سه‌ره‌نجێك ده‌رباره‌ی كۆچی مامی خۆشه‌وستم
(ئه‌سعه‌د عومه‌ر )ی سینه‌ماكار دوای به‌سه‌ربردنی
چه‌ند ساڵێك له مه‌نفا
به كۆڵێك هیواوه به نیشتمان سپێردرا........
له یه‌كێك له ئێواره‌كاندا هێچ شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه
یادمان بێته‌وه جگه هه‌ندێك له یادكردنه‌وه‌ی تۆ
نه‌بێ
هیچ نه‌ماوه ته‌نها كه‌مێك بیركردنه‌وه له تۆ
نه‌بێ.
سپێده‌بوو هێشتا تیشكه‌كان سه‌رتاپای كون و قوژبنی
نیشتمانیان نه‌گرتبوو
سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی مرۆڤه به‌خته‌وه‌ره‌كان بوو
كاروانێك بوو پڕ به زه‌لیلبوونی من عیشقی له خۆی
باركردبوو.
ئه‌و كاروانه عیشقی نیشتمان كوێری نه‌كردبوو
ئه‌و كاروانه مه‌رگی تۆی لێده‌چۆرا.
له ناكاو هاوارێك به‌ره‌و نێو خه‌وه شاره‌وه‌كانی
عه‌ده‌می ده‌بردم
خه‌وێك كه ده‌مێك بوو ڕوه‌و مه‌نفا هه‌نگاوی ده‌نا
نه‌م ده‌زانی بۆ ده‌بێت باوه‌ر بكه‌م كه تۆ مردووی ؟
كاتێك ته‌رمه‌كه‌ت شێوه‌ی مه‌سیح ئاسای له خۆ گرتبوو
به یه‌ك جاره‌كی ته‌نیاتر له ته‌نیایی هه‌میشه‌ییم
مامه‌وه
وه‌ك ئه‌وه تووشی شیزۆفرینا هاتبم هاوارم كرد
ئه‌ی قه‌ده‌ری بێ شه‌رم و بێ ئابڕوو
تۆ چی ده‌كه‌یت ئاگاداربه
ئه‌زانی به‌ته‌مایی سه‌فه‌ری یه‌كجاره‌كی به‌كێ بكه‌ی
ئه‌زانی خه‌ریكی سازكردنی چ ڕێوڕه‌سمی ته‌رمێكی
كه‌چی قه‌ده‌ری بێ ئابڕوو گوێی لێ ڕانه‌گرتم
هه‌روه‌ك و ئه‌وه‌ی كه گوێی بۆ كه‌س رانه‌گرتبوو
پیاوه مه‌سیح ئاساكه‌ی به‌ره‌و نیشتمانی ونبوو به‌رێ
كرد
(2)
ئاخ و داخ پیاوه رووخوش و ره‌شتاڵه‌كه چه‌نده زوو
بوو كۆچت كرد
خۆتۆ هێشتا هه‌ر له سه‌رتادا بووی
ئه‌م سه‌فه‌ره له ناكاوه چی‌بوو،
پێم ناڵێی ئه‌م ڕۆیستنه بێ هوده‌یه‌ت چی‌بوو،
ئاخر تۆ سه‌رخۆشیت له ئینسانی ئاسایی ناچوو
هه‌ر وه‌ك و ده‌ریا پر ئه‌بووی له په‌یڤی عاشقان
پر ه‌بووی له هینانه گه‌وهه‌رێك
كه به‌ده‌ست مه‌عشوقێكه به‌دیاری وه‌رگیرابی،
ئاخر تۆ ئینسان بوونت له روحی په‌پوله له خاچ
دراوه‌كانی مه‌سیح ده‌چوو
تۆ له خه‌ونه‌كانی كه‌نجێك ده‌چووی به‌ده‌س
عاشقبونه‌وه گیری خواردبێ
تۆ پاشماوه‌ی دره‌خته غه‌ریبه‌كانی من بووی
ئه‌ی بۆ رۆشتی بۆ؟
(3)
شه‌وانه به‌ده‌م خه‌یاڵاتی تۆوه سڵاوێك له سپێده
ده‌كه‌م
ورده ورده خۆم له با نزیك ئه‌كه‌مه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌و مه‌رگه باقوو بریقه‌ی تۆدا سه‌مام پێ
بكات
خۆم ئه‌كه‌م به ماڵی ئه‌و پاییزه‌ی پره
له‌زه‌لیلبوونی عیشق
ئه‌وسا گه‌ڵاكانی پایز ده‌سوتێنم
تف له ریشی پیاو ماقوڵترین ئینسانی ئه‌م
مه‌مله‌كه‌ته ده‌كه‌م
سیاسیترین سیاسه‌ت مه‌دار به چڵكاوی ماڵه هه‌ژارێك
ده‌شۆمه‌وه
خۆم ئه‌كه‌م به كونی جورجا
شه‌وانه له گه‌ڵ سه‌گه‌كاناپێشوازی له سێپده
ده‌كه‌م
ئه‌گرم به یه‌خه‌ی با
ده‌ریا له ماسی پاك ده‌كه‌مه‌وه
مشتێ خۆڵ به‌نیوو چه‌وانی خۆم داده‌ده‌م
تا ئه‌وكاته‌ی زه‌من به‌خۆی داده‌چێته‌وه
(4)
كۆتایی من ده‌بێژێت
هه‌موو جارێك به ده‌م نزاكردنی خواوه كۆڵێك گله‌یی
ده‌بارێنمه نێو تورسكایی ئه‌و زه‌منه‌ی كه تۆی به‌من
ناساند.
|