ڕاگه‌یاندنی سازدانی مه‌راسیمی ڕێز لێنان له‌ له‌یلا موحه‌ممه‌د 

  

 



هه‌روه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی پێشوتری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عیراقه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ داخێكی گرانه‌وه‌ كه‌ له‌یلا موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی حزب و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی عیراقی له‌ ئوسترالیا- سدنی له‌ ڕۆژی 24-7-2010 كاتژمیرَ دوو و بیست ده‌قه‌ی شه‌و دڵه‌ گه‌وره‌و پڕ له‌ هیواو ئاواته‌كانی به‌هۆی نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه‌وه‌ له‌ لێدان كه‌وت.
بۆ به‌رزراگرتن و ڕێز لێنان له‌ ژیان و خه‌بات و تێكوشانی ئه‌و له‌ پێناو به‌دیهێنانی دونیایه‌كی باشتر،ئازاد و یه‌كسان، مه‌راسیمی ڕێزلێنان به‌ پێی كات و شوێنی خواره‌وه‌ ساز ده‌درێت ،و بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری كردن .
كات: یه‌ك شه‌ممه‌ 1-8-2010 كاتژمیرَ 1-4 پاشنیوه‌ڕۆ
1 Susan st Auburnشوین
Auburn Tuwn Hall
بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌لفۆنانه‌وه‌ بكه‌ن
0431242401
0431519432
كۆمیته‌ی ئوسترالیای حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عیراق
كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی عیراقی له‌ ئوسترالیا- سدنی
25-7-2010



 

           

 

26/07/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com