ژیان لای مردنه‌ 

  

فه‌رهاد كه‌ریم



به‌یانیان كه‌ رۆژ ئاواده‌بص
قاوه‌یه‌ك له‌ دۆزه‌خی شیرین ده‌خۆمه‌وه‌
ئصوارانیش كه‌ رۆژهه‌لدص
پیاسه‌یه‌ك له‌ به‌هه‌شتی تال ده‌كه‌م
به‌یانیان له‌ ژصر چه‌تری تاریكیا ده‌مامك ده‌چنم
له‌ناو گه‌رووی تاریكیه‌ جوانه‌كان
كۆلاره‌ ده‌ده‌مه‌ ئه‌و پیره‌ مندالانه‌و
گۆپاله‌كانیشیان ده‌نصرمه‌وه‌ ئه‌و دۆزه‌خه‌ی له‌دلی سروشت روناكتر
ئه‌و مناله‌ پیرانه‌ش رادصنم
له‌ رووناكیه‌ تاریكه‌كاندا به‌رصدابرۆن
له‌ شه‌وی رووناكدا نامه‌ بۆ خودا بنوسن
به‌ خودا بلصن ئیمصلصك بۆ ژیان بنصرص
به‌ ژیان بلص مردن جوانكا
به‌ مردن بلص دووركه‌وه‌ له‌ ژیان
له‌ گه‌ل ژیان یاری مه‌كه‌
جه‌نجالی ته‌نهاتره‌ له‌ ته‌نیایی مردن
ته‌نیایی پر ره‌نگه‌ ,پر ده‌نگه‌ ژیان
عه‌یامصكه‌ مه‌رگ له‌ ترسی ژیان پیاسه‌ ناكا
ژیان گۆرانیه‌كی پصنیه‌ بۆ مردن
ژیان له‌ته‌ك مردنه‌
مردن له‌ ژیان تصرتره‌
ژیان مردنی وصرانكرد
مردن ژیانی جوانكرد
ژیان مردن
مردن ژیان


فه‌رهاد كه‌ریم

 

           

 

24/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com