاتۆته ناو ئه‌و کلتووره و ئه‌م جیهانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵات، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگاکانی
ڕۆژهه‌ڵات تووشی ناته‌به‌ییه‌کی زۆر گه‌وره بکا.
به‌جۆرێک له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری‌و مۆدێرنیزم‌دا
ئایین جیایه له ده‌وڵه‌ت، ژن مافی هه‌یه، منداڵ
مافی هه‌یه، ئازادی تاک هه‌یه....هتد که ئه‌مانه
هه‌مووی مه‌فهوم و پره‌نسیپی مۆدێرنیزمن‌و له میژووی
ڕۆژهه‌ڵاتدا بوونیان نه‌بووه‌و نایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ
واقعی کلتووری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی تا ئێستای زاڵ
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا. لێره‌دا خراپ
نییه له‌م په‌یوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر ئاماژه
به تورکیا بده‌م.
پاش ڕووخانی ئیمبراتۆڕیه‌تی عوسمانی زه‌مینه بۆ
هاتنه‌پێشه‌وه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی ناسیو‌نالیستی
توندڕه‌وی وه‌ک ئه‌تاتورک، که کاریگه‌ری ڕۆشنبیری
ئه‌وڕوپایی به ڕۆشنی پێوه دیاربوو، خۆش‌بوو .
ئه‌تاتورک ویستی تورکیا مۆدێرنیزه بکا به سوود
وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌وڕوپا له ڕێگه‌ی
هه‌ڵهێنجانی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له
بیرۆکه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌می ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌وڕوپاییه‌کا‌ن. به‌مه‌ش کۆمارێکی مۆدێرنی
ره‌گه‌زپه‌رست‌و تاک ناسنامه‌و که‌لتووری له‌و
جوگرافیا سیاسییه‌ی که ئێستا تورکیای نوێی
لێپێکهاتووه، دامه‌زراند. ئه‌تاتورک له کۆماری
نوێ‌دا بێرۆکه‌و بنه‌ما سیاسی‌و فه‌لسه‌فی‌و
کولتورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
لێکهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بیرۆکه‌و ناسنامه‌و ئینتمای
سیاسی جیاواز‌و نوێی له‌جێدانان. ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین
ڕیفۆرمه‌کانی ئه‌تاتورک له ده‌ستوورو سه‌رخانی
کۆمه‌ڵگای تورکیادا قووڵ و بنه‌ڕه‌تی بوون. ته‌نانه‌ت
ڕیفۆرمی که‌مالیستی له هه‌ندێک لایه‌نییه‌وه چووه
ناخی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ڕێگه‌ی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا ئایینیه‌کان‌و
پاشه‌کشه‌پێکردنی سیمبۆله کولتووریه‌کانی پشت ئه‌م
ده‌زگایانه. ئه‌تاتورک وڵاتێکی یه‌ک ناسنامه‌و یه‌ک
ڕه‌گه‌زی به‌هه‌مهیناو ئه‌گه‌رچی ئه‌تاتورک که‌سێک بوو
له‌ژێر کاریگه‌ری ڕۆشنبیری ئه‌وڕوپایی ئه‌م
ڕیفۆرمانه‌ی کرد به‌س له هه‌مان کاتدا به‌توندی
پره‌نسیپی پلۆڕالیزمی ئه‌وڕوپی ڕه‌تکرده‌وه. له ڕووی
تیۆریه‌وه پره‌نسیپه‌کانی که‌مالیزم کراوه نین بۆ
لێکدانه‌وه ڕۆژئاواییه‌کان له دیموکراسی‌و
لیبرالیزم به‌ڵکو زیاتر پشتی به‌ست به هه‌مان
بیرۆکه‌ی سته‌مکاری‌و دکتاتۆری سیاسی ئیمبراتۆرییه‌تی
عوسمانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی. به‌داخه‌وه لای
ئه‌تاتورک دیموکراسی ته‌نها یه‌ک مانای هه‌بوو که
ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت بوو. ڕاسته
سیکۆلاریزم مه‌رجێکی پێویسته بۆ بنیاتنانی دیموکراسی،
به‌س کافی نییه. هه‌ربۆیه‌شه ئه‌مڕۆ هیزی ئیسلامی
له تورکیا وه‌ک ڕکه‌به‌رێکی به‌هیز
سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین بۆ
بواری گشتیدا ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی کۆمه‌ڵگا
ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ته‌نها به‌بوونی یاسا‌و ده‌ستوورێکی
مۆدیرن‌و دیموکرات ناکرێ، به‌س ده‌مه‌وێ لێره‌دا
به‌توندی ته‌ئکید له‌وه بکه‌مه‌وه که بوونی یاسا‌و
ده‌ستوورێکی مۆدیرن‌و دیموکرات به‌پێشمه‌رجی
مۆدێرنیزه‌و گه‌شه‌پێدانی لیبڕالیزم له کۆمه‌ڵگادا
ده‌زانم. من ده‌ڵیم به‌ڵی ئەزموونی خۆرئاوایی لە
خۆرهەڵاتیش ده‌کرێ سوودی لێوەرگیرێت به‌س
به‌له‌به‌چاوگرتنی تایبەتمەندییەكانی خۆرهەڵات.
به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ هه‌موولایه‌نه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه
ببینین و که‌مێک مه‌سه‌له‌که قووڵتر هه‌ڵبسه‌نگێنین.
به باوه‌ری من بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه
سوود له ئه‌زمونی ڕۆژئاوا وه‌ربگرین یه‌که‌م ده‌بێ
بیری رۆژئاوا وه‌ک نامۆ به کلتوورو کۆمه‌ڵگای خۆمان
سه‌یر نه‌که‌ین، مامه‌له‌ی دوژمنکارانه‌ی له‌گه‌ڵ
نه‌که‌ین جونکه ئه‌مانه بیری مرۆڤاتین و ده‌بێ
سوودییان لێوه‌ربگرین. دووه‌م ده‌بێ سه‌یری خۆشمان
نه‌که‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی له هیچه‌وه هاتووین‌و هه‌موو
شتێک کۆپی بکه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی مێژوویی
ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ی رؤژئاوا له ڕووی فیکریی‌و
فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌لنسه‌نگێنین و تێیانه‌گه‌ین و
له‌وێشه‌وه پێمانوابێ له شه‌و ڕۆژێکدا هه‌موو شت
ده‌گۆڕدرێ، نه‌خێر شتی وا له‌گۆرێ نییه، به‌ڵکو
ئاڵوگۆر بێجگه له‌سه‌رخانێکی سیاسی دیموکرات پیویستی
به ژێرخانێکی فکری‌و ده‌زگایی هه‌یه که هه‌نگاو به
هه‌نگاو و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ واقیعی کۆمه‌ڵگا
رۆژهه‌ڵاتییه‌کان ڕێگه خۆش بکا بۆ ئاڵوگۆڕو
مۆدێرنیزنه‌کردنی کۆمه‌ڵگا.
پرسیار: ئایا لە ئەوروپاو خۆرئاوا بەگشتی سوود لە
ئایین وەرگیراوە بۆ ئامانجە سیاسییەكان؟
وڵام: مێژووی کۆنی ئه‌وڕوپا مێژووی پیکدادانه
ئایینیه‌کانه. له ڕابردوودا، ئایین کۆمه‌لگا
ڕۆژئاواییه‌کانی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندبووه.
ئاسه‌واری ئه‌م ململانێ‌و شه‌ڕوپیکدادانانه تا
ئێستاکه‌س ماوه. مێژووی ئه‌م سه‌ڕوپێکدادانه
ئایینیانه له کۆتاییدا به سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی
دیموکراسی مۆدیرن کۆتایی هات. ده‌وڵه‌تی سیکولاری
دیموکراتیک بۆ یه‌که‌مینجار له مێژووی ئه‌وڕوپا توانی
چاره‌سه‌ریکی سیاسی بدۆزێته‌وه له نێوان ئایین و
ده‌وڵه‌ت، ئاشتیش دابین بکات له نێوان ئاسمان و
زه‌وی. ئه‌مه‌ش کاتێک ڕوویدا که ده‌وڵه‌ت وه‌ک
لایه‌نیکی سه‌ربه‌خۆ له ئایین و باوه‌ڕه ئایینیه‌کان
کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵگای گرته‌ده‌ست. دوایش ئایین له
ده‌وڵه‌ت، تا ئه‌و سنووره‌ی که ده‌وڵه‌ت خۆی بۆ
ئایینه‌کانی ده‌ستنیشانکردبوو، جیاکرایه‌وه له بواری
گشتی. ئایین گه‌ڕایه‌وه بۆ شوینی ئاسایی خۆی که
کلێساکان‌و په‌رستگاکان بوو. وورده وورده ئایین له
بواری گشتیی‌دا چووه بواری تاکه‌که‌سییه‌وه. ئه‌مڕۆ
ئایین له وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان وه‌ک ده‌زگایه‌ک‌و
هێزیکی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌لگای سیڤیلدا
کاریگه‌رییه‌که‌ی که‌مبۆته‌وه‌و زیاتر وه‌ک
یارمه‌تیده‌ریکی روحی تاکه‌که‌سی خۆی پیشانده‌دا.
سیسته‌می دیموکراسی ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێ به‌هه‌رقیمه‌تێک
بێت ئه‌م ئاشتیه‌ی نیوان زه‌وی‌و ئاسمان بپارێزێ،
که‌به قوربانیه‌کی زۆره‌وه به‌ده‌ستهاتووه. به‌س
له‌هه‌مانکاتدا ده‌وڵه‌تانی سیکولاریستی ئه‌وڕووپی
ئه‌وه‌شیان لاڕوونه که ناتوانرێ باز به‌سه‌ر ئه‌و
ڕاستییه بدرێ که ئایین و باوه‌ڕی ئایینی ڕۆڵێکی گرنگ
له کۆمه‌ڵدا ده‌گێڕێ و داوای ئه‌و ڕۆڵه‌شی لێده‌کرێ.
ئایین له ڕۆژئاوا ده‌توانێ و ده‌بێ وه‌ک باوه‌ڕیکی
تاکه‌که‌سی بمێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه ڕێگه‌ی له‌وه
نه‌گرتووه که له بواری گشتیدا خۆیان ده‌ربخه‌ن. له
ئه‌وڕوپادا باوه‌ڕداره‌کان ده‌توانن له شوێنه
گشتییه‌کانداو له‌جاده‌و بازاڕه‌کاندا خۆیان به
سیمبۆلی ئایینی نیشان بده‌ن، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
گشتیشدا نۆرم و ئه‌خلاقیاتیان بڵاوبکه‌نه‌وه‌و
گه‌شه‌یان پێده‌ده‌ن. به مانایه‌کی‌تر له ڕۆژئاوا
ئه‌گه‌رچی ئایین کاری شه‌خسی‌یه‌و له ده‌وڵه‌ت جیایه
به‌س به‌و مانایه نییه که که‌سی باوه‌ڕدار و
هاووڵاتی باوه‌ڕدار نه‌توانێ وه‌ک تاکه‌که‌س له بواری
گشتیدا ئه‌و داواکاراییانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا
ده‌یه‌وێ له په‌یوه‌ند به عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران، په‌روه‌رده، پاراستنی
ئاسایشی ووڵات‌و جیهان ڕۆڵی خۆی نه‌بینێ.
له ئه‌وڕپا جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت به‌و مانایه نییه
که ده‌بێ مزگه‌وته‌کان و کلێساکان و سیمبۆله
ئایینیه‌کان قه‌ده‌غه بکرێن له‌ژێرناوی نه‌هێشتنی
کاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، له‌هه‌مان کاتدا
مانای ئه‌وه‌ش نییه که ڕێگه به بیروباوه‌ڕێ
راسیستی دژ به مرۆڤ‌و گرووپه‌کانی‌تر بدرێ له‌ژێر
ناوی ئازادی بیروباوه‌ڕی ئایینی.
له ڕۆژئاوا له ژیانی سیاسیش‌دا ده‌یان ڕێکخراو و
حیزبی سیاسی خاوه‌ن ڕابروودی ئایینی هه‌ن‌و زۆربه‌شیان
له ده‌سه‌ڵاتدان. ئه‌م حیزبانه ئه‌گه‌رچی ناوی
ئایینیان تا ئێستاش هه‌رماوه (وه‌ک حیزبی دیموکراتی
مه‌سیحی هۆڵه‌ندی ( CDA) و حیزبی دیمکراتی مه‌سیحی
ئه‌ڵمانی، که هه‌ردووکیان له ده‌ستهه‌ڵاتدان) به‌ڵام
ئایین له‌لایان تێپه‌ڕ ناکا زیاتر له ئیلهام به‌خش
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مانه‌و
هاوشێوه‌کانیان له ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه وه‌ک پارتی
ڕاستی ناوه‌ند له ڕیزبه‌ندی حیزبه‌کانی ئه‌وروپادا
ناسراون نه‌ک وه‌ک حیزبی ئایینی.
له‌وه‌ته‌ی سه‌ده‌ی نوزده‌م ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌کان
وه‌ک بیلایه‌ن له بیروباوه‌ڕی ئایینی خۆیان
پاراستووه‌و ده‌پارێزن. به‌س ئه‌وڕوپای ئه‌مڕۆ
گۆڕانێکی دراماتیکی به‌خۆوه بینیوه. ئه‌وڕوپای
ئه‌مڕۆ فره‌کلتوورو فره ئایینه. هه‌ربۆیه گفتووگۆ
له‌باره‌ی ڕۆڵی ئایین دیسان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، که
ئه‌مه‌ش دوو هۆکاری هه‌یه:
1- ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی ڕۆژئاوا له‌م کۆمه‌ڵگا
فره‌کلتووره‌ی ئێستادا حیسابی بێلایه‌نی بۆ ناکری و
وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ سه‌یر‌ناکرێ له‌لایه‌ن
به‌شیک له هاووڵاتیانی ئه‌م کۆ‌مه‌ڵگایانه. تا ئێستا
حه‌ساسیه‌تی ڕابردووی کۆلۆنیالی‌و هه‌ستی خۆسه‌پاندنی
کلتووری له‌لایه‌ن به‌شیکی به‌رچاوی کلتووره غه‌یره
ئه‌وڕوپیه‌کان هه‌ستی پێده‌کری، به تایبه‌تی
له‌لایه‌ن توژێک له جالییه‌ی ئیسلامی. ئه‌م توێژه
زیاتر نوینه‌رایه‌تی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی ده‌کا له
ئه‌وڕوپا که چاڵاکی له بواری گشتی‌و سیاسیش‌دا
ده‌نوێنن. که لێره‌دایه بوارێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
ململانێ نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت خۆش بووه.
2- ململانێ نێوان ده‌وڵه‌ت و ئایین گه‌ڕاوه‌ته‌وه
به‌س ئه‌مجاره‌یان نه‌ک وه‌ک ڕابردوو به‌ڵكو له‌شێوه‌ی
کێشمه‌کێش له نێوان ڕاکێشانی سنووری نێوان پریڤات‌و
په‌پلیک. به مانایه‌کی‌تر کامه پریڤاته‌و کامه
په‌پلیکه.
پرسیار: ئایا دەكرێت كۆمەڵگای كوردستانی ئاراستەیەكی
تایبەت بەخۆی هەبێت لە ریفۆرمی ئایینی و سیاسی و
كۆمەڵایەتی جیا لە گەلانی دەوروبوری، ئەمە نابێتە سەول
لێدان بە پێچەوانەی شەپۆڵەكان؟
وڵام: پێموایه وه‌ک کورد نابێ تاقیکردنه‌وه‌ی تورک،
فارس‌و عه‌ره‌به‌کان دووباره بکه‌ینه‌وه، به
واتاییه‌کی‌تر ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ناته‌باییه‌ی
که له نێوان مۆدێرنیزم‌و کلتووری سونه‌تی و سیسته‌می
به‌ڕێوه‌بردن هه‌مانه ده‌بێ ڕێگایه‌کی زۆر جیاواز له
وڵاتانی ناوچه‌که بگرینه به‌ر، به‌جۆرێک ئێمه ده‌بێ
کلتوورو سیسته‌می به‌رێوه‌بردنمان مۆدێرنیزه بکه‌ین.
له نێوه‌دا ئاگامان له‌وه‌بێت که ده‌بێ بزانین که
به‌هێزی و ڕاده‌ی لیبراڵی و پڕۆسه‌ی به
مۆدێرنیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا له‌نێویشیدا ئایین له‌هه‌ر
کۆمه‌لگایه‌ک، پڕۆسه‌یه‌کی سۆسیولۆژیه، واته
گوێڕایه‌لی یاساکانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییه. نموونه‌ش
بۆ ئه‌مه بوونی مۆدیلی جوراوجۆری ئیسلامییه، ئه‌گه‌ر
سه‌یرکه‌ین ئیسلامی پاکستانی زۆر جیاوازه له ئیسلامی
مالیزی و ئیسلام له سعودیه جیاوازه له ئیسلام له
تورکیا. ده‌مه‌وێ بڵێم که مۆدیرنیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا
له بواری کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی
پڕۆسه‌یه‌که گاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر ئایین ده‌بێ.
پێموایه کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن ئیسلامێکی مۆدێرن له
ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رهه‌م دێنی، وه له
به‌رامبه‌ریشدا کۆمه‌ڵگایه‌یکی سونه‌تی و دواکه‌وتوو
ئیسلامێکی دواکه‌وتووت بۆ به‌رهه‌م دێنی. له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه نابێ بکه‌وینه داوی ته‌وه‌هم، وه
پێمان شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره بێ کاتێک باس له بوونی
جۆره‌ها ئیسلام ده‌که‌ین.
له ئایین‌و کلتوورو عه‌قلی غه‌یبی کۆمه‌ڵگای
ڕۆژهه‌ڵاتدا جێگایه‌ک بۆ ئازادی نییه، له‌م
کۆمه‌ڵگایانه‌دا مرۆڤه‌کان ته‌نها به مێشکی غه‌یبی
ده‌توانن قسان بکه‌ن هه‌ربۆیه‌شه به وه‌رگرتنی چه‌ند
بیرۆکه‌یه‌کی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان
ئایین و ده‌وڵه‌ت و ده‌وری ئایین له بواری
کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتیدا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن و
گرێدانی ئه‌م بیرۆکانه له‌گه‌ڵ کلتوورو پرسه
هه‌نووکه‌یه‌کان و ململانێ و کێشه و
ئه‌وله‌وییه‌تاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ناتوانرێ بزافێکی
فه‌رهه‌نگی سازبکه‌ین به ئاراسته‌ی ڕێفورمی گوتاری
ئایینی له کوردستان. پیموایه ده‌بێ جیاوازییه‌ک
دابنێن له نێوان کلتوورو شارستانییه‌ت. ئێمه ده‌بێ
شارستانییه‌تی ئه‌وڕووپایی وه‌رگرین بیکه‌ینه
شارستانییه‌تێکی خۆماڵی‌و خۆمان دوور بگرین له لایه‌ک
له پرۆژه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی که شارستانییه‌تی
ڕۆژئاوا به “فه‌ساد” ناوده‌باو له‌لایه‌کی‌تر له‌و
پڕۆژه‌یه‌ی که شارستانییه‌تی ئه‌وڕوپی به
ئیمپریالیزم پێناسه ده‌کا. ئه‌م دووانه هیچیان له
قازانج نه‌ته‌وه‌ی کورد نین.
کوردستان خاوه‌ن مه‌تریالی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌یه که
ده‌مانه‌وێ بیکه‌ین بۆ نموونه باوه‌ڕی ئایینی له
کوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایینی له
ناوچه‌کانی عه‌ره‌بستانی ئێراق زۆر تۆله‌رانتره.
پرسیار ئه‌وه‌یه که چۆن بتوانین باوه‌ڕی ئاینی
خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی‌و ئایینی ئیسلام به
تایبه‌تی هاوئاهه‌نگ بکه‌ین له‌گه‌ڵ قیه‌مه‌کانی
(Values) مۆدێرنیزم. ده‌بێ ئاگامان له‌وه بێت که
کوردستان ئه‌مڕۆ به پڕۆسه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی
مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و مۆدیرنیزه‌کردندا تێپه‌ر
ده‌بێ. له‌م نێوه‌دا په‌یوه‌ندی ئایین‌و ده‌وڵه‌ت،
ئایین‌و کۆمه‌ل، ئایین‌و تاک ڕۆشن بکرێته‌وه‌و
سه‌رله‌نوێ پێناسه بکرێته‌وه. کوردستانی ئه‌مڕۆ
هه‌ڵێکی مێژوویی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه نه‌ک ته‌نیا ببێته
ناوه‌ندێکی بازرگانی‌و پیشه‌سازی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به‌ڵکو ببێته ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی فکرو
فه‌لسه‌فه‌و تصدیرکردنی بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که.
ئێمه وه‌ک کورد ته‌نها له‌به‌رئه‌وه ڕزگارمان نه‌بوو
که هێزمان په‌رشوبلاوه‌و وڵاتمان پارچه‌پارچه
کراوه‌و به دوژمن ده‌وره دراوین به‌ڵکو ئێمه پێش
هه‌موو شتێک دیلی ده‌ستی فکرو فه‌له‌سه‌فه‌ی
دوژمنانمان بووین. ئه‌مرۆ هه‌ڵی رزگاربوونمان بۆ
ڕه‌خساوه ده‌بێ سوودی لێوه‌رگرین، نه‌ک ته‌نیا ئه‌مه
به‌ڵکو فکرو فه‌لسه‌فه‌ی کوردستانی له هه‌موو
بواره‌کان له‌وانه‌ش بواری رێفۆرمی ئایین و مۆدێلی
کوردستانی بۆ جیایی دین له ده‌وله‌ت‌و پیکه‌وه‌ژیانی
ئایینه‌کان ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ئاڵوگۆڕی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵاتی‌و فه‌رهه‌نگی له ناوچه‌که به‌رهه‌مبێنی.
ڕه‌نگه زۆرکه‌س وه‌ک خه‌یاڵ ئه‌مه ببینن به‌س
ڕاستییه‌که‌ی کوردستان ده‌توانێ ئه‌م رۆڵه بگێڕێ.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی ته‌نها له کوردستان
مه‌تریالی ئه‌م ئه‌رکه مێژوویه هه‌یه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که. تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری کلتووری
تۆله‌رانت‌و پیکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی باوه‌ڕه‌کان
بکه‌یت له کوردستان به درێژایی مێژوو به زه‌حمه‌ت
له شوێنه‌کانی‌تر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م
لێبوورده‌ییه‌و پیکه‌وه‌ژیانه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێ که
ئاوا ڕه‌گی له کلتوور داکوتابێ. لێره‌دایه که
زانایانی ئایینی کوردستان و ناوه‌نده ڕۆشنبیری‌و
سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌رکێکی مێژووییان
له‌سه‌رشانه که هه‌وڵده‌ن ولامی ئه‌م پرسیاره
سه‌ره‌کی‌و چاره‌نووسسازه بده‌نه‌وه که چۆن بتوانرێ
له کوردستان ئیسلام‌و مۆدیرنیزم له روانگه‌ی
تیڕوانینیکی کوردستانیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک بگونجێنن.
ئه‌مڕۆ پلۆڕالیزم له کوردستان واقیعه‌ته، ئه‌گه‌ر
ته‌ماشا بکه‌ین ئیمه له کوردستان خاوه‌نی چه‌ندین
ئایین‌و گڕووبی جیاوازی ئه‌تنیکی‌و مه‌زهه‌بیین.
له‌م‌نێوه‌دا ده‌بی گووتاره ئایینیه‌کانی کوردی‌و
کوردستانییه‌کان پێش هه‌موو که‌س: یه‌که‌م خۆیان
به‌ته‌واوی ڕزگار بکه‌ن له فکرو فه‌له‌سه‌فه‌و
لیکدانه‌وه ئایینیه‌کانی ده‌ره‌کی له بابه‌تی
وه‌هابییه‌کان‌و ئیخوان موسلمین ( که ئه‌مانه
نوینه‌ری بیری ئایینیانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
ده‌که‌ن) و بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م فکرانه ڕه‌تی
پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌که‌ن له‌نێوان پێکهاته
جیاوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و گه‌لی کوردستان. دووه‌م
پێویسته شانبه‌شان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده رۆشبیری و
سیاسییه‌کانی کوردستان ڕۆڵیان بگێرن له دۆزینه‌وه‌ی
ڕیگایه‌ک بۆ پێکه‌وه گریدانی ئایین‌و مۆدیرنیزم،
ئایین و لیبرالیزم. زانایانی کوردستان حه‌قه به
ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵستن له به‌شدارییکردنی
جیدییانه‌ی خۆیان له ریفۆرمی ئایینی‌و له
به‌رهه‌مهێنانی جۆرێک له توافق له نێوان قیه‌مه
ئیسلامییه‌کان‌و لیبرالیزم‌و سیسته‌می دیموکراسی به
گشتی.
پرسیار: لە كوردستاندا ئاسانە باز بەسەر ئیسلامی سیاسی
و كۆنزێرڤاتیزمی ئسلامی لە كۆمەڵگادا بدرێت ئامانجی خۆ
یەكخستن لەگەڵ جیهانی نوێ و ژیانی سەردەم؟
وڵام: من ئیسلامی سیاسی و توێژی کۆنسێرڤاتیڤی
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له‌یه‌ک سه‌به‌ته دانانێم و
وه‌ک یه‌کیش هه‌ڵسوکه‌وتییان له‌گه‌ل ناکه‌م. چونکه
ئه‌م دووانه نابێ له‌بیرمان بچێ له یه‌ک مه‌سه‌له‌ی
زۆر ستراتیژی و چاره‌نووسساز له یه‌کتر جیاوازن.
سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌بێ وه‌ک کورد
به که‌مترین زه‌ره‌ر بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانمان و
نه‌ته‌وه‌که‌مان تێیپه‌ڕێن. لێره‌دا مه‌به‌ستم
له‌ناوبردنی فیزیکی ئیسلامی سیاسی نییه به‌ڵکو
مه‌به‌ستم گرێدان و تێکه‌ڵکردنی ڕه‌وتی ئیسلامی
سیاسییه له‌گه‌ڵ ژیانی سیاسی کوردستان تاک‌و سه‌ره‌تا
وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م وورده وورده ( ئه‌گه‌ر ئیمکان
هه‌بوو) ئه‌م ڕه‌وتانه به فلته‌رێکی نه‌ته‌وایه‌تی
تێپه‌رێنین. چونکه له‌بیرمان نه‌چی که
کۆنسێرڤاتڤه‌کانی کوردستان هێزیکی کوردستانین، له
کاتێکدا ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی نه خاوه‌ن پرۆژیه‌کی
نه‌ته‌وه‌ییه، وه نه هێزێکی خۆمالیشه، بۆیه له
کرده‌وه‌دا کوردستانیبوونیان جێی گومانه. قسه لێره
له سه‌ر ئه‌وه نیه که مه‌تریالی ئه‌م هێزانه
خه‌ڵکانی کورد نین، به‌ڵکو ئه‌مانه کوردستانی نین
چونکه پرۆژه‌ی سه‌ره‌کیان “رزگاری ئوممه‌ی
ئیسلامیه”. هێزێک ئه‌وکات ده‌توانێ ئیدعای
کوردستانیبوون بکات ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی ناوه‌ندی
سیاسه‌تی پرۆژه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و کوردستان بێت.
بیری “ئیسلامی سیاسی” به‌وپێیه‌ی پێناسه‌ی ئیسلامی
له‌سه‌ر حیسابی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی به
سه‌ر گه‌لی کورد ده‌سه‌پێنێ ئه‌وا به‌ده‌ر له
ئیراده‌ی ئێمه و ئه‌وان سیاسه‌تێکی له‌و جۆره له
کرده‌وه‌دا پاشکۆبوونی کورد بۆ دوژمنان به‌رهه‌م
دێنێته‌وه.
ئه‌مرۆ کوردستانی ژێرده‌ستی ئێراق به قۆناغی پرۆژه‌ی
شکلپێدانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافی و
سه‌ربه‌خویی تێده‌په‌ڕێ. له‌م نێوه‌دا
کۆنسێرڤاتیڤه‌کانی کوردستان به‌قه‌د هێزه‌کانی‌تر
ڕۆڵی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌م پرۆسه‌یه‌دا له کاتیکدا
ڕه‌وتی ئیسلامی ڕۆڵێکی نه‌گه‌تیڤی هه‌یه.
من پیموایه ئه‌مڕۆ كورد له‌م قۆناغه كۆنكرێته
سیاسییه مێژووییه‌ی پێی تێپه‌رده‌بێ به‌ده‌ر له
ئیراده‌ی من و ئه‌وان و هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه
به دوور كه‌وتنه‌وه‌ی میلله‌تی كورد له بیر‌و
پرِۆگرامی ئیسلامی سیاسی . بۆچی ؟ چونكه كورد وه‌ك
میلله‌تێك ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ ده‌ره‌فه‌تێكی هه‌یه بۆ
پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ئه‌وا به‌ده‌ر له
ئیراده‌ی خۆمان ئه‌وه‌یه كه نابێ خۆی رِووبه‌رِوو
بكاته‌وه له‌گه‌ڵ رِۆژئاوا و ئه‌مریكا . دیقه‌ت
بده‌نێ كه ئه‌مرِۆ ئیسلامی سیاسی هه‌مان په‌یام و
شوێنی ناسونالیزمی رِادیكاڵی عه‌ره‌بی و ماركسیزمی
سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانی هه‌یه له‌مه‌رِ
دژایه‌تی كردنی “ئیمپریالیزم”ی ئه‌مریكا . بۆیه كورد
وه‌ك میلله‌تێك به‌و هه‌موو ئه‌زموون و خه‌باته‌ی كه
هه‌یه‌تی ده‌بێ زۆر ووشیارتربێت له‌وه تراژیدیای
سه‌رده‌می جیهانی “شه‌ری سارد” دووباره بكاته‌وه و
خۆی بێت جێگای رِه‌وته‌كانی دژی ئیمپریالیستی ئه‌و
سه‌رده‌مه بگرێته‌وه. ئێمه له‌و واقیعه سیاسیه
زۆر كۆنكریته‌ی ئه‌مڕۆماندا نابێ ڕێگه بده‌ین ئیسلامی
سیاسی میلله‌تی كورد تووشی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه‌مكێش
بكات كه نه له‌گه‌ڵ ئه‌و رِه‌وته مێژووییه‌ی
ئه‌مرِۆ یه‌كده‌گرێته‌وه و نه خۆی ده‌به‌ستێته‌وه
به‌و وه‌زعه سیاسیه دیاریكراوه‌ی كه تیایدا تێپه‌ر
ده‌بین .
كاتێك باس له قۆناغی دیاریكراو و كۆنكریتی سیاسی
ئه‌مرِۆی چاره‌نووسازی كورد ده‌كه‌م له په‌یوه‌ند به
ئیسلامی سیاسی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه كێشمه‌كێش له
سه‌ر ده‌ستهه‌لاَتی سیاسی له كوردستان قه‌واره‌ی
سیاسی و سه‌روه‌ری سیاسی داهاتووی كورد دیاری ده‌كا .
له‌م به‌ینه‌دا كاتێك هێزه ئیسلامییه‌كان به هه‌ر
هۆیه‌كه‌وه دێنه مه‌یدانی ئه‌م كێسمه‌كێشه ، وه
به‌مه‌ش هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌لیَدا
رِووبه‌رِوو ده‌بنه‌وه ئه‌وا نابێ ئه‌وه بشارینه‌وه
كه به خه‌ڵك و میلله‌تی كوردستان بڵێین كه ئه‌م
هێزه ئیسلامییانه ئه‌جندا و پرِۆگرامی نه‌ته‌وه‌ییان
نیه ، به‌ڵكو ئه‌مانه به‌دوای پێكهێنانی “ئوممه‌ی
ئیسلامی” ین ، “ئوممه”یه‌ك كه تا ئه‌مرۆِش رِێگری
جیدی و سه‌ره‌كی رزگاری و قه‌واره‌ی سیاسی
نه‌ته‌وایه‌تی كورد بووه . بۆیه ده‌بێ رِۆشن
بكرێته‌وه بۆ میلله‌تی كورد كه له لایه‌ك ململانێی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام نیه ، وه له لایه‌كی
تر ئه‌م هێزانه له كاتێكدا به‌هۆی بیر‌و و
پرِۆگرامیان ناتوانن نه‌ته‌وه‌یی بن ئه‌وا له حاله‌تی
تێكچوونی باروودۆخی كوردستان به قازانجیان ناتوانن
رِه‌سه‌نایه‌تی كوردستانه‌یان هه‌بێ.
پرسیار: لە وڵاتی ئێمەدا ئایین سەرچاوەی سەره‌كی
دەستوور و یاساكانە، ئەوەش زیاتر لە ئەنجامی گوشاری
ئیسلامی سیاسی بووە، ئایا تازە بوارێك ماوە بۆ جیا
كردنەوەی دین لە دەوڵەت؟
وڵام: ئه‌گه‌رچی ڕۆشن نییه که مه‌به‌ستت کام
ده‌ستوورو یاساکانه، ئایا مه‌به‌ستت هی ئێراقه یان
ده‌ستووری پێشنیارکراوی کوردستانه؟ به‌هه‌رحال من
ده‌ڵێم بێگوومان بوار ماوه‌و ده‌مێنێ. من هه‌میشه
ووتوومه نابێ بوونی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئایین له
کوردستان به مانای ئه‌وه لێکبدرێته‌وه که
ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشبڕکێ
له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان بکه‌ن، به‌جۆرێک خۆیان به
شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وه‌ک هێزی ئایینی نیشانبده‌ن.
به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌مه ڕوویداوه. به‌ڵام له
هه‌مان کاتدا نابێ ئیسلام، وه‌ک ئایینی زۆربه‌ی خه‌لک
له کوردستان، بخرێته هه‌مان سه‌به‌ته و به‌ره‌ی
ئیسلامی سیاسی، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه به ڕواله‌ت وا
ده‌رکه‌وێ کارێکی پێشکه‌وتووخوازانه و ووشیارانه‌یه،
به‌ڵام له ڕاستیدا گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به ڕه‌وته
ئیسلامییه‌کان.
به‌هه‌رحاڵ چ مه‌به‌ستت ڕه‌شنووسی ده‌ستووری کوردستان
بێت یاخوود ده‌ستوورو یاساکانی ئێراق بێت من ئه‌مانه
به به‌رهه‌می باروودۆخی ئاڵۆزی ئێراق‌و کوردستان
ده‌زانم‌و له‌وێشه‌وه به ساده‌یی چاوییان لێناکه‌م.
له پرۆسه‌ی نووسینیه‌وه‌ی ده‌ستووردا ده‌بێ
چاوه‌کانمان ڕاستی بارودۆخی کوردستان و هاوسه‌نگی
هێزه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی
خۆماڵی و ئیقلیمی و جیهانی ببینێ نه‌ک ته‌نها ئه‌و
شتانه ببینێ که خۆزگه و خه‌یاڵمان ده‌یخوازێ . له
ڕاستیدا نه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی ڕۆشه‌نبیری
ره‌خنه‌گرانه له کوردستان توێژێک له نووسه‌رانی
به‌رهه‌م هێناوه که پێیان وایه شته‌کان له رێگه‌ی
هات و هاوار و ره‌تکردنه‌وه‌ی پڕۆژه مومکنه‌کان
به‌ده‌ست ده‌هێنرێ.
هه‌موو ده‌ستوورێکی دیموکرات و ئینسانی، وه‌ک هه‌ر
شتێکی تری شارستانی، به‌رهه‌می مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی
مرۆڤه. ده‌ستوور سه‌رکه‌وتووترین و پێشکه‌وتووترین
په‌یمانه که مرۆڤ تا ئێستا پێگه‌یشتووه بۆ
به‌رێوه‌برن و دانانی بنچینه‌ی قانونه‌کانی ده‌وله‌ت و
دیاریکردنی شێوه‌ی حکومه‌تی نیشتمانی. به واتایه‌کی
تر ده‌ستوورێکی دیموکراسی ئامرازێکه که سنووری
هه‌موو لایه‌نه‌کان دیاری ده‌کا و تیادا که‌رامه‌ت و
ئازادی مرۆڤ ده‌پارێزێ. ده‌ستوورێکی ته‌واو دیموکراسی
و ئینسانی له هیچ وڵاتێک‌دا سه‌ره‌تا بێکه‌موکوڕی
دانه‌نراوه به‌ڵکو هه‌میشه به‌رهه‌می خه‌بات و
قوربانی زۆر بووه له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
سیاسیه‌وه. له هه‌مان کاتدا ده‌ستوور په‌رتووکێکی
خوایی نییه که نه‌توانرێ ئاڵوگۆری تێدا بکرێ به‌ڵکو
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌وانه‌ش کوردستان و عێراق
ده‌توانن له داهاتوودا گوڕانکاری له ده‌ستووردا
بکه‌ن به گوێره‌ی بارودۆخه مه‌وزوعی و
مێژوویه‌کانه‌وه.
بێگوومان ڕه‌نگه له‌زۆر خاڵ‌و به‌نده‌کانی ده‌ستوور و
یاساکانی ئێراق و کوردستان هاوڕا یاخود جیاواز بین
به‌س من، به تایبه‌تی ده‌ستووری ئێراق و ڕه‌شنووسی
ده‌ستووری کوردستان ( که به‌داخه‌وه تا ئێستا په‌سند
نه‌کراوه) ئه‌مانه له هه‌ڵومه‌رجی ئێستای عێراقدا
به بناغه‌یه‌کی خراپ نازانم بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ
کوردستان. نابێ بیرمان بچێ که بۆ یه‌که‌مین جاره له
مێژووی عێراق و ناوچه‌که پێکهاته‌ی جیاوازی
ده‌وڵه‌تێک به‌شداری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری خۆیان
بکه‌ن. ئه‌م ده‌ستوور به‌رهه‌می کێشمه‌کێشی چه‌ندین
لایه‌نی جیاواز و دژبه‌یه‌کی فیکری و ئایدۆلۆجی و
مه‌زه‌هه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه، که هه‌موو لایه‌نێک
هه‌وڵیداوه به‌شێک له داواکارییه‌کانی تێدا
بچه‌سپێنێ بۆیه ده‌بێ هه‌ر له‌م ڕووه‌ش سه‌یری ئه‌م
ده‌ستووره بکرێ و هه‌ڵبسه‌نگێنرێ.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن کاک ئیرۆن عومه‌ر
ڕیکخراوه‌و له ژماره 244 هه‌فته‌نامه‌ی زاری کرمانجی
بڵاوکراوه‌ته‌وه
|