مامۆستا ڕێبوار!
بێگومان تۆ شایانی نوسراوێکی پڕ به‌هاتری له‌وه‌ی من
بۆت ئه‌نوسم.
ئه‌زانم کاتژمێره‌کانی نوسین و زانکۆ و ژیان سه‌رقاڵی
کردوی.
ئه‌مه‌وێ چه‌ند خوله‌کێک له و کاته زێڕینانه‌تم پێ
ببه‌خشی و چاوێک به‌م نامه کراوه ناوه‌ڕۆک
داخراوه‌یا بگێڕی. پاشان له‌گه‌ڵ ووشه‌کانما به‌ره‌و
شه‌قامه‌کانی کۆپنهاگن هه‌نگاوێک بنێ و ساتێک
سیوه‌یلیانه بئاخڤین.
بیرم دێ که چۆن هه‌ستی ناسکی شاعیرانه‌ت، بۆ نوسینه
له هۆنراوه چوه‌کانم له مرۆڤایه‌تی ئه‌وێ ئه‌چون.
که تۆم ناسی وامزانی هه‌موو شاعیره‌کان له خه‌وما
کڕنوشم بۆ ئه‌به‌ن. که‌جێم هێشتی وامزانی ساڵی
دوهه‌زارو دوانزه‌یه بۆ رۆحی من.
تۆ باش له من و نوسینه‌کانم تێ ئه‌گه‌ی، چونکه باڵای
تۆ له باڵای خوای یۆنانیه‌کان نزمتر نیه.
بۆ خۆم ناپاڕێمه‌وه، شین بۆ شاعیر بون و نوسه‌ربونیشم
ناکه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رسامی کردم، ئه‌وه بو که
جیاوازی له ناخی نسوینه‌کانما، له هه‌ستی تۆدا
ئافه‌رین ئامێز بوو.
هه‌رچه‌نده له مێژه نه‌م بینیوی به‌ڵام دڵم
ئاوێته‌ی دانمارکه‌که‌ی ووڵاتی دوه‌مت بووه.
نامه‌شم به په‌یامبه‌ری مه‌یلا بۆ ناردی، به‌ڵام
وه‌ڵامم ده‌ست نه‌که‌وت. ئه‌بێ مه‌یله‌که‌ی تۆش له
خاچ نه‌درابێ؟
سێرچم بۆ خۆت‌و کتێب و گشت بابه‌ته‌کانت کرد، له‌وێ له
زۆر بواردا تۆم ناسیه‌وه، تۆم دیه‌وه.
چاوم تێر بو به بینینی ووشه‌کانت، به‌ڵام هه‌ر بیری
ئه‌و ڕۆژانه‌ش ئه‌که‌م که خۆمان خواردنمان دروست
ئه‌کرد و تۆش له‌هه‌موان بێ ئۆقره تر بوی بۆ ده‌ست
پێکردنه‌وه‌ی کۆتایه‌کان.
ئای چ کاراکته‌رێکی نورانی بوی بۆ سه‌رده‌می
هاوڕێیه‌تیه‌کی کورت ، به‌ڵام جاویدانی . به‌ڕاستی من
رۆح سوکتر له تۆ، به‌س ڕێبوارم ناسی له‌وێ سیوه‌یلی
بێ، چونکه تۆ ده‌ریایه‌ک بوی له مه‌زنی ڕه‌وشت و
زانست بۆ هزری خه‌واڵوی من و ئه‌وان.
ئه‌بێ زانکۆکانی کوردستانیش به‌قه‌د من تۆ بناسن؟
ناسین له ڕوانگه‌ی زانسته‌وه، یا بۆ فه‌لسه‌فه‌ی
ژیان.
من ئه‌وانه‌م له تۆدا خوێنده‌وه، دوای
نامیلکه‌که‌شتم دایه‌وه ده‌ست خۆت.
شه‌قامه‌کانی ئه‌وێ جێ پێکانتی ئه‌ناسیه‌وه، خه‌نده‌ت
ئه‌خسته سه‌رهه‌موو ده‌موچاوه گرژه‌کان. ته‌نانه‌ت
شه‌هابیش له نوری تۆی وه‌رگتبوو، بۆیه وا خێرا
ئه‌ڕۆی به‌دوای زه‌ویدا.
ئێستا هیچم نه‌ماوه بیڵێم، به‌س که ئه‌م نامه
کراوه‌یه‌ت داخست، گوزه‌رێک بکه‌ره‌وه به
کۆڵانه‌کانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌یا که له‌وێ بوین،
بزانه به نوسینه‌کانما ئه‌م ناسیته‌وه. به‌ڵێ
دڵنیام چونکه تۆ لێم تێئه‌گه‌یت و منیش له تۆ.
ئه‌گه‌ر زانکۆیش ماندوی کردوی تۆزێ گه‌رمای مه‌نتیقمان
بۆ بێنه و وه‌ره بۆ وڵاتی یه‌خبه‌ندان با لێره
سروشت له به‌ر پێتا داخه‌ین.
|