ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 20/7 ماڵی کورد له
ڤانکۆڤه‌ر له درێژه‌ی چالاکیه‌کانی خۆیدا کاتژمێر
7:30 میوانداری پیته‌ر جولیانی کرد که یه‌کێکه له
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی که‌نه‌دا بۆ قسه‌و باس
ده‌رباره‌ی دۆزی کورد له‌و وڵاته‌دا و کێشه‌کانی کورد
له ئه‌مڕۆی جیهان دا.
ده‌ستپێکی سیمیناره‌که به‌ڕێز ناسر جیهانی کاندیدی
دکتۆرا له زانکۆی ڤیکتۆریا کورته‌ی بابه‌تی نامه‌ی
دکتۆراکه‌ی خۆیی پێشکه‌شکرد که تایبه‌ت بوو به
بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد . له‌و کورته باسه‌دا
هه‌وڵیدا مێژووی کورد و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی بزوتنه‌وه
کوردیه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان باس بکات.
دوا به دوای ئه‌و به‌ڕێز شوان چاوشین به
نوێنه‌رایه‌تی ماڵی کورد له ڤانکهۆڤهر وتارێکی به
کورتی پێشکه‌ش کرد ده‌رباره‌ی ماڵی کورد و
ئامانجه‌کانی ، ئاماژه‌ی به‌وه دا که له ڕێگای
چالاکیه هونه‌ری و ڕۆشنبیریهکانیهوه هه‌وڵی
ناساندنی که‌ڵچه‌ری کورد ده‌دات به کۆمه‌ڵگای
که‌نه‌دی و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن سه‌رنجی ئه‌و ووڵاته
ڕابکێشن بۆ ناسینی کێشه‌کانی کورد.
له دوای ئه‌وان به‌ڕێز پیته‌ر جولیان ئه‌ندام
په‌رله‌مانی که‌نه‌دا قسه‌ی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا
که ئاوا له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا
کۆبۆته‌وه، ده‌رباره‌ی کاره‌ساته‌کانی کورد و
جینۆساید و له‌سێداره‌دانه‌کان قسه‌ی کرد و سه‌رسامی
خۆی باسکرد که وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانانه‌ی
دوژمنان بۆ سرینهوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام هه‌ر
ماوه‌ته‌وه و له خه‌بات بۆ مافه‌کانی خۆی
نه‌وه‌ستاوه.
پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه کۆمه‌ڵێک باسی گرنگ
وروژێندران ده‌رباره‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کورد و ئه‌و
کێشه ئێستاییانهی کورد له هه‌ر چوار پارجهکهی
کوردستان و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی که‌نه‌دا. ئه‌ویش
به‌ڵێنی دا که زیاتر جاودێری کێشه‌کانی کورد بکات و
هه‌وڵ بدات داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی جددیتر له
په‌رله‌مان بکات. بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره
بوونه‌وه‌ی نموونه‌ی له سێداره‌دانی کورده‌کانی
ڕۆژهه‌لات و تۆپباران کردن و هێرشه فراوانه‌کانی
تورکیا.
شایانی باسه ئه‌م چالاکیه‌ی ماڵی کورد له چوارچێوه‌ی
کۆمه‌ڵێک چالاکی له‌و جۆره‌دا دێت که ماڵی کورد
ده‌ستی پێکردووه و به‌نیازه بانگهێستی ئه‌ندام
په‌رله‌مانه‌کانی تری ناوچه‌ی بریتیش کۆلۆمبیا بکات بۆ
زیاتر گه‌یاندنی ده‌نگی کورد به په‌رله‌مانی
که‌نه‌دا.
|