برای به‌ڕێز ... سڵاوی من.. سڵاوی وشه.. سڵاوی ئه‌و
كورده‌ی شیاوی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێ ی بوترێ مرۆڤ ... بۆ
تۆ .. بۆ جورئه‌تی تۆ ... بۆ بوێری قه‌ڵه‌می تۆ...
هه‌ر چه‌ند من‌و تۆ یه‌كتر ناناسین‌و سه‌رو كارمان
له‌گه‌ڵ یه‌كدا نی یه به‌ڵام له دنیای نووسین‌و شتی
وادا پێم وا نی یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جارێك له جاران
(قرچ)ێكمان نه‌كرد بێت، له حاڵێكی ئه‌وتۆدا ئه‌گه‌ر
یه‌كتریش نه‌ناسین شتێكی ئاسایی یه چونكه من‌و تۆ
دو‌و ته‌مه‌ن‌و دو‌و نه‌وه‌ی جیاوازین، ئێمه نه‌وه‌ی
په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مین‌و له‌گه‌ڵ ڕۆژگارو ئێش‌و
ئازار‌و مه‌رگه‌ساته‌كانی ڕابردووی نیشتماندا پیر
بووین‌و بووینه سه‌رو ڕیش سپیانی وڵات، ئێوه‌ش
نه‌وه‌ی ڕۆژگاری ده‌ماوده‌می (ڕاپه‌ڕین)ی گوماناوی
1991و دواترن هێشتا هه‌ره‌تی لاوی‌و جوانیتانه.
نه‌وه‌ی ئێمه به نه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌و
سه‌رده‌مه (زۆڵه‌كانه) ده‌ناسرێت به ناوی شۆڕشێكی
(قۆڕ)ی بێ مانا‌و دواتر بێ ئه‌نجام كه ئێوه
به‌روبوومه‌كه‌ی به ده‌ستی خه‌ڵكانی سووك‌و ڕیسواوه
ئه‌بینن... له‌به‌رئه‌وه هه‌رچی جوانی‌و هه‌ره‌كه‌ت‌و
به‌ره‌كه‌ت‌و سه‌روسامانی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌بوو له‌و
به‌ناو شۆڕشه‌دا (لووش) دراو كرایه قوربانی مشتێك
ده‌عبای نا مرۆڤ‌و درۆبازو نابووتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و
ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ.... نه‌وه‌ی ئێوه‌ش نه‌وه‌ی له
دایك بووی ناو شه‌ڕو شۆڕه‌و به كاڵ فامی‌و بێ ئاگا
له ڕاستی یه‌كانی كۆن‌و نوێ ی ئه‌م گه‌له‌و له
سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی پڕ گومانی (پیاوه درۆینه)كانی
ناو هه‌راو هوریای (ڕاپه‌ڕین)دا گه‌وره بوون‌و چاوتان
كرده‌وه‌و به قسه بریقه‌داره‌كانی چ هی ئه‌وان‌و چ
هی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ته‌فره دران‌و سه‌ر له نوێ
ئێوه‌ش كرانه قوربانی هه‌مان كاره‌ساتی دڵته‌زێن كه
به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات، ئێمه به ناوی فریاگوزارانی
كۆمهڵگاو ڕزگاریخوازی له ژێر ده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه
فریودراین‌و ئێوه‌ش به ناوی مه‌عریفه‌و
مه‌عریفه‌بازی‌و دژه ده‌سه‌ڵات‌و شتی واوه ته‌فره
دران، ته‌نها جیاوازی ئێمه‌و ئێوه له‌وه‌دایه ئێمه
نه‌وه‌یه‌كی یاخی‌و سه‌ركێش‌و خۆنه‌ویست بووین‌و
كۆشته‌ی ده‌ستی ئه‌و جه‌لادانه‌ین كه بۆسه‌ی
خیانه‌ت‌و غه‌دریان بۆ ئه‌ناینه‌وه به‌ڵام نه‌وه‌ی
ئێوه نه‌وه‌یه‌كی كاڵ فام‌و نه شاره‌زاو خۆ به شت
زانی بوون‌و كۆژراوی ده‌ستی غرورو نه‌شاره‌زایی خۆتان
بوون به قازانجی خه‌ڵكی فێڵبازو دووفاق، بۆیه ئه‌بێ
بزانیت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناسیاوی یه‌كتریش نین به‌ڵام
من (شوانه) به پێ ی نووسین‌و وه‌رگێڕانه‌كانی
ئه‌ناسم‌و ئه‌زانم كێ یه‌و كێ نی یه، پێم خۆشه تۆ
كه یه‌كه‌مین كه‌س بوویت له‌و (نه‌وه لێ
قه‌وماوه)دا سه‌ری ئاگا بونت به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و
ده‌ستی جورئه‌ت‌و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه ڕائه‌وه‌شێنی‌و
له‌قه به پشتی درۆ‌و خه‌ساویدا ئه‌كێشیت‌و پڕ به
دنیا هاوار ئه‌كه‌یت‌و ئه‌ڵێ ی: (پێویسته هه‌ستین‌و
سه‌رده‌می (بت په‌رستی) ڕیسوا كه‌ین‌و (بت‌و بته‌وان)
ورد‌و خاش كه‌ین). ئه‌م جوانی یه له گه‌نجێتی تۆدا،
ئه‌م جورئه‌ت‌و بوێری یه له هه‌ستانه‌وه‌ی تۆدا،
ئه‌م ڕاستگۆیی یه له (هه‌ق) نووسینه‌وه‌ی تۆدا، هانی
دام ده‌ستی دۆستایه‌تیت بۆ درێژ بكه‌م‌و بڵێم دڵنیا
به: (ته‌نیا نیت)، هه‌ر ئه‌و به خه‌مه‌وه هاتنه‌ش
بوو به مایه‌ی نووسینی ئه‌م نامه كراوه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ندێ قسه‌و باسی پێویستی تێدا باس بكه‌م تا
بزانیت تۆ ته‌نیا نیت، هه‌م تێش بگه‌یت له‌وه‌ی تۆ
دیوارێكی به بێده‌نگی هه‌ڵچنراوت هه‌ره‌س پێ هێناو
خه‌ڵكێكی زۆرت هوشیار كرده‌وه تا هیچ نه‌بێ
ده‌وروپشتی خۆیان بخوێننه‌وه‌و به ئاشكرا له شته‌كان
بگه‌ن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه من شه‌خسی خۆم پشت‌و
پشتیوانتم تا پێكه‌وه بته شكاوه‌كان ئه‌شكێنینه‌وه‌و
ڕۆژگاری (بت په‌رستی) ڕیسوا ئه‌بێت... برا
جوانه‌كه‌م... (ده ساڵ) له‌مه‌وبه‌ر من له وه‌ڵامی
شه‌خسی (مام جه‌لال)دا سه‌باره‌ت به (بت)ێك كه ناوی
(شێركۆ بێكه‌س)ه هاتمه قسه‌و زۆر نهێنی ئه‌و بته
شكاوه‌م بۆ خه‌ڵكی ڕوونكرده‌وه چونكه له
محازه‌ره‌یه‌كی (ئه‌و)دا به ناوی (ده‌بێ ڕۆژنامه‌و
ڕۆژنامه نووسی به‌م شێوه‌یه بن)و دواتر له ژماره
(1930)ی (كوردستانی نوێ)شدا بڵاوكرایه‌وه ئه‌وه‌های
ئه‌وت:
(هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێته نووسه‌ر، بۆ نموونه
هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێت به شاعیر….. به‌ڵام بۆ
نموونه كاك شێركۆ ئیبداع ده‌كات… شیعر ده‌نوسێ شتێكیش
كه گرنگه حه‌ز ئه‌كه‌م پێتان بڵێم كه زۆر گرنگه بۆ
ئه‌وه‌ی ببیت به نووسه‌ر، نووسه‌رێكی ناودار
ئه‌مه‌یه كه ده‌بێت هه‌ڵوێستت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر
هه‌ڵوێستت نه‌بێت هه‌ر ئه‌وه نی یه بنووسیت شته‌كه
بێ تام ده‌رده‌چێت، له‌م ڕۆژانه‌دا یه‌كێك له منی
پرسی وتی بۆچی شێركۆ بێكه‌ست پێ شاعیری یه‌كه‌مه‌و
(له‌ت ……..) پێ شاعیری یه‌كه‌م نی یه ……. جارێ من
(له‌ت ……) پێش شێركۆ بێكه‌س ده‌ناسم‌و ئه‌و كاته‌ی كه
ئه‌وم ده‌ناسی‌و دۆست بووین شێركۆ بێكه‌سم خۆش
نه‌ده‌ویست‌و ئه‌و (كاژیك)و شتی وا بوو… هۆیه‌كه چی
یه، بۆ نموونه وه‌ره تۆ ته‌ماشای سه‌ره‌تاكانیان
بكه هه‌ردووكیان شتی زۆر سه‌یریان ئیبداع كردووه،
به‌ڵام شێركۆ له دو‌و سێ شت پێشكه‌وتووه، یه‌كه‌م
شێركۆ هه‌رهه‌ڵوێستی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوێك
هه‌ڵوێستی گرت، له‌سه‌ر ئاشبه‌تاڵ هه‌ڵوێستی گرت،
له‌سه‌ر شۆڕش هه‌ڵگیرسانه‌وه هه‌ڵوێستی گرت، له‌سه‌ر
پێشمه‌رگه، له‌سه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌ڵوێستی
گرت، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی گرت، هه‌ڵوێست
ئینسان ده‌رده‌خات به چاك به خراپ، هه‌ڵوێسته‌كه‌ت
خراپ بوو خه‌ڵك دژت ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌كه‌شت باش بوو،
خه‌ڵك پشتیوانیت لێ ده‌كات… ئه‌گه‌ر … بێ بار بوو هیچ
نی یه)، جا له ساڵی دو‌و هه‌زاردا من به
نامیلكه‌یه‌ك به ناوی (به‌سه‌رهاتی شاعیرێكی
چه‌واشه) كه (به خۆڕایی‌و ده‌ستا‌و ده‌ست بوو زیاتر
له چه‌ند هه‌زار دانه‌یه‌كم بڵاوكرده‌وه) له‌سه‌ر
ئه‌و قسانه‌م نووسی‌و بڵاوم كرده‌وه‌و بڕیارمدا وه‌ك
زنجیره‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ری بڕۆم كه به دوایدا
(پاشكۆی یه‌كه‌م)یشم بڵاو كرده‌وه‌و له‌وه‌و به‌دوا
ئه‌و ئیمكانیه‌ته‌م نه‌ما له‌سه‌ری بڕۆم به‌ڵام ئه‌مه
یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی كه هه‌رگیز ده‌سبه‌رداری
نابم‌و به پێ ی (ئیمكان) له‌سه‌ر ئه‌و
بڵاوكردنه‌وه‌یه ئه‌ڕۆم، لێره‌دا مه‌به‌ستم خۆ
هه‌ڵكێشان نی یه به‌ڵكو مه‌به‌ستم هه‌ندێك شته كه
له چاو هی ئه‌و كاته‌دا جیاوازه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
1/ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئێستا هه‌ن
نه‌بوون وه‌ك گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ند،.
2/ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمپیوته‌رو
فێربوونی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نه‌بوو كه وه‌ك ئاو
خواردنه‌وه‌ی لێهاتووه.
3/ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یدابوونی (ئینته‌رنێت)و
سه‌دان سایت‌و ماڵپه‌ڕی كوردی نه‌بوو... ئه‌مانه
ئه‌وسا نه‌بوون، ئێستا هه‌موو شت هه‌یه‌و كه‌س
ناتوانێت ڕێگریت لێ بكات، ئێره نا ئه‌وێ...هتد، دوای
ئه‌م ده‌ستپێكه جا دێمه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مه‌وێ
له‌م نامه‌یه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، چاك وایه به‌م
شێوه‌یه له سێ خاڵدا كۆی بكه‌مه‌وه:
1/ له دنیای نووسین به تایبه‌تی‌و هونه‌ر به گشتی
بۆ هه‌موو جۆره كه‌سێكی ئه‌و بوارانه پێویسته دو‌و
بنه‌ما هه‌بێت یه‌كێك له‌م بنه‌مانه پێ ی ئه‌وترێ
(داهێنان)و ئه‌وی تر پێ ی ئه‌وترێ (هه‌ڵوێست) زۆر
كه‌من ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن له
ژیانی ڕۆژانه‌و گشتی خۆیاندا چونكه هه‌ڵوێست مانای
ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی یا هونه‌ری ئه‌و كه‌سه
ده‌رئه‌خات كه به‌های شه‌خسی چه‌نده‌و چه‌ند ئه‌هێنێ.
نووسه‌ر یا شاعیر یا هونه‌رمه‌ند یان به گشتی
به‌رهه‌می بێ هه‌ڵوێست وه‌ك گوڵی جوانی بێ بۆن وایه
چونكه جوانی گوڵی سروشتی به بۆن‌و به‌رامه‌یه وه
به‌های هه‌یه گه‌ر وا نه‌بێت له‌گه‌ڵ گوڵێكی باغه‌یی
دا جیاوازی نابێت، له ته‌واوی ژیاندا هه‌ڵوێست مانا
به بوونی مرۆڤه‌كان ئه‌دات‌و مرۆڤه‌كانیش به
هه‌ڵوێسته‌وه هه‌م جوانن‌و هه‌م زیندوون. با دوور
نه‌ڕۆین‌و سه‌رنجی ئه‌و نموونه‌یه‌ی پێشتر هێنامه‌وه
بده‌ین .... ئه‌وه‌ته (مام جه‌لال) خۆی ئه‌ڵێ: (ئه‌و
كاته‌ی كه ئه‌وم ده‌ناسی‌و (واته له‌ت .....) دۆست
بووین شێركۆ بێكه‌سم خۆش نه‌ده‌ویست‌و ئه‌و (كاژیك)و
شتی وا بوو) حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ش بزانی (مام جه‌لال)
ئه‌و كاته له‌سه‌ر شیعرێك كه بۆ سلێمانی نووسرا بوو
له (به‌كره‌جۆ) هات (شێركۆ)ی گرت‌و به هه‌زاران تكای
ئه‌م‌و ئه‌و و نامه‌ی (برایم ئه‌حمه‌د) جا به‌ره‌ڵای
كرد، به‌ڵام له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا (مام جه‌لال) خۆی
ئه‌ڵێ: (شێركۆ بێكه‌س)م پێ شاعیری یه‌كه‌مه....
چونكه (شێركۆ) ئێستا پیاوی (یه‌كێتی نیشتمانی)یه‌و
هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و شتانه هه‌یه كه (مام
جه‌لال) لای گرنگه‌و (یه‌كێتی) تیا ده‌رئه‌كه‌وێ
ئه‌گه‌ر به پێودانگی مانای شیعریش له (ئه‌وسای
شێركۆ)و له (ئێستای شێركۆی یه‌كێتی) بڕوانین: نی یه
نه‌ڵێ (شێركۆ) (ئه‌وسا) شاعیرتر نه‌بووه له ئێستای
كه‌چی ئه‌وان ئێستای په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن‌و پله‌ی
گه‌وره‌یی شاعیریه‌تی بۆ دائه‌نێن، جا مه‌رگه
ساته‌كه‌ی (شێركۆ) لێره‌دایه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ڕوو له
(یه‌كێتی)وه‌رگێڕێت بۆ خۆی ئه‌مرێت‌و ئه‌بڕێته‌وه‌و
ئیتر گه‌وره‌یی بۆ ئه‌و فلسێك ناكات‌و نه‌فره‌تی مێژوو
ونی ئه‌كات، به‌ڵێ ئه‌مه مانای هه‌ڵوێسته، جا مرۆڤی
بێ هه‌ڵوێست وه‌ك (شێركۆ)ی به‌سه‌ر دێت، ئه‌گه‌ر
لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر شه‌خسی تۆ وه‌ك (شوانه)
ئه‌بینین به‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ت ئێستا
(شوانه)یه‌كی تریت هه‌موو شته‌كان له به‌رامبه‌رت
گۆڕان ئه‌وانه‌ی جاران وه‌ك دۆست‌و ناسیاو ئه‌تناسین
ئێستا ده‌میان لێكردوویته‌وه ئه‌وانه‌ی جاران
نه‌تناسیوون ئێستا ئه‌بنه ناسیاوت، خه‌ڵك ده‌ماو ده‌م
باست ئه‌كات، تۆش له نێوان ئه‌م ململانێ یه‌دا ورده
ورده له (به‌ره‌ی ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه) دێته
خواره‌وه بۆ ناو (به‌ره‌ی گه‌ل) ئه‌و گه‌له‌ی
ده‌سه‌ڵات‌و نووسه‌رو شاعیره‌كانی ده‌سه‌ڵات پێ ی
ئه‌ڵێن (مێگه‌ل)، كاتێك له‌وێدا جێت گرت‌و له‌سه‌ر پێ
ی خۆت وه‌ستایته‌وه ئه‌بینی ئه‌ژدیهای ده‌سه‌ڵات
چڕنووك‌و شاڵاوت بۆ ئه‌بات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مردنت لێ
ئه‌كات‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی هان ئه‌دات به‌رد
بارانت بكه‌ن، ئێستا تۆ له‌و حاڵه‌ته‌دایت‌و له‌و
شه‌ڕه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌دا ئه‌ژیت‌و هه‌ست ئه‌كه‌یت
پێویستیت به هێزو پشتیوانی ناو ئه‌و به‌ره تازه‌یه
هه‌یه كه بۆی هاتوویت‌و به‌رگری لێوه ئه‌كه‌یت،
له‌وێدا هه‌ست ئه‌كه‌یت هه‌ڵوێستی ژیان وه‌رگرتن چه‌ند
قورس‌و گران‌و سه‌خته‌و پێویستی به (باجدان)و
خۆجیڕكردنه‌وه هه‌یه به‌ڵام له ناخته‌وه به‌وه
دڵخۆشیت كه له‌شكرێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكت له پشته‌و
هێزو تینت ئه‌داتێ‌و به‌رده‌وام تیژت ئه‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌ت ئیتر له‌مه‌ودوا تۆ
وه‌ك (شوانه) ڕووبه‌ڕووی ململانێ یه‌كی نوێ
ئه‌بیته‌وه، ململانێ ی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان، ململانێ ی
نێوان پاك‌و پیس، درۆزن‌و راستگۆ، داوێن پیس‌و داوێن
پاك، خۆپه‌رست‌و خۆنه‌ویست، هه‌ق‌و ناهه‌ق، زۆردار‌و
زۆر لێكراو، راستی‌و ناراستی، وڵات فرۆش‌و وڵات
پارێز،....... هتد، ئه‌مه‌ش هێزو توانای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وێ جا لێره‌دا كۆڵ ئه‌ده‌ی یا
كۆڵ ناده‌یت به‌خۆته، له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت‌و بڕوای خۆت
وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌و ململانێ یه‌دا ژیانێكی بێ
وه‌هم ئه‌بینی، ژیانێكی ساده‌و ساكاری ناو ململانێ
یه‌كی به‌رده‌وام تا ئه‌وپه‌ڕی سنوور، ڕووناكی وه‌ك
خۆی ئه‌بینی، تاریكی وه‌ك خۆی هه‌ست پێ ئه‌كه‌یت،
ژیانێك تا بڵێ ی ئاسان‌و بێ قه‌ره‌باڵغی كردنی ماده‌ی
هۆشبه‌رو باده‌ی خۆ سڕكردن‌و خۆ گیژ كردن‌و خۆ مه‌ست
كردن، ژیانێكی ڕوون‌و ڕه‌وانی پێكهاتوو له‌سه‌ر
ململانێ ی نێوان چاكه‌و خراپه، نه‌خۆش‌و ساغ، هه‌ق‌و
ناهه‌ق، دزو ده‌ستپاك، چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ر،
داگیركه‌رو داگیركراو......هتد، تۆ له‌و نێوه‌دا
لایه‌نگری به‌لایه‌ك‌و كاری تیا ئه‌كه‌یت‌و ڕه‌نجی تیا
ئه‌ده‌یت. ئا له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه هه‌ڵوێست مرۆڤ دروست
ئه‌كات‌و فێری تێگه‌یشتنی ژیانی ئه‌كات‌و به باگای
ئه‌هێنێته‌وه‌و دواجاریش ئه‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر
به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه به دوایدا شه‌ڕی مان‌و نه‌مان
له‌وێوه ده‌ست پێ ئه‌كات.
2/ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بووه به ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی
باسه‌كه‌ی تۆ (شێركۆ بێكه‌س)ی شاعیری گه‌وره‌ی
(یه‌كێتی نیشتمانی)یه ئه‌گه‌ر (شێركۆ) به ناوی شیعر‌و
شاعیر‌و قه‌ڵه‌مه‌وه نه‌بوایه‌و ته‌نها كه‌سێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رپرسێكی حیزبی بووایه من به
لامه‌وه ئاسایی بوو چونكه (ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی
كورد) ماوه‌ی (18-19) ساڵه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه فێری
ئه‌وه ئه‌كات دز بن، درۆزن بن، وڵات فرۆش بن،
ته‌نانه‌ت خۆ فرۆشیش بن، دیاره زۆر‌و كه‌م ئه‌و
خواسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی كورد كاری خۆی
كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، ئێستا كۆمه‌ڵگاكه
گه‌نده‌ڵ بووه‌و گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئیسقانی چووه‌و
ئه‌توانم بڵێم زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كانی تا بینه قاقای
به گه‌نده‌ڵیدا ڕۆچووه.... به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
(شێركۆ) به ناوی شیعر‌و شاعیر‌و قه‌ڵه‌مه‌وه له
مه‌یدانه‌كه‌دایه مرۆڤ گوناحی ئه‌گات قسه‌ی له‌سه‌ر
نه‌كات‌و باسی نه‌كات، چونكه (شێركۆ) ڕابردوویه‌كی
دوور‌و درێژی هه‌م په‌تپه‌تێنی حیزبایه‌تی كوردی
هه‌یه‌و هه‌م كێشه‌یه‌كی ئاژاوه‌ی دنیای شیعره‌و
ئه‌مڕۆش به بكوژی ئه‌ده‌ب‌و ڕۆشنبیری كوردیش حساب
ئه‌كرێ بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ، باسكردنی خۆی
ئه‌سه‌پێنێ‌و ناچاریت له‌سه‌ری بێیته قسه‌و باسی
بكه‌یت، ئه‌مه‌ش شتی شه‌خسی نی یه‌و هه‌قێكی ئاسایی
كۆمه‌ڵایه‌تی كورده به‌سه‌ر (شێركۆ)وه هه‌یه‌و خۆی
ئه‌و وه‌زعه‌ی خولقاندووه‌و پێویسته بۆ به‌رگری كردن
له شیعر‌و شاعیر‌و قه‌ڵه‌م ڕووبه‌ڕووی وه‌ها
مۆته‌كه‌یه‌كی به‌زۆر سه‌پاو یا سه‌پێنراو ببیته‌وه،
حه‌ز ئه‌كه‌م شتێكی بچووكت بۆ باس بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
بزانی هیچ نه‌بێ (شێركۆ) له كوێوه بۆ كوێ هاتووه،
دوای ئاشبه‌تاڵی (1975)، ئه‌و له سه‌ر (تینوویه‌تی
به‌گڕ ئه‌شكێ)و به‌هۆی خۆگیف كردنه‌وه‌كانی
ڕابردوویه‌وه دووچاری وه‌زعێك ببوو خه‌ریك بوو له
ترسا زیڕه‌ی ئه‌كرد چونكه وه‌زیفه‌كه‌ی نه‌قڵی نزیك
(به‌غدا) كرابوو، پاشان چۆن گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ
سلێمانی؟ ئه‌وه نهێنی یه‌كه‌ی له فایله‌كانی (ئه‌منی
عامه‌ی به‌غدادایه كه به داخه‌وه ڕه‌نگه ئێستا
ئه‌و فایله ده‌ست (حیزبی ده‌عوا) كه‌وتبێت، به‌ڵام
له‌و هاتنه‌وه‌یه‌دا (شێركۆ) له لایه‌ن ڕۆشنبیران‌و
نووسه‌ران‌و شاعیرانه‌وه به قێزه‌وه ناوی ئه‌برا
ته‌نانه‌ت له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌وسا بۆ سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) نووسیووه بۆ خۆشی ئاماژه‌ی به‌و
وه‌زعه‌ی كردووه‌و زۆر به بێتاقه‌تی باسی خۆی
ئه‌كات‌و ئه‌ڵێ: (وا چه‌ند ڕۆژێكه هاتووینه‌ته‌وه
سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له‌م دو‌و ڕۆژه‌دا، زوخاوی
بێ ڕه‌وشتیان كردووه به دڵما، بڕوا بكه، به
درێژایی ئه‌و چه‌ند مانگه‌و له ده‌ربه‌ده‌ریدا نه‌م
چه‌شتووه هه‌ر چۆنێك بێ دنیای بێ ڕه‌وشتی یه‌قی
داوه‌ته‌وه.. كاكه گیان: خۆت (شێركۆ) ئه‌ناسی، كه
چه‌ند وه‌سواس‌و دو‌و دڵ‌و شپرزه‌یه، جا هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شیعره‌ی دامیتێ جارێ لای خۆت هه‌ڵی
بگره‌و با بڵاو نه‌بێته‌وه... ڕه‌نگه بپرسی بۆ، بۆ؟
منیش ئه‌ڵێم هه‌ر بۆ؟.. مه‌یدانی ئه‌ده‌ب، گواوی بووه
پاڵه‌وانیه‌تیم پێ ئه‌فرۆشن، ڕه‌وشتم پێ ئه‌فرۆشن...
كاكه ... وازبێنه .. نازانی چی له دڵمایه...)،
هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌كی تری‌دا هه‌ر بۆ هه‌مان كه‌س‌و
شوێن (شێركۆ) باس له دو‌و شتی تر ئه‌كات كه
ئه‌مه‌یه: (حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وانی ترت له‌بیر نه‌چێ
ته‌وه، مه‌سه‌له‌ی ناردنی نقو ده‌كان‌و سه‌رپه‌رشتی
ئه‌و شیعره‌ی له (به‌یان)دا بڵاو ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر
بڵاو بۆوه)، ئه‌ویش:
1/ (مه‌سه‌له‌ی ناردنی نقوو ده‌كان) واته
موكافه‌ئه‌كانی (هاوكاری) كه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی
(شێركۆ)ی له‌سه‌ر ئه‌ژیا، جا (ئه‌و)ێك له وه‌ها
(نه‌بوونی) یه‌كه‌وه هاتبێته سه‌ر خه‌زێنه‌یه‌كی (وا
مفت) له‌و زیاتر چاوه‌ڕوانی چی لێ ئه‌كه‌یت كه تۆ‌و
(دیوانی چاودێری دارایی) باسی لێكردووه.
2/ (سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شیعره‌ی له (به‌یان)دا بڵاو
ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بڵاو بۆوه)، وشه‌ی (ئه‌گه‌ر بڵاو
بۆوه) ئه‌وپه‌ڕی زه‌لیلی‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی‌و
چاوه‌ڕوانكردنی ده‌ستی ئه‌م‌و ئه‌و ئه‌گه‌یه‌نێت
كه‌سێك وه‌ها بۆ شیعر بڵاو كردنه‌وه‌یه‌ك بپاڕێته‌وه
ئێستا كه حیزبه‌كه‌ی ده‌زگایه‌كی چاپه‌مه‌نی نابێته
به‌ر ده‌ست له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانی چی لێ ئه‌كه‌یت.
براكه‌م .... ئه‌وانه‌ی تۆ له‌سه‌ر (شێركۆ)ت بڵاو
كردووه‌ته‌وه وه‌ك ئێمه ئه‌یزانین ڕه‌نگه (دڵۆپ به
ده‌ریا) بێت.
من شه‌خسی خۆم قێزم له شیعر‌و له شاعیرایه‌تی‌و له
قه‌ڵه‌م دێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، به‌ڵام شاعیران‌و
نووسه‌رانی (زووی ئێمه) هه‌موو (له برسا مردوو بوون)
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شعوری خۆیان درۆ نه‌كه‌ن،
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی خراپیان بۆ درێژ نه‌كه‌ن،
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك حورمه‌تی خۆیان‌و شیعریان
بگرێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به حورمه‌ته‌وه ناویان
بهێنرێت بۆ نموونه (پیره‌مێردی نه‌مر) كه مرد ته‌نها
یه‌ك دینار‌و ڕووبعێكی له دوا به‌جێ ماوه، من چی له
شیعرێك بكه‌م كه خاوه‌نه‌كه‌ی (كاسبی) پێوه بكات،
خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌رچی خراپ‌و خراپه هه‌یه بیكات هه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی به دڵی خۆی بژی، به ئاره‌زووی خۆی درۆ
بنووسێت‌و به كه‌یفی خۆی شه‌ن‌و كه‌و به شیعر‌و
ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یه‌كی داگیركراو و ژێر ده‌سته
بكات، ئێمه هه‌قێكی نه‌ته‌وه‌یی بوون‌و كورد بوون‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی بوون‌و هاوڵاتی بوونی خۆمانه ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر شه‌خسی (شێركۆ) قسه بكه‌ین چونكه ئه‌و
سنووری شه‌خسی خۆی به‌زاندووه‌و (ته‌عدا) له
كه‌سایه‌تی كوردبوونی ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێمه
ئه‌كات‌و ئه‌یه‌وێ به زه‌بری ده‌سه‌ڵات ئێمه بێ
ده‌نگ بكات، به زه‌بری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌له‌سه‌ر
ئێسك‌و پروسك‌و ماندوو بوون‌و ڕه‌نجی فه‌رهادانه‌ی
خه‌ڵكی تر سه‌ری جوقاوه‌و (شێركۆ)ش له كاتی
(ناپێویست)دا وه‌ك (مفته خۆر)ێك خۆی خزاندووه‌ته
ناویه‌وه‌و تیایدا بووه به كه‌ڵه‌گای گه‌نده‌ڵی.
3/ له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌ی تۆدا هه‌فته‌نامه‌ی
(ئاوێنه)ش سنوورێكی ده‌قگرتوی شكاند كه كاتی خۆی
(هاوڵاتی) له‌گه‌ڵ خۆی وه‌ك مۆد هێنابووی ئه‌ویش:
(هه‌ست وروژاندنی خه‌ڵكی ئاسایی به‌رامبه‌ر ڕووداوه
بچووك‌و كه‌م به‌هاكان‌و سه‌ركووتانه‌وه‌ی هه‌ر به
ته‌نهای كارمه‌ندی بچووك‌و مه‌سئولی بچووك‌و شتی وا)
بوو به‌و سنوور شكاندنه (ئاوێنه) خه‌ریك بوو به‌ره‌و
دنیای به‌رینی خه‌ڵكی‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ڕاستی
به‌سه‌ر ڕووداوه گه‌وره‌و بچووكه‌كاندا هه‌نگاو
هه‌ڵگرێت، كه‌چی به فه‌رمانی دو‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی
(گوایه جیاواز) ئاوێنه پاشه‌كشه‌ی كرد‌و
سڵه‌میه‌وه‌و نه‌یویست خۆی بكاته ئاوێنه‌ی ده‌نگی
خه‌ڵكی.... ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ڕوونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م
له لایه‌ن (سێ برا)وه بوو كه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی
ئاوێنه‌و تانه‌دان له‌سه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی تیادا كرابوو
به‌وه‌ی گوایه داب‌و نه‌ریتی ڕۆژنامه‌گه‌ری
به‌زاندووه، به بڕوای من ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه
به‌ڵگه‌ی نهێنی ئه‌و (سێ برا)یه‌ی خسته ڕوو كه بۆ چ
ترسیان له‌و سنوور شكاندنه هه‌یه ...
ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی تر هی (سكرتاریه‌تی یه‌كێتی) بوو
كه سه‌رجه‌م قسه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
دانیشتنه‌ی شه‌خسی (مام جه‌لال) بوو كه یه‌ك دو‌و مانگ
له‌وه‌و به‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس‌و شتی وادا
كردبووی‌و به دوور‌و درێژی باسی له باره‌ی (شێركۆ)
وه كرد بوو، ئه‌م پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه بۆ (یه‌كێتی)
عه‌یبه‌یه‌كی ئه‌مه‌نده گه‌وره‌و گرانه كه له
باسكردن نایه‌ت‌و ئه‌وه‌ش ده‌ر ئه‌خات (شێركۆ) به
جۆرێك په‌یوه‌سته به (یه‌كێتی) كه هه‌ر جوڵه‌یه‌كی
ئه‌و دیواری ماڵی (یه‌كێتی) وێران ئه‌كات.... به‌ڵام
دنیای ئێستا ئه‌و ده‌رگا داخراوه نی یه كلیله‌كه‌ی
ته‌نها لای (یه‌كێتی)و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی بێت‌و
به هیچ كه‌س نه‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و دنیا گه‌وره‌و
گرانه ئێستا به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عه‌وله‌مه‌وه
گه‌مه‌ی پێ ئه‌كرێت‌و بوون‌و نه‌بوونی هه‌موو شتێك له
ئان‌و ساتدایه‌و هیچ شتێك (نهێنی‌و نه‌مر) نی یه، چۆن
تیشكی خۆر به هێڵه‌ك ناگیرێت، ده‌سه‌ڵاتی
(مالۆسانه)ی عه‌وله‌مه‌ش وه‌هایه‌و هیچ هێزێك
ناتوانێت به‌ری پێ بگرێت، بۆیه ئه‌و پاشگه‌ز
بوونه‌وه‌یه‌ی (یه‌كێتی) له‌م دنیای گۆڕانه خێرایه‌دا
ته‌نها به زیانی خۆی ئه‌بێ‌و به قازانجی تۆی
(شوانه)و ئه‌و ڕاستیانه‌ی (دیوانی چاودێری دارایی)
ده‌ری خستبوون ته‌واو ئه‌بێ... هه‌موو دیمان
ده‌سه‌ڵاتی زه‌برو زه‌نگی (به‌عس)و (سه‌دامی) كه
ڕۆژگاریان ته‌واو بوو چی به‌سه‌رهات، هه‌موو دیمان
ده‌سه‌ڵاتی زه‌به‌لاحی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكی هه‌ر له
ئێستاوه له سنووری ئه‌و (تاكه پێڵاوه)دا دیاری
كراوه كه لاوێكی به جه‌رگی عێراقی گرتیه (جۆرج
بۆشی)و پێ ی وت.. (بڕۆ ملت بشكێنه) ئه‌مڕۆ گۆڕان
(مه‌به‌ستم یاسای گۆڕان خۆیه‌تی نه‌ك شتی تر) لافاوێكی
بێ به‌زه‌یی گه‌وره‌یه هه‌موو هێزو توانایه‌ك به
گه‌وره‌و بچووكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕائه‌ماڵێت‌و ئیتر
هیچ شتێك (نهێنی‌و نه‌مر) نی یه‌و نامێنێ، هه‌موو
شتێك له‌و سنووره‌دایه كه ئه‌ڵێ ئه‌مرۆ تا سبه‌ینێ،
(ئاوێنه) هه‌ڵه‌ی كرد ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی تۆی ناچار
كرد بگاته دنیای زه‌به‌لاحی ئینته‌رنێت‌و به
ترسه‌وه پاشه‌كشێ ی كرد چونكه دنیا ئه‌و دنیا
داخراوه‌ی جاران نی یه كه بیانه‌وێ كێ بگرن‌و كێ
بكوژن‌و خۆیان هه‌موو شت بن به پێچه‌وانه‌وه ئێستا
ئه‌وان ئه‌وه‌نده بچووك‌و بێ توانان له هه‌موو
ده‌نگ‌و هاوارێك ئه‌ترسن و له هه‌موو جووڵه‌یه‌كیش
ئه‌تۆقن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ڕه‌نجی
فه‌رهادانه‌ی خه‌ڵكی تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان بۆ خۆیان
دابین كردووه‌و هه‌موو شتێكیان به زه‌بری پاره‌و پول
ڕاگرتووه، له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا یه‌ك
گیانله‌به‌ری تێدا نی یه ناوی مرۆڤ بێت‌و شانی
بیروباوه‌ڕی به‌ر (ده‌سه‌ڵات)دا بێت به‌ڵكو هه‌موو
شوێنێكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر حسابی (كرێ)یه‌و
(كرێ گرته‌یی) ئه‌یبات به‌ڕێوه، زۆرم پێ ناخۆش بوو
كه له (كوردستان پۆست)دا وتبووت: (لێره به دواوه
هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ژیانی
خۆم‌و كه‌س‌وكارم شێركۆو...و... لێ ی به‌رپرسن)
چونكه ئه‌وه‌ی له‌مه‌وبه‌دوا به تۆ ئه‌وترێ له
دنیای (شه‌ڕی ده‌روونی)یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ‌و له
فشه زیاتر نی یه، من دڵنیام ئه‌وانه هیچیان ئه‌وه
نین تا تۆ وه‌ها بترسیت به‌ڵكو تۆ له‌مه‌وبه‌دواوه
له‌و جۆره داوه بترسه كه زووتر (حه‌مه ڕه‌نجاو)ی
تێ كه‌وت‌و زۆرتر شتێكی وه‌ها چاوه‌ڕوانی تۆ ئه‌كات تا
(اغتیال) كردن‌و شتی وا ئه‌وه‌ش كه له‌م لاو له‌ولا
به كوشتنی ئه‌م‌و ئه‌و ته‌واو ئه‌بێ وه‌ك هی ئه‌وه‌ی
تۆ نی یه، چونكه تۆ وه‌زعێكت ڕوونكردووه‌ته‌وه كه
پێش تۆ (دیوانی چاودێری دارایی) كه دامه‌زراوه‌یه‌كی
ڕه‌سمی حیزبی‌و ده‌وڵه‌تی خۆیانه بڵاوی
كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه‌دا ئا
ئه‌و دامه‌زراوه ڕه‌سمی یه‌ی خۆشیان ناشیرین كرد،
(یه‌كێتی) عاده‌تی وابووه هه‌میشه هه‌ڵه‌ی به
هه‌ڵه پینه كردووه‌و دواییش به‌سه‌ر خۆیدا
شكاوه‌ته‌وه... ترس له (مه‌زه‌بتا) نه‌بێ‌و هه‌وڵ
بده خۆت ڕونتر بكه‌یته‌وه‌و به بۆچوونه‌كانی خۆتدا
بچیته‌وه، ئه‌وه‌ی دوێنێ به پیرۆزت ئه‌بینی خۆت دیت
ته‌نها وه‌هم بوو پیرۆزی له‌ناو خه‌ڵكدایه، له‌ناو
ئه‌وانه‌دایه كه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م كۆمهڵگاو
نه‌ته‌وه‌یه‌ن، له قه‌ڵه‌م‌و قسه‌ی قه‌به‌و خه‌یاڵاتی
نووسه‌ری درۆنووس‌و تۆسیرام خۆر‌و به‌نگكێش‌و شتی وادا
نی یه له‌و ڕاستی یه دایه كه پێ ی ئه‌وترێ: خه‌ڵكی
لێ قه‌وماو، خه‌ڵكی ڕه‌نج براو، خه‌ڵكی ماف دزراو،
خه‌ڵكی چاو به‌ستراو..... ئه‌وانه‌ش به بڕوای من ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته لێره‌و له‌وێ كوشتوونی ته‌نها یه‌ك
كه‌سیان تاوانێكی گه‌وره بوو ئه‌ویش (به‌كر عه‌لی)
بوو چونكه من شایه‌تم (به‌كر) له‌سه‌ر هه‌ژاری‌و
نه‌بوونی كوژراو له‌سه‌ر هیچی تر نه‌بوو، ئه‌و شه‌هیدی
ڕێگه‌ی هه‌ژاری‌و نه‌بوونی یه..... جارێكی تریش پیرۆز
باییت لێ ئه‌كه‌م‌و ئه‌ڵێم مه‌ترسه‌و ترس له
(مه‌زه‌بتا) نه‌بێ چاكه چونكه تۆ ڕاستی‌و له‌سه‌ر
ڕاستی هاتوویته قسه ئه‌وه ئه‌وانن له خۆیان، له
سامانه دزراوه‌كانیان، له ده‌سه‌ڵاته شلۆقه‌كه‌یان
ئه‌ترسن، ئه‌وان ئه‌و هه‌موو شته له ده‌ست ئه‌ده‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ترسن، به‌ڵام تۆ هیچت نی یه له
ده‌ستی بده‌یت تا بترسیت .... ئیتر چاوت ماچ ئه‌كه‌م‌و
سه‌رفراز بیت‌و ڕێگه‌یه‌ك گرتووته به‌ری مه‌ده‌و
به‌رده‌وام به‌و دڵنیابه له‌وه‌ی كه تۆ
سه‌ركه‌وتوویت.
سه‌رنج: ئه‌م نامه‌یه‌م نارد بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه
ووتیان به داخه‌وه ئه‌و مه‌له‌فه‌مان داخست! به‌ڵام
وا لێره‌وه بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه، تا خوێنه‌ر ئاگاداری
هه‌موو ڕوویه‌كی كێشه‌كه بێت.
|