که‌سمان هێشتا ئه‌و سته‌یتمێنته‌ی سه‌رۆ قادر"مان
له‌بیر نه‌چۆته‌وه که له کۆڕێکدا گه‌لی کوردی
به‌سه‌گ شوبهاند.خودی ئه‌م سته‌یتمێنته
کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی
هێنایه ئاراوه.سته‌یتمێنتی له‌چه‌شنی ڕه‌خنه‌گر یان
نووسه‌ری کورد سه‌گه یان که‌ره، ده‌رخه‌ری هیچ شتێک
نییه جگه له‌مێشک پووچی خاوه‌ن سته‌یتمێنته‌که.
به‌ئاژه‌ڵکردنی مرۆڤ له‌نووسین و گووتاری ڕه‌خنه‌ییدا
نیشاندانی لاوازی یان نه‌بوونی عه‌قڵییه‌تێکی
ته‌ندروستی ڕه‌خنه‌ییه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا
ده‌رئه‌نجامی فشاری ده‌ره‌کی و ده‌روونییه له‌سه‌ر
ئه‌و که‌سه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و سته‌یتمێنتانه
له‌زار و قه‌ڵه‌می نه‌خوێنده‌وارگه‌لێکه‌وه
هاتوونه‌ته ده‌رێ که‌پۆستی باڵای حیزبیان هه‌یه و
میدیای حیزبی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و حیزبێکی سیاسی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته و بێمنه‌ت له‌کورد و تاکی کورد
به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی‌دا ئه‌ڕشێنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره سته‌یتمێنتی له‌و شێوه‌یه‌ی
خسته به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد نه‌که‌سێکی خاوه‌ن پۆستی
باڵایه و نه‌کادیرێکی به‌رزی حیزبێکی سیاسییه و
نه‌میدیای حیزبیشی له‌به‌رده‌سته، ئه‌ویش کاک
به‌ختیار عه‌لییه که‌له‌حوجره‌که‌ی خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی
"ئاوێنه"دا به‌وتاری"ڕێوییه‌ک له‌کۆشکی ته‌له‌فۆندا "
له 07-07-2010 بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌مان سته‌یتمێنت
دووباره ئه‌کاته‌وه. ئه‌مجاره لای کاک به‌ختیار
عه‌لی نه‌تا‌کی کورد و نه‌خوێنه‌ری کورد نه‌که‌رن و
نه سه‌گن ، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌گرانی کاک به‌ختیار ڕێوین و
خۆیشی شێرێکه له‌بێشه‌ی مه‌عریفه‌وه چوارپه‌لی
له‌زه‌وی کوتاوه و له‌چاوه‌ڕوانی نێچیردایه.
گیانداره‌کانی سه‌رزه‌وی چ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵی مرۆڤن و
چ ئه‌وانه‌ی نا، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م بێبه‌زه‌یی و
دڵره‌قی مرۆڤدا ڕووبه‌ڕووی سووکایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
له‌کلتوری ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا شوبهاندنی مرۆڤ به
گیاندار، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێزی مرۆڤه. با چاوێک له‌م
ده‌ربڕینه نێگه‌تیڤانه بکه‌ین له‌کلتوری کوردی‌دا
بزانین چ تێکه‌ڵییه‌ک له‌نێوان مرۆڤ و گیانداراندا
ده‌بینینه‌وه و چ وێنه‌یه‌کی شێواوی مرۆڤ ده‌که‌وێته
به‌ر دیده‌مان." ئه‌ڵیی مه‌یمونه، ڕێوییه‌که بۆ خۆی،
سه‌گی وه‌کو خۆی نییه، ئه‌وه گورگه گورگ، پشیله‌ی
حه‌وت ڕوحه، که‌ر و بێعه‌قڵه، ئه‌ژدیهایه‌که
له‌وناوه، پیره که‌متیار، ئه‌ڵێی حوشتره، کوڕه
هه‌ی بارگیر، نێره‌که‌ره نێره‌که‌ر، هه‌ی گامێش ،
هه‌ی مانگا، ئه‌وه به‌شه‌ر نییه وڵاخه، هه‌ی به‌رازی
مل ئه‌ستوور، ئه‌ڵێی به‌رانه قۆچ ئه‌هاوێ،...هتد"
ئه‌م ده‌ربڕینانه له‌دایک بووی هه‌لومه‌رجێکن که
کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی پرۆ - کشتو‌کاڵی بووه
و ده‌ستگرتن به‌م ده‌سته‌واژه بازاڕییانه
ده‌ستگرتنه به‌کلتووری کۆمه‌ڵگای پرۆ - کشتو‌کاڵی و
فیودالیزم و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستگرتنه‌ش له‌لایه‌ن
نووسه‌رێکه‌وه بێت که‌به مۆتۆڕی نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند
بۆلێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی ناسراوه، ئه‌وه تراژیدیایه.
به‌ئاژه‌ڵکردنی مرۆڤ و ده‌رخستنی به‌های مرۆڤ
له‌ڕێگه‌ی دانی سیفه‌تێکه‌وه ناشرینکردنێکی
ئینسانییه‌ته. ئه‌گه‌ر پشیله هێمای سفڵه‌یی بێت
ئه‌وا که‌ر هێمای بێعه‌قڵییه و به‌راز و فیل و بارگیر
بۆ به‌هێزی و مه‌یموون بۆ ناشیرینی و ڕێوی بۆ ترسنۆکی
و شێریش بۆ ئازایه‌تی. به‌پێی ئه‌و به‌ها و هێمایانه
بێ له نووسینی " ڕێوییه‌ک له کۆشکی ته‌له‌فۆندا"
ڕه‌خنه‌گرانی کاک به‌ختیار و نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند بۆ
لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی ڕێوین، واته ترسنۆکن و کاک
به‌ختیاریش شێره و ئازایه.ئه‌م خۆ به‌شێر و ئازا
زانینه‌ی به‌ختیاریش له‌ڕاستیدا نێرگسییه‌تێکه
ته‌واو عه‌یار.
کاک به‌ختیار له‌ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ پاڵه‌په‌ستۆوه
دێت له‌بری ئیش‌کردن له‌سه‌ر تێزێکی مه‌عریفی هاتووه
گوڵی به‌های مرۆڤ ئه‌ژاکێنێ و وه‌کو په‌یکه‌رتاش له
به‌های مرۆڤ وێنه‌ی ڕێوییه‌کی ڕیوه‌ڵه‌مان بۆ ئه‌تاشێ
که‌له‌ڕێگای ڕه‌خنه و نووسینه‌وه خه‌ریکه گێچه‌ڵ
به مام شێر ئه‌کات. ئه‌م وتاره‌ی کاک به‌ختیار پێی
بزانێ یان نا چه‌ند فرسه‌خ دووره له
عه‌قلانییه‌ته‌وه و ناشتوانێ وه‌ڵامگۆ بێت به کێشه
و گرفته ڕۆشنبیرییه‌کان، وه سه‌نگه‌ری له‌هه‌ر
تازه‌گه‌رییه‌ک گرتووه و بۆته پاشکۆی ئه‌و خه‌رمانه
له‌نووسین که‌هه‌ڵگری سووکایه‌تین به مرۆڤ.
ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی ئیش له‌سه‌ر ناشیرین‌کردنی
مرۆڤه‌کان ئه‌کات جا له‌هه‌ر بوارێکی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، یان فه‌رهه‌نگی بێت هه‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ی
له‌سه‌ر شانه که‌ده‌یه‌وێ مرۆڤ له‌هه‌موو به‌هاکان
داماڵێ و ڕووتبکاته‌وه. وێنه‌کێشان و شوبهاندنی مرۆڤ
به ڕێوی ناتوانێ کۆمه‌کی کاک به‌ختیار بکات به‌ره‌و
داهێنان، له‌بری ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و
فه‌رهه‌نگه دوواکه‌وتووانه‌ی ئه‌هێڵیته‌وه
که‌دانووی له‌گه‌ڵ هیچ چه‌مک و تێگه‌یشتنێکی مۆدێرندا
ناکوڵێت. فه‌رهه‌نگێک که‌به‌ئاژه‌ڵکردنی مرۆڤ به‌ڕه‌وا
ده‌زانێ و به‌هێزی ده‌کات، فه‌رهه‌نگێکێ نائینسانی و
کۆنه‌په‌رستانه‌یه، فه‌رهه‌نگێکی هێنده
دوواکه‌وتووانه‌یه که‌بۆ هه‌ر نووسه‌رێکی به‌رگریکه‌ر
له‌ئازادی و به‌های مرۆڤ ناکرێ له‌ئاستیدا بێده‌نگ و
بێهه‌ڵوێست بێ. ئه‌و نووسه‌ره‌ی پێیوایه شێره و
له‌جه‌نگه‌ڵستانه دادپه‌روه‌ره‌که‌ی ئه‌ودا نابێ که‌س
له‌فه‌رمانی مام شێر ده‌ربچێ و ئه‌بێ هه‌موو
گوێڕایه‌ڵی بن. ده‌رچوون له یاسای گوێڕایه‌ڵی مام شێر
ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ڕێویکردنی لێئه‌که‌وێته‌وه. ئه‌م
جۆره نووسینانه له‌چه‌شنی نووسینه‌که‌ی مام
شیر"ڕێوییه‌ک له‌کۆشکی ته‌له‌فۆندا" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ناچنه خانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه و جگه
له‌زیان،هیچ سوودێکیشی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی نییه.
به‌ختیار عه‌لی خۆی هاویشتۆته باوه‌شی جه‌نگێکه‌وه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌علوومه که‌بێجگه له زیان
هیچ شتێکی‌تر نادوورێته‌وه. جه‌نگی به‌ختیار دژ به‌و
نووسه‌رانه‌ی دونیای ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌نته‌رنێت جه‌نگ
نییه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به کێشه و گرفتی
کایه‌کانی ڕۆشنبیریی،به‌ڵکو شه‌ڕه له‌سه‌ر شێواندنی
ڕاستییه‌ک که‌کۆمه‌ڵێ ناو و قه‌ڵه‌م گلاونه‌ته
گه‌نده‌ڵییه‌کی قێزه‌وه‌ن. به‌ختیار عه‌لی چاک ئه‌زانێ
که‌ئه‌و ده‌زگایه گه‌نده‌ڵه و ئه‌وانه‌شی ئه‌و
گه‌نده‌ڵییه‌یان له‌سه‌ر ساغبۆته‌وه شاعیر و
چیرۆکنووسن. ئیتر به‌رگریکردن له‌و قه‌ڵه‌مانه
ناڕاسته‌وخۆ به‌رگریکردنه له گه‌نده‌ڵی. ئه‌م
پیرۆزکردنه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌رچییه‌ک بێ ئه‌و
ڕاستییه ناشارێته‌وه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌ش
له‌م نێوه‌دا هه‌یه و ئینگلیز وته‌نی" ئه‌گه‌ر پشتم
بخورێنێ، پشتت ئه‌خورێنم". ئه‌م میتۆد و ده‌زگا
فکرییه ئفلیجه له به‌رپاکردنی جه‌نگ له‌دژی
گه‌نده‌ڵی و کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات شه‌رعییه‌ت به
گه‌نده‌ڵی بدات و نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری کوردی
له‌فه‌ساددا نقووم بکات.
زمانی ڕه‌خنه‌ی ئێمه پێویسته زمانێکی باڵا و به‌رز
بێت و له‌ئاستی ڕێزی مرۆڤدا بێت. گه‌ر ئێمه داهێنه‌ر
بین ئه‌بێ هه‌ر به‌و زمانه باڵایه‌وه بنووسین که
به‌های مرۆڤ بۆ خودی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، نه‌ک
به‌های مرۆڤ بخاته ژێر پرسیاره‌وه. سته‌یتمێنتی
له‌چه‌شنی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران ڕێون ، که‌رن ،
سه‌گن هیچ نییه جگه له‌سووکایه‌تی و ڕووشاندنی
به‌های ئینسانی مرۆڤ و ئه‌مه‌ش له‌دوواجاردا ته‌نهاو
ته‌نها خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و کلتووری دواکه‌وتووانه
ئه‌کات. نووسه‌ری داهێنه‌ر پێویسته له‌ئاست ئه‌رکه
ڕۆشنبیرییه‌کانی خۆی بێ و خۆی دوور بگرێ له‌و شێوازه
نووسینه‌ی که خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی داهێنان
ناکات.به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره سته‌یتمێنتانه
بێئیعتبارکردنی خودی نووسه‌ره‌که‌یه و له‌پله‌ی
داهێنانی که‌م ده‌کاته‌وه. زمانی به‌کارهێنراویش له
نووسینه‌که‌ی کاک به‌ختیار زمانێکی جوان و به‌رز
نییه، به‌ڵکو زمانێکه نزم و پڕ له سووکایه‌تی.
زمانێکی زبری داتاشراو بۆ زامدارکردنی به‌های مرۆڤ و
سووکایه‌تی پێکردنییه‌تی. من پێم وایه کاک به‌ختیار
خۆشی ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانێ که‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره
زمان و وتارانه مه‌حاڵه و سه‌رئێشه‌ی
به‌دوواوه‌یه.ئیتر ده‌ستگرتن به‌م زمان و شێوازی
نووسینه چۆن کاک به‌ختیار و فه‌رهه‌نگ و جیهانبینی
ئه‌و ناخاته ژێر پرسیاره‌وه؟
له‌دووا په‌یڤیشم ئه‌ڵێم سته‌یتمێنتی له چه‌شنی
به‌ڕێویکردنی نووسه‌ری کورد زیاتر له‌کلتووری
سیاسییه‌کان باڵاده‌سته و ئه‌وه سیاسییه
موحته‌ریفه‌کانن له دونیای تایبه‌تی حیزبایه‌تی
خۆیاندا ناشرینترین زمان و شێواز به‌کار ده‌هێنن بۆ
لێدانی نه‌یاره‌کانیان.به‌ڵام له‌دونیایه‌ک که‌ئێمه‌ی
نووسه‌ر ئه‌مانه‌وێ جوانییه‌کانی نیشانبده‌ین ئه‌بێ
له‌و مه‌هاته‌راتانه خۆ به‌دوور بگرین و به‌شێوازێکی
مۆدێرن و ئینسانی و به‌زمانێکی شایسته به مرۆڤه‌وه
بچینه جه‌نگی کلتوره دوواکه‌وتووه‌کان.
19-07-2010
که‌نه‌دا
|