زۆرن ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌ر شه‌واره‌ی ده‌قی ناو کتێب
و تیۆرییه‌کان که‌وتوون و پێیان وایه چیدی ده‌نگ و
ره‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌رچاو و گوێمان ناکه‌وێت و ئیدی
سه‌رده‌می گلۆبالیزم و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سنووره‌کان و
تێکه‌ڵاوبوونی نه‌ته‌وه‌کان و توانه‌وه‌یانه له
بۆته‌یه‌کدا.
منیش دژی هه‌ر شتێکم مرۆڤ لێک دوورخاته‌وه و بکاته
دوژمنی یه‌کتر. به‌ڵام کاتێ که هه‌موو لایه‌کان
له‌سایه‌ی یه‌کسانیدا هاوبه‌ش و خاوه‌ن هه‌مان ماف و
ده‌سه‌ڵات بن و بکرێ و بگونجێ له سێبه‌ری ئاشتی و
ئارامییه‌کی به‌رقه‌راردا ژیان بێ گیروگرفت و
چه‌وسانه‌وه و زوڵم بگوزه‌رێنن.
ئه‌م ویست و خواسته چه‌ند خه‌ون و چه‌ندیش راستییه
ئه‌وه واقعی ژیانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نیشانی داوه
که تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان جارێ دووره ده‌سته
و له هه‌نووکه‌دا به‌شێکی به‌رچاوی گه‌لان سه‌ربه‌خۆن
و هه‌ر لایه‌ک سنوورێک به‌ده‌وری نیشتمانه‌که‌یدا
کێشراوه و داموده‌سگایه‌کی ده‌وڵه‌تییان بۆ
به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانیان دامه‌زراندووه. ئه‌م
باره تایبه‌تمه‌ندیی خۆی به‌م نه‌ته‌وه خاوه‌ن
ده‌وڵه‌تانه به‌خشیوه و هه‌ر یه‌که به ئاڵا و دراو
و په‌ساپۆرت و زمانی ره‌سمی و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
به‌رجه‌سته بووه.
ئا له‌م ئان و ساته‌دا و له هه‌لومه‌رجێکی شێوه
سه‌ختی په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له‌و
هه‌لومه‌رجه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌وروپای چه‌سپانووه، به
ئیراده و ده‌نگێکی زوڵاڵه‌وه، دوای په‌یڕه‌وکردنی
سیاسه‌تێکی ژیرانه و به ئیراده‌ی پۆڵایینه‌وه
کۆسۆڤۆ شێلگیربوو له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی
و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. دوای
دووساڵی ره‌به‌ق له چاوه‌ڕوانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی
رۆژی 22.7.2010 دادگای نێوده‌وڵه‌تی له لاهای ددانی
نا به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا. بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ به گوێره‌ی قسه‌که‌ر‌ی دادگای ناوبراو به
پێچه‌وانه‌ی مافی چاره‌نووسی گه‌لان و بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نییه.
دوسان ریلژیک پسپۆڕی ناوچه‌ی بالکان له په‌یمانگای
زانست و سیاسه‌ت ده‌رباره‌ی په‌سه‌ندکردنی سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ به رۆژنامه‌ی دێر تاگه‌شپیگلی* ئه‌ڵمانی
راگه‌یاند که : ئه‌م ددانپیانانه هه‌نگاوێکه بۆ
هاندانی هه‌موو بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان و
به‌مه‌ش هه‌قیقه‌تێکی نوێ جیهانی دروست کرد و
سه‌لمانده‌وه.
له‌م میانه‌دا 69 وڵات به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا
به‌ره‌سمی ددانیان به سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا نا. پاش
ئه‌مه‌ریکا ئه‌ڵمانیا له 1999 وه 340 ملیۆن یۆرۆ بۆ
یارمه‌تی بیناکردنه‌وه به کۆسۆڤۆ ده‌دات و به 1450
سه‌رباز پارێزگاری له ئاشتی له‌و وڵاته‌دا ده‌کات که
له‌و ساڵه‌وه هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی 3 ملیارد یۆرۆی
تێچووه و سه‌رده‌مانێ ئه‌ڵمانیا به 6400 سه‌رباز
به‌شداری له هێزه‌کانی ئاشتی پارێزدا له کۆسۆڤۆ
ده‌کرد.
کاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ڕبیا که له ووته‌ی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یدا ئاشکرا ده‌بێت که رایگه‌یاند :
ئه‌وان هه‌رگیز ددان به‌سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا نانێن.
هاوشانی سه‌ڕبیا وڵاتانی چین و ئیسپانیا و ئه‌لبانیا و
یۆنان و رووسیا دژی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ
وه‌ستانه‌وه.
گه‌لێک له‌و وڵاتانه له‌به‌ر باری ناوخۆی وڵاته‌که‌ی
خۆیان نایانه‌وێت پرسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان
بوورووژێنرێت. ئیسپانیا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی که‌ته‌لان و باسکدایه. چین
چه‌ندان نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه و گروپی دیکه‌ی
ئێتنی سه‌رکوت ده‌کات. رووسیا ئه‌مه به
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆسه‌ر ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی
خۆی داده‌نێ. ساڵه‌هایه‌که وه‌ک دژه هه‌ڕه‌شه
به‌رانبه‌ر به بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ ده‌یه‌وێت
پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بغازیا و ئۆسیاتنی خواروو وه‌ک
کارتێکی فشار به‌کار بهێنێنێ ددان به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م
دوو هه‌رێمه‌دا که ده‌که‌ونه وڵاتی گورجستانه‌وه
بنێت. له‌راستیدا سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردووکیانی
راگه‌یاندووه و په‌ساپۆرتیشی به‌سه‌ردا دابه‌شکردوون،
وه‌لێ هیچ کام له‌م دوو هه‌رێمه به شێوه‌یه‌کی
ره‌سمی نێوده‌وڵه‌تی ددان به‌سه‌ربه‌خۆییاندا
نه‌نراوه. به‌واتایه‌کی دیکه هه‌رچی هه‌ڕه‌شه و
گوڕه‌شه‌ی سه‌ڕبیا و رووسیا و چین و شوێنه‌کانی دیکه
هه‌یه، نه‌یانتوانی میلله‌تی کۆسۆڤۆ له بڕیاری
سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بسه‌ڵه‌مێننه‌وه و هه‌موو
ئاسته‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ش خۆیان
له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییدا پێ نه‌گیرا.
له‌مانه‌ش گرنگتر هه‌ر وه‌ک پسپۆڕی ناوبراو ئاماژه‌ی
پێداوه گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان
راده‌بن. ئه‌مه‌ش ناراسته‌وخۆ دداننانه به‌و
راستییه‌دا که‌وا چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ش هه‌ن
چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌خۆیین.
شایانی ئاماژه پێدانه که‌وا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
ئێستای سه‌ڕبیا و په‌رله‌مانه‌که‌ی به‌ره‌سمی داوای
لێبوردنیان له کۆسۆڤۆ به‌رانبه‌ر به کوشتاری خه‌ڵکی
کۆسۆڤۆ کرد و ئه‌م ساڵیش پێش چه‌ند رۆژێ له‌مه‌وبه‌ر
به‌شداری یادی کوشتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی 8 هه‌زار
کۆسۆڤۆیی له سرێبرینیکا دا کرد. هه‌ر دوای هه‌موو
ئه‌مانه‌ش ئینجا کۆسۆڤۆ هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاری
سه‌ربه‌خۆیی.
یه‌کیتی ئه‌وروپاش به هه‌مان شێوه له‌رێگای سه‌رۆکی
هه‌نووکه‌یانه‌وه وڵاتی به‌لژیکا رایگه‌یاند که‌وا
(ده‌رفه‌تی بوونه ئه‌ندامی سه‌ڕبیا له
یه‌کێتییه‌که‌یاندا مه‌حاڵ ده‌بێت، گه‌ر ددان به
سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆدا نه‌نێن). یه‌کێتی ناوبراو
چه‌ندین شاند و ده‌سته‌ی ناردووه بۆ هاوکاریکردنی
کۆسۆڤۆ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به 1600 پسپۆڕ و
شاره‌زای به‌شداری هاوکاریی و بیناکردنه‌وه‌ی کۆسۆڤۆ
ده‌کات.
کۆسۆڤۆ وڵاتێکی وێرانه و %40 دانیشتوانه‌که‌ی بێکارن
و له ئیداره‌شدا حکومه‌ته‌كه‌یان نوقمی گه‌نده‌ڵی
بووه. به‌رپرسه‌کانیان به زۆری سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی
به‌نزینخانه و دروستکردنی هوتێلن. گه‌نده‌ڵی هێنده
به‌رچاو و مه‌ترسیدار بووه، بۆ یه‌که‌مجاره
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شکایه‌ت له وه‌زیرێکی
به‌رتیلخۆری کۆسۆڤۆ ده‌کات.
من له‌وتارێکی دیکه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باسم له
بێئیراده‌یی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رانبه‌ر به
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردووه. به نموونه هه‌نووکه
4 مانگ زیاتر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌ناو عێراقی
داگیرکه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا حیزب و هێزه‌کانی
عێراقی نه‌یانتوانیوه حکومه‌تێک پێک بهێنن و کوردیش
لێبگه‌ڕێت و سازش له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی نه‌کات وا
مه‌حاڵه پیك بێت! خۆ گه‌ر توانییان پێکیشی بێنن به
دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ر حسابی کورد و دژ به کورد
ده‌بێت. ئا له‌م کاته‌دا که گه‌لێ چاودێری سیاسی
پێیان وایه ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی و هاوشانیش که‌مپی راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان قه‌ده‌رێکه راگه‌یه‌ندراوه،
که‌چی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان تازه به تازه
داوه‌تی سه‌در و موتله‌گ و عه‌للاوی و مالکی بۆ
هه‌ولێر ده‌کات و خوانیان بۆ ده‌ڕازێنیته‌وه.
ئه‌وا عه‌للاوی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست وا ئوسامه
نجێفی ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه. یان به‌ها ئه‌عره‌جی
، له باشترین حاڵه‌تدا له مالکی و جه‌عفه‌ری
یه‌کێکیان ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیران ، جا با بزانین
له هه‌گبه‌یاندا چی بۆ کورد هه‌يه.
هێنده‌ی کورد له په‌رۆشی بیناککردنه‌وه و
به‌هێزکردن و ده‌وڵه‌تی عێراقی بیژۆدا، هیچ که‌س و
لایه‌ک هێنده په‌شۆکاو نییه.
به‌و ئاوه‌زه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بیری پێده‌کاته‌وه و
کار ده‌کات هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌م دێنن که‌تا ئێستا
بۆیان به‌رهه‌م هێناوین. کورسی سه‌ره‌ککۆمار و
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه لای سه‌رانی حیزبی کوردی
له‌هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان گرنگتره، هه‌ر
بۆیه تاکه نوزه‌یه‌ک لێیانه‌وه به‌رز بێته‌وه
ته‌نها بۆ ئه‌م دوو کورسییه‌یه و به‌س.
ئیدی ساته‌وه‌ختی دروستی ئه‌وه هاتووه ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌رخوازه و هه‌موو هێزو
لایه‌نه‌کانی خولگه‌ی ئه‌م دروشمانه قاو بدرێن و بێ
سڵکردنه‌وه و شه‌رمکردن داوای سه‌ربه‌خۆیی و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ینه وێردی
زمان و ئامانجی سه‌ره‌کی قسه و کردار و
بیرکردنه‌وه‌مان، تا کوردیش وه‌ک کۆسۆڤۆ به
سه‌ربه‌خۆیی شاد ده‌بێت.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌م پرۆسێسه هه‌ر به ئاکامی خۆی
ده‌گات. ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وانه‌ش سه‌ربه‌رز و ویژدان
ئارامن لای نه‌ته‌وه کورد، که درێخی‌یان له
به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه‌دا نه‌کردووه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* هه‌ندێ زانیاریم له رۆژنامه‌ی ناوبراوی رۆژی
23.7.2010 وه‌رگرتووه.
|