قه‌ندیل ژه‌نه‌راڵێکی مه‌زنه‌ له‌پشتمانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌

  

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
faraidun_73@hotmail.com



جارێکی دی ده‌وڵه‌تی تورکیا هاته‌وه‌ سه‌رخه‌ت بۆتۆپبارانی هه‌رێمی کوردستان وهێرشی سه‌ربازی بۆسه‌رپارتی کرێکارانی کوردستان،له‌م ململانێ ناعادیلانه‌دا له‌ڕاگه‌یاندنه‌ کوردی و تورکی و ته‌نانه‌ت ووڵاتانی ئه‌وروپا ناوهێنانی چیای قه‌ندیل واتای گۆڕه‌پان و مه‌یدانی شه‌ڕێکی گه‌وره‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌وڵه‌ت وسوپای تورکیا ئه‌م چیاهه‌ره‌مه‌زنه‌ وه‌ک جه‌نه‌ڕاڵێکی سه‌ربازی پڕله‌سام وترس ده‌بینێ و ناتوانێ نه‌خشه‌و ئه‌ندازه‌سه‌ربازییه‌کانی تێک بشکێنێت.

سه‌رانی تورک ساڵانێکه‌ باس له‌کرانه‌وه‌ی دیموکراسی و چاره‌سه‌ری سیاسی به‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی کوردا له‌تورکیادا ده‌که‌ن،به‌ڵام چ چاره‌سه‌رێک،چاره‌سه‌رێک که‌به‌دڵخوازی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و زه‌مینه‌سازنه‌کردن بۆئاشتی ڕاسته‌قینه‌ باس له‌پرۆسه‌ی ئاشی ده‌کرێت،بێگومان ده‌ستبردن بۆهه‌رئه‌لته‌رناتیڤ وڕێگه‌چاره‌یه‌ک،به‌کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یاریزانی سه‌ره‌کی ناوگۆڕه‌پانه‌که‌ که‌ (په‌،که‌،که‌) یه‌ و په‌راوێزخستنی ئه‌وهێزه‌ مه‌عنه‌وییه‌که‌ خاوه‌نداری ڕاسته‌قینه‌ی مه‌له‌فی کورده‌ له‌تورکیا، درۆیه‌کی گه‌وره‌ و مانۆڕێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی تورکیایه‌ له‌فرۆشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌کورد،که‌له‌واقیعی حاڵدا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بچوکردنه‌وه‌ و به‌لۆکالیکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌،کاربه‌ده‌ستانی تورک تائه‌وکاته‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سه‌ره‌کی پرسه‌که‌ دایه‌لۆک نه‌که‌ن واتا ناخوازن له‌سه‌رپنتی پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ وپرسی کورد قسه‌بکه‌ن وبوێری چاره‌سه‌رکردنی ڕاسته‌قینه‌ لای لایه‌نی به‌رامبه‌رگه‌مه‌یه‌که‌ وتائه‌مڕۆدووره‌ له‌لۆژیکی سیاسی .


سوپای تورک له‌هه‌وڵه‌کانیدا بۆئاماده‌سازی به‌ئاراسته‌ی جه‌نگ بۆسه‌رخستنی ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی به‌دوای هاوپه‌یمانی ئیقلیمی وڕۆژئاوایی دا له‌زۆر ده‌رگای داوه‌،تا کرده‌سه‌ربازییه‌کانی مسۆگه‌ربکات،ووڵاتانی ڕۆژئاوا چ وه‌ک کۆمه‌ڵگاو چ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هیچ شێویه‌ک چرای سه‌وز پیشان نادات بۆ کرده‌ی سه‌ربازی، لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک لایه‌نێکی کوردی کاندیده‌ بۆپێ خزینه‌ناو ئه‌وگه‌له‌کۆمه‌کییه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌ی ئه‌مڕۆوسبه‌ی یان ئاینده‌ ڕووده‌دات، هه‌ر مه‌یل نیشاندانێکی ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌باشور بۆهاوکاری تورکیا له‌دژی گه‌ریلاکانی (په‌،که‌،که‌) جگه‌ له‌سه‌رکه‌ووتنی ئۆپراسێۆنه‌که‌ شه‌رعه‌یه‌ت وڕه‌وایی ده‌داته‌ شه‌ڕه‌که‌ به‌قازانجی ده‌وڵه‌تی تورکیاو داڕوخان و لێکترازانی ته‌واوی به‌ره‌ی گه‌ل به‌دوای خۆێدا ده‌هێنی .

له‌ڕێی میدیاو ڕاگه‌یاندنه‌جیهانی وئیقلیمییه‌کان قسه‌وهه‌ڵوێستی مه‌ترسیداربه‌گوێماندا ده‌چرپێت.چاودێرانی سیاسی له‌ترسی ئه‌وه‌دان ئاره‌زو نیشاندان وڕوگیرییه‌ک له‌لایه‌ن بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتدارنی تری کورد پیشاندرابێت بۆهاوکاریکردنی له‌شکری تورک دژی شه‌ڕی کورد،ئه‌مه‌ مه‌ترسی وخه‌مه‌گه‌وره‌که‌یه‌ که‌جارێکی ترهه‌ڵه‌سیاسییه‌کان به‌رۆک به‌مێژووی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان بگرێت،بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مڕۆی کوردستان که‌به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی به‌ئه‌ستۆیه‌ ده‌کرێت له‌که‌وتنه‌ ناو داو موئامه‌ره‌ئیقلیمییه‌کان ووشیاری سیاسی و مێژوویی نیشان بدات،چوون ئه‌زمونی ڕه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که‌سه‌رانی کورد له‌باشور زۆرجارکه‌وتونه‌ته‌ ناوته‌ڵه‌زمه‌و داوه‌ ئیقلیمییه‌کانی ووڵاتانی داگیرکه‌ر.به‌زه‌ره‌رونه‌گبه‌تی بۆئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تێکشکانی به‌ره‌ی گه‌ل.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان قه‌ندیل دوو خاڵی پڕ ستراتیژو به‌به‌های بۆمان هه‌یه‌،یه‌که‌م ئه‌وچیابه‌شێکه‌له‌قوڵایی ستراتیژی خاکی کوردستان وپێگه‌یه‌کی گرنگه‌ له‌ڕووی بایه‌خی جێۆستراتیژ بۆئه‌مڕۆی به‌رگری له‌به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌ سه‌پاو ناعادیلانه‌کان.

دووه‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی کامپێکی سه‌ربازی به‌دیسپلینکراوه‌ وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی سوپایه‌کی کوردی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو بۆپارێزگاریکردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه‌، لای لایه‌نی به‌رامبه‌ر سه‌نگ و قورساییه‌کی له‌به‌رچاوگیراوه‌،بۆئه‌مڕؤی هه‌رێمی کوردستانیش شورایه‌کی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و نه‌یارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌ووردی و به‌به‌رنامه‌ گرنگی ئه‌وهێزه‌ مه‌زنه‌ ده‌بینن بۆهه‌رێم .

ده‌کرێت له‌پشتی ئیراده‌وسه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌وه‌ شایی وئاهه‌نگ سازبده‌ین،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌هه‌رپیلان وهێرشێکی دژوار و نابه‌رامبه‌ردا بێینه‌سه‌رشه‌قامه‌کان و هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان نیشان بده‌ین وده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌مووهێزه‌کوردییه‌کان له‌چوونه‌ ناوپیلان وکۆمپلۆیه‌کی هاودژدا له‌ شه‌ڕی براکاندا به‌ئاگابێنین، له‌ ئه‌گه‌ری خه‌وی به‌رژه‌وه‌ندی کورت مه‌ودای حیزب و بنه‌ماڵه‌دا ‌ڕایان چڵه‌کێنین. بۆیه‌ده‌بێت سه‌رانی کورد،ئه‌و واقیعه‌ به‌ڕوونی ببینن که‌قه‌ندیل ژه‌نه‌راڵێکی گه‌وره‌یه‌ له‌پشتمانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ وخۆیان له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی قێزه‌وه‌ن وسه‌پاو دژ به‌کورد بپارێزن، تا ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی وگرنگی ئه‌وهێزه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین وه‌ک شورایه‌کی پۆڵاین بۆهه‌رێمی کوردستان .

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ژماره‌ 643 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا بڵاوبووته‌وه‌‌

 

           

 

10/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com