ده‌ستی بشكێ ئه‌و جه‌للاده‌ی
كه یه‌كه‌م فیشه‌كینا به‌سه‌ری پڕ له (خه‌ونی
سۆران)ه‌وه"
نشتیمانێكمان هه‌بوو
پڕ پڕ بوو له پیاو
پیاوی جه‌للاد
نشتیمانێك خاڵی خاڵی له پیاو
پیاوی مه‌رد
............ ............. ............
من هێشتا له پیاسه‌ی نێو كوچه‌كانی ئه‌م شاره
كۆڵم نه‌دابوو
هێشتا شنه‌بای عیشقی كچێك
یاری به فه‌ریكی رۆحم ده‌كرد و
بۆنی كچێك له زه‌مه‌نه‌وه ده‌هات و
بۆ ئه‌ودیو زه‌مه‌نی ده‌بردم
تۆ خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ك بووی
بۆ ئه‌م نشتیمانه گه‌مژه‌یه،
له نێو فینكی كزه‌بای به‌یاندا
شنه‌ت هه‌ڵده‌دایه‌وه له سه‌ر
رووی ئه‌و فریشتانه‌ی كه یه‌ك پارچه
خه‌ریكی زینا بوون،
ئه‌وان خه‌ریك بوون شه‌ره‌فی نشتیمانیان
ریپێچی ژێر په‌توه‌كانیان ده‌كرد
بۆ ئه‌وه‌ی كزه‌بای ئه‌م پایزه شوومه نه‌خۆشی نه‌خات
ئه‌وان كه‌رامه‌تی نشتیمانیان له نێو ستیانه‌كه‌ی
خۆیدا..
شاردۆته‌وه..
ئیدی گه‌ڕان به شوێنی‌دا بی هوده‌یه هاوڕێ
هاوڕێ..
كیانی گیانم
لێتگه‌ڕابا ..
لێتگه‌ڕابا شه‌ره‌فی نیشتیمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
نووستبا
ئاخر ئه‌وان كه قه‌سه‌یه‌كیان نیه بۆ هه‌تیو خستنی
عیشق!
له ئه‌وجی ئاسمانی خۆیاندا :
مه‌عبه‌دێكیان نیه بۆ په‌رستنی جوانی
كه‌لاوه‌یه‌كیان نیه بۆ گریان
كتێبێكیان نیه بۆ خوێندنه‌وه
كچێكیان نیه بۆ ژیان
خه‌ونێكیان نیه بۆ گه‌وره‌بوون
پیاوێكیان تیا نیه بۆ مردن
ئیدی چاوه‌ڕوانی چی بووی!
لێتگه‌ڕابا بۆ ئه‌و كاته‌ی كه نشتیمانیان
به جه‌سته‌ی نشتیمانێكی سۆزانی ده‌گۆڕنه‌وه
*** *** ***
وای هاوڕێ
چه‌نده سه‌یربوو
كاتێ له ژێر داروپه‌ردوی ئه‌م وێرانه‌یه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه شكاوه‌كانی حه‌قیقه‌ت
ده‌گه‌ڕاین!!!
چه‌نده زوڵممان له گه‌نجیمان كرد
كاتێ خۆمان كرد به قوربانی ئه‌م نشتیمانه سۆزانیه
هاوڕێ ئه‌و كاته‌ی بیرمان له عه‌داله‌ت ده‌كرده‌وه
بیرمان له باوه‌شی گرمی كچێك بكردبایه‌وه باشتر بوو.
ئاخر ئێمه غه‌درمان كرد
خۆ ئه‌وه نیشتیمانی ئێمه نه‌بوو
به خۆڕایی شۆڕشمان تیا هه‌ڵگیرساند
به‌داخه‌وه‌م براده‌ر.. زۆر به داخه‌وه‌م
من زۆر دره‌نگ له هاواری جه‌رگ سووتانی دایكم و
بێوه‌ژن كه‌وتنی دراوسێكه‌مان تێگه‌یشتم.
من زۆر دره‌نگ له عاقیبه‌تی یاخی بوون و
هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنی فریشته تێگه‌یشتم
من زۆر گه‌مژانه ده‌مڕوانییه گه‌وره‌بوونی
خه‌ونه‌كانی مناڵیم
زۆر مناڵانه ده‌ستم به پرچی خاوی ئه‌قڵمدا هێناو ..
تاریخی بێشه‌ره‌فیم به‌ته‌نافی عاتیفه‌مه‌وه هه‌ڵخست
..
بۆئه‌وه‌ی له‌نێو كوچه دیوار رووخاوه‌كانی مندا
بارانێك.. كه نه‌زیفه وه‌ك خوێن به‌ربوونی دڵی من و
سه‌رشێته وه‌ك جوانه‌مه‌گی تۆ و
حه‌زینه وه‌ك فرمێسكی دایكت
بیشواته‌وه.
|