((له زه‌مه‌نی بۆره‌پیاواندا،
ژیان بۆ گه‌نده‌ڵكارانه‌و نانه‌ڕه‌قه‌ش بۆ مرۆڤی
مه‌زن)) س.ئیزابێل
{ئه‌گه‌ر نانێك هه‌یه، با وه‌ك یه‌ك بیخۆین
ئه‌گه‌ر نیشه، با هه‌موو برسی بین} سه‌مه‌دی
به‌هره‌نگی
(1) به‌گشتی:
ئاشكرایه كه كۆمه‌ڵگا له چین و توێژی جیاواز
پێكدێت، له‌نێو ئه‌و چین و توێژانه‌شدا چه‌ند كه‌سانێك
هه‌ڵئه‌كه‌ون و ده‌بنه رێبه‌رو پێشه‌نگ، ده‌بنه
به‌رپرس و بۆره‌پیاوان، كه مه‌به‌ستیش له‌وان، ئه‌و
كه‌سانه‌ن كه پله‌و پایه‌ومێزو كورسی داگیر كردووه‌و
بڕیار‌و به‌ڕێوه‌بردنیان به‌ده‌سته‌وه‌یه،
به‌رپرسه‌كان بریتین له وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رو
سه‌ركاری شوێن و داموده‌زگاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، له
وڵاته كراوه‌و پێشكه‌وتووه‌كاندا كه‌سی شیاو له
شوێنی شیاو دائه‌نرێت، كه‌سانی خاوه‌ن پله‌و پایه‌و
ئاستی به‌رزی بڕوانامه‌و رۆشنبیری و ئیداره‌كردن و
ئه‌زموونی دوورودرێژ، به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌و
ده‌زگایانه‌دا ده‌بنه به‌ڕێوه‌به‌ری لێهاتوو، چونكه
زه‌مینه‌و توانستی ئه‌و كه‌سه شایانی ئه‌و شوێن
پایه‌یه. ئه‌و كه‌سه ده‌بێته خزمه‌تكارو
هه‌ڵسوڕێنه‌ری كار‌و خزمه‌تگوزاری ئه‌و ده‌زگایه،
به‌بێ جیاوازی و به‌یه‌ك ته‌رازوو كار بۆ هاووڵاتیان
راییده‌كات و ئه‌ویش مه‌منوونیانه‌و سوپاسگوزاره كه
گله‌یی و گازنده‌یان نه‌بێت..
له‌م نووسینه‌مدا ئه‌مه‌وێت، كۆمه‌ڵناسانه،
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و توێژ‌و
ده‌سته‌بژێره‌ی كوردستان بكه‌م كه بوونه‌ته سه‌ركارو
كه‌لله‌ی گه‌وره‌ی دایره‌و ده‌زگاو شوێنه گشتییه‌كان
كه خه‌ڵكانی ئاسایی و حزبی و ناحزبی رووی تێده‌كه‌ن و
به‌وه‌ش زه‌مه‌نێكیان وه‌گه‌ڕ خستووه كه زه‌مه‌نی
بۆره‌پیاوه‌و ئه‌وان تیایدا دێن و ده‌چن و له‌سه‌رووی
یاسا‌و رێسای ژیانه‌وه‌ن و ژیانیان له زۆرینه‌ی خه‌ڵك
كردۆته جه‌هه‌ننه‌م..
مه‌رجیش نییه هه‌ر وه‌زیرو به‌رپرسی حزبی بن، به
پێچه‌وانه‌وه له پێشدا، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا و
دایره‌كان و به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌و قایم مه‌قامی
قه‌زاكان و پۆلیس و ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
زۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیش ئه‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان
ئه‌گرێته‌وه كه به‌نده مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌م
له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، بێگومان زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و
كه‌سانه ئه‌گرێته‌وه كه كورسیان داگیر كردووه‌و
چه‌ندان ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل و سكرتێری شۆخ و شه‌نگیان
هه‌یه‌و چه‌ندان ده‌ڵاڵ و خزمه‌تكاریان
له‌به‌رده‌ستایه.
كه‌سێتی ئه‌و بۆره پیاوانه، به رێژه‌یه‌كی زۆر،
زۆرینه‌یان كه‌سێتییه‌كی نائاسایین چونكه زۆرینه‌ی
ئه‌وانه به هه‌قیانه‌ت و به خزمه‌ت و ئه‌زموون
نه‌چوونه‌ته ئه‌و جێگایانه.. زۆرینه‌ی ئه‌وانه
حزبین و به مه‌حسوبییه‌ت و واسته‌و خزمایه‌تی و
به‌رتیل و ماستاو كردن و پاڕانه‌وه چوونه‌ته سه‌ر
ئه‌و كورسیانه، ئه‌و كه‌سانه زۆربه‌یان ئاستی
رۆشنبیریان به‌رز نییه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه زمانیان
لووسه‌و ماستاو سارد ئه‌كه‌نه‌وه‌و ملكه‌چی له خۆیان
گه‌وره‌ترن و گوێڕایه‌ڵ و ده‌مبه‌ستراوو كه‌ڕو لاڵن و
نه‌فس نزمن و پاره‌په‌رست و ئینتیهازی و هه‌لپه‌رست و
خۆپه‌رست و بێهه‌ڵوێستن..
زۆرینه‌ی ئه‌م كه‌سانه ده‌ست پیسن و داوێن پیسن،
له‌گه‌ڵ كه‌سدا راست و دروست نین و خوێندنه‌وه‌یان بۆ
كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی و
خۆبه‌زلزانینه، خۆیان به مۆبایل و ته‌له‌فۆنات و
كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌وه خه‌ریك
ئه‌كه‌ن و گوێیه‌كی زۆر كزۆڵیش بۆ هاووڵاتی و كه‌سانی
سه‌ردانكه‌ر رائه‌گرن.. به‌فیزه‌وه ئه‌دوێن و خۆیان
ئه‌ته‌كێنن، چونكه بڕوایان به‌و جێگه‌و مه‌قامه
نییه كه له‌پڕێكداو به ته‌له‌فۆنێك بۆیان مه‌یسه‌ر
بووه‌و باوه‌ڕیش ناكه‌ن هه‌تا سه‌ر بێت بۆیه له
ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ماشینه‌وه‌و لف لێدانی پاره‌ی
ته‌نده‌رو شت كڕینه‌وه‌و به هاوكاری دزو درۆزنه‌كانی
ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌بێته كوڕی باوكی خۆی و ئیدی كه‌س
ناناسێته‌وه، زوو زوو ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی ئه‌گۆڕێت
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ره‌شوڕووت و هه‌ژاران ئیزعاج و
بێزاری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زه‌نگیشیان بۆ چوو وه‌ڵامی
ژماره‌ی نه‌ناس و هاووڵاتی هه‌شبه‌سه‌ر ناده‌نه‌وه..
وه‌ڵامی نامه‌و مه‌سیجیش ناده‌نه‌وه، خۆیان له
په‌یمان و گفت پێدانی خه‌ڵكانی ره‌شوڕووت
ئه‌دزنه‌وه..
به‌ڵام بۆ هه‌موو كه‌س وه‌كو یه‌ك نییه، بۆ كچان و
ژنانی شۆخ و رازاوه‌و چاوباشقاڵ مه‌سه‌له‌كه
ئه‌گۆڕێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ژنیش وه‌ڵامه‌كانی بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه ئه‌حباب و دۆستن و له‌به‌ر دڵان‌دا
شیرینن، رێژه‌ی ژنانی چالاك و زیت‌و وریا له‌مبواره‌دا
زۆرترن له پیاوان و ئه‌مێستا له سایه‌ی مافی
ژنانه‌وه ژنه حزبییه‌كان زۆرترن له پیاوان، هه‌ر
بۆیه‌شه ئه‌وانیش بوونه‌ته شت و كورسی و مێزیان له
پیاوی كوردستان كه‌متر نین..
به‌داخه‌وه ئه‌وانیش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن و
نامه‌و كار راییكردندا هه‌مان مۆراڵ و ئاكاری
پیاوانیان هه‌یه‌و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی هه‌مان پێڕه‌و
به‌رنامه‌ی حزبین و ئه‌وان دڵیان به هاووڵاتی
هه‌شبه‌سه‌رو هه‌ژار ناكرێته‌وه.. حه‌زیان له پیا
هه‌ڵدان و ستایش كردنی خۆیانه، گوێیان شله بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی به نوكته‌و ستایش و قسه‌ی ختووكه‌هێنه‌ر
ئه‌كرێته‌وه..
به‌كورتی و به‌كوردی، گه‌نده‌ڵی رێژه‌ی به‌رزه‌و
هۆكاری سه‌ره‌كیش هه‌بوونی ئه‌و جۆره بۆره
پیاوانه‌ن، كه له‌نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌دا كه زوو
ده‌بنه شت و كورسی و مێزی چه‌ورو چاك وه‌ده‌ست دێنن،
ئه‌مانه زۆربه‌یان دوو بۆ سێ بۆ چوار مووچه‌ی مفت و
به‌لاش و نیوه ده‌وام و چاره‌كه ده‌وام وه‌رئه‌گرن و
مووچه‌كانیش هیچیان له پێنج و شه‌ش و حه‌وت سه‌د
هه‌زار كه‌متر نین.. ئه‌مانه چه‌ندانجار سوودمه‌ند
ئه‌بن و خۆیان خزم و خه‌زوورو خه‌سوویان و رۆڵه‌كانیان
چه‌ندان جار زه‌وی و ئه‌رزه‌ی چاك و له سێنته‌ری
شاردا وه‌رئه‌گرن، هه‌موو كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌گه‌ر
به خوێی چێشتیش بیانگه‌نێ دائه‌مه‌زرێن و خه‌ڵكی
هه‌ژارو ناحزبی و بێكه‌س و بێ پشوپه‌ناش با بۆ خۆی
بیخولێنێته‌وه.. سه‌فه‌ركردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بۆ
ئیستجمام و گه‌شتوگوزارو شه‌وانی سوور به‌سه‌ر بردنیان
له‌سه‌ر قاسه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رو
ده‌زگاكانه. پاره‌ی مه‌شروب و ویسكی سكۆتله‌ندی و
جگه‌ره‌ی ئاخر مۆدێل و سه‌ماكه‌ران و نانخواردن و
خواردنه‌وه‌و هاتووچۆو به‌نزین و چاككردنه‌وه‌ی
سه‌یاره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانیان عایدی بارچاوه‌ش و
ئه‌بو شواربه..
ئیتر بۆیه عیجزو هه‌ڵاوسان و كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره‌ی
قاسه‌كان و دارایی ئه‌م ده‌زگایانه تووشی ئیفلیجی و
ئیفلاس و نابووتبوون ده‌بنه‌وه.. پاشان ئه‌وه‌ی
باجه‌كه‌ش ده‌دات هاووڵاتی و كه‌سانی بێ پشتوپه‌نان.
ئه‌م حاڵه‌ته درێژه‌ی ده‌بێت و كوردستان له
جه‌هه‌نده‌می گه‌نده‌ڵی نزیكتر ده‌كاته‌وه‌و ده‌یكاته
مۆڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و داوێن پیسی و ده‌ست پیسی و نه‌فس
نزمی و چه‌ندان نه‌خۆشی توند‌و به‌زه‌برو كوشنده كه
سه‌دان ساڵی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر ناكرێن.. هه‌تاكو
لێپرسینه‌وه‌و بردنه به‌ر دادگای گه‌نده‌ڵكاران و
بۆره پیاوان نه‌هێته مه‌یدانی پراكتیكه‌وه، هه‌تا
واسته‌و حزبایه‌تی و خزمایه‌تی و مه‌حسوبییه‌ت له
ئارادا بێت و بنه‌بڕ نه‌كرێت، هه‌تاكو یاسا‌و دادگاكانی
كوردستان سه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ نه‌كرێت، هه‌تاكو
دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی له دابه‌شكردنی داهات و
بوودجه‌ی كوردستاندا نه‌خه‌مڵێت، هه‌رگیز گه‌نده‌ڵی
له‌م نیشتمانه هه‌تیوه‌دا چاره‌سه‌ر ناكرێت و ژماره‌ی
بۆره‌پیاوان و گه‌نده‌ڵكاران كه‌متر نابێته‌وه.
نه‌وه‌كو چاودێرییه‌كی دارایی كه هه‌مان حزبی
ده‌سه‌ڵاتدار دروستی كردووه‌و ناتوانێت هیچ گه‌نده‌ڵێك
دادگایی بكات هه‌رچه‌نده دۆكومێنت و به‌ڵگه‌نامه‌ی
زۆر وردیشیان له‌لا بێت.. یان ئه‌و لیژنه‌ی
نه‌زاهه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵات خۆی دروستی كردووه‌و
ئیفلیجه‌و ناتوانێت هیچ گه‌نده‌ڵێك یان گه‌نده‌ڵییه‌ك
ئاشكرا بكات و ته‌سلیمی دادگای بكات چونكه
سه‌ركرده‌كانمان گه‌وره‌ترین داكۆكیكارن له‌و
گه‌نده‌ڵانه‌و ستایشیان ده‌كه‌ن و هه‌تا سه‌ر ئێسقان
ده‌یانپارێزن..
به‌كورتی ره‌وشێك له ئارادایه ته‌نیا گه‌نده‌ڵی
هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگاو تاكی كوردی گه‌نده‌ڵ
به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده ساڵێكی دیكه ژیانمان به
ته‌واوه‌تی ده‌بێته گه‌نده‌ڵی و نیشتیمانمان ده‌بێته
گه‌نده‌ڵستان، ژیانیشمان هیچ ره‌نگێكی دیكه‌ی نامێنێ
و باخچه‌كانمان بۆر بۆر ده‌چنه‌وه..
(2)به‌تایبه‌تی:
ئه‌وه‌نده‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی حزبه‌كانی
كوردستانه‌وه نوسراوه، هێنده سه‌باره‌ت به سه‌دامی
دیكتاتۆر نه‌نوسراوه، به‌ڵام نوێترین گه‌نده‌ڵی نێو
شار‌و ده‌زگاكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردییه، له‌م
رووداوانه‌ی ئه‌م دوواییه‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه كه
یه‌كێكیان بریتی بوو له تراژیدیای سووتانی هۆتێل
سۆما، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی
یه‌كێتییه‌و هیچ خه‌سڵه‌تێكی چوار ئه‌ستێره‌ی له
بیناسازی و ئاگاداركردنه‌وه‌و هه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی
ئاگر كوژاندنه‌وه‌ی نه‌بووه‌و نه‌بوونی و قاتوقڕی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری و ئاگركوژاندنه‌وه‌ش
له‌ولاوه بووه‌ستێت. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی
ده‌رچووان و گه‌نجان به واسیته و خزم خزمێنه كه
له‌م مانگی شه‌ش و حه‌وته‌دا له ئارادابوون و
زۆرینه‌ی كه‌سانی بێ پشتوپه‌ناش بۆ خۆیان با
بیخولێننه‌وه.
گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه، كۆنگره‌ی بنووسه پیره‌كانی
كوردستان بوو كه ته‌نیا چه‌ند ژنێكی هه‌ناسه‌سارد و
یه‌ك تاقه گه‌نجی تیانه‌بوو، به بیر‌و بۆچوون و
خشته‌ی حزبه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجوومه‌نی
هه‌ڵبژێردراوی تازه‌ش گشتییان حزبی و نیوه‌یان
لێچووه‌وه بوون له داهێنان و نووسین و نازانم بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی كاری بێشووماری ئه‌و یه‌كێتییه‌ش،چی‌یان
له‌ده‌ست دێت.؟!
گه‌نده‌ڵی له به‌ره‌كه‌تدایه‌و رۆژانه وه‌كو
شێرپه‌نجه ده‌ته‌نێته‌وه، چونكه پاره‌كه‌ش
هه‌ڵڕژاوه‌و تاكی كوردی هه‌شبه‌سه‌ر له‌و بوغراكردنه
بێسنووره‌دا خۆی پێڕاناگیرێت و له گۆمی پاره‌په‌رستی
و شه‌هوانییه‌ت و كورسی په‌رستندا نوغرۆبووه.
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئێمه‌ومانان زوو زوو لایه‌كی
خێرا له‌م دیارده‌و نه‌خۆشییه ئه‌زه‌لییه
بكه‌ینه‌وه كه وه‌كو قه‌یرانی بێكاره‌بایی و بێئاوی
و بێسووته‌مه‌نی وایه، شێرپه‌نجه‌و ئایدز تێكه‌ڵاوه‌و
هیچ ڤاكسینێك چاره‌ی ناكات.. هه‌رچه‌نده بنووسه
به‌رژه‌وه‌نخوازو زوڕناژه‌نه‌كانیش به‌رده‌وام خه‌ریكی
واڕنیشكردن و ئارایشت كردنی دۆخه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ری
خۆر به بێژنگ و زوڕنا ناگیرێت.
|