خۆم وخودا

  

فەرهاد کەریم



خۆم لە باران دەشارمەوە
باران وخوا هەمیشە پێکەوەن
بارانی شکاو پرە لە پارچە خوا
خوار بووم لە باران
ووشک بووم لە خوا
ىخۆم لە باران دەپێچمەوە
ئاو و خودا لە یەکدەچن
لە نێوان خواو ئاودا
خوام لێ دەچۆرێ
ئاو نەمکوژێ
خوا دەمگرێ
ىخۆم لە دەریا نوقم دەکەم
تا نەبمە چرنوکی خودا
شەپۆل وخوا لە یەکدەچن
هەلچوون دەریایەو
کەف خودا
ىخۆم لە باران لوول دەدەم
خوا لە گەردەلوول دەچێ
لە ناو هەموو شتە بێ رەنگەکان

وەک خواو باو باران
رەنگم نەکەن
بە رەشەبا
بە سیرات و
تۆفان و خوا
با خۆم بم و نەبم بە خوا

 

::::: فەرهاد کەریم
2009

 

           

 

04/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com