له‌ خێزانی له‌یلا مه‌حه‌مه‌د و ڕێکخراوی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراقه‌وه‌.. 

  

 


مۆمێک که‌ ده‌یویست بۆ هه‌میشه‌ داگیرساو بێ! چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا کوژایه‌وه‌!!

چه‌ند ڕۆژێک به‌رله‌ئێستا " منی علی" (لیلی محمد) (1967-2010) له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ووڵاتی ئوستورالیا ماڵئاوایی لێکردین،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌سته‌ویه‌خه‌ بوو،له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نچه‌.
پتر له‌20ساڵی ته‌مه‌نی ژیانی له‌خه‌باتی سیاسی سه‌رسه‌خت له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئازادی ویه‌کسانی ودنیایه‌کی باشتر به‌سه‌ر برد.لیلی پڕاوپڕ بوو له‌ هیواو چالاکی ،ته‌نانه‌ت له‌ ساڵانی نه‌خۆشیه‌که‌یدا خاوه‌ن هێزو ووره‌ی به‌رز بوو له‌ناو خانه‌واده‌ وگشت خۆشه‌ویستانی دا،بۆئه‌وه‌ی دڵنه‌واییان بداته‌وه‌و له‌ئازاره‌کانیان که‌م کاته‌وه‌.
جه‌سته‌ی ( منی علی) به‌جێی هێشتین،به‌ڵام بزه‌و پێکه‌نین و هیوای به‌دواڕۆژ و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵک و خۆبه‌خت کردن له‌ پیناویاندا ..له‌ نیوانماندا تاهه‌تایه‌ هه‌رده‌مێنێ...
به‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ هه‌ریه‌ک له‌ خێزانی له‌یلا مه‌حه‌مه‌د و ڕێکخراوی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق هه‌ڵده‌ستی به‌ سازدانی مه‌راسیمیکی بیره‌وه‌ری بۆ ڕیزگرتن له‌ شه‌خسیه‌ت وکارو چالاکییه‌کانی ، له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 31-7-2010 . کاتژمێر 7-10 ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی:
Royal Canadian Legend
2 Robinson Ave.( Pharmacy & Danforth Ave.)
تێبینی: تکایه‌ خۆتان بپارێزن له‌ هێنانی منداڵ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌یکه‌ری منداڵان هه‌یه‌ به‌م ئه‌دره‌سه‌ی خواره‌وه‌
2550 kingston Rd. Apt. 509
بۆ زیاتر زانیاری تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ئه‌یاد سه‌عیده‌وه‌
(416) 670-1970

 

           

 

29/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com