له‌سایتی سبه‌ی‌دا رێکه‌تی 2010/07/19 هه‌واڵێک
بڵاوکرابووه له ژێر ناوی نوێنه‌ری بالوێزی به‌ریتانی
له هه‌ولێری پایته‌خدا که رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌ست
له‌گه‌ڵیا ئه‌نجامدا بوو که ئه‌ویش جێرمی ماکادی بوو.
پێشئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه کورته بدوێم که
له‌چه‌ند دێرێک تێنه‌ده‌په‌ری ده‌مه‌وێت تۆزێک له
سایتی سبه‌ی قسه‌بکه‌م. که هیوام وایه سبه‌یه‌کی
پرشنگدارمان پێببه‌خشێت له داهاتوودا.
سایتی سبه‌ی یه‌کێکه له سایته ئه‌لکترۆنێکانی
ئه‌مرۆی کوردی و سایتێک باشه‌و خوێنه‌ر ده‌توانێت
تاراده‌یه‌ک زۆر تاکه‌م سود به‌خشێت بێت لیێ‌و
هه‌واڵه‌کان راسته‌و خۆ بزانێت.
جگه له‌وه‌یش خوێنه‌ر ده‌توانێت له ژێر هه‌ر
بابه‌تێکدا رازی دڵی خۆی ده‌رخاو به دڵی خۆی به هۆشی
خۆی بیرورای خۆی ده‌ربرێت، که‌ئه‌مه‌یش یه‌کیکه له
سیفاته باشه‌کانی ئه‌و سایته،
ئێمه ده‌زانن که زۆر که‌س بواری ئه‌وه‌یان بۆ
نه‌ره‌خساوه که ببنه نوسه‌ر به‌ڵام ئه‌وکه‌سانه
دایمه که‌سانێک باش و بزێو خوێنه‌رێکی چالاکن، یان
هه‌ندێکیان تاکو ئێستاکه‌یش به شه‌رمه‌وه یان به
نه‌وێرانه‌وا یان له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت
ده‌یانه‌وێت رازی دڵی خۆیان ده‌رخه‌ن و چه‌ند دێرک
بیرورای خۆیان بنوسن،
گرنگ نییه له ژێر چ ناوێک‌دا ده‌نوسیت یان شته‌کانت
بڵاو ده‌که‌یته‌وه، یان چه‌ند ده‌نوسیت ، کورت
ده‌نوسیت یان زۆر درێژ بابه‌ت، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه
چی ده‌نوسێت، به بۆچونی من زۆر که‌س له‌و که‌سانه
به چه‌ند دێرێک توانیویانه سه‌رنجی باش بنوسن،
ئه‌وانه توانیویانه به چه‌ند دێرێک گومان بخه‌نه
دڵی خوێنه‌ری تره‌وه، یان راسته‌و خۆ توانیویانه
گومان بخه‌نه دڵی نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌وه که ئه‌مه
خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به نوسه‌ر و عه‌قڵی
کورد ده‌کات.
پرسیار له‌وه‌دایه كێ ئه‌م سه‌رنجانه
ده‌خوێنیته‌وه، ئایه خودی سایتی سبه‌ی که‌سانێک هه‌ن
که کۆنترۆڵ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیارانه
بکه‌ن یان به فیلته‌ری کێدا تێده‌په‌رێت؟ به‌بۆچونی
من هه‌ندێجار وارێکه‌وتوو بابه‌ته‌که ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌هێناوه که‌بڵاوبکرێته‌وه به‌ڵام سه‌رنجی خوێنه‌ر
زۆر شتی وروژاندووه،
ئایه خودی نوسه‌ر کاتێک بابه‌تێک بڵاو ده‌کاته‌وه
یان بابه‌تێکی بۆ بڵاو ده‌کرێته‌وه، سه‌یری سه‌رنجو
پێشنیاره‌کانی خوێنه‌ر ده‌کات یان په‌یوندی به
خوێنه‌ره‌وه ده‌کات کاتێک سه‌رنجی خوێنه‌ر خزمه‌ت به
عه‌قڵی نوسه‌رو نوسینه‌کانی ده‌کات؟
کێن ئه‌وانه‌ی که هه‌واڵ بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟ ئایه
ته‌نها به‌سه هه‌واڵێک بڵاو که‌یته‌وه ئیتر برۆیت
به بێ سه‌رنجدا تاکو ئه‌وراده‌یه‌یی ئه‌و هه‌واڵه
چه‌ند سود به‌خشه یان چه‌ند زیان به‌خشه؟ که‌س
هه‌یه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌کان قسه‌بکات یان ته‌نها
هه‌واڵیک بێت ئیتر به‌س.
هه‌واڵی ئه‌مجاره‌ی سایتی سبه‌ی که له‌سه‌ر باڵوێزی
به‌ریتانی بڵاوکراوه‌ته‌وه ، له کۆتایی ئه‌م
هه‌واڵه‌دا به‌رێزی باڵوێزخانه ده‌ڵیت په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسوێندا زۆر باشه، هیوادارم سایتی سبه‌ی
له‌به‌رخاتری ئه‌م په‌یوه‌ندییه باشه که‌نازانین
هه‌یه یان نییه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاونه‌کردبیته‌وه
وه‌کو ریکلامێک بۆ خۆیان، چونکه ئه‌م هه‌واڵه زۆر
له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، به بۆچونی من ده‌بێت
له‌سه‌ر قسه‌ی باڵوێزی به‌ریتانی سیمنارێک بگیرێت‌و
به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌ر رێکبخرێت هیوادارم
سایتی سبه‌ی یان که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن بابه‌تێک یان
به‌رنامه‌یک رێکبخات ئه‌گینا هه‌روا قسه‌ی ئه‌م پیاوه
زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت وه ئه‌نجامه‌که‌ی باش نابێت.
به‌ریتانیا یه‌کێک بووه له‌و ئیمپراتۆره
گه‌وره‌یه‌ی که دوایی حه‌وت سه‌د ساڵ که ئیراندی
به‌جهێشت کردی به‌دوو له‌ته‌وه، که هندستای به‌جهێشت
کشمیری له نێوه‌ند هێندستان‌و پاکستان‌دا جهێشت وه
تاکو ئێستاکه‌یش گه‌وره‌ترین کێشه له‌به‌ینی ئه‌ودوو
وڵاته‌دا هه‌یه.
به‌ریتانیا به‌وه به‌ناوبانگه هه‌ر شوێنێکی
داگیرکردبێت له‌دووی خۆی پرسیارێک به‌نیشانه‌ی پرسیار
داناوه، کوردستای له‌تکردو به‌ڵام له باشوردا
که‌رکوکی له‌نێوه‌ند کورد‌و عه‌ره‌بدا قوتکرده‌وه و
تاکو ئێستاکه‌یش هاوکێشه‌که حل نه‌بووه.
کێناڵێت دوایی په‌نجا ساڵی تر چینێکان له سه‌ر
هۆنگۆنک نابێته گه‌ره‌ترین کێشه‌یان که ساڵه‌کانی
نه‌وه‌دو حه‌وتدا هۆنگۆنی به‌جهێشت،.روخاندنی سه‌دامیش
له پشت عه‌قڵێتی به‌ریتانێکانه‌وه بوو. هه‌ربوۆیه
جێی گومان نییه که چاره‌نوسی باشور که‌رکوک‌و موسل
له پشت عه‌قڵێتی ئینگلیزه‌وه نه‌بێت.
به‌رێزی بالویزی به‌ریتانی چیووت؟
جێرمی ماکادی ده‌گه‌رێته‌وه ساله‌کانی سه‌رده‌می
به‌ریتانیا گه‌وره له‌یه‌وه شێخی نه‌مرمان بۆ نمونه
به بیردهێنێته‌وه ئینجا له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام
ده‌بێت که له چه‌ند دێرێک زیاد نییه ئه‌گه‌ر به
وشه بژمێریت له سه‌د وشه زیاتر تێناپه‌رێت به‌لام
به‌بۆچونی من زیاد یه‌ک میلۆن وشه زیاتر هه‌ده‌گرێت
که قسه‌ی له‌سه‌ر که‌یت.
ئه‌وده‌ڵێت ئێمه حه‌زمان ده‌کرد ده‌و‌ڵه‌تی کوردی
دروست ببێت به‌ڵام چه‌کدارانی شیخی مه‌حمودی حه‌ڤید
وایکرد باره‌که ئالۆزتر بێت ناچار ئینگلیز له‌به‌ر
چه‌کی پیاوێک چاره‌نوسی میلله‌تێکی سیی میلۆنی خسته
به‌ر چه‌پۆکدانی تورک‌و ته‌ته‌رو عه‌ره‌بو فارسه‌وه ،
ئه‌وان له‌به‌ر سه‌رسه‌ختی پیاوێک که له‌سه‌ر بستی
خاکی نیشتیمانه‌که سه‌ری شۆرنه‌کرد بۆیان داهاتووی
میلله‌تێکیان خسته به‌ر به‌رژه‌وه‌ندێکانی خۆیانه‌وه
ناچار بوون سلێمانی دووجار بۆردومانکه‌ن که
قوربانێکانی ئه‌وتۆپبارانه‌یش زۆربه‌یان منداڵ‌و ژن
بوون. غاندی ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر دووماسی له ئاودا
به‌شه‌ر هاتن ئه‌وا خه‌تای ئینگلیزه، به درێژای ئه‌و
قسه‌یه تاکو ئێستاکه و له داهاتوویشدا ئه‌و قسیه
راستێکی پێکاوه که مه‌حاڵه کاڵبیته‌وه.
شۆرشکه‌ی شیخ نێوزه‌نده‌کات به چه‌کدارانی ئه‌و
وه‌خته به‌ڵام ناڵیت له‌وسه‌رده‌مه‌دا که ئینگلیز
گه‌ره‌ترین ده‌سه‌لاتی له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو ته‌نها
کورد بوو روبه‌رویبۆوه، هه‌ربۆیه ئه‌م
روبه‌روبونه‌وه ئینگلیزه‌کانی خسته به‌ر پرسیاریکی
زۆره‌وه. شێخ مه‌حمود به چه‌کدار ناوده‌بات‌و
بێشه‌رمانه‌یش عومه‌ر موختارمان بۆ ده‌که‌ن به
قاره‌مانی فلیمه‌کانی خۆیان که به قه‌د تۆزی به‌رپی
شیخ نه‌ئازابوو نه‌نیشتیمان په‌روه‌ربوو.
شێخ ته‌نها له‌باشوردا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌وان
هاتن باکورو رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوایشیان ماڵوێرانکرد؟
جیرمی ماکادی ده‌ڵیت: کورتبینی کورد وایکرد ئێمه
سه‌روه‌تو سامانی عوسمانێکان دابه‌شکه‌ین‌و کوردستان
له‌تکه‌ین به‌چه‌ند سه‌ر وڵاتێکی دراوسێدا.
سه‌روه‌توسامانی عوسمانێکان ده‌بێت چی ببوبێت
له‌وکاته‌دا؟
سه‌روه‌تو سامانی سه‌دام دیار بوو که له‌ناویانبرد
به‌ڵام هی عوسمانێکان چیببوه؟
ئه‌م قسیه زه‌نگێکی ترسناکه ئێستاکه تورکیا
ده‌توانێت دوای ئه‌و سه‌روه‌تانه‌ی کاته‌وه که به
ده‌ماغی تورک بریتییه له که‌رکوک و موسل. ئاخر شینی
تورکیا تاکو ئێستاکه‌یش هه‌ر که‌رکوک‌و موسڵه.
ئه‌گه‌ر تورکیا به‌وه توانبار بکرێت که له‌رابردودا
قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نێکانی کردووه به‌گه‌رانه‌وه بۆ
مێژوو ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه بگه‌رێته‌وه بۆ
که‌رکوک و موسڵ. کوردوستان چونکه خاوه‌نی نییه بۆ
هه‌موو که‌س هه‌یه به‌شی خۆی به‌رێت. کوردوستان
به‌درێژایی مێژوو نه‌خاوه‌نی هه‌بووه‌و نه‌ده‌یشی بێت،
له داهاتوویشدا که‌س خاوه‌نی نابێت، ئێستاکه باشور
پارچه‌یه‌ک گۆشته له‌به‌رده‌م قه‌پاڵی گه‌له
گورکه‌کاندا. کێ ئازاییه به‌شی خۆی زیاتر به‌رێت.
تورکای باشوری داگیرکردووه به بێئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی
به‌خۆیبزانێت.
به‌ریزی باڵوێز ده‌ڵێت:
هه‌ندێ بیروباوری چه‌سپیو وایکرد ئێمه کوردستان
دابه‌شکه‌ین به چه‌ندا وڵاتانی دراوسێدا
ئه‌بێت ئه‌و بیروباورانه چه‌سپیوانه چیی ببوێت که
شیخی نه‌مرو وکورد وا له‌سه‌ر سوربوون ببوێته
سه‌رگه‌ردانی ماڵی کورد. ئه‌گه‌ر کورد ده‌ست له‌خاکی
خۆی هه‌ڵنه‌گرێت له‌سه‌ر حه‌قی خۆی خه‌باتکات لای
جه‌نابی جیرمی ماکادی جه‌نابی بالوێز ئه‌وا کورد
کورتبین و ته‌سکبیره. ناچارن ئیتر سه‌روه‌تی
عوسمانێکان دابه‌شکه‌ن ؟؟؟!!! ئه‌گه‌ر شێخ ده‌ستی له
موسل‌و که‌رکوک هه‌ڵگرتایه ئه‌وا شیخ پیاوی باش بوو
ئینگلیز کوردی ده‌کرد به ده‌وڵه‌ت و کوردوستانی به
ریزێ چیا‌و دوڵ به خان‌و قور بۆ دروست ده‌کردین.
له کۆتایدا بالوێزی به‌ریتانی له پایته‌ختی
هه‌ولێردا پیمان ده‌ڵین:
دوایی هه‌شتاو هه‌شت ساڵ له سلیمانییه‌وه بۆ هه‌ولیر
ئینگلئز هه‌ر هه‌مان ئینگلیزه‌که‌ی جارانه‌و و
تۆزقالیک لای نه‌داوه له خۆی. دوایی هه‌شتاو هه‌شت
سال ئینگلیز چی پێداین ئیستایش هه‌ر ئه‌وه‌مان
پیده‌دات،. حوکمی زاتێکه‌ی سه‌دام هی ئیگلیز بوو.
زوبانی کورد ته‌نها و ته‌نها له‌باشوردا فه‌رمی بووه
به شه‌قی شیخ هی ئینگلیز. به‌درێژای رێژمه‌کانی
باشور له عێراقدا باشور ته‌نها بریتی بووه له
سلێمانی‌و هه‌ڵێرو دهۆک له‌وه‌زیاتریش هیچی تریان به
کورد ره‌وا نه‌بینیوه، هه‌رکاتێک کورد داوایی حوکمی
خۆی بکات ئه‌وا ئه‌و سێ شاره هی کورده پێویست به
کوشت‌و مالوێرانی ناکات کورد ده‌توانێ خۆی به‌رێوه
به‌رێت له‌و سێ شاره‌دا به‌ڵام ئیستاکه دۆخه‌که به
بارێکی تردا که‌وتۆته‌وه چونکه چاوچنۆکانی کورد هاتن
ده‌ستیان کرد به هه‌ڵکه‌ندی چاڵه نه‌وته‌کانی تری
باشور ئه‌م چاڵه نه‌وتانه زیاتر باره‌که‌ی گرژتر کرد
ئێستاکه دوژمنان پلانه‌کاه‌یان زیاتره وه‌ک له‌وه
بیرمان لێنه‌ده‌کرده‌وه. ئه‌م چاڵه نه‌وتانه که
خێر ته‌نها بۆ چه‌ند که‌سێک پارتێک هه‌یه له
ماڵوێرانی زیاتر نه‌بێت هیچی تری بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی
نه‌بووو، ئێمه ده‌زانیین که نه‌وت مالێ کورد
وێرانکرد ئێستاکه زیاتر وێرانترو شپرزه‌تر
په‌رشوبڵاوتر بووه.
دوای هه‌شتاو هه‌شت سال ئینگلیز پێمان ده‌ڵێن ئاقڵبن
کورت بین مه‌بن ، سه‌رسه‌خست مه‌بن بیروراتان بگۆرن
ئه‌وه‌ی له له‌سالێ 1992 پیداندرا هه‌ر ئه‌وه‌یه
له‌وه زیاتر خۆیان هیلاک مه‌که‌ن. ماده‌ی سه‌دو
چل‌ودوو ته‌نها ماده‌یه‌که بۆ خۆشباوری کورد و
سه‌رکرده‌کانی که بێ‌ئاگا نیین لیێ.
ئه‌م تاوانه دوایی هه‌شتاو هه‌شت ساڵ جاریکی تر
دووباره‌ده‌بیته‌وه. باشوریش تابێت ته‌سکترو ناخۆشتر
قێزهێنه‌ره‌وه‌ده‌بیته‌وه.. به بۆچۆنی من ئه‌گه‌ر
وابروات باشور ده‌بیته به زیندانێکی گه‌وره بۆ تاکی
کورد به رابه‌ری سه‌رانی کورده‌وه. که‌س خه‌می
نیشتیمانی نییه پاره سه‌ری هه‌موویانی خوارد.
ئه‌م قسه‌یه زه‌نگێکه له‌ئێستاوه ئه‌یده‌ن به‌گوێ
ئیمه‌ی کورددا تابزانن تاچه‌ند کورد هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر
ده‌بیت هه‌رکاتێکیش کورد هه‌ڵویستی نه‌بوو ئه‌وا
پلانه‌که‌یان که چه‌ند ساڵێکه خستۆته‌گه‌ر دێته دی.
نامۆسامان
2010/07/21
ستۆکۆڵم
|