(0)
كهربهدرێژایی ژیانی سه‌رخۆشه
كه‌سیش نازانێت ..
چ مه‌یه‌ك ده‌خواته‌وه.
(1)
نیوه‌ڕۆیێ نێره‌كه‌رێكی ڕه‌ش
ڕۆژنامه‌یه‌كی سپی سپی دۆزییه‌وه
ئێواره له برسان خواردی.
(2)
كهرله خۆشی خۆی نییه
كه جۆدهخوات
له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له گه‌نم هه‌رزانتره.
(3)
كه‌رێكی دراوسێكه‌مان
هاوینان قه‌سه‌ڵی پێ خڕ ده‌كه‌نه‌وه
زستانان به‌ڕه‌ڵای ده‌كه‌ن.
(4)
كهرئهو كاته‌ی حه‌زی له گۆرانی گوتن بێت
نه‌پێویستی بهتێكستی سه‌قه‌ته
نه مۆسیقای عه‌ره‌بی
نه ئاوازی فۆلكلۆری توركی
نهسیناریۆی پر ئافره‌تی سۆزانی
بهڵكولهشوێنی خۆیدا به ئارامی ده‌زه‌ڕێ.
(5)
كهرههتا ده‌مرێت
به‌س به‌ته‌نیا گرفتاری كورتانهكهیهتی.
(6)
كه‌ری كه‌ر
ئهگهرپێنووسی ڤهیله سوفێكیشی له پهنجهدابێت
ههركهره.
(7)
قه‌ده‌ری كهرخراپه
یاسای بۆژیان نییه.
(8)
كه‌رێكی خزممان ده‌گریا
گوتم:بۆچی ده‌گری؟
گوتی:بۆبراحوشترهكهی گلكهندم
كاره‌بای نیشتمانی لێی دا.
(9)
كه‌ری ئاقڵ
له‌به‌رئه‌وه بنیشتی كوردی ناجوێت
چۆن گڵۆپ ناكات.
(10)
گرینگ نییه
چۆن كۆلاره‌ی خه‌یاڵت ده‌فرێ
گرینگ نییه
گاڵته به ههنووكهییم بكه‌ی
بهدلێم حاڵی بی
تڤ بهناوهكهم دابكهی
زكورتی دهردهكی سه‌خته
بۆیه زۆر كه‌س شه‌رمه‌زاری ماكهره.
(11)
پیاوێ به‌خۆی و كه‌رو عاره‌بانه‌یه‌كی شه‌كه‌ت
هاواری ده‌كرد"ماره به پهلكهنان"
ئه‌سه‌ف
كاشی ده‌دا به‌كه‌ره‌كه.
(12)
كهرئهگهرباڵی هه‌بوایه
حاشای له زه‌وی ده‌كرد.
(13)
له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمدا
زۆر شهرهكهرم بینیوه
وه‌لێ سه‌ختترین شهر
له‌سه‌رپارچه زه‌وییه‌كی كوردستان بوو.
(14)
هه‌رگیز كهربۆیادو
یاده‌ورییه خه‌مناكه‌كان ناگریه‌ت
ئهگهرگریابا بۆهه‌ڵه‌بجه كڕ نه ده‌بۆوه.
(15)
له‌بیرمه ،له كۆڕه‌وه‌كه به‌هاری 1991
كهربه ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕدرایه‌وه.
(16)
كهرههتا باری قورستربێت
پشتی پانتردهبێت
هه‌ركه پشتی پان بوو
تڕی زلتردهبێت.
ئایار/مایۆی 2009.هه‌ولێر
*ئه‌م شیعره به‌ناونیشانی(كه‌رنامه)له
كۆواری(وێران)دالهژماره7ی ساڵی 2010 بڵاو
كراوه‌ته‌وه،وه‌لێ كۆپله‌ی نۆوده و یازه
قوتكرابوون،نازانم بۆ؟ئه‌م ده‌قه كه دواجار
بۆ(فه‌رهاد پیرباڵ) م نارد،ناونیشانهكهیم گۆڕی
بۆ(كه‌رێك به ئارامی ده زه‌رێ)،ئه‌مه پوخته‌ی
ده‌قه‌كه‌یه.
|