ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زن ئێرانی
گرته‌وه‌و رژێمی ئیسلامیی بونیادگه‌رای قێزه‌ونی
له‌بنه‌وه‌ڕا له‌رزان. گشت هه‌لومه‌رجه‌كانی شۆڕشێكی
سه‌ركه‌وتوو كه رژێم بڕوخێنێت له ئارادا بوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوو، به‌شداری كارای چینی
كرێكار وه‌ك هێزێكی رێكخراو، بوو، له‌ویش گرنگتر
نائاماده‌یی رابه‌رایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ بوو بۆ
بزووتنه‌وه‌كه.
ئێران بهرلهساڵێك چووه سه‌ر رێگای شۆڕش. شۆڕشێك
وه‌ك هه‌وره‌بروسكه له ئاسمانێكی ساماڵه‌وه، هات.
هه‌زاران رۆڵه‌ی تووڕه‌ی گه‌ل، كه زۆرینه‌یان گه‌نجن،
بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ساخته‌كاریی ئاشكرای
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، شه‌قامه‌كانی تارانیان
داگیر كرد.ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه، به
پاڵه‌وانێتییه‌كی بێ وێنه‌وه، بۆ به‌ره‌نگاری پیاوانی
كۆنه‌په‌رستی ئایینی، كه به‌رده‌وام ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، به گژ توندوتیژیی رێكخراوی
ده‌وڵه‌تدا چوونه‌وه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بووه ئیلهامێكی مه‌زن بۆ
كرێكاران‌و لاوان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا. ئه‌وه دوا
وه‌ڵام بوو به هه‌موو ئه‌و ترسنۆك‌و رهشبینو
ههڵگهڕاوانهی كه گومانیان له توانا
شۆڕشگێڕییه‌كانی جه‌ماوه‌ر هه‌یه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌رییه كت‌و پڕه گه‌لێك
كه‌سی راچڵه‌كاند. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به خۆیان
ده‌ڵێن "پێشڕه‌و"، واته ئه‌و كڵۆڵانهی كه جاران
خۆیان به " كۆمۆنیست"و" ترۆتسكیست" ده‌زانی،
ئه‌وانه‌ی كه هیچ هیوایه‌كیان به پڕۆلیتاریاو شۆڕشی
سۆسیالیستی نه‌ماو راده‌ستی فشاره‌كانی بۆرژوازی‌و
ئیدۆلۆژیاكهی بوون.
دوێنێ (نوسه‌ر مه‌به‌ستی رۆژێك بهرلهنوسینی
وتاره‌كه‌یه‌تی و.ك) نامه‌یه‌كی گرنگم له هاوڕێیه‌كی
ئێرانییه‌وه پێگه‌یشت، تیایدا ده‌ڵێت:
"{...} تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
ئه‌وه‌یه كه زۆر ئاڵۆزه‌و به‌سروشتی خۆی جیاوازه،
بۆ نمونه ده‌ڵێی جوڵانه‌وه‌كه جارێكی تر له چه‌ندین
شوێن سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، یا لایه‌نی كه‌م له
گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا به‌ر له‌چه‌ند
مانگێك له‌هه‌ندێك شوێن گه‌یشته ترۆپكی خۆی‌و ئاوا
به‌م جۆره( هه‌رچه‌نده ئه‌م زنجیره‌یه له‌رووی
رێژه‌ی كرێكاران‌و جوتیارانه‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵا
ئه‌وه‌ی له 1905ی روسیا روویدا ـــ چونكه له ئێران
جوتیاری زۆر نینه ــ تاران‌و ناوچه‌كانی تریش
جیاوازییان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر دروست نییه چونكه تاران به
پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك شاری وه‌ك شیرازه‌وه، كه
مه‌زاجێكی زۆر ره‌شبینانه دایگرتووه، چه‌ندین شوێنی
تیایه كه جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی روو له‌سه‌ر
كهوتنهجوڵه.)"
مرۆ ده‌توانێت پێشبینی روودانی ئه‌وه بكات. بۆنمونه
له هه‌ندێك ناوچه كهجوڵانهوهكه زوو چووه
سه‌ره‌وه، جه‌ماوه‌ر پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن. چه‌ندین
نیشانه‌ی ماندوێتی‌و بگره بێهواییش هه‌ن. ئه‌مه‌ش
سروشتییه، ئه‌گینا ده‌بێت چۆن بێت؟. چونكه پاش چه‌ند
مانگێك له هه‌وڵی نائاسایی سه‌روو سروشتی‌و به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئاسۆیه‌ك دیار بێت، جه‌ماوه‌ر تووشی هیلاكی
دهبێتو جووڵانه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌كه‌وێته
پاشه‌كشه. ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆڕاگریی كه‌متریان هه‌یه
ده‌كه‌ونه به‌ندو داوی تهمهڵییهوهو كه‌سه زۆر
خهباتكارو جهربهزهكانیش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خۆیان
به‌ته‌نیا ده‌بیننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نیا جه‌مسه‌رێكی هاوكێشهكهیهو
ناوچه‌ی تر هه‌ن جووڵانه‌وه‌كه بوژانه‌وه
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. توێژی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ر دێنه
ناو مه‌یدانی خه‌باته‌وه‌و به‌جۆشن بۆ خه‌باتكردن.
ئه‌و توێژانه‌ی ره‌شبینترن، پیرهكانو كه‌سانی خاوه‌ن
ئه‌زمونن، به‌و كه‌سانه‌شه‌وه كه به‌خۆیان ده‌ڵێن "
پێشه‌نگ". به‌ڵام توێژه‌كانی لاوان مه‌زاجێكی ته‌واو
جیاوازیان تێدایه، ئه‌وان به جۆش‌و خرۆش‌و ئاماده‌ی
خه‌بات كردنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و توێژانه‌ن كه ده‌بێت
پشتیان پێ ببه‌ستین.
شۆڕش چییه؟
گرنگترین سیمای شۆڕش به‌شداری كردنی راسته‌وخۆی
جه‌ماوه‌ره كه ده‌یه‌وێت جڵه‌وی ژیان‌و چاره‌نووسی
خۆی بگرێته ده‌ست. ساڵێك به‌رله‌ئێستا رێك هه‌ر
ئه‌مه روویدا. هه‌ر كه‌سێك ناتوانێت ببینێت كه
ئه‌مه شۆڕش بوو، ئه‌وه كه‌سێكه تێناگات شۆڕش چ
مانایه‌كی هه‌یه." چاویان هه‌یه به‌ڵام پێی نابینن".
ئێمه‌ش هیچمان نییه به‌م كڵۆڵانهی بڵێین. گشت ئه‌و
مه‌رجانه‌ی كه لینین بۆ شۆڕش دیاریكردوون له ئێستادا
له ئێران هه‌یه: قڵشتو جیابوونه‌وه له سه‌ره‌وه(
ده‌سه‌ڵات)، جۆش‌و خرۆش‌و كوڵانی ریزه‌كانی چینی
ناوه‌ڕاست، چینی كرێكاری به‌هێزو خاوه‌ن نه‌ریتی
شۆڕشگێڕانه، شه‌پۆلێك له مانگرتنی گشتیی گرنگ‌و...
هتد.
ئه‌گه‌ر رابه‌رانی جوڵانه‌وه‌كه ته‌نانه‌ت له‌سه‌دا
یه‌كی ئه‌و پهیگیرییو ئازایه‌تییه‌ی جه‌ماوه‌ریان
هه‌بایه، ئه‌وا به‌بێ هیچ سه‌ختییه‌ك مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان یه‌كلا ده‌كرده‌وه. به‌ڵام
ریفۆرمخوازه‌كانی بۆرژوازی نه‌یانده‌ویست مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵات یه‌كلابكه‌نه‌وه. له‌راستیدا ئه‌وان
هه‌تره‌شیان چوو له‌و هێزانه‌ی كه بێداریان
كردنه‌وه، ئیدی بوونه زۆنگێك له‌به‌رده‌م
بزووتنه‌وه‌كه‌دا. یه‌ك مانگرتنی گشتی مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كلا ده‌كرده‌وه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌م
هۆیه‌ش سه‌ركرده ریفۆرمخوازه‌كان بانگه‌شه‌ی مانگرتنی
گشتییان ره‌ت كرده‌وه.
نائاماده‌یی رابه‌رایه‌تییه‌كی دڵسۆز‌و جدی هۆكاری
سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه بچێته قۆناغی
پاشهكشێوه. هه‌ر ئێستاش حاڵه‌تێكی بێهوایی له‌نێو
هه‌ندێك لهتوێژهكاندا هه‌یه. هه‌موو لایه‌ك
تێده‌گه‌ن كه بزووتنه‌وه‌كه پێویستیی به
ستراتیژییه‌كی نوێ هه‌یه، به‌ڵام كه‌س ناڵێت ئه‌و
ستراتیژییه چییه، هیچ كه‌سێكیش توانای بینینی
ده‌رچه‌یه‌كی نییه. له‌سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی
ئێستادا، كارێكی شێتانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی
نارێكخراوو بێ چه‌ك بنێردرێت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه
له‌گه‌ڵا رژێمدا. ئه‌وه‌ی كه پێویسته بۆ هێزه
شۆڕشگێره ناڕێكخراوو پهرشو بڵاوه‌كان بكرێت،
رێكخستنه.
زاڵا بوونی هێزه‌كانی دژه شۆڕش، ته‌نیا رواڵه‌تییه،
جۆره ئاگربه‌ستێكی لاواز هه‌یه، بۆچوونی" چاوه‌ڕێ
بكه‌ین‌و بزانین" به‌سه‌ر هه‌ردوو ئۆردوگاكه‌دا زاڵه.
هیچ كام له‌و دوو ئۆردووه به‌و دۆخه خۆشحاڵا نین،
به‌ڵام هیچ كامیشیان ئه‌و تواناییه‌ی نییه ململانێكه
به قازانجی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
قه‌یرانه ئابوورییه‌كه به‌توندی له ئێرانیشی دا.
رژێم ناچاره پشتیوانی كردنی خۆی له نهوتو
پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك نان ببڕێت. به‌ڵام
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌ترسێت( ناهه‌قیشی نییه) له‌وه‌ی
ئه‌مه ببێته پریشكێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌پۆلێكی
تازه‌و مه‌ترسیدارتری ناڕه‌زایی. ریسوایی گه‌نده‌ڵیی
له ئاسته به‌رزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه،
سه‌ركرده‌كانیش وه‌ك پشیله‌ی ناو گوێنی له‌شه‌ڕدان.
ئه‌مه‌ش هه‌مووی نیشانه‌ی داڕزانی رژێمن.
كه‌س ناتوانێت ئه‌وه دیاری بكات كه ئه‌م دۆخه چه‌ند
درێژه ده‌كێشێت. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه زۆر
درێژه نه‌كێشێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر له ژێر كۆنترۆڵدا، به‌ته‌نیا سه‌ركوتكردن
به‌س نییه. رژێم هه‌موو یه‌ده‌گه‌كانی خۆیی
ببهكاردههێنێتو له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا رووبه‌رووی رق‌و
سوكایه‌تییه‌كی فراوانی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی
ئایاری ئه‌مساڵا له چاو ساڵی رابردوودا كه‌متر
جه‌ماوه‌ریی بوون، به‌ڵام فراوانتر بوون كه نزیكه‌ی
هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی گرته‌وه. ئه‌م واقیعه
سه‌ره‌تای راسانی چینی كرێكاری ئێرانه. مانگرتنی
گشتیی 24 سه‌عاتیی له‌كوردستان، هه‌نگاوێكی
سه‌ركه‌وتووی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی بوو،
كه رژێمی شكست پێهێناو ئاستی هێزه‌كه‌ی خۆیشی
ده‌رخست.
كێ له پێناو دیموكراسیدا ده‌جه‌نگێت؟
ئه‌و ئه‌ركه بابه‌تییانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌م
بزووتنهوهكهدان، ئه‌ركی دیموكراسین. جه‌ماوه‌ر
له‌پێناو مافی دیموكراسیدا خه‌بات ده‌كات. به‌ڵام
ریفۆرمخوازانی بۆرژوازی‌و ورده بۆرژوازی ناتوانن
رابه‌رایه‌تی خه‌باتێكی راسته‌قینه بكه‌ن له‌پێناو
دیموكراسیدا. ئه‌وان له‌باشترین حاڵه‌تدا بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی وه‌ك سه‌ودایه‌كی بازرگانیی بۆ فشارخستنه
سه‌ر رژێم له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك
ئیمتیازدا، سه‌یرده‌كه‌ن. هه‌روه‌كو بازرگانێك كه
مامه‌ڵه بهكاڵایهكهوه ده‌كات، به‌ڵام هیچ
نیازێكیان نییه بۆ گۆڕینی ریشه‌یی رژێمێك كه
تاكاتێكی زۆر نزیكیش به‌شێك بوون له پێكهاته‌كه‌ی.{
لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆئه‌وه راده‌كێشم
كه هه‌ر ئه‌م سیفاته‌ی ریفۆرمخوازه‌كانی ئێران له
گۆڕانخوازه‌كانی كوردستانیشدا هه‌یه، هه‌رچه‌نده
ئه‌وان به‌خۆیان ده‌ڵێن ریفۆرمخواز واته مه‌به‌ستیان
چاكسازییه له ئه‌دای حكومه‌تدا، به‌ڵام
گۆڕانخوازه‌كانی لای ئێمه ده‌ڵێن دهیگۆڕینو كه‌سیش
نازانێت چی دهگۆڕنو چۆن ده‌یگۆڕن!!!و. ك}.
كێ له پێناو دیموكراسیدا ده‌جه‌نگێت؟
هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی مێژوو، به‌تایبه‌ت ئه‌زموونی
شۆڕشی روسیی، ده‌ریده‌خات كه بۆرژوا لیبراڵه‌كان
ناتوانن ئه‌ركه‌كانی شۆڕشی دیموكراتیكی بۆرژوایی
لهوڵاتانێكی وه‌ك ئێران‌دا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. ئه‌م
كه‌سانه باس له دیموكراسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه
له دواشیكردنهوهدا ئاماده‌ن بۆ سازشكردن،
پاشه‌كشێ، یاخود له‌یه‌ك وشه‌دا: بۆ خیانه‌ت كردن.
ته‌نیا هێزێكی كۆمه‌ڵگه كه بتوانێت خه‌باتێكی شێلگێر
بكات له‌پێناوی دیموكراسیدا خه‌ڵكی شۆڕشگێڕه واته
كرێكاران‌و جوتیاران‌و هه‌ژارانی شار گه‌نجانی
شۆڕشگێڕ‌و ژنانی كهمدهرامهتو نه‌ته‌وه
چهوساوهكانن.
ئه‌مانه ئه‌و هێزانه بوون كه له‌مانگی حوزه‌یرانی
2009دا رژانه سه‌ر شهقامهكانوو ژیانی خۆیان خسته
مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وان له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌و
سه‌ركرده ریفۆرمخوازانه نه‌هاتنه ده‌ره‌وه، كه
سه‌ره‌تا خۆپیشاندانیان ره‌ت كرده‌وه‌و ته‌نها كاتێك
تێیدا به‌شداربوون كه له خواره‌وه فشاریان كه‌وته
سه‌ر. ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆی رێكخست‌و له‌وه واوه‌تر
چوون كه سه‌ركرده‌كان ده‌یانویست. به‌ڵام نه‌بوونی
رابهرایهتیو نه‌بوونی روانگه‌یه‌كی رۆشن‌و پلانێك
بۆ خه‌باتكردن دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌كه گورزی به‌ربكه‌وێت. هه‌ربۆیه خاڵی
سه‌نته‌ریی له شۆڕشی ئێران‌دا پرسی رابه‌رایه‌تییه.
رۆڵی كۆنه‌په‌رستانه‌ی گومانگهراكان scepticism
ده‌ڵێن یه‌كه‌مین ئه‌وروپایی گه‌ڕۆك كاتێك زه‌ڕافه‌ی
دیتووه، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گوتوویه‌تی"
باوه‌ڕناكه‌م" ئه‌مه رێك وه‌ڵامی " ماركسییه داناكان
" بوو كاتێك رووبه‌ڕووی هه‌ستانی شۆڕشگێڕانه‌ی
حوزه‌یرانی 2009 بوونه‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتن له
هه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاویانه‌وه ده‌گوزه‌رێت.
ته‌واوكردنی شۆڕش كارێكی زۆر ئاسان ده‌بوو گه‌ر هه‌موو
شتێك له‌سه‌ر هێڵێكی راست رۆیشتبا. به‌ڵام ژیان هه‌روا
ئاسان نییه! بزووتنه‌وه‌كه پاشه‌كشێیه‌كی كاتی
به‌خۆوه دی، ئیتر ئه‌م "زانا ماركسییانه" گووتیان:"
ئه‌ها دیتتان! ئێمه پێمان گوتن شۆڕشێك له‌ئارادا
نییه! هه‌موو ئه‌مانه ناشێن، رژێم به‌هێزه، هیچ
هیوایه‌ك نییه!"و پاشان گه‌ڕانه‌وه نزیكترین
قاوه‌خانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ریكی قاوه خواردنه‌وه‌ی
خۆیان بن، ئه‌وه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌كرێت
لێیانگه‌ڕێین بێ سه‌رئێشه بن.
ئه‌م كه‌سانه رازی نین به‌وه‌ی ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن
كه ئێران شۆڕشی به‌خۆوه دیو ده‌سه‌وسان بوون له
دیتنی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه به‌به‌رچاویانه‌وه
روویده‌دا. ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه
له‌ئه‌نجامی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شۆڕش
هه‌ڵگیرسێت. ئیتر رووداوه‌كان كت‌و پڕ له‌گه‌ڵا
خۆیاندا هه‌ڵیانگرتن. ئه‌وان له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هیچیان پێنه‌بوو بیڵێن،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له تاران میتینگی جه‌ماوه‌ری
گه‌وره به‌رپاكرا. له‌راستیدا ئه‌وان له ئاست ئه‌و
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌دا، كه رژێمی تووشی
قه‌یرانێكی قووڵا كرد، واقیان وڕما. به‌م پێیه‌ش
نه‌یانتوانی له نێو رووداوه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی
یه‌كلاكه‌ره‌وه جووڵه بكهنو رۆڵێكی پهراوێزییان
هه‌بوو، ئه‌مه ئه‌گه‌ر رۆڵێكیشیان بووبێت.
رۆژی 18ی حوزه‌یران ی 2009 نووسیم:
" ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یرو نامۆیه، هه‌ندێك كه‌سانی
چه‌پن، تیاشیاندایه پێیان خۆشه خۆیان وه‌ك ماركسیست
ناوزه‌د بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له واقیع تێناگه‌ن. پاش
چه‌ندین ساڵا وا ده‌هاته پێشچاو كه هیچ شتێك له
ئێران‌دا روونادات. چه‌ندین كه‌سی چه‌پ، ئه‌وانه‌ی له
گه‌نجێتییاندا زۆر رادیكاڵا بوون‌و له ناوه‌ڕاستی
ته‌مه‌نیاندا راده‌ستی به‌دگومانی بوون‌و هیچ
هیوایه‌كیان به گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌ما.
ئه‌وان پێشبینی روودانی ئه‌وهه‌ستانه‌ی ئێستایان
نه‌ده‌كرد، چونكه هیچ متمانه‌یه‌كیان به تواناییه
شۆڕشگێڕییه‌كانی جه‌ماوه‌ر نییه. ئه‌مێستاكه‌ش،
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه
بهبهرچاویانهوهیه، هێشتا ئاماده‌نین بڕوای
پێبكه‌ن."
هه‌ر له‌و وتاره‌دا باسی ئه‌وه‌م كرد كه ترۆتسكی
مهنشهفیهكانی روسیای به‌و مامۆستا پیره ماندووه
شوبهاند كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ مانای وه‌رزی
به‌هاری فێری خوێندكاره‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام
به‌یانییه‌ك ئه‌و مامۆستا پیره په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌كه‌ی كرده‌وه تاكو هه‌ندێك هه‌وای پاكژ بێت
ژووره خهمبارهكهیهوه، به‌ڵام كاتێك
په‌نجه‌ره‌كه‌ی كرده‌وه، له‌پڕێكدا ئاسمانی شین‌و
خۆری تازه هه‌ڵهاتووی به‌دی كرد‌و گوێی له
پاسارییه‌كان بوو جریوه جریویان ده‌كرد، خێرا
په‌نجه‌ره‌كه‌ی به‌توندی داخسته‌وه‌و گوتی وه‌رزی
به‌هار شێوێنهرێكی ترسناكی سروشته.
ئه‌م "چه‌پ"ه گوماناوییانهمان رێك له‌و مامۆستا
چه‌نه‌بازه ده‌چن. ئه‌وان زۆریان حه‌ز له باسی
شۆڕش‌و گێڕانه‌وه‌ی یادهوهرییهكانیانه كاتێك له
پاریسی 68 یا تارانی 79 گه‌نج بوون. به‌ڵام له
راستیدا ئه‌وان تۆزقاڵێك گیانی شۆڕشگێڕیی یاخود یه‌ك
گرام هوشیاریی ماركسییان نییه. ئه‌م جۆره كه‌سانه
كۆسپن له‌به‌رده‌م شۆڕشداو گه‌نجان تووشی په‌تای
به‌دگومانیی ژه‌هراوی ده‌كه‌ن. خۆش به‌ختانه له‌نێو
ریزه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی ئێران‌دا هیچ كاریگه‌رییه‌كی
نییه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه پێویستی به‌م
"پرۆفیسۆرانه" نییه كه فێری بكات چۆن خه‌بات بكات.
هه‌میشه ئه‌ركی گشت ماركسییه راسته‌قینه‌كان ئه‌وه
بووه پشتیوانیی له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی،
سه‌رباری هه‌موو كهمو كوڕی‌و هه‌ڵه‌و خهوشهكانی،
بكه‌ن.ئه‌ركی پێشڕه‌وانی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه گشت
هه‌وڵێكی شیاو بده‌ن بۆ هه‌ڵخراندنی كرێكاران بۆ
ئه‌وه‌ی پشتیوانی له خوێندكاران بكهنو كۆمیته‌ی
چه‌كدار پێكبهێنن‌و دنه‌یان بده‌ن بۆ مانگرتنی گشتی.
ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرا هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی
موسه‌وی‌و سه‌ركرده‌كانی تری بۆرژوازی له‌قاو بدرێت‌و
ریسوا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتوویی
سیاسه‌تی پڕۆلیتاری نیشان بدرێت‌و پێگه‌ی رابه‌رایه‌تی
بزووتنه‌وه‌كه به‌ده‌سته‌وه بگیرێت.
ئه‌و"پێشڕه‌و" ی نه‌توانێت شۆڕشێك بناسێته‌وه
كهلهبهردهمیدا هه‌ڵگیرساوه پێشڕهوێكه هیچ
به‌هایه‌كی نییه. به ره‌تكردنه‌وه‌یان بۆ
به‌شداریكردنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له شۆڕشدا،
ده‌ریانخست كه به‌كه‌ڵكی رابه‌رایه‌تی نایه‌ن. ئێمه
پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆلێكی نوێی شۆڕشگێڕانه، كه
ئه‌و شه‌پۆله شتێكی حه‌تمییه، به‌به‌رچاوی ئه‌م
به‌ڕێزانه‌وه ده‌ست پێبكات‌و به‌جێیان بهێڵێت به‌بێ
ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن .
لینین‌و شۆڕش
ره‌خنه‌گرانمان ناتوانن جگه له دۆڕان‌و كزیی هیچی
دیكه ببینن، ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن:" شۆڕش، كامه
شۆڕش؟". ئه‌مانه، كه هیچ بڕوا‌و متمانه‌یه‌كیان به
تواناییه شۆڕشگێرییه‌كانی جه‌ماوه‌ر نییه، سوورن
له‌سه‌ر نكوڵی كردن یا كه‌م كرنه‌وه‌ی بایه‌خی هه‌ر
نمایشێكی شۆڕشگێرانه. ئه‌م "زانا ماركسییانه" نه‌ك
له‌سه‌ر بنه‌مای جووڵه‌ی واقیعی به‌ڵكو له‌سه‌ر
بنه‌مای ره‌چه‌ته‌ی ئه‌بستراكت ده‌بزوێن. ئه‌مانه
تێڕوانێنێكیان هه‌یه بۆ شۆڕشێكی پاكژی پڕۆلیتاری، كه
له هه‌ره ورده‌كارییه‌كانیدا نمونه‌یی( ئایدیال)یا
پێرفێكت بێت، به‌و جۆره‌ی كهكرێكاران رابه‌رایه‌تی
شۆڕش ده‌كه‌ن، له‌وێدا ئه‌م "زانا ماركسییانه" یش
،بێگومان، رابه‌رایه‌تی كرێكاران ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ژیان پێرفێكتو نمونه‌یی نییه،
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییش هه‌موو كات ناكه‌وێته ژێر
جڵه‌وی پلانی ئاماده‌كراوو له‌پێشدا داڕێژراو.
كاتێكیش بزووتنه‌وه‌ی واقیعی له‌گه‌ڵا نهخشهكانیاندا
ناكۆك ده‌بێت، ئه‌وه ههڵناهێنجن كه بیرۆكه
پێشوهختهكهیان هه‌ڵه بووه. به‌ڵكو ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه دهردهكێشن كه واقیعه‌كه به‌ته‌واوی
هه‌ڵه‌یه‌و به‌هیچ كلۆجێك شۆڕش له‌ئارادا نییه،
به‌ڵكو شتێكی تره( ناشزانن چییه). به‌مانایه‌كی تر
وه‌ك سیكولاستیكهكان ره‌فتار ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك
ماتریالیستێكی دیاله‌كتیك.
پێشتر لینین ره‌خنه‌ی له‌م مه‌زهه‌بییانه گرتووه كه
ناتوانن شۆڕش وه‌ك دیارده‌یه‌كی زیندوو وێنا بكه‌ن،
كاتێك نووسیویه‌تی:
" هه‌ركه‌سێك چاوه‌رێی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی" پاكژ"
بكات، هه‌رگیز چاوی پێی ناكه‌وێـت، ئه‌م جۆره كه‌سه
باس له سۆڕش ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت مانای شۆڕش
چییه."
"شۆڕشی روسی 1905 شۆڕشێكی بۆرژوا ــ دیموكراتیك بوو.
له‌زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕو پێكدادان پێك ده‌هات كه گشت
چینه تووڕهكانو گروپهكانو توێژه ناڕازییه‌كانی
گه‌ل به‌شدارییان تێداكرد. له‌ناویشیاندا خه‌ڵكانێكی
تیا‌بوو كه تێر ببوون له قورسترین حوكمی له‌پێشدا
داڕێژراو‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌گه‌ڵا زۆرترین ئامانجی
ناڕوون‌و دوور له واقیع، گروپی بچووكیشی تیا‌بوو كه
پاره‌یان له یابان وه‌رگرتبوو، جامباز" مچاربون" و
خه‌ڵكی سهرچڵو هی تریشی تیا‌بوو. به‌ڵام له‌لایه‌نی
بابه‌تییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پشتی رژێمی
قه‌یسه‌ری شكاند بوو‌و رێگای بۆ دیموكراسی خۆش ده‌كرد.
هه‌ر له‌به‌رئه‌م هۆیه‌ش بوو كهكرێكارانی هوشیار
له‌رووی چینایه‌تییه‌وه رابه‌رایه‌تییان كرد.
"شۆڕشی سۆسیالیستی له ئه‌وروپا ناشێت شتێكی تر بێت
جگه‌له هه‌ڵچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی له‌هه‌موو
لایه‌كی كۆمه‌ڵگه‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی
چه‌وساوه‌و تووڕه‌وه. بێگومان سه‌رجه‌م كه‌سانی
ورده بۆرژوازی‌و كرێكارانی دواكه‌وتووش به‌شداری
ده‌كه‌ن ـ به‌بێ ئه‌م به‌شداری كردنه‌ش خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی مه‌حاڵا دهبێتو شۆڕشیش ناكرێت ـ،
ئه‌وه‌ش شتێكی حه‌تمییه كه ئه‌مانه بیر‌و بۆچوونه
پێشوه‌خت‌و وه‌همه كۆنه‌په‌رستانه‌و خاڵه لاواز‌و
ههڵهكانیشیان هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام له‌ڕووی
بابه‌تییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رمایه.
پێشه‌نگی هوشیاری چینایه‌تی شۆڕشیش واته پڕۆلیتاریای
پێشكه‌وتوو( كه راستیی بابه‌تیی ئه‌م ناكۆكییه
جه‌ماوه‌رییه فرهرهنگو لێك جیا‌و پهرشو بڵاوه
ده‌رده‌بڕێت) ده‌توانێت یه‌كی بخات‌و رابه‌رایه‌تی
بكات، ده‌سه‌ڵات یه‌كلابكاته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر
بانك‌و ترۆستهكاندا، كه هه‌موو لایه‌ك ڕقیان
لێیه‌تی( ئه‌گه‌رچی هۆكاره‌كان جیاوازیش بن!)بگرێت‌و
رێ شوێن دیكتاتۆرییانه‌ی تر بگرێته به‌ر كه به‌گشتی
ده‌بێته هۆی رووخاندنی بۆرژوازی‌و سه‌رخستنی
سۆسیالیزم، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ناتوانێت
به‌هیچ رێگه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر خۆی "پاك" بكاته‌وه له
پیس‌و پۆخڵییهكانی ورده بۆرژوازی." Lenin, The
Discussion on Self-Determination summed up, July
1916)
ئه‌مه‌یه گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی لینینیزمی شۆڕشگێر،
نه‌ك كارێكاتێری كڵۆڵانهی گروپێكی دۆگما، كه له‌به‌ر
خراپ تێگه‌یشتنێكی كۆمیدی، به‌خۆیان ده‌ڵێین "
ماركسیست لینینیست"و به‌مه‌ش راست‌و ره‌وانی
ماركسیزم‌و لینینزم له‌به‌رچاوی گه‌نجی شۆڕشگێری
ئێرانی ده‌خه‌ن.
هه‌ڵچوون‌و داچون له شۆڕشدا حه‌تمییه
نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه لهكهناره دڵڕفێنه‌كانی
ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌نتی له ساوس وێڵز له‌دایك بووه.
من ئه‌و پانتاییه فراوانه‌ی لمی كه‌ناره‌كانم
له‌بیره، شه‌پۆله‌كانیش كه رۆژانه دوو جار
ده‌هاتن.. ئه‌گه‌ر كاتی داچوون به‌سه‌ر ئه‌و
كه‌نارانه‌دا پیاسه‌یه‌ك بكه‌یت، ده‌توانیت
ژماره‌یه‌كی زۆر زینده‌وه‌ری سه‌یر ببینییت: ماسی
مردوو، هیتر گیان ده‌دات، هه‌ن له گۆلاوێكدا گیریان
خواردووه. پاشان هه‌ڵچوون دێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و
پاشماوه خراپانه له‌گه‌ڵا خۆیدا ده‌باته‌وه،
ئۆكسجینێكی بژوێنو ژیانێكی نوێ ده‌گێڕێته‌وه.
لێكچوونێكی زۆر له‌نێوان جوڵه‌ی هه‌ڵچوون‌و داچوونی
ئۆقیانووسهكانو ململانێی چینایه‌تیدا هه‌یه. ئه‌وه
سروشتییه كه له‌رۆژێكدا دووجار شۆڕش روونادات،
به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌مێژوودا رووداوی
وا ده‌گمه‌نن. شۆڕش رووداوێكی ته‌نیا نییه،
شانۆییه‌كی یه‌ك په‌رده‌یی نییه. ئه‌مه ره‌وتێكی
زیندووه كه چه‌ندین توخمی ناكۆكی له‌نێو خۆیدا
هه‌ڵگرتووه، ده‌توانین بڵێین كه شۆڕش
روبهرووبوونهوهیهكه له‌گه‌ڵا هێزه‌كانی دژه
شۆڕشدا. له‌م ئه‌زمون كردنه گه‌وره‌یه‌ی هێزه‌كاندا
بێگومان ده‌بێت قۆناغی هه‌ڵچوون‌و داچوونیش هه‌بێت.
له‌هه‌موو شۆڕشه‌كانی مێژوودا ئه‌وه‌مان به‌دی
كردووه.
ماركسییه‌كان پشت به واقیعی بابه‌تیی ده‌به‌ستن نه‌ك
به به پلانی ئاماده‌كراوه‌وه. ئێمه هه‌ر یه‌كسه‌ر
توانیمان تێبگه‌ین له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له ئێران
رووده‌دات شۆڕشه‌و به جۆش‌و خرۆشێكی مه‌زنه‌وه
پێشوازیمان لێی كرد. چاودێری رووداوه‌كانمان، له‌كاتی
هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو وه‌رگێڕو داگێرێدا، كرد له‌رۆژی
26 حوزه‌یران ئه‌مه نووسی:
" رژێم، كه ئاهێكی كه‌می بهبهرداهاتهوه، كار بۆ
سه‌پاندنی سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش
مانای وایه خه‌ڵكێكی كه‌متر ده‌چنه سه‌رشه‌قامه‌كان.
ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه. چونكه جه‌ماوه‌ر ناتوانێت
به‌رده‌وام هه‌موو رۆژه بچێته سه‌ر شهقامهكانو
سه‌ری بشكێت مه‌گه‌ر چاره‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی
به‌دی كردبێت. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی ره‌نگه شه‌پۆلی
ناڕهزایهتیو توڕه‌یی تر به‌ڕێوه بێت، به‌ڵام گه‌ر
بزووتنه‌وه‌كه نه‌خرێته ئاستێكی باڵاتره‌وه، ئه‌وا
به‌بێگومان ئاراسته‌یه‌كی رووه‌و پاشه‌كشه، لایه‌نی
كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، ده‌ست پێده‌كات." ئه‌م چه‌ند
دێڕه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست رۆشنه بۆ هه‌ر كه‌سێك
بیه‌وێت تێی بگات. شۆڕش شانۆییه‌كی یه‌ك په‌رده‌یی
نییه. به‌ڵكو به‌چه‌ندین فرسهخدا تێده‌په‌ڕێت،
له‌گه‌ڵا چه‌ندین قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌زندا. وه‌ك
چۆن له حوزه‌یرانی 2009دا له عاشوراو تاسوعا
بینیمان (مه‌به‌ست له ده‌و نۆی موحه‌ره‌مه، عاشورا
له عشرهو تاسوعا له تسعهی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه
وه‌رگیراوه ـ و. ك ـ). به‌ڵام هه‌ندێك تافی هێمنی،
پاشه‌كشه‌و بگره شكستی كاتیشی تێده‌كه‌وێت. هه‌ر
كه‌سێك له‌مه تێناگات له سروشتی شۆڕش تێناگات.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا شۆڕ به‌زه‌بری هێز سه‌ركوت كرا،
به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكیش بۆ هیچ شتێكیش نه‌خرایه
روو. ناكۆكییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای ئێرانی نه‌ك هه‌ر
چاره‌سه‌ر نه‌كرا بگره ته‌نانه‌ت سه‌ركوتیش كرا.
ئه‌وه‌ش له بێده‌نگ كردنی گیزه‌گیزی سه‌رقاپی
مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌چێت به‌وه‌ی زمانه‌ی دڵنیایی
مه‌نجه‌ڵی ههڵمپهستهكه دابخرێت. ده‌شێت به‌م
هۆیه‌وه ده‌نگه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كپ بكرێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر نه‌ختێك فشاره‌كه زیادبكرێت، كه دواجار
هه‌ر ده‌بێت زیادبكرێت ـ ئه‌وا ته‌قینه‌وه‌كه سه‌د
جار زیاتر خوێناوی تر‌و توندوتیژتردهبێت.
كۆنه‌په‌رسته‌كان، به تێكشكاندنی باڵی
ریفۆرمخوازه‌كان، هیچ رێگه‌یه‌كیان نه‌هێشته‌وه بۆ
گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی له‌سه‌رخۆو ئاشتیخوازانه.
ئه‌مه‌ش له داهاتوودا هه‌ستی بێزاریی‌و توڕه‌یی له
قوڵایی كۆمه‌ڵدا به‌هێز دهكاتو چڕتری ده‌كاته‌وه.
به‌راوردێكی مێژوویی
چه‌ندین سیمای مێژوویی هه‌ن كه هاوشێوه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی
ئێستای ئێرانن. نزیكترین لێكچوونی مێژووییش شۆڕشی
1905ی روسیه‌یه كه پێشتر ئاماژه‌مان پێیدا. ئه‌و
كاته‌ی پرۆلیتاریای روسی بۆ یه‌كه‌مین جار هاته سه‌ر
شانۆی مێژوو، ئه‌وه‌ش له شێوه‌ی خۆپیشاندانێكی
هێمنانه‌دا بووكه پیاوێكی ئایینی( كه به‌كرێ گیراوی
پۆلیبس بوو) به‌ناوی بابه گاپۆنهوه رابهراریهتی
ده‌كرد.
خۆپیشاندانی ئۆكتۆبه‌ری 1905 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیلیا ریبین
وێنای كردووه
ئه‌مڕۆكه خوێندنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی
براده‌ره"پێشڕهوهكانمان" له ئێران، كه هه‌میشه
گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه هوشیاریی چینی كرێكار
نزمه، شتێكی زۆر پێكه‌نیناوییه. له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی
یه‌كه‌می روسیه‌دا، رۆژی 9ی كانونی دووه‌م، كرێكاران
ئاڵای سووریا‌ن به‌رز نه‌كردبۆوه، به‌ڵكو ئایكۆنی
ئایینیان به ده‌سته‌وه‌بوو. ئامانجی خۆپیشاندانهكهش
پێشكه‌ش كردنی یاداشتنامه‌یه‌ك بووبۆ تزار( باتیۆشكا،
یا خواوه‌ندی بچووك، وه‌ك ئه‌وه‌ی كرێكاران پێیان
ده‌ووت).
ئه‌و ده‌مه باس كردن له نزمیی ئاستی هوشیاریی
كرێكارانی روس شتێكی زۆر ئاسایی بوو. چونكه ئه‌وان
ته‌نها جوتیار بوون‌و كاتێكی زۆر به‌سه‌ر كۆچ كردنیان
له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان تێنه‌په‌ڕیبوو.
ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند ئایین په‌روه‌ر بوون،
ته‌نها كه‌مێكیان نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی ده‌زانی.
ڤۆدكایان ده‌خوارده‌وه‌و له ژنه‌كانیشیان ده‌دا. له
رووی سیاسیشه‌وه، به‌ته‌واوی نه‌خوێنده‌وار بوون.
كاتێكیش ماركیسیسته رووسه‌كان ده‌یانویست بڵاوكراوه‌ی
دامه‌زراندنی سیستمێكی كۆماری دابه‌ش بكه‌ن، كرێكاران(
كه زۆربه‌یان لایه‌نگری پادشایه‌تی بون) به‌زۆری
دهیاندڕاندنو هه‌ندێكجاریش ئه‌وانه‌یان كوته‌ك كاری
ده‌كرد كه دابه‌شیان ده‌كردن.
به‌ڵام ته‌نها به‌چه‌ند سهعاتێكو دوای كوشتاری
یه‌كشه‌مه‌ی خوێناوی، كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
تزار خۆپیشانده‌رانی بێ چه‌كیان شه‌ڵاڵی خوێن كرد،
ئه‌مانه هه‌مووی گۆڕان. هه‌ر ئێواره‌ی رۆژی
یه‌كشه‌مه‌ی 9ی مانگ، هه‌ر ئه‌و كرێكارانه روویان
كرده به‌ڵشه‌فیكه‌كان، كه به‌ژماره كه‌م بوون، یه‌ك
داوایان لێده‌كردن:" چه‌كمان بده‌نێ!". ته‌نیا به
چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م هوشیاری كرێكاران گۆڕا. ئێرانیش،
هه‌ركه كرێكارانوگهنجان وانه‌و په‌ند له‌و
ئه‌زمونانه‌ی ئه‌م دواییانه‌یان ده‌ربكێشن، ره‌وتێكی
هاوشێوه‌ی ئه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا،شه‌پۆلێكی شۆڕشگێڕیی روسیه‌ی
گرته‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی چینی كرێكار له‌و
ده‌مانه‌دا له‌رووی ژماره‌وه كه‌م بوو به‌ڵام رۆڵێكی
سه‌ره‌كیی تێیدا گێڕا، به‌ڵام جوتیاران كه زۆرینه‌ی
كۆمه‌ڵگه بوون، له جوڵه‌یاندا خاوتربوون.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات له ساڵی 1906 شۆڕش به‌ره‌و ناوچه
گوندنشینه‌كانیش فراوان بۆوه. راپه‌ڕینی 1905 ی
كرێكاران له‌مۆسكۆ له خوێندا گه‌وزاو شۆڕشیش چووه
قۆناغی پاشهكشێوه.
تیرۆری دژه شۆڕش به‌درێژایی چوارساڵا به‌رده‌وام بوو،
تا هه‌ڵایسانی راپه‌ڕینێكی شۆڕشگێرانه‌ی تر له 1911 ـ
1912.
نمونه‌یه‌كی تریش شۆڕشی ئیسپانیایه كه حه‌وت ساڵا
له 1930 ـ بۆ 1937 درێژه‌ی كێشا. به‌ڵام له‌م
ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌ڵچوون‌و داچوونی بۆخۆوه بینی،
ده‌می هه‌ستانی گه‌وره‌و مه‌زن، تافی ماندوێتی‌و
پاشه‌كشه‌و دۆڕان، بگره ماوه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش، بۆ
نمونه" دو ساڵی ره‌ش" كه به‌دوای شكستی كۆمۆنه‌ی
ئاستۆریاس له ساڵی 1934دا هات.
ئه‌وه تافێكی سه‌ركوتكردنی وه‌حشییانه بوو كه تێیدا
هه‌زاران كه‌س كوژران‌و سه‌دان هه‌زاریش ده‌ستگیركران،
به‌ڵام دوایی، پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی میللی له ساڵی
1936دا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه هیچ نه‌بوو جگه‌له
راپه‌ڕینێكی نوێی شۆڕشگێرانه.
به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌موو به‌راوردكردنێكی مێژووییش
سنوورداریی خۆی هه‌یه. تێكهڵاوبوونو جیاوازیش
هه‌یه. له روسیه‌و ئیسپانیا چینی كرێكار كه‌مینه‌ی
كۆمه‌ڵگه بوون‌و زۆرینه‌ی ره‌ها جوتیاران بوون،
به‌ڵام له ئێران‌دا ئه‌مه نییه. زۆربه‌ی خه‌ڵكی
ئێران له شار‌و شارۆچكه‌كاندا دهژینو جوتیاران، كه
ئه‌گه‌رچی هێشتاش هێزێكی گرنگن به‌ڵام،كه‌مینه‌ن. له
ساڵی 1979دا بایه‌خی گه‌وره‌ی چینی كرێكار ده‌ركه‌وت،
كاتێك به هۆی لێكهه‌ڵپێكانی راپه‌ڕینی جهماوهرییو
مانگرتنی گشتییه‌وه رژێمی شا رووخێنرا.
ئه‌ركه‌كانی كۆمۆنیسته‌كان
پێناچێت ئه‌م هاوسه‌نگییه له‌رزۆكه زۆر درێژه
بكێشێت. قه‌یرانێكی قووڵا هه‌موو لایه‌نه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیی داگرتووه: له‌رووی سیاسیه‌وه،
له‌رووی ئابووریوكۆمهڵایهتیشهوه. هیچ كه‌س له
بارودۆخه‌كه رازی نییه، كاتێك راپه‌ڕینی نوێ
ده‌بێت، كه بێگومان هه‌ر ده‌بێت، بهچۆنایهتیهكی
باڵاتره‌وه ده‌بێت. مانگرتنی خۆرسكو خۆپیشاندانی
جه‌ماوه‌ریی له‌دژی له سێداره‌دانی پێنج تێكۆشه‌ر له
ناوچه كوردنشینه‌كان‌و به‌رپاكردنی رۆژی یه‌كی ئایار
له‌چه‌ندین شاری ئێرانی، نیشانه‌یه‌ك بوو له‌وه‌ی
دۆخه‌كه لهتهقینهوهدایهوئاماژهیهكیش بۆ ئه‌و
تواناییه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی كه‌چینی كرێكار هه‌ڵی
گرتووه.
ئه‌ركه‌كانی كۆمۆنیسته‌كانی ئێران له‌سایه‌ی ئه‌م
بارودۆخه‌دا چییه؟ لیۆن ترۆتسكی ساڵی 1930 وه‌ڵامی
ئه‌مه‌ی داوه‌ته‌وه:
" كاتێك بۆرژوازی بهئاگاهانهو كه‌لله‌ڕه‌قییه‌وه
رازی نابێت به‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ركردنی
ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌یرانی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی
بگرێته ئهستۆیو واش ده‌رده‌كه‌وێت كه چینی كرێكار
هێشتا ئاماده نییه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و
ئه‌ركانه بخاته روو. له‌م كاتانه‌دا به‌زۆری
خوێندكاران شانۆكه داگیرده‌كه‌ن. خه‌باتی
شۆڕشگێڕانه‌و نیمچه شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندكاران ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی به‌قه‌یرانێكی
قووڵدا تێده‌په‌ڕێت...
"كرێكارانی ئیسپانیا رهمهكێكی(غریزه) شۆڕشگێڕانه‌ی
دروستیان به‌ته‌واوی نیشاندا، كاتێك پشتیوانی‌یان له
خۆپیشاندانی خوێندكاران كرد. ئاشكراشه پێویسته
له‌ژێر ئاڵای تایبه‌تی ئهوانداو له‌ژێر رابه‌رایه‌تی
رێكخراوه پڕۆلیتارییه تایبهتییهكهیانهوه ئه‌مه
بكه‌ن. پێویستیشه له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانی
ئیسپانیاوه ئه‌مه ده‌سته‌به‌ربكرێت، هه‌ر بۆیه
ئه‌وان پێویستییان به سیاسه‌تێكی دروسته".
"ئه‌م رێگایه ئه‌وه ده‌خاته سه‌ر شانی
كۆمۆنیسته‌كان كه خه‌باتێكی په‌یگیرو جهسورانهو
چالاك بكه‌ن له پێناو دروشمه دیموكراتییه‌كاندا.
تێنه‌گه‌یشتن له‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سیكتاریستیی
ده‌بێت.. ئه‌گه‌ر قه‌یرانه شۆڕشگێڕانهكه گۆڕا بۆ
شۆڕش ئه‌وا بێگومان سنووری بۆرژوازی تێده‌په‌ڕێنێت.
له‌حاڵه‌تی به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنیشدا، ئه‌وا پێویست
ده‌كات ده‌سه‌ڵات بگوێزرێته‌وه بۆ پڕۆلیتاریا"( لیۆن
ترۆتسكی: گرفته‌كانی شۆڕشی ئیسپانیا، تۆخ كردنه‌وه‌كان
لهمنهوهن ـ ئالان ودزـ)
له‌ئێستادا، واده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
كۆنه‌په‌رستانه له ئێران‌دا گه‌یشتبێته ترۆپك.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه به‌هیچ كلۆجێك به‌هێز
نییه. ململانێ‌و دابه‌ش بوونه‌كانی نێوان ره‌وته
ركابه‌ره‌كاندا كار بۆ روخاندنی ورده ورده‌ی رژێم
له‌ناوه‌وه ده‌كه‌ن. ئێمه له سه‌ختییه‌كان كه‌م
ناكه‌ینه‌وه، رژێمی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك
سه‌ركوتگه‌ره، به‌ڵام هێشتاش له ده‌وڵه‌تی تزار"
قه‌یسه‌ر"ی روسیه سهركوتگهرترنییه. هه‌موو
ئه‌زموونه‌كانی مێژووش نیشانیانداوه كه ته‌نانه‌ت
زۆردارترین ده‌وڵه‌تیش ناتوانێت له‌به‌رده‌م
جه‌ماوه‌ردا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی رێك بخرێت‌و جۆش بدرێت
بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه، خۆی رابگرێت. ساڵی 1789ئه‌مه‌مان
له فه‌ره‌نسا بینی، 1917ش له روسیه‌و ساڵی 1979یش
له ئێران. له ئایینده‌شدا له گشت وڵاتاندا، یه‌ك
له‌دوای یهكو دوای ئه‌م قۆناغه‌ی كه تێده‌په‌ڕێت.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پاشه‌كشه كاتییه‌ی كه
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت،
باشتر وایه به‌شێوه‌یه‌كی روون له خواسته زۆر
دیموكراتیكه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكرێت: ئازادكردنی گشت
زیندانیانی سیاسی، مافی رێكخستن‌و خۆپیشاندان، سزادانی
به‌رپرسانی سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌رو... هتد. به‌ڵام
هه‌ر كه بزووتنه‌وه‌كه سه‌رله‌نوێ هه‌ستێته‌وه،
ئیدی مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ریی
به‌مانگرتنی گشتیشه‌وه، له خاڵێكی دیاریكراودا،
ده‌بێته شتێكی پێویست.
ئه‌گه‌ر كرێكارانی پێشڕه‌و بیانه‌وێت به‌راستی
پێشڕه‌وی شۆڕشگێریی بن‌و هه‌ر به‌قسه نه‌بێت، ئه‌وا
پێویسته له‌سه‌ریان رێگایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیگرتن
له‌گه‌ڵا بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی جه‌ماوه‌رییدا
بدۆزنه‌وه‌و شێلگیرانه به‌رگری له خواسته
دیموكراتیكه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان بكهنو
په‌یوه‌ستی بكه‌نه‌وه به دروشمه ناوهندییهكهوه
كه خۆی له مانگرتنێكی گشتیی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا
ده‌بینێته‌وه بۆ روخاندنی رژێم.
بۆ خۆ ئاماده‌كردنیش بۆ ئه‌مه، زۆر پێویسته
شێلگیرانه كاربكرێت بۆ سهرپێخستنو رێكخستنی
شوراكان، ئه‌وه‌ی كه له دوانزه مانگی رابردوودا زۆر
پێویست بوو‌و ئاماده‌یی نه‌بوو، له كارگه‌و
گه‌ڕه‌كه كرێكارییه‌كاندا. هه‌ر ئه‌مه‌شه ته‌نها
رێگه‌ی چوون به‌ره‌و پێشه‌وه.
هه‌ر هێنده‌ی خه‌ڵكی ئێران بجووڵێن، جیهان ده‌هه‌ژێنن.
ده‌شێت شۆڕشی داهاتوو شێوازێكی جیاواز به‌خۆیه‌وه
ببینێت، به‌ڵام ته‌نیا شتێك كه لێی دڵنیاین
ئه‌وه‌یه: بزووتنه‌وه‌یه‌كی بونیادگه‌را نابێت. 28
ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی هیچ متمانه‌یه‌كی
پیاوانی ئایینی له‌لای جه‌ماوه‌رو گه‌نجان
نه‌هێشتووه. زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێران لاون، بۆیه
به‌رووی بیری سۆسیالیستی‌و شۆڕشگێرییو ماركسیدا
كراوه ده‌بن. شۆڕشی ئێران سه‌رتاپای دۆخی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست قڵپ ده‌كاته‌وه‌و نیشانی ده‌دات كه
به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیمپریالیزم
پێویستیی به بونیادگه‌رایی نییه‌و كاریگهرییش
له‌سه‌ر گشت ناوچه‌كه داده‌نێت.
زه‌مینه‌كان بۆ هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئێران‌دا
له خه‌مڵیندان.گرنگترین فاكته‌ریش له‌هاوكێشه‌كه‌دا
ئه‌وه‌یه توێژێكی لاوان هه‌ن بیرده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی
چی روویدا، په‌یجووری ده‌كه‌ن، پرسیاردهكهنو
ره‌خنه ده‌گرن. به پێداگرییه‌وه ئه‌و پرسیاره
ده‌كه‌ن: ئێمه كه ئه‌و بزووتنه‌وه مه‌زنه‌مان
به‌ڕێخست، بۆچی شكستمان خوارد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش
ورده ورده رۆشن ده‌بێته‌وه: شكستمان خوارد
له‌لایه‌كه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیمان
بهبهشداریكردنێكی چالاكانه‌ی كرێكارانه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له ساڵی 1979دا روویدا، به‌ڵام هۆكاری
سه‌ره‌كی شكسته‌كه‌مان نه‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی
شێلگیری شۆڕشگێره.
له‌راستیدا، هه‌بوونی رابه‌رایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی
په‌یگیرو دووربین ته‌نیا هۆكارێكی پێویسته بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران زامن بكرێت. هێشتا
هێزه ماركسییه‌كانی ئێران له‌رووی ژماره‌وه لاوازن،
به‌ڵام له‌رووی تیۆرییه‌وه به‌هێزین. ئه‌و كاره‌ی
هاوڕێ ئێرانییه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جێگه‌ی
بایه‌خێكی مه‌زنه‌و پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ش به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ك كه بتوانین پشتیوانی‌یان لێبكه‌ین.
كه‌میی ژماره‌مان وره‌مان دانابه‌زێنێت، بۆ نمونه
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی یه‌كه‌می روسیه‌دا،
به‌لشه‌فیكه‌كان كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌م بوون. به‌ڵام
له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیای روون، كه به توندی له‌گه‌ڵا
هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و پێداویستیی مێژوییدا ته‌با
بێت، ده‌توانین زۆر به‌خێرایی گه‌شه بكه‌ین. ئێمه
له‌گه‌ڵا گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی واقیعیدا گه‌شه
ده‌كه‌ین‌و پێده‌گه‌ین.
گرفتی سه‌ره‌كی بابه‌تیی Objective نییه به‌ڵكو
خودییه(Subjective): ئه‌و گرفته له سایكۆلۆژیای
جه‌ماوه‌ردایه، كه مه‌زاجی جۆراوجۆر باڵ به‌سه‌ر
توێژه جۆراوجۆرهكانیدا ده‌كێشێت ، بۆ نمونه هه‌ندێك
داڕوخاون به‌تایبه‌ت ره‌وته چه‌په‌كان، به‌ڵام
خه‌باتگێرانی دیكه‌ش له بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌ن،
به‌تایبه‌ت گه‌نجان، بهجۆشنو مێشكیان به‌رووی
ئایدیاكانماندا كراوه‌یه. ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه
چونكه ئه‌وان لاون‌و پڕن له چالاكی‌و وزه‌و ئالوده
نه‌بوون به به‌دگومانی، كه‌به‌رهه‌می شكسته‌كانی
رابردووه.
ناپلیۆن پێشتر گووتویه‌تی سوپا تێكشكاوه‌كان باشتر
فێرده‌بن. به‌هۆی ئه‌زموونی كردارییه‌وه هه‌زاران
گه‌نجی باش‌و شۆڕشگێڕ ئاستی وشیاریی پێویست به‌ده‌ست
بهدههێنن بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی رابه‌رایه‌تی شۆڕش
بكه‌ن. ئه‌وان فێر ده‌بن كه چاره‌سه‌ری نیوه ناچڵا
هیچ به‌هایه‌كی نییه، هیچ جۆره تهوافوقێكیش
له‌گه‌ڵا رژێمدا ناكرێت، ئهورابهرانهیش كه رێگه‌ی
دانوسان له‌گه‌ڵا رژێمدا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وه
حه‌تمییه ناپاكی له‌گه‌ڵا بزووتنه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئیتر ورده ورده ده‌ركه‌وت كه توێژێك هه‌ن
لهنێوگهنجاندا خوازیاری گۆڕینی رادیكاڵاو ریشه‌یی
كۆمه‌ڵگه‌ن. گه‌نجانێك كه متمانه‌یان به سه‌ركرده
ریفۆرمیسته‌كان نه‌ماوه‌و خۆیان به سۆسالیست
دهزاننو بایه‌خی زیاتر ده‌ده‌نه ماركسیزم. ئا
ئه‌مه ئایینده‌ی راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕانه‌یه له ئێران‌دا. ئه‌و روحیه‌ته
رهشبینانهیهی كه‌به‌سه‌ر پۆلێك له"پێشڕه‌وان"دا
زاڵه ره‌نگدانه‌وه‌ی رابردووه. به‌ڵام روحیه‌تی
نه‌وه‌ی نوێ له لاوانی خه‌باتكار، نوێنه‌رایه‌تی
ئایینده ده‌كات. ئێمه‌ش بهپاڵا ئایینده‌وه، نه‌ك
رابردوو، راوه‌ستاوین. به‌رسڤی ئێمه بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام سه‌ر دهلهقێننو ده‌ڵێن"
ئه‌مه كۆتاییه"، ئه‌وه‌یه: نا هاوڕێیان ئه‌مه راست
نییه، ئه‌مه كۆتایی نییه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه!
ناونیشانی باسه‌كه به ئینگلیزیی:
Where is the Iranian revolution going?
سه‌رچاوه:
http://www.marxy.com
|