له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌ییه‌دا مه‌به‌ستم
ته‌نها یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیه , به‌ڵكو
مه‌به‌ستم هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه به
خاس و عامه‌وه چ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له چل په‌نجا
ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و چ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان یه‌ك دوو
ساڵێكه‌و تازه ماڵی خۆیان كردووه , چ ئه‌وانه‌ی
حیزبی گه‌وره‌ن و چ ئه‌وانه‌ی حیزبی بچوكن و له‌بن
كه‌پرێك جێگایان ده‌بێته‌وه , مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و
حیزبانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیان
له كۆنگره‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن , چ ئه‌وانه‌ی دوێنێ و
ئه‌مرۆ كۆنگره‌یان به‌ستووه‌و چ ئه‌وانه‌ی به ته‌مان
سبه‌ینێ و دوسبه‌ی كۆنگره ببه‌ستن , له‌خوا به‌زیادبێ
جارێكیش نه‌بووه كه له‌دوای كۆنگره‌دا له ڕووی
سیاسی و فیكری و هۆشیاری و ته‌نزیمییه‌وه گه‌شه
بكه‌ن و پێشكه‌وتن به‌خۆیانه‌وه ببینن ,
هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه حیزبه سیاسییه‌كانی
كوردستان خاوه‌ن ژێرخانێكی مه‌عریفی زۆر لاوازن بۆیه
به‌ساردوسڕی گه‌شه ده‌كه‌ن , یاخود هه‌ر گه‌شه
ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو فرسه‌خ به فرسه‌خ
بۆ دواوه ده‌چنه‌وه , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و
میتۆد‌و به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌و بنچینه قایم نین كه
كاریگه‌رییان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هه‌بێت و بتوانن خه‌ڵك
به بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان ئاشنا بكه‌ن , لێره‌دا
ده‌مه‌وێ باسی یه‌كێتی بكه‌م چونكه له‌م ڕۆژانه‌دا
كۆنگره‌ی سێیه‌می ته‌واو كردووه , بێگومان نۆبه‌ی
ئه‌وانی تریش دێت كه به‌نیازن ئه‌مساڵ كۆنگره
ببه‌ستن دڵنیاشم له‌وه‌ی گه‌ر هه‌موو مانگێك
كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستن هیچ له بارودۆخه‌كه ناگۆڕن
جاران یه‌كێتی له‌هه‌موو حیزبێك زیاتر باوه‌ڕو
متمانه‌ی به هێزو بازووی گه‌نج هه‌بوو , هه‌میشه
ده‌یگوت ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له كۆمه‌ڵگادا
ڕووبدات ئه‌وه به هێزو بازووی گه‌نج ده‌بێت و ده‌بێ
پیره‌كان له‌ماڵه‌وه دابنیشن , به‌ڵام ئێستا
پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و پیره‌كان كاروباری حیزب و
حكومه‌ت و شار‌و دێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن و گه‌نجه‌كانیش
له ماڵه‌وه دانیشتوون ,
هه‌ندێ كه‌س وای دانابوو كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی
وه‌ك كه‌شتییه‌كه‌ی نوح ئه‌و حیزبه له تۆفان و گێژاو
و قه‌یرانی سیاسی رزگار ده‌كات و ده‌یانگه‌یه‌نێته
كه‌نارێكی ئارام , به‌ڵام زیاتر ڕوو به‌ڕووی گێژاوی
كردنه‌وه , هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه
سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه سود له‌ئه‌زموونی
ئه‌زموونداران وه‌رناگرن چ ئه‌وانه‌ی ناوه‌خۆ چ
ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه , بۆ نمونه حیزب هه‌یه ته‌مه‌نی
چل ساڵ زیاتره ئه‌گه‌ر هه‌ر ساڵه‌ی ده‌رسێكی له
ئه‌زموونی حیزبه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان وه‌ربگرتایه
ئێستا ده‌بووه حیزبێكی مۆدێرن و به ئاسانیش
ده‌یتوانی پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی له‌خۆیدا جێبه‌جێ
بكات , یه‌كێتی كه خۆی به‌حیزبێكی سۆشیال دیموكرات
ده‌زانێ و هه‌میشه‌ش شانازی پێوه ده‌كات ده‌بوا
ئه‌زموونی حیزبه سۆشیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپای
گواستباوه بۆ كوردستان و له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی
خۆیدا پڕاكتیزه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی تریش
بكه‌ونه ژێر ئه‌مری واقیع و گۆڕانكاری له‌خۆیاندا
بكه‌ن , خۆ شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه كورد چ وه‌كو
حیزبه‌كان چ وه‌كو حكومه‌ت هه‌رده‌م پێویستی به نۆرم
و یاسا‌و سیسته‌مه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌یه بۆڕیكخستنی
ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ,
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن ئێمه چ
په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ناو
یه‌كێتی هه‌یه , به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌هه‌موومانه‌وه
هه‌یه , چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی گۆڕانكاری له‌خودی
خۆیدا بكردبایه‌و خۆی ڕاست بكردباوه سبه‌ینێ
حیزبه‌كانی تریش چاویان له‌و ده‌كردو گۆڕانكاریان
له‌خۆدا ده‌كرد , ئه‌مه ده‌بووه نه‌ریتێكی سیاسی و
ئه‌خلاقی و حیزبه‌كانی تریش ناچار ده‌بوون خۆیان ڕاست
بكه‌نه‌وه , كه هه‌موو حیزبه‌كانیش خۆیان ڕاست
كرده‌وه‌و گۆڕانكاریان له‌خۆدا كرد ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی
سروشتی كۆمه‌ڵگاكه‌شمان له كۆمه‌ڵگایه‌كی
میللیتارییه‌وه ده‌بێته كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی ,
یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بیویستبایه په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
خۆی بزر نه‌كات كه چه‌ندین ساڵ خه‌باتی بۆ كردووه
ده‌بوایه گۆڕانكارییه‌كی ڕادیكالی له‌ئۆرگانه‌كانی
خۆیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه حیزبێكی سۆشیال
دیموكراته , كۆنگره‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان
وای لێهاتووه خه‌ڵك پێش كۆنگره ده‌زانێ كێ
ده‌رده‌چێته‌وه‌و كێ ده‌رناچێته‌وه , چونكه
له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوا كۆنگره‌ی هه‌موو
حیزبه‌كان هیچ گۆڕانكاریه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و حیزبانه هه‌ن ته‌نها یه‌ك كه‌س
سه‌رۆكی حیزبه‌و كه‌سێكی تر جورئه‌تی نیه له‌و
عه‌ڕشه نزیك بێته‌وه , حیزبه كوردییه‌كان به‌چه‌پ و
ڕاسته‌وه هیچیان ئازادی سیاسی و فیكرییان به‌خۆوه
نه‌بینیوه به‌ڵكو پابه‌ندی بڕیار‌و فه‌رمانی تاكه
كه‌س و تاكه مه‌ڕجه‌عن , بێگومان بنچینه‌ی دیموكراسیش
بریتییه له ئازادی سیاسی و فیكری و بڕیاری به
ده‌سته‌جه‌مع و ئال وگۆڕی ده‌سه‌ڵات , با زۆر دور
نه‌ڕۆین ته‌ماشای حیزبه‌كانی عیڕاقی بكه‌ین به شیعه‌و
سوننه‌وه له 203 به‌سه‌ره‌وه كه ته‌مه‌نێكی زۆر
كورته چه‌ندین جار سه‌رۆك و ئه‌مینداری حیزبه‌كانیان
بگۆڕن , حیزبی ئیسلامی عێڕاقی له‌وماوه كورته‌دا
ئه‌وه سێیه‌م جاره سه‌رۆكی حیزبیان بگۆڕن , بێگومان
حیزبه‌كانی لای خۆشمان له‌ڕووی مۆدێرنه‌ی سیاسی و
فیكری و ئایدیۆلۆژییه‌وه خۆیان زۆر له‌وان
به‌پێشكه‌وتووتر ده‌زانن , به‌ڵام ئێمه هه‌موومان
ده‌زانین كه گوتاری حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان
گوتارێكی داخراوه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێناكرێت
كرانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت , وه‌هه‌ركه‌سێكیش باسی
كرانه‌وه یاخود ڕیفۆرم بكات به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت
له‌گۆڕه‌پانه‌كه ده‌یكه‌نه ده‌ره‌وه , لێره‌دا
ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تی
حیزبه‌كان و به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانیان هێمای ترسناكن
و رۆژ به رۆژیش خه‌ڵك متمانه‌ی به‌وحیزبانه كه‌م
ده‌بێته‌وه , چونكه گوفتارو ڕه‌فتاریان ئێره‌و ماڵی
خوا لێك دوره , بێگومان گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ش
به‌وه‌وه ده‌بێت كه چیتر ئینتیمابوون بۆ حیزب له
ئینتیمابوون بۆ گه‌ل و نیشتمان پیرۆزتر نه‌بێ , چیتر
ملكه‌چ بوون بۆ سه‌ركرده له پابه‌ند بوون بۆ یاسا‌و
ڕیسا گرنگترنه‌بێ ,
|