هاوشان له‌گه‌ڵ بۆمبارانکردنی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری
کۆماری ئیسلامی ئێران و شاڵاوه خوێناوییه‌کانی به
له‌سێداره‌نی رۆڵه‌کانی کورد و درێژه‌دان به سیاسه‌تی
کاولکاریی کوردستان و ده‌ستخستنه ناو جه‌رگ و هه‌ناوی
کاروباری حیزب و کۆمه‌ڵه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که،
تا ده‌ریای پشێوی و ناته‌بایی و په‌رته‌وازه‌بوون
قوڵتربێته‌وه و ئێران بۆ خۆی به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت
به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر مه‌له‌کردن تێیدا، ئا له‌م
کاته‌دا عه‌لی باپیری (ئه‌میری کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی)
نه‌ته‌وه‌ی کورد و هێما پیرۆزه‌کانی بوونی
نه‌ته‌وایه‌تی نامه‌سئولانه و دوور له هه‌ر
خه‌سڵه‌تێکی کوردبوون به راگه‌یاندنی سه‌یروسه‌مه‌ره
تۆمه‌تباران ده‌کات.
له‌مێژه گووتراوه شه‌ڕ درێژه‌ی سیاسه‌ته... ئه‌م
شه‌ڕه‌ی باپیریش ئیمڕۆ له کوردستان به‌رپای ده‌کات و
دوێنێ و پێرێ به‌رپایان ده‌کرد درێژه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته‌یه که ناوماڵی کورد و ریزه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ته‌بایی و ئارامی به
خۆیه‌وه نه‌بینێ و هه‌موو به‌ها و بنه‌ما
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردبوون سووک بکرێن و که‌سایه‌تیی
کورد له‌و چه‌که مینۆکییانه داماڵه‌خاس بکرێن و وه‌ک
بوونێکی بێ ره‌چه‌ڵه‌ک و رابردوو و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و
شانازی نه‌ته‌وه‌یی له‌و مه‌یدانه‌دا به ژێرده‌سته‌یی
له ژێر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی برایانی عه‌ره‌ب و فارس
و تورک‌دا بمێنێته‌وه.
هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی باپیر که ده‌ڵێ: (سروودی
ئه‌ی ره‌قیب هی پارتی و یه‌کێتییه و شتی ناشه‌رعی
تێدایه و سروودێکی نیشتمانی نییه) له‌خۆڕا نییه و
به‌شێکه له‌و سیاسه‌ته‌ی داگیرکه‌ران ساڵه‌های ساڵه
کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. راگه‌یاندنی له‌م چه‌شنه به
پشت و هاوکاریی ده‌سه‌ڵاتێکی بێگانه نه‌بێت و بۆ
مه‌به‌ست و مه‌رامێکی گومان‌لێکراو نه‌بێت، کێ رێگه
به خۆی ده‌دات سنووری وا سوور ببه‌زێنێت؟ داخۆ دوای
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و سنه‌ی خوێناوی و
له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵ و قه‌ده‌غه‌کردنی زمان، پاش
مێژوویه‌کی خوێناوی به خوێنی سه‌دان سه‌رکرده‌ی وه‌ک
نه‌هری و پیران و بارزانی و سمکۆ و شێخی نه‌مر و
پێشه‌وای گه‌وره و مه‌عشوقی شه‌هید، دوای کاولکردنی
قه‌ڵادزێ و سوتماککردنی گه‌رمیان و ته‌ختکردنی قه‌ندیل
و ژاربارانکردنی سه‌رده‌شت و سڕینه‌وه‌ی قامیشلی
که‌سێک هه‌یه جورئه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌وتۆیی بکات؟! من
گومان هه‌یه و به‌ڵگه‌شم هه‌یه و قه‌ناعه‌تێکم لا
په‌یدا بووه ئه‌مه فه‌رمانی ئاغایه‌که و ئیسلامی
سیاسیی له پێناوی حه‌ز و زاتێکی چڵکن و گڵاوی
دنیاویستیدایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مشتێ تمه‌نی سه‌وز
و دیناری شین رایده‌په‌ڕێنێت.
گه‌ر ع. باپیر به فکر و عه‌قیده و رێباز و به‌رنامه
خۆی به به‌شێک له ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌که
نه‌زانێت، وا هه‌رگیز قسه‌ی ئاوهای نه‌ده‌کرد و په‌یتا
په‌یتا شاڵاوی بۆ سه‌ر کوردایه‌تی نه‌ده‌برد. ده‌ی
له‌وه به‌ڵگه زیاتر ده‌کرێت چی دیکه بخه‌ینه
روو؟!!.
باپیر له به‌ندیخانه پێش نوێژیی بۆ به‌عسییه‌کان
بکات و وه‌ک چه‌ندان به‌پرسی دیکه نامه له‌گه‌ڵ
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بگۆڕێته‌وه و هاوکاریی لۆگیستی
له به‌غدا و تارانه‌وه به‌ده‌ست بێنێ و دڵنه‌وایی
تورکیا بکات و هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ژێر په‌رده
و به‌ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام بدات و
هزر و ئاوه‌زیشی دانه‌بڕاو بێت له‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه
داگیرکه‌ر و دوژمنانه ئیدی ده‌بێت چی دیکه پێویست
بێت سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانمان؟!.
تۆ بڵێی باپیر نه‌زانێ ئه‌ی ره‌قیب چییه و بۆچی
ووتراوه و که‌ی نووسراوه و کێ خاوه‌نێتی؟؟ داخۆ
باپیر نازانێ که‌ی پارتی و یه‌کێتی دروستکراون؟! ئه‌ی
باشه خۆ له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش هه‌موو حیزب
و لایه‌نه‌کان هه‌ر ئه‌ی ره‌قیب سروودی
نه‌ته‌وه‌ییانه؟!! ئه‌ی کورد نه‌ته‌وه نییه، تا
مارشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت؟ چما سروودی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌وڵه‌تی ئینگلیزکردی عێراق نیشتمانی و شه‌رعییه!!
مه‌گه‌ر عێراق به‌ده‌ستی ئینگلیزی نه‌سرانی درو‌ست
نه‌کراوه!!. وه‌لێ ئه‌ی ره‌قیب که ده‌قێکی شیعریی
به‌رگرییه و به‌رهه‌می مێژووی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و خوێنی شه‌هیدان و
ئه‌نفالکراوه به‌لای ع. باپیره‌وه ناشه‌رعییه؟؟!!
ئه‌مانه مشتێ له‌و پرسیارانه‌یه که گومانی گه‌وره
له‌سه‌ر که‌سایه‌تی، ئایین، رێبازی سیاسی و ره‌فتاری
باپیرئاساکانی کوردستان درو‌ست ده‌که‌ن!!.
ئیمڕۆ خۆشبه‌ختانه به ئیراده‌ی پۆڵایینی
نه‌ته‌وه‌که‌مان کۆمه‌ڵێ له‌و فاکتانه کاریگه‌رییان
نه‌ماوه و چه‌نده‌هایه‌ک له‌و ته‌ڵانه
ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ده‌ستی دوژمنانیش باشتر له
جاران ئاشکرا بووه، بۆیه‌کا جه‌ماوه‌ری به ئاگا و
هۆشیاری کورد باش له‌و پلان و گه‌له‌کۆمه‌کییانه
تێگه‌یشتوون و چیدی به سانایی ته‌فره ناخۆن و
سه‌رئه‌نجام تاریکترین لاپه‌ڕه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو
ته‌رخان جێی ئه‌وانه ده‌بێت.
خوێنه‌رانی هێژا... ناچاربووم به‌م کورته نووسینه
بێمه سه‌ر ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه، کتێبی "
نه‌ته‌وایه‌تی کورد و ئیسلامه‌تییه‌که‌ی " له وه‌ڵامی
مامۆستا عه‌لی باپیردا. چاپخانه‌ی ره‌نج ساڵی 2009 ی
نووسه‌ر و رۆشــنبیر و وه‌رگێڕی لێوه‌شاوه و ناسراو
کاک (حه‌کیم کاکه‌وه‌یس).
ئه‌و رۆژه‌ی له په‌رله‌مانی کوردستان ع. باپیر
به‌رانبه‌ر به سروودی ئه‌ی ره‌قیب و وه‌ستانی
خوله‌کێک بۆ گیانی شه‌هیدان و بڵندکردنه‌وه‌ی ئاڵای
کوردستان هه‌ڵنه‌سایه سه‌رپێی و ئاماده نه‌بوو رێز
له‌و دابونه‌ریته ئوسوڵی و نه‌ته‌وه‌یی و مۆڕاڵییه
بگرێت، کاکه‌وه‌یس به قه‌ڵه‌مه نووکتیژ و
بوێره‌که‌ی، به هه‌ڵوێسته له‌خۆبوورد و
دڵسۆزانه‌که‌ی و به باوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه
پیرۆزه‌که‌ی که جێی خاترانه‌ی هیچ که‌سێکی به‌رانبه‌ر
به نه‌ته‌وه‌ی کورد تێدا نابێته‌وه، بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه و ته‌مێککردنی مۆڕاڵی و به‌خشینی
وانه‌یه‌کی کوردانه به باپیر و ئیسلامی سیاسی و
کلکوگوێکانی تاران و ئه‌نقه‌ره و به‌غدا و شام و ریاز
هاته وه‌ڵام و ئه‌م شاکاره به‌نرخه‌ی لێ هاته
به‌رهه‌م.
کاکه‌وه‌یس له‌بری هه‌موو نه‌ته‌وه لێره‌دا
به‌ده‌نگ هاتووه و وه‌ڵامێکی پڕ به پێستی باپیر و
ده‌سته و تاقمه هاوچه‌شنه‌کانی داوه‌ته‌وه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تییانه‌ی پشت ئه‌ستوور به
ده‌یان به‌ڵگه‌ی مێژووی و راستیی ره‌ها له‌سه‌ر ئه‌و
رێبازه‌ی که ع. باپیر فێری گه‌مه‌ی سیاسی هه‌رێمی و
ناوچه‌یی بووه تێیدا. ئینجا کاکه‌وه‌یس به درێژی
له‌ژێر چه‌ند باسێکدا وه‌ڵامی کتیبێکی باپیر به ناوی
(سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و بیری ناسیونالیزم له ته‌رازووی
ئیسلامه‌وه) ده‌داته‌وه و بۆچوونه داتاشراو و
خواستراوه‌کانی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
نووسه‌ر وه‌ک خۆی ده‌نووسێ: (با بۆچوونه‌کانی ئه‌و
مامۆستایه بیانوو بن بۆ ده‌ربڕینی ئازاری
نه‌ته‌وایه‌تیم).
ره‌فتاری ئیسلامی سیاسی دارده‌ستی بێگانه هێنده
قێزه‌ونه ، گومانی گه‌وره لای مرۆی موسڵمانی پاکیش
درو‌ست ده‌کات. ئاله‌مه‌وه‌یه جارێکی تر کاکه‌وه‌یس
دێته قسه ده‌پرسێ: (ئاخر توخوا که‌سێ وڵاتی داگیر
کرابێ و کچانی وڵاته‌که‌ی کڕین و فرۆشتنی داگیرکه‌ریان
له‌سه‌ر بێ، له کوێ ئه‌و دین و ئاینه‌شی هه‌یه که
عه‌لی باپیر لێکیان ده‌داته‌وه؟ ئاخر ئه‌وه‌ی
ئه‌نفالچی و فایلڕه‌ش هاونشینی بن و به ده‌نگ نایه‌ت،
دین و ئاینی له کوێ بوو؟).
کاتێ کاکه‌وه‌یس له ئیسلام و ئایین وورده‌بیته‌وه و
له ره‌فتاری باپیر ده‌نۆڕێ، جیاوازییه‌کی ئاسمان و
رێسمانی ده‌که‌وێته به‌رچاو. ئایا باپیر ده‌توانێ
پێمان بڵێ کام مه‌لا و شێخ و ئه‌میرێکی موسڵمانی
عه‌ره‌ب و تورک و فارس له‌به‌رده‌م سروودی
وڵاته‌که‌یاندا ده‌توانن به‌رزه پێ نه‌وه‌ستن؟ که‌س
قه‌رزاوی دیوه و لێی بیستووه دژ به سروودی به‌عس و
نیشتمانی عه‌ره‌بی و عروبه شتێکی درکاندبێ و
نواندبێت؟ موفتی ئه‌زهه‌ر هه‌رگیز سووکایه‌تی به
مارشی میسری کرد بێت؟ ئه‌رێ مارشی نه‌ته‌وه‌یی و حیزب
کوجامه‌رحه‌با!. یان مه‌سه‌له‌که گوێزانه‌وه‌ی ده‌نگی
ناره‌زایی جه‌ماوه‌ره به رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامی
هاودین و برا بۆ سه‌رقاڵکردنی کورد به گرفت و ده‌ردی
ناوخۆییه‌وه. ئه‌م گه‌مه‌ی باپیر له‌گه‌ڵماندا
ده‌کات، ده‌مێکه تاقیکراوه‌ته‌وه و شکستخواردوو
بووه.
سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب سه‌رباری چه‌ندان
تێبینی، وه‌لێ له پرۆسێسێکی مێژوویی سروشتکرد دا خۆی
چه‌سپاندووه و لای نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به تێکڕا
هاتۆته په‌سه‌ندکردن. له سه‌رتاسه‌ری کوردستان دا
له‌مێژساڵه به‌ده‌یان و سه‌دان که‌س له‌سه‌ر ئه‌و
مارشه له‌سێداره دراون و لای چه‌ندین سه‌رکرده‌ی
مێژوویی و خاوه‌ن پێگه‌یی ئایینیش کراوه‌ته دروشم و
هێمای شانازیی و له‌و به‌شه‌ی باشووریشدا (یه‌کێتی و
پارتی و پاسۆک و سۆسیالیست و کۆمه‌نیستی کوردستان و
ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ئیسلام)یش هه‌موو ئه‌مانه له
بۆنه و یاده‌کان و ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا به‌رێز و
پیرۆزییه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ی ره‌قیب کردووه و
ده‌یکه‌ن. ئه‌م سرووده ته‌نها تاران و ئه‌نقه‌ره و
به‌غدا و دیمه‌شق پێی بێزار ده‌بن و دژی
ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌وه‌تا کاکه‌وه‌یس له‌م باره‌وه
ده‌رباره‌ی هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هۆشیارانه به
ره‌پوراستی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌نووسێت: (شه‌هید و
ئاڵا‌و و ئه‌ی ره‌قیب مڵک و که‌له‌پوور و سه‌رمایه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مانن نه‌ک حیزبه‌کان).
کاکه‌وه‌یس له لاپه‌ڕه 22 دا له به‌راوردێکی
ئاقڵانه‌ی رێبازه‌که‌ی باپیر به هه‌موو رێبازه‌کانی
دیکه ده‌نووسێ: (ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی
(به‌هه‌شت و حور و غیلمان) ی مامۆستا باپیر بخه‌ینه
تای ته‌رازوویه‌که‌وه و دنیاویستی و به‌ردپه‌رستی و
هیچپه‌رستی خوانه‌ناسی عه‌لمانی و ئه‌هلی گوندی
گه‌وره‌ی جیهانی و داروینست و مارکسستی کورد بخه‌ینه
تایه‌که‌ی تره‌وه، زه‌ره‌ری به‌هه‌شتویستییه‌که‌ی
باپیر بۆ کورد و نیشتمانه‌که‌ی قورستره، چونکه
سووربوونی ئه‌م مامۆستا به‌رێزه له‌سه‌ر
ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو رێ و رێبازێکی جیاواز به لای
خۆیه‌وه به پێی یاساکانی ئاسمانه و یاسای ئاسمانیش
ده‌مه‌ته‌قێ هه‌ڵناگرێ).
ئه‌م خوێندنه‌وه وورده به له‌به‌رچاوگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه‌تی، تێمان ده‌گه‌ێنێ کاکه‌وه‌یس
تا چ راده‌یه‌ک ئاماده‌ی قبوڵکردنی ده‌نگوره‌نگه
جیاوازه‌کانه، چه‌ند گه‌شبینانه و به باوه‌ڕه‌وه
هه‌ر لایه‌کی قه‌بوڵه، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی زیانی
کوشنده‌یان بۆ پرسه سه‌ره‌کییه‌ی نه‌ته‌وه نه‌بێت.
هه‌ر له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا له سیاقی ئازادی تاکه‌که‌س
و سنووری ئه‌و ئازادییه‌دا بۆچوونێکی دیکه‌ی پرنسیپدار
ده‌رده‌بڕێت و ده‌نووسێت: (هه‌ر که‌سه و بڕیاری خۆی
لای خۆیه‌تی ئاخۆ چ به‌هه‌شتی ده‌وێ یا نایه‌وێ و چی
ده‌کاته قوربانی چی، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه
چاره‌نووسی میلله‌تێک بکاته قوربانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
که به ته‌مایه‌تی یا بیکاته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
دۆزه‌خدا).
که‌واته پرسی نه‌ته‌وه و به‌ها پیرۆزه‌کانی نابێت
بکرێته بووکه‌شووشه‌ی تاکتیکی سیاسه‌تی رۆژانه و
گه‌مه به‌رده‌وامه‌کانی حیزبی سیاسی. له‌سه‌ر هه‌ر
که‌س و لایه‌ک فه‌رزه ئه‌م پرسه به ئامانه‌تێکی
مێژوویی و مۆڕاڵی به‌رزه‌وه ده‌ست بداتی و قسه‌یان
له‌سه‌ر بکات.
کاکه‌وه‌یس به‌راشکاوانه پابه‌ندی خۆی بۆ ئاینی
ئیسلام ده‌ده‌بڕێت و ئه‌وپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ری خۆشی
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایینه‌دا نیشان ده‌دات. وه‌لێ شادمانی
کاکه‌وه‌یس بۆ سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیکردن و فریودان
نییه، به‌ڵکو وه‌ک له لاپه‌ڕه 26 دا بۆمان باس
ده‌کات: ( ئێستا و له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئایینی ئیسلام
بۆ من، په‌یوه‌ندییه‌کی رۆحییه له نێوان من و خودای
خۆمدا و ئا ئێستا هیچ رێیه‌کی ترم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
وه‌ک ئیسلام له خودام نێزیک بکاته‌وه یا لایه‌نه
رۆحییه‌که‌م پاراو بکا).
دواتریش به‌ده‌م گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ باپیر و خوێنه‌ردا
سه‌ره‌داوێکی گرنگی بۆچوون و هۆکاری ئه‌م
قه‌ناعه‌ته‌مان پێ ده‌ڵێ و ده‌نووسێ: (ره‌نگه تاکه
هۆیه‌ک بۆ کڕنووشبردنم بۆ خوا نه‌هێشتنی هه‌ستی
کۆیلایه‌تی بێ بۆ غه‌یری خوا).
کاکه‌وه‌یس به‌ئاگاییه‌وه قسه له‌م پرسه
هه‌ستیارانه ده‌کات و بێباکانه و بێ پێچوپه‌نا له
پنته بنچینه‌ییه‌کاندا ئامانجی مه‌به‌ست ده‌پێکێ و
له‌و چرکه‌ساته رۆحییانه‌شدا ئاگای له بایه‌خ و
به‌های چه‌مکی ئازادی هه‌یه و بێ ئه‌وه‌ی له کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خافڵ بێت. قسه و باسی به‌هه‌شت و
دۆزه‌خ نایترسێنێ و به‌ته‌ماش نییه له‌م دنیا به
ریایی و خۆڵکردنه چاوان به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گه‌شه
پێبدات و چین له‌سه‌ر چین کۆشکی ته‌ماح و هه‌وه‌سی
زاتی خۆی هه‌ڵچنێت. ئا له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌یه به‌وپه‌ڕی
ئازایه‌تییه‌وه ده‌نووسێت: (من چی له داستانی
ئیسرافیل و هه‌وره‌تریشقه بکه‌م که یه‌ک عاره‌بی
ته‌عریب له که‌رکووک ده‌رناپه‌ڕێنێ؟ خۆزگه بیسمیللا
و " قل اعوذ برب الفلق " عاره‌بیان وه‌ک جنۆکه له
که‌رکووک ده‌رده‌په‌ڕاند! ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیانی
دنیام ترس بێ له پیاوه‌کانی به‌عس و داگیرکه‌ر، ها
ئێستا نا نه‌ختێکی دی ده‌مکوژن و تۆشم لێ ببیته
سه‌ربار و به جه‌هه‌ننه‌م بمتۆقێنی، چ به‌رهه‌مێکم بۆ
خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ دینه‌که‌شم
ده‌بێ ؟).
ع. باپیر کادێرێکی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان بوو،
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه به‌ته‌واوی له ئێران نزیک
بوه‌وه، ئێران وه‌ک هه‌رهه‌میشه کار به کارته
ستراتیژه‌کانی خۆی ده‌کات. ستراتیژی ئێرانیش بریتییه
له هه‌بوونی هێز و لایه‌نی جۆراوجۆر له باشووری
کوردستان به‌ڵام به نایه‌کگرتووی و ناکۆک به یه‌ک.
که‌م حیزب هه‌یه له ئێرانه‌وه نزیک بووبێت و تووشی
ده‌ردی جیابوونه‌وه نه‌بووبێت. حیزبی سۆسیالیست
باشترین نموونه‌ی ئه‌م باسه‌مانه. ئه‌وه بوو کاتێ ع.
باپیر بڕێک به دیارکه‌وتوو و پێگه‌ی له نێو
بزووتنه‌وه‌دا به‌هێز بوو، ئێران چووه بنکڵێشه‌یی و
تمه‌ن و کاتۆشا خرایه خزمه‌تییه‌وه. ئێستا ع. باپیر
ئه‌میری کۆمه‌ڵه‌یه و هێزێکی چه‌کداری وا له
پشته‌وه. داخۆ کاتێ ئه‌م هێزه تووشی شه‌ڕ ده‌بن و
لێیان ده‌کوژرێ، باپیر پێیان ده‌ڵێ شه‌هید و له
سه‌رامۆنی به‌خاک سپاردنیاندا یان له‌ساڵرۆژی
کوژرانیاندا هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و ستایشیان
ده‌کات؟!.
ره‌فتاری ناجوامێرانه‌ی هه‌ڵنه‌سان بۆ رێزگرتن
له‌شه‌هیدانی کورد و کوردستان له لایه‌ن باپیره‌وه،
کاکه‌وه‌یس به ئه‌ندازه‌یه‌ک که‌لله‌یی ده‌کات
پرسییارێکی قورس و هه‌ستیار به‌رووی باپیر دا بدات و
ده‌پرسێت: (ئه‌رێ ئه‌و گوڵاڵه جوانه‌مه‌رگه
سوورانه‌ی ده‌م ئاوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌که ژه‌هری به‌عس
شه‌هیدی کردن، هی ئه‌وه نین بۆ رێزلێنانیان هه‌ستینه
سه‌ر پێ و ته‌نانه‌ت سه‌ریشیان بۆ شۆڕ بکه‌ین و
به‌شه‌رمه‌وه بڵێێن: ببوورن که نه‌مانتوانی
نیشتمانێکی ئازادتان بۆ دابین بکه‌ین؟).
کاکه‌وه‌یس له گه‌شتێکی دوورودڕێژیدا به نێو ئه‌و
کاره دزێوانه‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌کرێت وه‌ک
سه‌ربڕینی مرۆڤ به‌ده‌م سه‌ڵاواتلێدانه‌وه ـ وه‌ک له
سه‌ربڕینی کوڕه زاخۆییه‌کاندا کردیان ـ و نێربازی و
ژنبازی و سه‌ربڕینی منداڵ له پێناوی ئیسلامدا وه‌ک
شێخ زانا و تاقمه‌که‌ی ـ کردیان به‌توندی دژ به‌م
دیاردانه ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌شی به‌ناوی
ئایینه‌وه داوای خێر و شه‌هاده‌ت و برابچووکی و
کۆیله‌یی له کورد بۆ شته‌هایه‌کی لاوه‌کی ده‌که‌ن
ده‌داته دواوه و له ده‌ربڕینێکدا له‌به‌رانبه‌ر
ناشیرینی ئه‌و گوناهو تاوانانه‌ی ده‌کرێت،
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌کات ده‌نووسێ: (ئاماده نیم
به‌ره‌نگاری له رێبازێک بکه‌م به‌ره‌و کۆیلایه‌تی
عاره‌ب بمبا ، با قورئانیش به عاره‌بی بێ. ئه‌گه‌ر
یه‌ک وشه له‌و گه‌وجایه‌تییه‌ی مه‌لا عاره‌به‌کان
به‌رانبه‌ر به کورد ده‌یڵێن و ده‌یکه‌ن و ده‌یانه‌وێ
بیکه‌ن، به‌ده‌ق له قورئاندا هه‌بێ، من ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و ده‌قه ده‌بم!).
دواتریش باس له بارودۆخی دواکه‌وتوویی و هه‌ژارانه‌ی
عاره‌ب پێش له ئیسلام ده‌کات و به م جۆره
باسه‌که‌مان له لاپه‌ڕه 34 دا بۆ ده‌گێڕێته‌وه:
(که‌چی دوای هاتنی و په‌ره‌سه‌ندنی و دوای داگیرکردنی
وڵاتی کورد و فارس، هێنده‌یان تاڵان کرد، له
ته‌ویله‌کانی ته‌ڵحه‌دا، وه‌ک گه‌راجی به‌رپرسانی
ئه‌مرۆی کورد که پڕن له ئه‌تۆمبێلی سه‌یر و
سه‌مه‌ره، هه‌زار ئه‌سپ و هه‌زار حوشتر و ده هه‌زار
سه‌ڕ مه‌ر هه‌بوون، جگه له‌وی رۆژانه بایی هه‌زار
دینار ده‌ستکه‌وتی له عێراقه‌وه بۆ ده‌هات).
ئه‌م بۆچوون و گفتوگۆیانه له پێشه‌کی و به‌شی
یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی کاکه‌وه‌یسدا و له 35 لاپه‌ڕه‌دا
جێیان بۆته‌وه. کاکه‌وه‌یس له 128 لاپه‌ڕه‌ی دیکه‌دا
گفتوگۆیه‌کی بابه‌تییانه‌ی ره‌خنه‌گرانه به
کتێبه‌که‌ی ع. باپیردا به‌ناوی (سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و
بیری ناسیۆنالیزم له ته‌رازووی ئیسلامه‌وه) ده‌کات و
سه‌رجه‌م بۆچوون و بیروڕا چه‌وته‌کانی به‌رپه‌رچ
ده‌داته‌وه و له په‌راوێزی باسه‌کاندا ده‌ر‌زیئاژنی
ناحه‌زه‌کانی دیکه‌ی کوردایه‌تی ده‌کات. هه‌ر له‌م
میانه‌دا به‌ده‌یان به‌ڵگه و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی
که‌سایه‌تیی وه‌ک مه‌لای گه‌وره و حاجی و مامۆستا
عومه‌ر چنگیانی و شێخ عومه‌ر غه‌ریب و مه‌لا مه‌عشوق
خه‌زنه‌وی و چه‌ندانی دیکه به‌رچاو ده‌که‌ون. له
ئیسلامیشه‌وه به چه‌ند مه‌لۆیه‌ک له خه‌رمانی
مێژوویان باسه‌کان تێروته‌سه‌ل ده‌کات و بۆچوونه‌کانی
لۆژیکئامێز ده‌رازێنێته‌وه.
باپیر هه‌ر بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کوردایه‌تی چی له‌ژێر
مێزه‌ره‌که‌یی و چیش شۆفێنیسته عه‌ره‌ب و به‌ناو
موسڵمانه‌کانی دیکه به کوردی ده‌ڵێن ده‌یکاته
پێوه‌ر و شه‌رعی ده‌داته پاڵ و به‌سه‌ر کورد دا
دایده‌دڕێ. له‌و شوێنانه‌شدا ئه‌مانه بڕشتیان نامێنێ
و قسه‌کان بۆ به سه‌لماندن ناگات، په‌نا بۆ بۆچوونی
دنیای نه‌سرانی و بیرمه‌ندان و هیپۆتێزه‌کانیان ده‌بات
و به که‌ڵه‌گایه‌تی ده‌یه‌وێت به‌ڵگه له‌سه‌ر خراپی
نه‌ته‌وه‌ییبوونی کورد بهێنیته‌وه. بۆ باپیر ئه‌وه
گرنگه موسڵمان بین و کورد نه‌بین. هه‌ر وه‌ک
مارکسییه‌کان ده‌یانویست کۆمه‌نیست و کرێکار بین...
داگیرکه‌ران و دوژمنانیشه ده‌یانه‌وێت هه‌ر شت بین
ته‌نها کورد نه‌بین.
کاکه‌وه‌یس باش ده‌رکی به‌م راستییه کردووه، بۆیه‌کا
زۆر به راشکاوانه له لاپه‌ڕه 40 دا ده‌ڵێت: (هه‌ست
ده‌که‌م خودا داوام لێ ده‌کا به‌ر له هه‌موو شتێک بیر
له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌مه‌وه ، بۆیه
کوردایه‌تی وه‌ها چۆته خوێنمه‌وه که به به‌شێکی
دینداری ده‌زانم).
راستیش ئه‌وه‌یه مادامێکی چاره‌نووسی کورد له
هه‌نووکه‌دا داگیرکراوی و دابه‌شکراوییه، که‌واته
ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کی هه‌ر تاکێکی کورد له
بنه‌ڕه‌تدا تێکۆشانه بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کورد و
کوردستان. هیچ داخوازی و مه‌رجێک له‌م دنیا و له‌و
دنیا پێش ئه‌م داوا ره‌وایه ناکه‌وێته‌وه. هه‌موو
ئه‌وانه‌ی داوا له کورد ده‌که‌ن له‌م راسته
رێگایه‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌بات لا بدات و به ناوی
جیاجیاوه بڕوبیانوو ده‌دۆزنه‌وه و ئاسته‌نگ
ده‌خه‌نه به‌ر ره‌وڕه‌وه‌ی کاروانی بزووتنه‌وه
رزگاریخوازه‌که‌ی، راستگۆ نین له‌گه‌ڵ بۆچوون و
دروشمه‌کانیاندا و گومان له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تی بونیاتی
خۆیان درو‌ست ده‌که‌ن و له‌زۆر بارانیشدا فه‌رمانی ئه‌م
ئاغا و ئه‌و ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
له‌م پنته‌دا ئه‌وان که ده‌یانه‌وێت کورد بکه‌نه
قوربانی شته‌هایه‌کی دیکه و ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ
ئێمه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه بۆ خۆیان ئامێرێکی
به‌کاربراوی ده‌ستی هێزه ئه‌هریمه‌نه جیهانییه‌کانن.
ئا له‌مه‌وه‌یه کاکه‌وه‌یس هاوکێشه‌که به‌م جۆره
داده‌ڕێژێت و ده‌نووسێ: (من و تۆ باوه‌ڕمان به ئیسلام
هه‌بێ یا نه‌بێ مادام کوردین، کۆیله‌ی زه‌لیلی ئه‌و
میلله‌ته موسوڵمانانه‌ین که وڵاتمانیان داگیر
کردووه، ئه‌وجا ئێمه‌ش و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان
بۆ زلهێزه‌کان داشی دامه نه‌بێ هیچی تر نین).
به‌م پێیه و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رزه کاکه‌وه‌یس له
گه‌شتێکی تێروته‌سه‌ل و پڕ له مه‌عریفه‌دا سه‌رگه‌رمی
پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆچوونه ده‌ستکرد و خوازراوه‌کانی
باپیره و لێره و له‌وێش نموونه‌ی زیندوو و به‌ڵگه‌ی
حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی ئه‌م تاقمه نوێییه‌ی
به‌ناوی ئیسلامه‌وه خۆیان کردووه به سیاسی و
له‌سه‌ر پیرۆزیی و هه‌ق و ره‌وایه‌تی کوردایه‌تی
ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
ئه‌وی بیه‌وێت وێنه‌یه‌کی روون و بێگه‌ردی کوردایه‌تی
له نێو ئه‌و هاوکێشه ئالۆزکاوانه‌ی ده‌وری داوه
به‌رچاو بکه‌وێت و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ناحه‌زانی
کوردایه‌تی بناسێ و تێ‌یان بگات، وا پێویسته به
دیقه‌ته‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه بخوێنیته‌وه.
جگه له ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له( کاکه‌وه‌یس) ی
کوردایه‌تی بۆ ئه‌م کتێبه ئازیزه‌ی پێشکه‌ش به
خوێنه‌ر و کتێبخانه‌ی کوردی کردووه، هیوای له‌شساغی و
به‌رهه‌می دیکه‌ی بۆ ده‌خوازم. منیش به‌ر له
ماڵئاوایی ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌نگم ده‌خه‌مه
پاڵ ده‌نگی کاکه‌وه‌یس و ده‌بمه هاوبیری ئه‌و چه‌ند
دێڕه‌ی دوا به‌رگی کتێبه‌که‌ی پێ نه‌خشاندووه که
ده‌فه‌رمووێ:
(باوه‌ڕم وایه هه‌تا کورد ژێرده‌سته و چه‌وساوه بێ
و خاکه‌که‌ی داگیر کرابێ ، کوردایه‌تی کورد به‌شێکی
سه‌ره‌کییه له عیباده‌ته‌که‌ی و مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی و
به‌بێ کوردایه‌تیش که‌لێن ده‌که‌وێته دین و ئیمان و
مرۆڤایه‌تییه‌که‌یه‌وه. ئیدی نه موسوڵمانێکی
ته‌واوه نه مرۆڤێکی ته‌واوه).
16.7.2010 به‌رلین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رنج: بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبی ناوبراو ده‌کرێت
ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی (پاسۆك) بكه‌ن:
www.pasok.eu
|