ئاسایش و پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی،به
پانزه که‌س هه‌ڵیانکوتایه سه‌رم و کامێره‌که‌یان
لێسه‌ندم،چونکه وێنه‌ی نه‌خۆشێکی فڕێدراوی سه‌ر
شه‌قامی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌م ئه‌گرت.
له‌کاتێکدا خۆم و دایکم و خوشکم له سه‌ردانێکی ماڵی
ناسیاوێک ها‌تینه ده‌ره‌وه و به‌پێ به پێش
نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاریدا ڕه‌ت ئه‌بووین،ڕوداوێکی زۆر
سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌کراومان بینی،پیاوێکی له‌شولار
لا‌وازی ڕه‌نگ زه‌رد که به ئاسته‌م هه‌ناسه‌ی
ئه‌دا،به‌راده‌یه‌ک لاواز بوو خۆی به‌پێوه نه‌ئه‌گرت،
پێسته‌که‌ی نوسابوو به ئێسکه‌کانیدا. ئه‌م نه‌خۆشه
ته‌نها هه‌یکه‌لێکی ئێسقانی بوو هیچیتر، ئه‌یویست
به‌گاگۆڵکه به‌سه‌ر شه‌قامه‌که‌دا بروات،به‌ڵام
نه‌یئه‌توانی، ناچار له‌سه‌ر شه‌قامه‌که درێژ
بوو.کامێره‌که‌م خسته‌کارو چه‌ند وێنه‌یه‌کیم
گرت.له‌ناکاو پۆلیسێک هه‌ڵیکوتایه سه‌رم و تێیخوڕیم
،بۆ وێنه ئه‌گریت؟هه‌وڵیئه‌دا کامێراکه‌م
لێبستێنێت،به‌ڵام من نه‌مدایه‌و دوور که‌وتمه‌وه،وازی
نه‌هێناو په‌لاماری ئه‌دام و پۆلیس و ئاسایشه‌کانی تری
لێهاندام.ویستم سوار ته‌کسی بم، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی
کارێکی زۆر خراپم کردبێت دایان به‌زاندم و به‌ره‌و
بنکه‌که‌ی خۆیان بردیانم. دایکم و خۆشکم زۆر نیگه‌ران
بوون و هه‌وڵیان ئه‌دا که له‌ده‌ستیان رزگارم بکه‌ن،
به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌یان بێسوود بوو.هه‌ریه‌که‌و
به‌شیوه‌یه‌ک قسه‌ی ئه‌کرد،وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانبارێکی
خراپیان گرتبێت په‌نجه‌یان لێرائه‌وه‌شاندم و ئه‌یان
وت: ئێستا پیشانت ئه‌ده‌ین،،برۆ ژووره‌وه.
به‌ژور که‌وتم، مفه‌وه‌زێکی پۆلیس له‌سه‌ر کورسیه‌ک
دانیشتبوو،وتی چیه،،چی ڕۆیداوه؟
هه‌موو ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه که شوێنم که‌وتبوون
چۆن له‌ده‌ره‌وه په‌نجه‌یان لێڕائه‌وه‌شاندم ئاواش
له‌به‌رده‌م لێپرسراوه‌که‌یان بێسه‌ره‌و به‌ره
قسه‌یان ئه‌کرد.
من زۆر له‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌یان نیگه‌ران بووم،داوام
لێکردن که بچنه‌ده‌ره‌وه من ناتوانم قسه له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌موه بکه‌م، کێ لێپرسراوه با ئه‌وه قسه‌م
له‌گه‌ڵ بکات،،،هه‌رچه‌نده ئه‌و مفه‌وه‌زه داوای
لێکردن که بچنه‌ده‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌وان سه‌رکێشیان
ئه‌کرد بۆیه من پێم وتنه‌وه بچنه‌ده‌ره‌وه و که‌س
هه‌وڵنه‌دات ده‌ستم لێبه‌رزکاته‌وه چونکه من
نه‌خۆشیه‌کی وام هه‌یه ،به یه‌ک زڵڵه ئه‌مرم.
له‌م قسانه‌م ترسان و کشانه‌وه دواوه.
مفه‌وه‌زه‌که وتی بۆ به‌بێپرس وێنه ئه‌گریت؟
وتم ،سه‌ره‌تا بزانه من وێنه‌ی چیم گرتوه؟ ئه‌وسا بۆ
پرس بکه‌م و پرس به‌کێ بکه‌م؟ من وێنه‌ی نه‌خۆشیکم
گرتووه که نه‌خۆشخانه وازی لێهێناوه‌و ئێستا
له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه که‌وتووه.به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر
سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که من نایاسایم کردووه
که وێنه‌م گرتووه.
پێم وتن من په‌یامنێری ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کانم و
سه‌رپه‌رستیاری ڕادوێکه‌یم و بۆم هه‌یه وێنه له
شوێنه گشتیه‌کان بگرم، شه‌قامیش شوێنی گشتیه،من
وێنه‌م له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌کانی وه‌ک
سه‌ربازگه‌و ناو فه‌رمانگه‌کان نه‌گرتووه،یان ئه‌گه‌ر
وێنه‌ی که‌سێک له پۆلیسه‌کانم گرتووه ئه‌توانن
کامێراکه‌م بپشکنن.به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ده‌نگیان
به‌سه‌ر به‌رز ئه‌کردمه‌وه و ئه‌یانویست بیانویه‌کم
بۆ دروست بکه‌ن،تاوای لێهات که‌سێک به جلی مه‌ده‌نی
قیژانی به‌سه‌رمدا و وتی تۆ له‌ده‌ره‌ووه وتووته
کامێراکه‌م له تۆ خۆشتر ئه‌وێت،،که ئه‌مه له
بیانویه‌کی بێبنه‌ما هیچی تر نه‌بوو،وتم من شتی وام
نه‌وتوه وتومه کامێرکه‌م له خۆم خۆشتر ئه‌وێت
چوونکه چه‌نده‌ها وێنه‌ی دانسقه‌و گرنگی تێدایه.
نازانم ئه‌گه‌ر بڵێم کامێره‌که‌م له تۆ خۆشتر
ئه‌وێتر،سزاکه‌ی چییه؟
ده‌ستوری وڵات چی ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سێک
به‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی بڵێت کامێره‌که‌م له تۆ خۆشتر
ئه‌وێت؟
نازانم خۆشکم که زۆر بێئارام بوو ته‌له‌فونی بۆ کوێ
کرد،،بۆیه ئه‌وه‌ی بیانووه‌که‌ی بۆ دروستکردم وتی
وازی لێبێنن بابروات و چووه ده‌ره‌وه.
کۆتایه‌که‌ی گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی که من بچمه
ده‌ره‌وه‌و ئه‌وان ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رپرسی
سه‌ره‌وه بکه‌ن.
پاش تۆزێک بانگیان کردم، مفه‌وه‌زه‌که ئه‌یناسیم و
وای پیشاندا که کوڕی گه‌ره‌کمان بووه، ئه‌و من
ئه‌ناسێت به‌ڵام من ئه‌وم نه‌ئه‌ناسی. پێناسه‌که‌یان
دامه‌وه‌و داوایان لێکردم که وێنه‌کان بسڕمه‌وه،،وتم
ئه‌و وێنانه ئه‌سڕمه‌وه،،به‌ڵام له‌سه‌رتان ئه‌نووسم
،،،که هاتمه ده‌ره‌وه نه‌خۆشه‌که هه‌ر له جێگه‌ی
خۆی بوو و گاگۆڵکه‌ی ئه‌کرد، من چوومه سه‌ری و چه‌ند
وێنه‌یه‌کم گرته‌وه، چه‌ند که‌سێک که ئاگایان لێم
بوو،،ئافه‌رینیان لێکردم و ده‌ستیان بۆ به‌رز
ئه‌کردمه‌وه.
ئه‌وه‌ی که من له‌م سه‌ردانه‌مدا بۆم
ده‌رکه‌وتووه،له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کان به‌تایبه‌تی
فه‌رمانگه‌کان کامێره وه‌ک چه‌ک سه‌یر ئه‌کرێت.
له‌ئێش و کارێکمدا بۆ فه‌رمانگه‌ی دادوه‌ری سلێمانی
چه‌ند پۆلیسێک ئاماژه‌یان بۆ کردم که کامێره‌که‌م
ده‌بێ دانێم ئه‌وسا بچمه ژوره‌وه،،،که کامێره‌که‌م
له پرسگه دانا باجێکی دامێ که له‌سه‌ری نوسرابوو
باجی چه‌ک،،،ئه‌مه وای نیشاندا،،چه‌ک و کامێرا
به‌یه‌ک چاو سه‌یر ئه‌کرێت.
|