هه‌ر كه ئه‌و پروژه‌یه‌م خوینده‌وه ، زانیم
كومونستیك ، جاشیك یا جلخواریك به‌ر تانه‌ی ئه‌داو
كامیل ژیریش ئه‌كا به فاشست و نازی . هه‌رواش ده‌رچو.
موزه‌فه‌ر عبدولا ناویكی باوه‌ڕكومونست روژی 26\ 6 \
2010 له‌سایتیHTTP://WWW.DENGEKAN.COM
دوای ده روژیك له بلاوكردنه‌وه‌ی ، كه‌وته
وه‌شاندنی لیسی كوێرانه‌یماركسیانه .
به‌لای منه‌وه هه‌موو كه‌س ئازاده بۆ ره‌خنه‌گرتن .
هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك، ره‌وا یا ناره‌وا: به‌ده‌رنیه
له سوود. ئه‌م ره‌خنه‌یه ئه‌گه‌رچی دوای په‌نجا سال
هه‌مان دیدوبوچوونه‌كانی كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریمه
به‌رامبه‌ر به كامیل ژیر‌و هاوبیره‌كانی ، بواریان
ره‌خسان بۆ وتووێژیك كه ئه‌بیته خۆراكیكی هزری بو
فراوانكردنی ئاسوی بیری خوێنه‌ر. ئنجا كام له راكان
جیگیر ئه‌بێ ؟ ئه‌وه روژگار ده‌ریئه‌خا وه‌كچۆن
روژگار ده‌ریخست باوه‌ری كومونستی تابێ ئه‌داته
دواوه‌وریكخستن و داموده‌زگاو ده‌وله‌ته‌كانیشیان
ئه‌پووكینه‌وه، به‌جوریك كه‌هه‌ر رابه‌ره‌كانی خۆیان
په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زن و هه‌ره‌سیان پێده هێنن
، به‌پیچه‌وانه‌ی باوه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كه
روژله‌دوایروژ گه‌شه ئه‌كاوریكخستن و دام و ده‌زگاو
ده‌وله‌ته‌كانیشیان پیش‌تر ئه‌كه‌ون و مروڤه‌كانیان
به‌هه‌موو چینه‌كانیه‌وه تیروپڕتر ئه‌ژین .
سیستمی دیموكراتی به‌رهه‌می كومه‌لگه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه كه تا راده‌یه‌كی زوّر ئازادی و
مافی مروڤی ده‌سته‌به‌ر كردوه . هه‌موو كومه‌لگه
دیموكراتییه‌كان كومه‌لگه‌ی نه‌ته‌وه‌یین و وازیان
له‌هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان
نه‌هێناوه ، نه
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نه خاك نه زمان نه
كلتوور‌و...هتد به‌پیچه‌وانه‌ی سیستمه
كومونسته‌كانه‌وه كه ئه‌یانویست ئه‌و
پیروزمه‌ندیانه نه‌هێلن ، به‌لام خۆیان نه‌مان و
خه‌یالپلاوه‌كانی كارل ماركس هیچیان لیسه‌وز نه‌بوو
ته‌نانه‌ت كیشه‌ی ورگیشیان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرا ،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی مروڤ بینرخترین سه‌رمایه‌بوو له
ده‌وله‌ته كومونسته‌كاندا. ئه‌وه‌شی به‌چاوی خومان
بینیمان سیستمه كومونسته‌كان فاشستیترین سیستم
ده‌رچوون .
سیستمه‌كانی ئه‌لمانیای هیتله‌رو عیراقی سه‌دام و
هاوشیوه‌كانیان ، سیستمی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون .
ئه‌وانه نازی و فاشیبوون . نازی و قاشی و نه‌ته‌وه‌یی
سێ شتی جیاوازن و كومونسته‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی
تیكه‌لاویان ئه‌كه‌ن .
هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی كامیل ژیر‌و هه‌موو
نووسراوه‌كانی كاژیك و پاسوك و كونگره‌ی نیشتمانی و
نووسه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیكه ، یه‌ك وشه‌یان
تیدانیه كه بۆنی نازیتی و فاشیتی و شوڤینیتیان لیبیت
. به‌لام ئه‌وانه چونكه دژی كومونستی و پانئیسلامی و
جاشیتی و جلخواری { توركیاچیتی و عیراق و ئیر انچیتی
}و هه‌موو جوره گه‌نده‌لییه‌كن ، بۆیه
له‌ولایه‌نانه‌وه دژایتی ئه‌كرین و بوختانیان
بوئه‌كرێ .
پروژه‌كه‌ی كامیل ژیر ، زور كرده‌یی و نزیك له
به‌دیهێنانه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌ریم به‌ده‌ست
خه‌لكی بوێر و پاك و بیركراوه‌وه بێ . ئه‌م پروژه‌یه
فاشستینیه چونكه سته‌م له هیچ كه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
ناكا و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكا به‌كوردو هیچ
جیاكاریه‌كی نه‌ته‌وه‌ییشی تیدانیه . باشوور‌و هه‌ریم
و ناوچه داگیركراوه‌كان به ملكی پوختی هه‌موو كوردیك
ئه‌زانێ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا‌و وه‌كیه‌ك مافیان
هه‌یه تیا نیشته‌جێبن و ره‌گه‌زنامه وه‌رگرن و
خۆبپالێون و ده‌نگبده‌ن بۆ هه‌ر كۆڕ‌و ده‌زگایه‌ك ،
وه‌ك كامیل ژیر له هونراوه‌یه‌كیدا وتوێتی :
كێن له قه‌ندیلن ؟
بازی ئازادن یا كه‌وی دیلن؟
هه‌رچیبن كوردن
ره‌سه‌ن و مه‌ردن
روو گه‌ش و ئاڵن
له‌هه‌رجێیه‌كی ئه‌م كوردستانه
خاوه‌نی ماڵن
ئه‌م پروژه‌یه جیاوازه له‌وه‌ی سه‌دام كه ئه‌یویست
سێ ملیون فه‌له‌ستینی له كوردستان نیشته‌جیكا . ئه‌م
ئه‌یه‌وێ چه‌ند ملوینێ له كوردی باكوور‌و روژهه‌لات و
روژئاوا له‌باشوور نیشته‌جیكا كه ئه‌وه‌ش ئاساییه و
مافی خۆیانه هه‌رهیچنه‌بێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جیگه‌ی
ئه‌و لاوانه‌ی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتوه بۆ روژئاوا یا
بۆ جیگه‌ی ئه‌نفالكان ، سه‌رباری مه‌به‌ستی پروژه‌كه
. ئه‌وه بوچی به‌عه‌ره‌بكردنی نیوه‌ی باشووری
كوردستان لای ئه‌م موزه‌فه‌ره كاره‌ساتنیه و به‌و
پروژیه مروڤایه‌تی شكستئه‌هینێ ؟ كه‌ی ئه‌وه وه‌ك
پروژه‌كه‌ی سه‌دامه ؟ گریمان وه‌ك ئه‌ویشبێ ، جاچییه
؟ ئیمه تاكه‌ی كوری خومان بكه‌ین به‌قوربانی كچی
خه‌لك ؟ ئه‌ی { جزاۆ السیئه سیئه }نیه ؟
ئه‌م قه‌له‌مه دڵی به‌وه‌ش ژانئه‌كا كه ئه‌گه‌ر
كامیل ژیر له‌گوشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندیه ئایدولوژی و
ئابووری‌و سیاسیونه‌ژادیو قه‌ومی خۆیه‌وه سه‌یری
مروڤایه‌تی بكا ، ئه‌ی هاورێ تۆ ئه‌ته‌وێ له
گوشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندیی كێوه ماڵی خوی
ونه‌ته‌وه‌كه‌ی ویرانكا ؟ دیاره تو َ ئه‌و
ویرانكردنه‌ت ئه‌وێ پشتبه‌ست به بیردوزه
به‌دناوه‌كه‌تان {قوربانیدان به كه‌مینه له‌پێناوی
زورینه‌دا . ده بۆیه پروژه‌كه ره‌واو پیروزه
بۆئه‌وه‌ی له‌و كه‌مینه‌یه‌تیه رزگارمانبێ . ئه‌گه‌ر
وانیه ، ئه‌وه كێ تائیستا وازی له پچووكترین
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هیناوه له‌پیناوی مروڤه‌كانی
كوردا ؟ كام له‌ده‌وله‌ته كومونسته‌كان وازی له
پچووكترین به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هینا بۆ مروڤایه‌تی ؟
جگه‌له‌وه ئاخۆ سه‌ركرده
كومونسته‌كان ، سه‌رده‌سته‌یان ستالین ، ئه‌وه‌نده
به‌ته‌نگ مروڤ وه‌ك بوونه‌وه‌ریكی سروشتی‌و
كومه‌لایه‌تیه‌وه‌بوو؟
ئه‌میش وه‌ك هه‌موو قه‌له‌مه كومونسته‌كانیتر ئه‌لێ
{ هه‌موو ره‌وته ناسیونالیسته‌كان ، به‌هی
كوردیشه‌وه ، هاوشێوه‌ی یه‌كن و هه‌موویان ئاو
ئه‌ڕژیننه ده‌ریای فاشیزم و نازیسمه‌وه .. له‌م
روه‌وه كامیل ژیر‌و پروژه‌كه‌یو هه‌مووئه‌و
كه‌سایه‌تیه ئه‌كادیمیو لایه‌نه سیاسیانه بیانه‌وێ
یا نه‌یانه‌وێ پیاده‌كه‌رو لاسایی كه‌ره‌وه‌ی
سیاسه‌ته فاشییه‌كانیسه‌دام و حیزبی به‌عسن }
ئه‌م تومه‌ته گه‌وره‌یه هه‌ر له‌وانه
ئه‌وه‌شیته‌وه كه سه‌رده‌میك چوونه ژێر بالی سه‌دام
و به‌عسه‌وه‌و به‌جووته دژی شورشی كورد وه‌ستانه‌وه.
راستیه‌كه‌ی فاشیتیو نازیتیو به‌عسیتی جیاوازن له
نه‌ته‌وایه‌تی . ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بۆیه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیان له‌خویان دابێ ، ئه‌وه وه‌ك ئه‌و
بویه‌ی دیموكراتیه‌یه كه كومونسته‌كان بۆ ده‌سبڕین
هه‌میشه له‌خۆیانی هه‌ڵئه‌سوون . له‌م روه‌وه
كومونسته‌كان چه‌ند دیموكراتین ئه‌و سێ توخمه‌ش
ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌یین . ئنجا نه‌ته‌وایه‌تیش
ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ هیڵی گشتیدا له‌یه‌كچوونیك
هه‌بێ له‌نیوانیاندا به‌لام له‌ورده‌كارییه‌كانیاندا
جیاوازن له‌یه‌ك و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی خۆی به‌پێی بارودوخی خۆی
ئه‌گونجێنێ. بۆ زانیاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ،
خوێنه‌ره‌وه‌ی خوشه‌ویست به‌ره‌ورووی په‌رتوكه
به‌نرخه‌كه‌ی د. جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌كه‌مه‌وه
به‌ناونیشانی {بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی نه‌بیری
قه‌ومیه‌تی روژهه‌لاتی و نه‌بیری ناسیونالیزمی
روژئاواییه }
دیارده‌ی نه‌ته‌وایه‌تی {ئاكامی كیشه‌و ململانێی
چینایه‌تی كومه‌لایه‌تی میژوویی} نیه وه‌ك ئه‌م
نووسه‌ره‌و هاوریكانی ئه‌یلێن . ئه‌وه قه‌وانیكی كۆنی
سواوه‌و مه‌گه‌ر كه‌سانیكی له كاروانی گه‌شه‌كردنی
بیر‌و ژیان به‌جیماوی وه‌ك ئه‌م نووسه‌ره ، گوێ له
ئاوازه ناسازه‌كه‌ی بگرێ . ژیر له‌په‌نجاكانی چه‌رخی
رابوردوودا وتوێتی :
ئه‌لێ كرده‌م جێی داخ نیه
كوردایه‌تیم قۆناغ نیه
ئامانجیكه نه‌مر ، پیرۆز
مه‌شخه‌ڵێكه بۆ گه‌ل و هۆز
جائه‌گه‌ر نیوه چه‌رخێ له‌مه‌وبه‌ر كه‌نیوه‌ی
مروڤه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ، به‌بیروباوری ماركسیتی
به‌نج بووبوون
، بۆحه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریمیكی ده‌رویشی ئه‌و ریبازه ،
بیانوویه‌ك هه‌بووبێ بۆ په‌لاماردانی كامیل ژیر
له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ئه‌و هۆنراوه‌یه ، ئه‌وا ئیستا دوای
بیروسترویكاو گلاسنوس و دوای هه‌ره‌سی بلوكی سوشیالستی
..هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئاقلێك نه‌ماوه كه هیرش بكاته
سه‌ر ئه‌وانه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به
ناسنامه‌یه‌كی ئه‌به‌دیو ئه‌زه‌لی ئه‌زانن و پیرۆز
رایئه‌گرن ، مه‌گه‌ر ئه‌و تاك و ته‌راو
په‌راگه‌ندانه‌ی هیشتا له ئه‌شكه‌وتی نه‌زانیندا
پرخه‌ی خه‌ویاندێ .
ئه‌م قه‌له‌مه دواكه‌وتوه له كاروانی مروڤایه‌تی ،
وه‌ك هه‌نگی له‌دارا دۆزیبیته‌وه ، نوساوه به خاڵی
{فره‌ژنی}دا له پروژه‌كه‌دا ، له‌كاتیكدا كامیل ژیر
خۆی له‌پروژه‌كه‌یدا ئه‌لێ:{ئیمه وه‌ك كونگره‌ی
نیشتمانی كوردستان هه‌میشه دروشمی مافه‌كانی
ئافره‌تمان به‌رزكردوته‌وه كه یه‌كیك له‌و مافانه ،
تاكژنیه . ئیستاش له‌رووی مافی مروڤ به‌گشتیو مافی ژن
به‌تایبه‌تی هه‌مان دیدوبوچوونمان هه‌یه }ئه‌و
له‌پروژه‌كه‌یدا داوای ته‌نیا 10 تا 14سالیكه‌ی كردوه
بۆ فره‌ژنی له‌پێناوی زوربوونی مندالی كورد‌و
به‌رزبوونه‌وه‌ی ریژه‌ی كورد له عیراقدا بۆئه‌وه‌ی
له‌وه‌زیاتر به‌كه‌مینه‌یه‌تی نه‌مینیته‌وه و ...هتد
. ئنجا له‌راستیشدا ئیمه بمانه‌وێ یانه‌مانه‌وێ
ئه‌وه زیاتر له 1400ساله فره‌ژنی دریژه‌ی هه‌یه‌و
دریژه‌ی هه‌ر ئه‌بێ به‌پێی ئاین و یاسای باری
كه‌سیتیش له پیناوی ئاره‌زووی پیاودا ، ئه‌ی بوچی
ئه‌بێ له‌پیناوی سه‌ربه خۆیی كوردستاندا ئه‌و ماوه
كه‌مه دریژه‌ی نه‌بێ به‌بێ رژانی خوێنی ئه‌و
مروڤه‌ی ئیوه به‌چاو بوی ئه‌گرین و به‌كرده‌وه
بێنرخی ئه‌كه‌ن؟
ژیر له‌م ته‌مه‌نی 76سالیه‌دا فره‌ژنی بۆخۆی ناوێ .
فره‌ژنی ، جگه له‌و مه‌به‌سته ، سوودی زۆری بۆ
كیشه‌ی قه‌یره كچ و بێوه‌ژنیش هه‌یه كه ئه‌مرۆ له
كوردستاندا كیشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیو مرۆییه
.ئه‌وانیش ئافره‌تن و مافی خۆیانه له چێژی ژیان
بێبه‌ش نه‌بن . ئنجا ئیوه به‌پێی چ یاسایه‌ك وچ
بریكارنامه‌یه‌ك خۆتان كردۆته ده‌مڕاست و پاریزه‌ری
ئافره‌ت وه‌ك ژیر له هۆنراوه‌یه‌كیدا ئه‌لێ :
له‌و شتانه‌ش سه‌مه‌ره‌تر
جیگه‌ی پێكه‌نینی پتر
ئه‌و بیره كه‌رتوپه‌رتانه
خۆیانكردۆته ده‌مڕاست و
داواكاری مافی ئافره‌ت بێ وه‌كاله‌ت
ئه‌وه له‌كاتیكدا له‌چه‌رخی گه‌شه‌ی مروڤایتی بیسته‌م
و بیست و یه‌كه‌مدا هیچ كومه‌لگه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی
كومه‌لگه كومونسته‌كان مروڤی تیدا بێ‌نرخ نه‌بوه
به‌پیاوو ژن و مندالیشه‌وه . مروڤ له‌و
گومه‌لگه‌یانه‌دا هیچ مافیكی دیموكراتی نه‌بوو و نیه
. جگه‌له پارته كومونسته‌كان هیچ كومه‌له مروڤیك
ریگه‌یان نه‌ئه‌درا پارتیكی دیكه دامه‌زرینن . ئایا
ئه‌وه ئافره‌تنه‌بوو له‌و كومه‌لگه‌یانه‌دا له‌پیناوی
پاكه‌تێ جگه‌ره‌دا {نه‌ك له‌پیناوی حه‌زی خۆێدا}له‌شی
خوی ئه‌فروشت ؟ ئایا ئه‌وه‌ی ستالین به مروڤه
دوكتورو زاناكانی كرد ، هولاكو و جه‌نگیزخان ئه‌وه‌یان
كردوه؟ ئایا ئه‌وه‌ی رژیمی فاشستی سوڤیت له‌سه‌ر
داخوازی ئه‌تاتوركی فاشی به مروڤه كورده‌كانی
یه‌كیتی سوڤیتی كرد به‌پیاوو ژن و مندالیانه‌وه ،
كه‌متربو له‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارس به كوردیان
كردوه ؟ ئه‌وه‌یه ئه‌و مافی ژنه‌ی هاورێیان فرمیسكی
تیمساحی بۆ ئه‌ریژن {بێ وه‌كاله‌ت }؟
ئیمه پێمانوایه دیكتاتوریتی پرولیتاریاو دیكتاتوریتی
فاشیه‌كان جیاوازییه‌كیان نیه . هه‌ردوكیان ئاو
ده‌ڕژیننه ده‌ریای نازیسم و فاشیزم و به‌عسیزمه‌وه.
ئه‌م قه‌له‌مه كونه‌په‌رسته كه ئیستاش به بیروكه
كۆن و په‌ككه‌وته‌و ناكرده‌ییه‌كانی دووچه‌رخ
له‌مه‌وپیشی ماركس{1817_1883} بیرئه‌كاته‌وه، چواجار
ناڕه‌وا تومه‌تی عه‌شیره‌تگه‌ری ئه‌داته پاڵ ژیر‌و
هاوبیره‌كانی، كه له‌راستیدا عه‌شیره‌تگه‌ری له
فه‌رهه‌نگی هاوبیرانی كوردایه‌تیدا بوونی نیه ،
به‌لكو ئه‌وه ژیر‌و هاوبیره‌كانیتی كه په‌نجا ساله
دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی وه‌ستاونه‌ته‌وه{بڕوانه
كاژیكنامه } . هه‌روه ها دژی حوكمی گه‌نده‌لیو
بنه‌ماله‌یه‌تی له هه‌ریمی كوردستاندا، له‌كاتیكدا
شیوعییه‌كان و ماركسیه‌كان بوونه‌ته ده‌سه‌نه‌خۆری
ئه‌و بنه‌ماڵانه . ژیر 53سال له‌مه‌وبه‌ر به‌رگری له
كچه جوتیارێك ئه‌كاو ئه‌لێ:
به‌رهه‌میش بو كێ؟ بۆ به‌گ و خانم ؟
دادیش بێ‌و بلێ له‌ناوناوانم ؟
ئه‌م قه‌له‌مه كه تائیستا نه‌مدیوه نووزه‌یكی
لیوه‌بێ بۆ مه‌رگه‌ساتی مروڤه سه‌رگه‌ردانه‌كانی
كورد، ئیسته بۆچی وا زمانی پشكوتوه له‌دژی
پروژه‌یه‌ك بۆسه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌بێ خوێن ؟
تۆبڵێی ئه‌م كاسه‌یه بێ ژێركاسه‌بێ ؟ له‌كۆتاییدا
ئه‌لێم ئه‌گه‌ر هه‌رجۆره پروژه‌یه‌ك و هه‌ر جۆره
خه‌باتێكی دوور له پاشكۆیه‌تیو نۆكه‌رایه‌تی
،فاشێتیونازیتیبێ، ئه‌وا منیش به‌شانازییه‌وه فاشی‌و
نازیم .
---------------------
بابه‌ته‌که‌ی کامیل ژیر:
پرۆژه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانبه‌بێ خوێنکامیل
ژیر
بابه‌ته‌کی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵڵا:
پرۆژه‌كه‌ی كامل ژیر هه‌مان پرۆژه‌ی سه‌دام
حوسه‌ێنه...!(ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان به بێ خوین)موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|