چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو
په‌نابه‌ری بێناسنامه، دوو لاوی تازه پێگه‌یشتووی بێ
ئومێد‌و ذڵشکاو، له ژیان و له سویسرا‌و له کوردستان.
شڤان ،23 ساڵ، خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری موسڵ . ئه‌م لاوه
هونه‌رمه‌نده، هه‌ر 6 شه‌وه‌که له نیو مانگرتواندا
بوو، وێنه‌ی ئازیزانی ده‌کێشا ، ئه‌کته‌ر بوو له
شانۆگه‌ریه‌کدا، لافیته‌کانی ده‌نووسی، ئه‌و له 17.5
یشدا ، له دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان به‌شداری
چالاکی بوو، هه‌روا له کۆنفره‌نسی فیدراسیۆنیشدا له
19.6.2010 ده‌دا به 3 تابلۆ به‌شداری بوو. هیوا داره
ده‌رگای ژیان به‌ڕووی خۆی وهونه‌ره‌که‌یدا بکرێته‌وه.
به‌ختیار ، که‌سایه‌تیه‌کی هێمن و له‌سه‌رخۆ، به‌ڕیز،
ماوه‌ی نزیکه‌ی 7 ساڵه له سویسرایه، ئیستا له
دووری شاه له یه‌کیک له که‌مپی فریاگوزارییه‌کاندا
له‌گه‌ل نزیکه‌ی 50 که‌سی دی‌دا، ژیان ده‌گوزه‌رینن.
هیچ ئاینده‌یه‌ک نا‌بینیت.
سایتی فیدراسیۆن : شڤان
گیان..سلاو وماندونه‌بیت، تۆ چ کارێکت ده‌کرد له
عیراق؟
شڤان:من قوتابی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان بووم،
چوار مانگی پشووی هاوین کاری شۆفیریم ده‌کرد له نیوان
موسڵ/دهۆک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موچه خۆر نه‌بوم.
سایتی فیدراسیۆن : ئامانجت
چی یه؟
شڤان؛ حه‌زم له ژیانێکی ئازاده لێره، وه ببمه
هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار و کاری هونه‌ری
بکه‌م.ئاره‌زوو ده‌که‌م پێشه‌نگای خۆم بکه‌مه‌وه،
به‌ناوی خۆمه‌وه بێت و تایبه‌تمه‌ندی خۆمی پێوه بێت.
سایتی فیدراسیۆن: ئازار
وخه‌مه‌کانت چین؟ بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟
شڤان:ئازار وخه‌مه‌کانی من زۆرن، من زۆر نه‌خۆشم و
بیمه‌ی ته‌ندروستیم نیه. خه‌سته‌خانه بۆ من قورسه،
بیر له‌ژیانی خۆم ده‌که‌مه‌وه.
سایتی فیدراسیۆن: چه‌ند جار
زیندانی کراوی له سویسرا ، زیندان چۆن بو؟
شڤان: من پێنج جار کرام له سویسرا وئه‌مه پێنج جاره
زیندان بۆ من زۆر قورس بوو، ئازار وعه‌زیه‌تیه‌دام،
نه خۆش که‌وتم له زیندان. برمیان بۆ ناردنه‌وه و
هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردم ده‌منیرنه‌وه ئیمزای بکه‌م.
به‌ڵام من نه‌مکردووه. ئاماده نیم بگه‌ڕیمه‌وه.
سایتی فیدراسیۆن: به نیازی
چی بکه‌ی و هیوات چۆنه؟
شڤان: من گه‌نجێکم خودان بیروباوه‌رم، بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژ له کوردستان ژیام، چه‌ند خه‌له‌تی من به چاوی
خۆ دیت‌و گوێم لێبو.هه‌ندی حزب وپارتی هه‌ن ته‌نها
ئاگایان له ژیانا خۆ و خۆشیا خۆ هه‌یه، هه‌زاره‌ها
فه‌قیر کردنا قوربانی . زه‌نگین زه‌نگیه، مه‌سئول
مه‌سئوله و دز ده وعه‌نته‌ر عه‌نته‌ره. تا ئیستا
هه‌ر دزی دکه‌ن و خه‌ڵک ده‌کوژن . بابێ شه‌نگوین
ئه‌مرو ئه‌ز بره‌فم وغار بده‌م سنوری تورکیا وبۆ
ئه‌وروپا ، مال و حالا خۆ بفرۆتم و حه‌قا ره‌ڤینا خۆ
بده‌م ، له ئه‌وروپا توشی زۆر هزرو نه‌خۆشی نه‌فسی
ببم ، له‌به‌ر خاتری بابی شه‌نگوی ، دوای خه‌باتا
کوردینی و دیرو درێژ ئه‌نجامه‌کی ناره‌وا وکه‌سیکی
به‌ترس و کوژه‌ن ودز وئه‌مرو ناحه‌قیا دیته کرن ، تا
ئیستا من ناتوانم بڵیم ئازادم وئازادی قسه بکه‌م.
له‌به‌رچی ناتوانم بڵیم و ده‌ترسم وقسه له قوری من
نائیت. هه‌رچه‌ند من دورم له‌ئه‌م که‌سانه .بابی من ،
به نه‌خۆشی دل بمریت و حه‌قی دا‌و ده‌رمانی خۆی
نه‌بیت. ئیدی منیش له باوه‌رم به تۆ نامینی ، له
هه‌موو ژیانی خۆم ئه‌مرۆ من ئازادم وئازاد قسه
ده‌که‌م . ئیدی به‌سیه‌تی دزی و خیانه‌ت.
سایتی فیدراسیۆن: له
فیدراسیۆن چی ده‌خوازن؟
شڤان: داخوازی ژیانی خۆ ده‌که‌م ودروستی ده‌که‌م، به
ئازادی و عادیلانه، نه‌وه‌ک وه‌ک حالی کوردستان و
نه‌مانی ئه‌مان ، ژیان زیندانی و که‌مپه‌کان.
فیدراسیۆن ده‌توانیت ده‌ور بگیریت له ڕێگا
چاره‌سه‌ریکدا بۆ هه‌مومان.
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ختیار فازل محه‌مه‌د .
سایتی فیدراسیۆن:کورته‌یه‌ک
له ژیانی خۆتمان له سویسرا بۆ روونبکه‌یته‌وه؟
به‌ختیار: ته‌مه‌نم 25 ساڵه و ماوه‌ی 8 ساڵه له
سویسرام، داوای مافی په‌نابه‌ریم کردووه له ولاتی
سویسرا. تاکو ئیستا به هیچ کام له ئاواته‌کانم
نه‌گه‌یشتووم. ده‌مه‌وێت وه‌ک مرۆڤیک بژیم، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌دا، هایم هایم
پێده‌که‌ن، وه ماوه‌ی 2 سال یشه، له که‌مپی
خواردنم، تا کو ئیستا خێرم له ژیانی خۆم نه‌بینیوه..
ژیانیم لێوان لێوه، له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وخه‌فه‌ت.
سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌مو خه‌فه‌ت وئازاره، هه‌ر وڵاتمان
خۆش ده‌وێت، وه تامه‌زرۆی بینینی ده‌که‌ین، به‌ڵام
به هۆی کێشه وده‌سه‌ڵاتیکی بۆگه‌نی گه‌نده‌ڵ
ومردوه‌وه، به‌هوۆ ده‌سه‌ڵاتیکی به زۆت
داسه‌پێنراوه‌وه، ژیانمانی دووره په‌رێز ڕاگرتووه.
ئیمه له سویسراش هیچ مافیکی ئینسانیمان نی یه.
ئیمه حسابی ئینسانمان بۆ ناکرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو
نه‌خۆس بکه‌وین که‌س نیه یارمه‌تیمان بدات، به
هاناماناوه بیت، که‌س ئاماده نیه گویشمان لێبگرێت.
من له ماوه‌ی ئه‌م 8 ساڵه‌دا ، 2 ساڵ له زینداندا
ژیاوم. وه جارێک ڕه‌وانه‌ی فرۆکه‌خانه کراوم، به‌ڵام
به‌هۆی موشکیله‌که‌مه‌وه ئاماده نه‌بووم ،
بگه‌ڕیمه‌وه. من و شڤان و چه‌ندین که‌سی تریش که
زیندانی کراوین، تاوانبار ناین، تاوانمان ئه‌وه‌یه
که ناسنامه‌مان نیه، وه‌رقه‌مان نیه، مافی
مانه‌وه‌مان نه‌ماوه.
سایتی فیدراسیۆن: ڕه‌خنه‌ت
له ده‌سه‌ڵاتی کوردستان چی یه؟
به‌ختیار: من ڕه‌خنه‌م زۆره له ده‌سه‌ڵاتیکی به زۆر
سه‌پێنراو، ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بوایه گوێی لێمان
بگرتایه که ژیانی چه‌نده‌ها گه‌نج و لاو و مناڵ و
ژیانی چه‌نده‌ها دایک وباوکی ئیمه‌ی وه‌ها تاڵ و
ده‌ربه‌ده‌ر کرد. کوا وه‌عده‌و به‌ڵینه‌کان، کوا
سوێندیان به گیانی شه‌هیدان . من ته‌نها ڕه‌خنه‌م له
ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌ن وفرت وفیڵ . ئه‌وه‌یه کوا ئازادی ؟
کوا مافی مرۆڤ؟ کوا شه‌فافیه‌ت؟ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی و
پارتی ، ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆر و
ته‌وه‌زلن.
سایتی فیدراسیۆن: داواکاریت
له فیدراسیۆن چی یه؟
به‌ختیار: وه‌من داوام له فیدراسیۆن ئه‌وه‌یه وه‌ک
ژیانی پێشوومان ڕۆیی ، ژیانی تازه‌مان بۆ دروست بکه‌ن،
به‌ریز ومافه‌وه ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. وه‌ک
هاوڵاتیه‌کی ئاسایی بژیم ، به‌مافی خۆمان بگه‌ین، به
شانازییه‌وه باسی ئینسانیه‌تی خۆمان بکه‌ین.
|