بازنه‌ی هیرمینۆتیكی له‌نێوان
هونه‌رمه‌ند/ كاری هونه‌ری/هونه‌ر
هایدگه‌ر پێیوایه "بوونه‌وه‌ر" بۆ هه‌بوون
سه‌رچاوه‌یه و بێ بوونه‌وه‌ر هه‌بوون هیچ مانایه‌كی
نییه، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش "هه‌بوون" سه‌رچاوه‌ی
بوونه‌وه‌رانه، چونكه بوونه‌وه‌ر سرووشتی خۆی له
هه‌بوونه‌وه به‌ده‌ست دێنێ، به‌مانایه‌كی دیكه
سرووشتی بوونه‌ر له هه‌بوون ده‌چێ. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له بوونه‌وه‌ر و هه‌بوون ناسنامه‌ی
خۆیان له دازاین "بوون لێره‌دا" وه‌رگرتووه. ئه‌و
په‌یوه‌ندییه سییانییه‌ش به بازنه‌ی هیرمینۆتیكی ناو
ده‌برێت. به‌مجۆره بازنه‌ی هیرمینۆتیكی ئه‌و فه‌زا
جیاوازه‌یه كه (حه‌قیقه‌ت)ی تێدا كه‌شف ده‌كرێت.
هیرمینۆتیكا ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا
جیاوازه‌یه، كه رێگه بۆ پراكتیزه‌كردنی ته‌ئویلی
هیرمینۆتیكی ده‌كاته‌وه. فه‌زای جیاوازی كه رێگه بۆ
پراكتیزه‌كردنی ته‌ئویلی هیرمینۆتیكی ده‌كاته‌وه،
ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی (كرده)وه جه‌خت له‌سه‌ر شوێنی
(له‌نێوان) ده‌كات.
حه‌قیقه‌ت كه‌شفكردنه، كه‌شفكردنیش له
پرسیاركردنه‌وه دێته به‌رهه‌م. كه‌شفكردن
رووتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه داپۆشراوه، وه‌ك چۆن
له له‌بیركردن و فه‌رامۆشكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌شفكردن نه‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناكه‌وێته
ژێر كاری تێگه‌یشتن. له‌دووتوێی كه‌شفكردنی
وسبه‌لێكراو و داپۆشراوه‌وه ته‌ئویلی حه‌قیقه‌ت دێته
ئاراوه. به‌كورتی هیرمینۆتیكا كه‌شفكردنه و
كه‌شفكردنیش به پرسیاره‌وه ده‌لكێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بازنه هیرمینۆتیكییه بۆ ئه‌سڵی كاری
هونه‌ری ته‌رجه‌مه بكه‌ین، ئه‌وه ده‌بێ بڵێین
ئه‌سڵی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند به‌رجه‌سته ده‌كات،
به‌و وه‌سفه‌ی كه ئه‌سڵی هونه‌رمه‌نده (چونكه
هونه‌رمه‌ند به‌بێ كاری هونه‌ری ناتوانێ هه‌بێ). بۆ
ئه‌و پرسیاره‌ی له‌باره‌ی ئه‌سڵی كاری هونه‌ری و
هونه‌رمه‌ندیش ده‌كرێ ده‌ڵێین وه‌ك چۆن هه‌ر یه‌ك له
هه‌بوون و بوونه‌وه‌ران سرووشتی خۆیان له دازاین
(بوون لێره‌دا) به‌ده‌ست ده‌هێنن. به هه‌مان شێوه
ئه‌سڵی هونه‌رمه‌ند و كاری هونه‌ری، هونه‌ره. واته
رێچكه‌ی به‌ئه‌سڵبوون له هونه‌رمه‌نده‌وه بۆ كاری
هونه‌ری و له‌كاره‌وه بۆ هونه‌ر جوله ده‌كات. له‌و
باره‌وه ئه‌وه‌ی لای هایدگه‌ر گرنگه ئه‌وه‌یه كه
كاری هونه‌ری به‌رێگه‌ی تایبه‌تی خۆی كه‌شفی حه‌قیقه‌ت
ده‌كات. ئه‌و حه‌قیقه‌ته كه‌شفكراوه‌ی له‌ڕێگه‌ی
هونه‌ره‌وه پێیده‌گه‌ین، كرانه‌وه‌ی بازنه‌ی جوانی
ده‌گه‌یه‌نێت.
كۆجیتۆی جه‌سته
"من جه‌سته‌ی منه"
ئه‌فلاتوون جه‌سته وه‌ك زیندانێك ده‌بینێ كه
ده‌روونی تێدا نیشته‌جێیه، و ئه‌رستۆ له‌نێوان
جه‌سته و ده‌روون یه‌كبوونی وه‌زیفی راده‌گه‌یه‌نێت،
دواتر دیكارت ئه‌و چه‌مكه له‌رێگه‌ی میكانیزمه‌كانی
ناوه‌وه درێژه پێده‌دا. به‌ڵام جه‌سته له فیكری
هاوچه‌رخدا به یه‌كێك له‌و هۆیه بنه‌ڕه‌تیانه
ده‌ژمێردرێت كه له‌ڕێگه‌یه‌وه خود ته‌عبیر له‌خۆی
ده‌كات: به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌ی
خۆمه‌وه له ئه‌ویدیكه ده‌گه‌م، وه‌ك چۆن هه‌ر
له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌مه‌وه ده‌رك به شته‌كان ده‌كه‌م.
میرلۆپۆنتی له‌ڕێگه‌ی كۆجیتۆیه‌كی فینۆمینۆلۆژییه‌وه
ته‌جاوزی كۆجیتۆی دیكارتی ده‌كات، كه بوونی منی له
فیكردا قه‌تیس كردووه. به‌ڵام پۆنتی ده‌ڵێ:
جه‌سته‌مان له ده‌ره‌وه‌ماندا نییه، به‌ڵكو
به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی هۆیه‌كه بۆ ته‌عبیركردن له
خۆمان. هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌سته‌واژه
به‌ناوبانگه‌كه‌ی (مارسیل) وه‌رده‌گرێ كه ده‌ڵێ: من
جه‌سته‌ی منه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌مان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ره‌و ئه‌ویدیكه‌مان
ده‌بات، بۆیه شاره‌زابوون له جه‌سته‌مان،
شاره‌زابوونه له جه‌سته‌ی ئه‌ویدیكه، كه‌واته
ئێمه جه‌سته‌مان بابه‌ته‌و جه‌سته‌ی ئه‌ویدیكه ئاسۆ،
یان به‌مانایه‌كی دیكه لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و
شاره‌زابوونه‌یه.
میرلۆپۆنتی پێیوایه مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه بوونی
خۆی له جیهان راده‌گه‌یه‌نێت. جه‌سته ئامرازێكه بۆ
ئاماده‌گی له جیهان و بوون به به‌شێك له واقیع.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ جه‌سته‌ی من له به‌رانبه‌رم نییه،
رووبه‌ڕووی منه، واته بابه‌تێكی وه‌ستاو به‌خۆی
نییه، یان شتێك نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی من بێت و بێ من
سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵكو من جه‌سته‌ی منه.
لێره‌دا ده‌رككردن ئه‌وه نییه كه كلاسیكیه‌كان و
قوتابخانه‌ی ده‌روونی ته‌قلیدی به چالاكی فیكری و
ده‌روونی دایده‌نێن، به‌ڵكو ده‌رككردن ئه‌و
په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان
جه‌سته‌و ئاماده‌گی جه‌سته له جیهاندا، نه‌ك هه‌ر
هێنده به‌ڵكو جه‌سته لای پۆنتی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو
ده‌رككردنێكه. جه‌سته ده‌ریچه‌یه‌كه شته‌كانی لێوه
ده‌بینین. ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر قسه‌كردن ته‌عبیر له
فیكر بكات، ئه‌وه جه‌سته ته‌عبیر له جیهان ده‌كات.
دنیا و جه‌سته له‌نێو بینراودان، كه‌واته ده‌بێ واز
له‌و حوكمانه بهێنین كه جه‌سته ده‌خه‌نه نێو جیهان
و بینین ده‌خه‌نه نێو جه‌سته‌وه، یان به
پێچه‌وانه‌وه. چونكه هه‌ر یه‌ك له جیهان و جه‌سته
به‌نیویه‌كداچوونه، یه‌ك له‌نێو ئه‌ویدیكه‌دا
ده‌بینرێت.
بۆ زێتر ئاشكراكردنی فیكری میرلۆپۆنتی ئاماژه به
تیۆری روونبینی (حدس) ده‌ده‌ین، كه له‌سه‌ر دوو تیشكی
دووانه‌یی ده‌وه‌ستێ: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی
هه‌سته‌كانه‌وه له ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوه‌وه دێ.
دووه‌میان ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئاگایی یان هوشیارییه‌وه
له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌چێ. به‌و مانایه‌ش
كرده‌ی روونبینی له‌نێوان خود‌و بابه‌تدا كرده‌یه‌كی
ئاڵوگۆڕئامێزه. مرۆڤ هه‌ر ته‌نها ته‌وه‌رێكی نێگه‌تیف
نییه، كه پێشوازی له هه‌ستی ده‌ره‌كی ده‌كات،
به‌ڵكو ته‌وه‌رێكی پۆزه‌تیفیشه واقیع به‌ره‌و مانا و
ده‌رككردن ده‌بات. ئه‌و نموونه‌یه ته‌عبیر له
جیاوازی هه‌ست و خه‌ون ده‌كات، یان وه‌ك میرلۆپۆنتی
جه‌ختی لێده‌كاته‌وه دنیابینی و روونبینی. یه‌كه‌میان
زانستی مرۆیی پشتی پێده‌به‌ستێ و دووه‌میان
كه‌شفكردنی فینۆمینۆلۆژی.
بینرا و نه‌بینراو
له‌نێوان گوتنی حه‌قیقه‌ت و ماهیه‌تی شته‌كان
ئه‌وه‌ی چاوی هونه‌رمه‌ند ده‌یبینێ به نسبه‌ت مرۆڤی
ئاسایی نه‌بینراوه. وه‌ك گوتمان توانای بینین لای
میرلۆپۆنتی جه‌سته‌یه، به‌و مانایه‌ی كه سیستمێكی
سه‌یری ئاڵوگۆڕكردنه. به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه له
فینۆمینۆلۆژیادا له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی و
به‌نێویه‌كداچوون و له چوارچێوه‌ی كرده‌ی ده‌رككردنی
نێوان جه‌سته و جیهان، حه‌قیقه‌ت كه‌شف نابێ، به‌ڵكو
به مانا ده‌گه‌ین. مانا ئه‌و پرۆژه‌یه دیاری ده‌كات
كه جه‌سته به شته‌كان و جه‌سته به جه‌سته‌ی
ئه‌ویدیكه ده‌لكێنێ.
له‌و نووسینه‌دا من هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌سڵی (جه‌سته) لای
میرلۆپۆنتی و ئه‌سڵی (هونه‌ر) لای هایدگه‌ر به‌هاوكاری
"پۆل سیزان" له‌یه‌كنزیك بكه‌مه‌وه، له‌وێشه‌وه
به‌دوای حه‌قیقه‌ت هه‌نگاو ده‌نێم و له‌رێگه‌ی "جاك
دریدا" گوتاری حه‌قیقه‌ت، یان رووییه‌ك له رووه‌كانی
حه‌قیقه‌ت ده‌گرم و دواتریش به بازنه‌ی هیرمینۆتیكی و
حه‌قیقه‌تی هایدگه‌ری به‌ندییان ده‌كه‌م.
له‌پرۆسه‌ی نیگاركێشاندا (هونه‌رمه‌ند/نیگاركێش)
ئاڵوگۆڕێكی سه‌یر له‌نێوان بینراو و ئه‌وه‌ی
ده‌یبینێ، ده‌ستلێدراو و ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێده‌دا، چاو
و چاوێكی دیكه و ده‌ست و ده‌ستێكی دیكه‌دا ده‌كات.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه
(هونه‌رمه‌ند/نیگاركێش) له‌ڕێگه‌ی
(هونه‌ر/جه‌سته)ه‌وه خۆی ناس ده‌كات، ئه‌و
په‌یوه‌ستبوونه توونده‌ی نێوان (جوله‌و بینین/كرده‌و
كه‌شفككردن) له‌لایه‌ن (هونه‌رمه‌ند/نیگاركێش)
ده‌رككردنی (هه‌بوون/جیهان)ی لێده‌كه‌وێته‌وه،
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه ده‌رككردنی (هونه‌ر/جه‌سته)ی
لێدێته به‌رهه‌م.
لێره لای میرلۆپۆنتی نیگاركێش جه‌سته‌ی خۆی ئاماده
ده‌كات. كاتێك نیگاركێش جه‌سته‌ی خۆی بۆ جیهان
ده‌رده‌بڕێ، جیهان بۆ تابلۆ ده‌گۆڕێ. كۆی ئه‌و
پرۆسه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر بینین یان روونبینی یان
به‌دیوه‌كه‌ی دیكه وه‌سفكردنی مانا. به‌ڵام لای
هایدگه‌ر ئه‌وه بوونه، هه‌بوون دیاری ده‌كات.
سرووشتی بوونه‌وه‌ریش له هه‌بوون ده‌چێ. ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ئاڵوگۆڕه‌ی هه‌ر یه‌ك له بوونه‌وه‌ر و
هه‌بوون بۆ دازاین ده‌گۆڕێ. كۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش
ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌شفكردن، یان به‌مانایه‌كی دیكه
حه‌قیقه‌ت. له‌بیرمان نه‌چێ كاری هونه‌ری هه‌ر له‌و
په‌یوه‌ندییه ئاڵوگۆڕه‌دایه، به‌ڵام به‌رێگه‌ی
تایبه‌تی خۆی حه‌قیقه‌ت كه‌شف ده‌كات.
نیگاركێش به‌هۆی جه‌سته‌وه ده‌رك به (جیهان) ده‌كات.
هونه‌رمه‌ندیش به‌هۆی هونه‌ره‌وه ده‌رك به (هه‌بوون)
ده‌كات. كه‌واته مێژووی (هه‌بوون/جیهان) ئه‌و كرده
ته‌عبیریه‌یه كه (جه‌سته/هونه‌ر) پێی هه‌ڵساوه،
به‌ڵام مێژووی (هونه‌ر/جه‌سته) په‌یوه‌ندی به
روونبینی و كه‌شفكردنه‌وه هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی
په‌یوه‌ندی جه‌سته به جیهان و هونه‌ر به
هه‌بوونه‌وه. به‌و مانایه‌ش (جه‌سته‌و جیهان/هونه‌ر و
هه‌بوون) له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا كراوه‌یه، هه‌ر
له‌وێشه‌وه دواتر ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ند
لای هایدگه‌ر و نیگاركێش لای پۆنتی ته‌ئویلكاره.
یه‌كه‌میان له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه به كه‌شفكردن ده‌گات،
دووه‌میان له‌ڕێگه‌ی بینینه‌وه به مانا ده‌گات.
پۆل سیزان:
به‌ر له‌هه‌موو شتێ من به‌هه‌ستی بینینه‌وه
په‌یوه‌ستم
پۆل سیزان به‌رله‌وه‌ی نیگار بكێشێ له‌و شتانه
ده‌كۆڵێته‌وه كه ده‌یه‌وێت نیگارییان بكێشێ، ئینجا
له‌دوای ئه‌وه رێگه به بیركردنه‌وه‌كانی ده‌دا به
ئازادی له فه‌زای كاركردندا بخولێنه‌وه.
به‌مانایه‌كی دیكه وه‌ك له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ
(ئیم‌یل بێرنار)دا ده‌ڵێت: پێویسته مرۆڤ دنیابینی
تایبه‌ت به‌خۆی بسازێنێ، بۆئه‌وه‌ی سرووشت به‌جۆرێك
ببینێ كه كه‌س پێشتر وای نه‌بینیووه.
پۆل سیزان جه‌وهه‌ری تووڕه بوون بوو، دژی خێزان و
نیگاری داواكراو و گه‌وجێتی بورژوازییه‌ت و
بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی نه‌ریتگه‌را، دژی ژیانی راگوزه‌ر
بوو... هه‌میشه تووڕه‌ییه‌كانی خۆی له تابلۆكانیدا
به‌تاڵ ده‌كرده‌وه. كۆمه‌ڵێك ره‌نگی ده‌خسته سه‌ر
ره‌نگه‌كانی دیكه‌ی. هه‌ر كاتێك كارێكی خۆی به‌دڵ
نه‌بایه تووڕی ده‌دا. هه‌میشه ده‌یویست كارێك بكات،
كه كه‌س نه‌یدیووه. كاتێك به‌رانبه‌ر دیمه‌نی
سرووشتی ده‌وه‌ستا، چرپه‌یه‌كی سه‌یر ناخی ده‌دواند،
بۆیه جارێك له‌لای (ئه‌میل زۆلا)ی هاوڕێی منداڵی
گوتبووی: من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووری
نیگاركێشان شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینم، بۆیه ده‌بێ
بڕیار بده‌م هه‌میشه له هه‌وای پاكدا نیگار بكێشم.
سیزان له پرۆسه‌ی نیگاركێشاندا ئه‌ویدیكه تێكه‌ڵ
به‌خۆی ده‌كات، بۆیه ده‌بینین كاتێك نیگاری خۆی
درووست ده‌كات، شتێ ده‌بینێ كه پێشتر ئه‌و شته‌ی
له‌خۆیدا نه‌بینیووه، واته بینراوێكی دیكه
ده‌بینێ، یان ئه‌و شته ده‌بینێ كه هاوه‌ڵی بینینی
ده‌كات. به‌دیوه‌كه‌ی دیكه بینراوێكی دیكه به‌رهه‌م
ده‌هێنێ. به‌مجۆره شته‌كان له‌خودی ئه‌ودا بیر
ده‌كه‌نه‌وه.
نیگاركێش له‌بیركردنه‌وه‌دا به‌دوای ژیاندا ده‌گه‌ڕێت،
ئه‌و جۆره له‌بیركردنه‌وه له‌باره‌ی جیهانه‌وه
ته‌عبیر له‌بیروڕا ناكات، به‌ڵكو نیگاركێش تێیدا بینین
بۆ نیگار ده‌گوازێته‌وه. لێره ده‌شێ بڵێین كاری
هونه‌ری بیركردنه‌وه‌یه، به‌و مانایه‌ش نیگاركێش
فه‌لسه‌فه‌كاره، چونكه دنیای بینراو له‌ڕێگه‌ی كاری
هونه‌رییه‌وه به‌قسه ده‌هێنێ، دنیای بینراو
له‌ڕێگه‌ی نیگاره‌وه ده‌بینێ، یان له‌ڕێگه‌ی
گواستنه‌وه‌ی خودی خۆی بۆ نیگار.
بێگومان بیركردنه‌وه له‌و جیهانه بینراو و
شوێنگه‌رییه، قسه‌كردن نییه له ده‌ره‌وه‌ی
فه‌زایه‌ك كه له رۆشناییدا ده‌خولێته‌وه، به‌ڵكو
به‌قسه‌هێنانه، یان به‌مانایه‌كی دیكه فه‌زا و
رۆشنایی له‌قسه‌كردندا هه‌ڵگرتووه، كه‌واته كاتێك
له‌رێگه‌ی تابلۆوه بیر له جیهان ده‌كه‌ینه‌وه،
قسه‌كردن له خاڵی سفری شوێندایه.
حه‌قیقه‌ت
له‌نێوان گوتنی سیزان و گوتنی شته‌كاندا
میرلۆپۆنتی له‌ساڵی (1945) وتارێكی به‌ناونیشانی
"گومانی سیزان" نووسی، له‌وێدا به‌وردی ئه‌زموونی
نیگاركێشانی "سیزان"ی هونه‌رمه‌ندی خسته به‌رچاوان و
دوای (10) ساڵان جاك دریدا وتارێكی له‌باره‌ی هونه‌ری
نیگاركێشان به‌ناونیشانی (حه‌قیقه‌ت نیگاره)
له‌باره‌ی "پێڵاوه‌كه‌ی ڤان كوخ" بڵاو كرده‌وه...
ئه‌گه‌رچی ئه‌و وتاره‌ی دریدا له‌باره‌ی ڤان كوخ بوو،
به‌ڵام گوته‌زایه‌كی له نامه‌ی هه‌شته‌م له
نامه‌كانی سیزان وه‌رگرتبوو، كه ئاراسته‌ی (ئمێل
بێرنار) كراوه و تێیدا ده‌ڵێت: له حه‌قیقه‌تدا من
له نیگار به‌تۆ قه‌رزبارم و دواتریش ئه‌وه
ده‌دركێنم.
به‌ڵام میرلۆپۆنتی له وتاری (گومانی سیزان)دا دێری
یه‌كه‌می له نامه‌ی نۆیه‌می سیزان وه‌رگرتووه كه
له‌و دێره‌دا سیزان وه‌سفی حاڵه‌تی شپڕزه‌یی عه‌قڵی
ده‌كات و ئه‌و شپڕزه‌ییه‌ش به گه‌رمای هه‌رێمی
"پرۆڤنساڵ" ده‌به‌ستێته‌وه و دواتریش كه كه‌ش و
هه‌وا خۆش ده‌بێت، سیزان ده‌بینێ باشتر ده‌توانێ
ببینێ و بیر بكاته‌وه.
له‌نێو ئه‌و دوو گوتاره‌دا ئه‌گه‌ر قسه‌كردنی
میرلۆپۆنتی له ئاڵوگۆڕی نێوان بیركردنه‌وه و
بینراودا خۆی بنوێنێ، ئه‌وه لای دریدا له
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاماده‌یی نیگار و حه‌قیقه‌تدا
ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد سیزان له‌و
چاوپێكه‌تنه‌ی ئێمیل بێرنارد هه‌ستی بینینی به‌رز
راگرتووه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش میرلۆپۆنتی
پێیوایه سیزان له پرۆسه‌ی كاری نیگاركێشاندا بینراو
به‌قسه ده‌هێنێ. به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌یه‌وێت بڵێت
كاتێ سیزان باش ده‌بینێ ده‌توانێ باش نیگاربكێشێ،
كاتێ باشیش نیگار ده‌كێشێ كه‌واته باشیش بیر
ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دێره له
نامه‌كه‌ی سیزان، میرلۆپۆنتی ده‌یه‌وێت تیۆری روونبینی
پراكتیزه بكات، واته ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ستی
بینینه‌وه له ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوه‌وه بچێ و
له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه له ناوه‌وه‌ی خۆی بۆ
ده‌ره‌وه بخاته روو. ئه‌و ئاڵوگۆڕی و
به‌نێویه‌كداچوونه‌ش له به‌قسه‌هێنانی بینراو
ده‌رده‌كه‌وێت. به‌قسه‌هێنانی بینراویش به‌قسه‌هێنانی
ماهیه‌ت و چۆنێتی ئه‌و بینراوه‌یه. به‌مانایه‌كی
دیكه به‌قسه‌هێنانی حه‌قیقه‌ته.
لێره‌دا ئه‌وه جیاوازی نێوان بینین و
بیركردنه‌وه‌یه، كه له‌ڕێگه‌ی داهێنانی نیگاردا
حه‌قیقه‌ت ده‌كێشَی. ده‌شێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته
میرلۆپۆنتییه به بازنه‌ی هیرمینۆتیكی هایدگه‌ر
بچوێنین، ئه‌و بازنه‌یه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی
كه‌شفكردنه‌وه به حه‌قیقه‌ت ده‌گات. لای میرلۆپۆنتی
له به‌یه‌كداچوونی هه‌ستی بینین و بیركردنه‌وه به
دنیابینی ده‌گات. كه‌واته نیگاركێشان لای سیزان
ده‌لاله‌ت له توانای دنیابینی ده‌كات هه‌ر
له‌وێشه‌وه ئه‌و توانایه‌ی بینین و بیركردنه‌وه
به‌یه‌كه‌وه له نیگاردا قسه ده‌كه‌ن، یان
به‌قسه‌هێنانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
میرلۆپۆنتی په‌یوه‌ستبوونی نێوان بینین و بیركردنه‌وه
به چه‌ندان جار له نووسینه‌كانیدا دووباره
ده‌كاته‌وه، هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه بڵێ سیزان
به نیگار بیرده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌میانی ئه‌وه‌ی كه
ده‌ڵێ نیگار بیركردنه‌وه‌یه، حه‌قیقه‌ت وه‌ك نیگار
به‌رجه‌سته ده‌كات. سیزان له نامه‌كانیدا بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌كات كه به حه‌قیقه‌ته‌وه به‌نده.
بێگومان ئه‌و بانگه‌شه‌یه به فه‌لسه‌فه‌مان
په‌یوه‌ست ده‌كات. فه‌لسه‌فه‌ش به‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه
به حه‌قیقه‌تمان ده‌لكێنێ. بایه‌خی فه‌لسه‌فه لای
میرلۆپۆنتی له به‌قسه‌هێنانی دنیای شته
بینراوه‌كاندا خۆی ده‌نوێنێ. واته له‌كۆی ئه‌و
قسه‌لێكردنه میرلۆپۆنتی ده‌یه‌وێت بڵێ سیزان دنیای
بینراو له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی نیگار ده‌یبینێ به‌قسه
ده‌هێنێ، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی دنیای
بینراو بۆ نیگار دنیابینی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات،
ئه‌وه‌ش زۆر به‌باشی لای سیزان له نیگاركردنی خودی
خۆی و كێشانی دیمه‌نی سرووشتی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
سیزان ده‌ڵێ دنیای بینراو نیگاره، به‌ڵام ئایا
حه‌قیقه‌ت نیگاره. وتاره‌كه‌ی دریدا له
به‌دواداچوونی ئه‌و گوته‌زایه‌ی سیزان به تۆخی
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حه‌قیقه‌ت و نیگار
ده‌وه‌ستێ و ئه‌و په‌یامه‌ش له چه‌مكی گوته‌زاكه‌ی
سیزان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: ده‌شێ سیزان كه
ده‌نووسێ به حه‌قیقه‌ت به نیگار قه‌ردارم، په‌یامی
كرده‌ی نیگاركێشان رابگه‌یه‌نێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
په‌یامه‌ش سیزان ده‌یه‌وێت بڵێ حه‌قیقه‌ت نیگاره.
به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی دریدا ده‌بێ كرده‌ی
نیگاركێشان گوتنی حه‌قیقه‌ت بێ و حه‌قیقه‌تیش له
كرده‌ی نیگاركێشاندا به‌خششه‌كانی خۆی وه‌ده‌ست
بهێنێ. به‌و مانایه ئه‌وه حه‌قیقه‌ته له نیگاردا
قسه ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه
كه میرلۆپۆنتی ده‌ڵێ فه‌زاو رۆشنایی له نیگار
به‌یه‌كه‌وه قسان ده‌كه‌ن؟
ده‌مه‌وێت بڵێم له‌میانی ئه‌و گفتوگۆیه لای
میرلۆپۆنتی قسه‌كردن له حه‌قیقه‌ت، قسه‌كردنه له
به‌یه‌كداچوونی هه‌ستی بینین و بیركردنه‌وه، یان
به‌مانایه‌كی دیكه وه‌ك گوتمان به‌رچاو خستنی ماهیه‌ت
و چۆنییه‌تی شته‌كانه. به‌ڵام لای دریدا ئه‌وه
سیزانه له‌ڕێگه‌ی نیگاره‌وه ده‌یه‌وێت گوتارێك بۆ
حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ، یان به‌مانایه‌كی دیكه
رووییه‌ك له رووه‌كانی حه‌قیقه‌ت بخاته روو.
سیزان به نسبه‌ت دریدا له‌ڕێگه‌ی نیگاره‌وه گوتارێك
بۆ حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنێ. واته ئه‌و ئه‌ركه
جێبه‌جێ ده‌كات كه پێی قه‌رزاره، ئه‌وه‌ش وه‌ك
نیگاركێش ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی، ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌گه‌ر
وه‌ك داهێنان سه‌یری بكه‌ین ده‌كه‌وێته میانی ئه‌و
حه‌قیقه‌ته‌ی كه پێشتر له ئارادایه (واته كه
ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و شتانه‌ی كه نیگاریان ده‌كات) و
ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه له‌ڕێگه‌ی نیگاركێشانه‌وه
پێشكه‌شی ده‌كات (واته له‌ڕێگه‌ی دنیابینی خۆیه‌وه
به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات). به‌مجۆره سیزان په‌یمانی داوه
له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی سییانه‌ی هه‌ستی بینین و
بیركردنه‌وه دنیابینی، حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌م بهێنێ.
به‌ڵام سیزان به نسبه‌ت میرلۆپۆنتی ئه‌و كه‌سه‌یه
كه ده‌یه‌وێ نیگاری ئه‌وه‌ی شته‌كان ده‌یڵێن،
بكێشێ. میرلۆپۆنتی ده‌یه‌وێت بڵێ سیزان نیگاری
شته‌كان ده‌كێشێ و له‌وێشه‌وه ماهیه‌ت و چۆنێتی ئه‌و
شتانه ده‌ڵێ، واته حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ ئه‌وه‌ش
ته‌عبیر له ته‌واوكردنی دیارده‌گه‌رانه ده‌كات. به‌و
مانایه‌ش توانای دنیابینی لای میرلۆپۆنتی له ئاسۆی
بینراودا جێگیر ده‌بێ و ده‌كه‌وێته شوێنی
جه‌سته‌وه. كه‌چی لای دریدا سیزان ئه‌وه نیگار
ده‌كات كه ده‌یڵێ. لای میرلۆپۆنتی سیزان ئه‌وه
ده‌كێشێ كه شته‌كان ده‌یڵێن.
لێره ده‌توانم بڵێم حه‌قیقه‌ت له‌نێوان ئه‌وه‌ی سیزان
ده‌یڵێ و ئه‌وه‌ی شته‌كان ده‌یڵێن، هێنانه قسه‌یه.
وه‌ك ده‌زانین به‌قسه‌هێنان خۆی له‌نێوان پرسیار و
ئه‌وه‌ی پرسیاری لێده‌كات هه‌ڵده‌گرێته‌وه. بۆیه
كاتێك جیاوازی نێوان لۆژیكی توانای دنیابینی
میرلۆپۆنتی و هه‌وه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لۆژیكی ته‌واوكردنی
دریدا لێكنزیك ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بینین وه‌ك چۆن توانای
دنیابینی جۆرێكه له ته‌واوكردنی دیارده‌گه‌رانه،
به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لۆژیكی ته‌واوكردن
جۆرێكه له توانای دنیابینی ده‌ق.
--------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌و په‌راوێز
- پۆل سیزان )1839_1906 (له هه‌رێمی (ئێكس ئان پرۆفانس)
فه‌ره‌نسا هاتۆته دنیاوه، له لاوێتیدا هه‌میشه
هه‌ستی به دۆڕان كردووه، ژیان به نیسبه‌ت سیزان
حه‌فیفه‌تێكی بزر بووه.. دواتر تا دوا ته‌مه‌نی
هه‌موو ژیانی خۆی بۆ نیگاركێشان ته‌رخان كردووه.
- بڕوانه: ج.هیو. سلفرمان، نصیات، ترجمه، حسن ناڤم،
علی حاكم صالح، المركز الپقافی العربی، دار
البیچا‌و-المغرب، گ1 2002، ص46.
- بڕوانه سایتی ئیمپراتۆر، فدوی رمچان، اكتشاف الجسد.
- بونتی, موریس میرلو , المرئی واللامرئی , ت. د. سعاد
محمد خچر, دار الشۆون الپقافیه العامه , بغداد ,
1987 , ص126.
- ه.س.پ. ل13. فینۆمینۆلۆژیا –دیارده‌گه‌رایی
ئه‌وه‌یه كه دراسه‌ی ماهیه‌تی ده‌رككردن و
ئاگایی.... ده‌كات.
-وشه‌ی نیگارم زێتر به‌رانبه‌ر الرسم الزیتی عه‌ره‌بی
به‌كار هێناوه.
- ئێمیل بێرنار له وتاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "سیزان" كه
له گۆڤاری فه‌ره‌نسی ( Mercure de Frans: Paris, CXL,
VIII, 551 “1 June, 1921” 373_393) بڵاو بۆته‌وه...
بێرنار ده‌ڵێت له‌ساڵی 1904 له‌میانی سه‌یرانێك له
هه‌رێمی (ئایكس) به (سیزان)م گوت: رات به‌رانبه‌ر
مامۆستاكان چییه؟ گوتی باشن، من هه‌موو به‌یانییه‌ك
بۆ "لۆڤه‌ر" ده‌چم، به‌ڵام من له‌وان زێتر
به‌سرووشته‌وه به‌ندم، له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته
جیهانبینییه‌ك بۆخۆی درووست بكات.. گوتم مه‌به‌ستت
چییه؟ گوتی: پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ چاوێك بۆخۆی
درووست بكات، ده‌بێ سرووشت به‌جۆرێك ببینێ كه كه‌س
پێشتر وای نه‌بینیووه. گوتم مامۆستا ده‌بێ ئه‌و
چاوه پشت به‌چی ببه‌ستێ؟ گوتی: به سرووشت. گوتم
مه‌به‌ستت له‌و وشه‌یه چییه، ئایا سرووشتی كه‌سێتی
یان خودی سرووشت؟ گوتی: هه‌ردووكیان.... به‌شێك له‌و
چاوپێكه‌وتنه له گۆڤاری (الاداب الاجنبیه) بڵاو
بۆته‌وه، به‌ناونیشانی "مابعد الانگباعیه، گرق
فردیه نحو البنا‌و و التعبیر/ هرشل تشب، ترجمه:
خالده حامد. ص40-54.
- ج.هیو. سلفرمان، نصیات. ه.س.پ. ل70.
- ه. س. پ. ل71.
- ه. س. پ. ل71.
|