ڕێگه‌دان به که‌سێک که بێویژدانییی به‌رامبه‌رت
کردووه، بۆ بێده‌نگ بوون لێی ئه‌وا هیچت نه‌کردوه
بێجگه له‌وه‌ی که ئاماده‌ی بێویژدانیی تریشت
به‌رامبه‌ر بکرێت!. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕێگا به‌خۆم
ناده‌م بێده‌نگ بم که ده‌بینم به‌ڕۆژی ڕووناک شیعر
له دیوانه‌که‌م ده‌دزرێت!....
له ژماره (559) گۆڤاری (هه‌رێمی کوردستان) که‌سێک
شیعرێکی بڵاوکردۆته‌وه به‌ناوی (مردن)، له‌قه‌دپاڵی
شیعره‌که‌ش وێنه‌یه‌کی خۆی داناوه، تا ئێره بۆئه‌و
ئاساییه به‌ڵام بۆمن نا .. چونکه ئه‌م شیعره ڕێک
کۆپی شیعرێکی منه به‌ناوی (نه‌خشه‌ی مه‌رگ) که
له‌ساڵی 2002 دا
نوسیومه‌و ، دواتر له دیوانی (ئازارێک له‌گه‌ڵمدا
پیاسه ده‌کات) بڵاوم کردۆته‌وه!. ئه‌و ته‌نیا دوو
شتی کردوه، ناوه‌که‌ی منی لابردووه‌و ناوی خۆی
خستۆته‌سه‌ر و، ناونیشانه‌که‌شی له (نه‌خشه‌ی
مه‌رگ)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (مردن)!.. کاره‌که‌ی ئه‌و قورس
نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قورسه ڕووهاتنی خه‌ڵکی له‌م
جۆره‌یه که جیاوازی ده‌که‌ن له‌دزینی شتێک و
شیعرێک!.. هه‌ر له‌وێنه‌که‌ی دیاره که ئه‌و
هه‌رزه‌کارێکی تازه پێگه‌یشتوه.. دزینی شیعر ئه‌گه‌ر
له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی پێشنهکهوتنه ته‌کنه‌لۆژیه‌کان
کارێکی سانا بووبێت، دڵنیام ئه‌مڕۆ کارێکی قورسه!.
ئه‌وه‌تا وه‌ک کورد ده‌ڵی ساڵه ڕێیه‌ک له‌م شاره
دوورم و له کیشوه‌رێکی تر ده‌ژیم،که‌چی ئه‌وه به‌و
مانایه نیه که ئاگاداری ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری
کوردستان نیم!. ڕه‌نگه دووربوونی من هه‌لێک بووبێت بۆ
ئه‌وه‌ی وابزانێت که‌س ئاگای لێ نیه‌و به بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره، پازده هه‌زار دینارێک وه‌ک
پاداشت وه‌رده‌گرێت!. خۆشبه‌ختانه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌مه‌ی من له کوردستان ده‌ژیام ئه‌مڕۆ
کاسبی باش هه‌یه!
ئه‌گه‌ر ئه‌و و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و خه‌ریکی
ئه‌و کاسبی کردنه‌ن
ئیتر شه‌رم له‌خۆیان نه‌که‌نه‌وه، من به پۆلیسی
ئینتهرپۆڵی قه‌ڵه‌م هێڵێکی سووریا‌ن بۆ ده‌کێشم و
پێیان ده‌ڵێم Stop....
|