یه‌كێ له پێشبینیه چاوه‌روانكراوه‌كان له دنیای
ئه‌مرۆدا، كورتكردنه‌وه‌ی وشه و ڕسته‌كانه، له
ئێستاشه‌وه له رۆژاوادا كه‌وتوونه‌ته په‌یره‌وكردنی
و باسوخواسێكی واش هه‌یه كه دووباره به ڕێزمانی
زمانه‌كاندا بچنه‌وه، بۆ نموونه له زمانی
ئینگلیزی‌دا هه‌ندێ پیت له وشه‌یه‌كدا ده‌نووسرێ به‌بێ
ئه‌وه‌ی بخوێنرێته‌وه، یاخود گوتنی هه‌ندێ وشه كه
له چه‌ند پیتێك پێكهاتووه، ده‌شێت ته‌نیا به یه‌ك
پیت هه‌مان ئاواز و ده‌نگی خۆی بدات. له زۆرینه‌یه‌كی
وێبلاگه‌كاندا ئه‌م شێوازه تا راده‌یه‌كی زۆر
گیردراوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه وشه‌ی(you) هه‌ر به(u)
ده‌نووسرێ، له زمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانیشدا هه‌مان
ره‌وت بۆته جێی مشت‌ومڕ. بێگومان زۆر هۆكار هه‌یه وا
ده‌كات كه ئه‌و شێوازه زاڵ ببێ به‌سه‌ر رێنووسی نوێی
زمانه‌كاندا، هه‌روه‌ك (جێرمی رێفكین)ی ئابووریناسی
ئه‌مریكی بۆی چووه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تی
رووبه‌ڕووی كێشه‌ی بێوه‌ختی ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام
له سه‌رقاڵییه‌كی زۆردایه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه پێشتر
ناونرابوو" پشوو" یان" كاتی پشوو و بۆشایی" ورده
ورده به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. ئه‌م وته‌زایه‌ی
"رێفكین" به‌ره‌و هه‌ندێ دیمه‌ن و قسه‌ی ترمان ده‌بات،
كه نه‌بوونی یه‌كجاره‌كی یان كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی
بۆشایی به‌و راده ترسناكه‌ی ئابووریناسه
ئه‌مریكیه‌كه باسی ده‌كات، كاریگه‌رییه‌كانی بۆ زۆر
بواری دیكه‌ی ژیان هه‌نگاو ده‌نێ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی
كاتێ مرۆڤ به ته‌واوی ده‌سته‌مۆی كار ده‌بێت، ناتوانێ
سوود له كاته پشووه‌كانی وه‌ربگرێت، چونكه له‌وێشدا
هه‌ر بیر له پرۆژه‌كانی رۆژی دواتری ده‌كاته‌وه،
یاخود له كاتی پشووه‌كه‌یدا به‌شوێن بیرۆكه و شێواز
و رێگه‌ی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێ، هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه له
گۆڕه‌پانی كاره‌كه‌یدا بێت. له هه‌ندێ باریتردا
هه‌ستكردن به ته‌نیایی و نامۆبوونی لێده‌كه‌وێته‌وه،
ئه‌م دیارده‌یه زۆر به ئاشكرا له كۆمه‌ڵگه‌كانی
رۆژاوادا دیاره و ده‌ركی پێده‌كرێت، براده‌رێكم
رێگه‌ی هه‌نده‌رانی گرته‌به‌ر و له ئه‌ڵمانیا
گیرسایه‌وه، له‌وێ له گوندێك نیشته‌جێیان كردبوو،
خۆی گێڕایه‌وه: له‌و گونده ته‌نیا سوپه‌رماركێتێكی
تێدایه، سه‌ره‌تا هه‌موو رۆژێك ده‌چوومه نێوییه‌وه
و پێداویستیه‌كانم ده‌كڕی، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
ته‌واوی ڕووخساره‌كانی ئه‌و گونده هێنده به‌لامه‌وه
ئاسایی ببوون، ده‌تگوت خۆم له ئاوێنه‌دا ده‌بینم،
ئیدی چوونه ئه‌و بازاڕه‌شم كه‌مكرده‌وه. ئه‌و
براده‌ره یه‌كێ له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌وه بوو،
كه جاری وا هه‌یه به هه‌فته یه‌ك وشه‌ش له زاری
نایه‌ته ده‌ره‌وه، وه‌ك خۆی ده‌یگوت(هه‌ندێ جار
ئه‌وه‌نده ده‌م ناكه‌مه‌وه و قسه بكه‌م، بۆنی ده‌مم
دێت). بێگومان ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه راهاتووه و
به پێچه‌وانه‌وه قسه زۆركردن به جۆرێك له بێكاری
داده‌نێت. ناسیارێكی دیكه‌م شتێكی سه‌یرتری
گێڕایه‌وه، ئه‌و گوتی ئه‌و شاره‌ی منی تێدا ده‌ژیم
ده‌ڵێی شاره مێرووله‌یه، به‌رده‌وام له كاردان و
كه‌س كاتی نییه، له هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك پشوو
هه‌یه، شه‌وه‌كه‌ی تێر و پڕ ده‌خۆنه‌وه و دوای
ئه‌وه‌ی مه‌ست ده‌بن، ده‌كه‌ونه شه‌قكاری خانه‌ی
ته‌له‌فۆنه‌كان، ئه‌وه پیشه‌ی شه‌وانی پشووه، دیاره
داخی ئه‌و بێكاتیه‌یان به‌وه ده‌ڕێژن. خۆ ئه‌گه‌ر
یه‌كێك تووشی خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی ببێت، زۆرجار
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی
وڵاتانی سه‌ر لێواری ده‌ریای ناوه‌راست بكه‌ن،
به‌تایبه‌تیش وڵاتی"ئیتالیا". من بۆ خۆم ئه‌و
زانیارییه‌م زۆر به‌لاوه ته‌مومژاوی بوو، هه‌رچه‌نده
به‌هۆی گه‌ڕان به‌دوای ئیدیۆم له زمانه‌كاندا،
ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتبوو كه زمانی ئیتالیا زۆرترین
جنێو له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام وا ڕێككه‌وت دۆستێكم
هۆكاره‌كه‌ی پێگوتم، ئه‌و وای گێڕایه‌وه كه‌وا
ئیتالیاییه‌كان یه‌كێكن له‌و میلله‌تانه‌ی زۆر قسه
ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر بتناسن و نه‌تناسن له‌گه‌ڵتدا
ده‌كه‌ونه قسه‌وه، ئه‌مه‌ش باشترین چاره‌سه‌ره بۆ
كه‌سێك كه خه‌مۆكی و بێتاقه‌تی هه‌بێت، تا هه‌ست به
ته‌نیایی نه‌كات و به‌رده‌وام كه‌سێ هه‌بێ وتووێژ و
باسوخواسی له‌گه‌ڵدا بكات، بێگومان ئیتالیا هه‌روه‌ك
لای خۆمان چایخانه‌ی زۆری تێدایه و له‌وێ خه‌ڵك
كۆده‌بنه‌وه، ئه‌و دۆسته‌م باسیكرد گوتی كه ده‌چیته
پاسی نێوان شوێنه‌كان، گوێت له ده‌نگی خۆت نیه،
چونكه هه‌مووی قسه ده‌كات. له‌وێ قسه‌زۆری بۆته خێر
و ڕژاوه به‌سه‌ر ئیتالیه‌كاندا، لای خۆشمان هه‌روایه
قسه زۆر ده‌كه‌ین، ڕاست بێت و ڕاست نه‌بێ ، به‌سوود
بێ و بێسوود بێ گرنگ نییه، به‌ڵام لای ئێمه هیچ
نه‌خۆشێك چاك ناكاته‌وه، به‌ڵكو بۆته ژانه‌سه‌ر و
ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامه‌كان، چونكه
به ڕه‌وتێكدا ده‌ڕوات هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌كی تێدا
نییه، دیاره ئه‌و په‌نده(قسه هه‌زاره دوانی
به‌كاره)هه‌ڵگری كاره‌ساته گه‌وره‌كانی ئێمه‌یه،
ئه‌گینا مه‌عقوله مرۆڤێك هه‌زار وشه له‌زاری بێته
ده‌رێ، كه‌چی ته‌نیا دوانیان ڕووی مه‌جلیسی هه‌بێت!!.
|