مه‌زارگه‌ی ئیمام محمه‌د به‌لای
ده‌ربه‌ندیخانیه‌كانه‌وه مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزه و
تاوه‌كو ئێستاش زۆرێك له‌و پیاوو ژنانه‌ی كه
رۆشتونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشی زیاره‌تی مه‌زاره‌كه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵكانی پێشین ئه‌م ئیمام محمه‌ده
پیاوچاكێكی ئاینی بووه و له‌وێدا نێژراوه ، ئه‌م
مه‌زاره كه‌وتۆته باكوری شاری ده‌ربه‌ندیخانه‌وه
له‌دامێنی چیای به‌رانانه، له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا تا
راده‌یه‌ك له‌شار دووربوو، به‌ڵام ئێَستا به‌هۆی
گه‌وره‌بون و فراوانبونی شاره‌وه ماڵه‌كان
گه‌شتونه‌ته نزیكی و مه‌زاره‌كه بوه‌ته به‌شێك
له‌شار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پیسی ئاوی
خواردنه‌وه‌ی روباری سیروانه‌وه به‌شێكی خه‌ڵكی
ده‌ربه‌ندیخان له‌كانییه‌كه‌ی ئه‌م مه‌زاره ئاوی
خواردنه‌وه به‌ده‌به ده‌به‌نه ماڵه‌وه و ده‌یخۆن.
له‌ناوه‌ڕاستی مه‌زاره‌كه‌دا دره‌ختێكی گه‌وره كه
ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌یه لق و پۆپه‌كانی
بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یه بۆ مێژووییه‌كی دێرین.
ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ئه‌م دره‌خته به‌نیسبه‌ت
خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بوه‌ته شوێنی پرسیار و
سه‌رسوڕمان و زۆرجاریش بۆ هه‌ندێك خێزان بوه‌ته
مایه‌ی شین و خه‌فه‌ت.
له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابوردودا تاوه‌كو نوسینی ئه‌م
وتاره 6 گه‌نج به‌و دره‌خته‌دا خۆیان هه‌ڵواسیوه كه
به‌داخه‌وه سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سیانی
دیكه‌یان به ئاسته‌م له‌مردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
خۆ هه‌ڵواسین به‌م دره‌خته‌دا له‌م شاره‌دا خه‌ریكه
ده‌بێته دیارده و له‌ناو گه‌نجاندا بڵاوده‌بێته‌وه،
به‌جۆرێك هه‌ر گه‌نجێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ماڵ خۆیاندا
یاخود كێشه‌یه‌كی بچوكی دیكه‌ی هه‌بێت ره‌نگه به‌و
دره‌خته‌وه بیبینینه‌وه.
بۆنمونه ته‌نها له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا پۆلیس
دوو گه‌نجی له خۆخنكاندن به‌و دره‌خته‌وه
رزگاركردووه.
له‌راستیدا كێشه‌ی خۆكوشتن كێشه‌یه‌كی گشتگیره و
تایبه‌ت نیه به شارێك یاخود وڵاتێك به‌ڵكو له‌هه‌موو
جیهاندا ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه و نه‌توانراوه
چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه له‌م شاره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م
دره‌خته بوه‌ته شوێنی خۆكوشتن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی
كێشه ده‌رونیه‌كانی گه‌نجان.
خۆ هه‌ڵواسین به‌م دره‌خته‌دا دۆخێكی وه‌ها قه‌له‌قی
دروستكردووه له‌سه‌ر هه‌موو خێزانێكی شاره‌كه كه
هه‌موو ساتێك له‌چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی ئه‌وه‌دایه چ
كه‌سێكی دیكه خۆی پیادا هه‌ڵده‌واسێت، هه‌میشه
له‌چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكی ناخۆشی دیكه‌دایه كه
ره‌نگه نه‌وه‌كه‌ی یاخود كه‌سێكی دیكه‌ی نزیكییان
بێت.
به‌بڕوای من بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه له‌م
شاره‌دا پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و
ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زانایانی ئاینی
یه‌وه رێكبخرێت و له‌هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی
بكۆڵرێته‌وه وچاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه ،
چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رێوشوێنی پێویست
نه‌گرینه‌به‌ر له‌كۆتایدا چاره‌سه‌رناكرێت و مه‌ترسی
دیكه‌ی به‌دوادا دێت .
هه‌ربۆیه داواده‌كه‌م رۆشنبیران و نوسه‌رانی دیكه‌ش
له‌سه‌ر بنوسن و ده‌رونناسان و كۆمه‌ڵناسانیش
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ قوربانیانی زیندوی ئه‌و
دره‌خته‌دا بكه‌ن راستی و دروستی هۆكاره‌كانی خۆكوشتن
له‌و شوێنه‌دا بخه‌نه روو.
Hemnm1979@yahoo.com
|