" هه‌موو مرۆڤێك ده‌توانێ
ببێته قه‌دیس، به‌ڵام بۆ هه‌موو كه‌س ئاسان نییه
ببێته مرۆڤێكی چاك – حیكمه‌تێكی هیندی"
له ئێستادا و له كوردستان چاوی سێره و
تیروكه‌وانه‌كان هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر كایه‌ی
سیاسین، به جۆرێك ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردستان و
كاراكته‌ره‌كانی لێ بترازێ (كه ئه‌ویش درێغی
نه‌كردووه له هه‌وڵی ته‌نها خۆ جوانبینین)، ئه‌مڕۆ
هه‌ر كه‌س و هێز و گوتارێك له شوێنی خۆی بۆته مرۆڤ و
هێزێكی نورانی و چاكه‌خواز و فریادڕه‌س و ریفۆرمخواز،
هه‌ركه‌س و كایه‌یه و ده‌می ده‌كاته‌وه به زمانی
فریشته موژده ده‌به‌شێته‌وه و نه‌فرین له ره‌وشی
باو و سه‌به‌بكارانی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی دونیا و
خه‌ونه‌كانی مرۆڤ له‌م وڵاته ته‌نها له گه‌یشتنه
ده‌سه‌ڵات و بڕیاری سیاسه‌تدا كورت كرابنه‌وه و مرۆڤی
كورد هیچ خه‌ونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆزگه‌یه‌كی مرۆیی و
تاكه‌كه‌سی نه‌بێت.
ئه‌وه به‌و مانایه نییه كایه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی
كوردستان فریشته بێ خه‌وش و كه‌موكوڕییه و نابێ
كه‌س ره‌خنه‌ی لێبگرێ، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی خێره
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگامان له خۆمان بێ، هه‌موومان قسه
ده‌كه‌ین و كه‌سمان گوێ ناگرین، هه‌موومان باشین و
هه‌موومان خراپ، هه‌موومان راستین و هه‌موومان چه‌وت،
هه‌موومان یاریكه‌رین و هه‌موومان ناوبژیوان؟
كه‌ماڵ شتێكه هه‌رگیز نه كه‌س و نه هیچ هێز و
كایه‌یه‌ك ناتوانێ پێی بگات، كه‌س و كایه و هێزێكیش
گومانی له‌و راستییه هه‌بێت و پێی وابێت گه‌یشتۆته
كه‌ماڵ و ده‌توانێ موژده‌ی كه‌ماڵ بداته كۆمه‌ڵگه،
ئه‌وه بۆ خۆی به‌شێكی خه‌وش و كه‌موكوڕییه‌كانێتی.
ئێمه له ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له جوگرافیایه‌كداین،
كه تیایدا به‌قه‌د گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه‌س
و هێز و كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مشه‌خۆر هه‌ن، به‌قه‌د
بێدادی نێو كایه‌ی سیاسی، كه‌س و نێوه‌ند و كایه‌ی
رۆشنبیری نه‌رجسی و هه‌لپه‌رست و ریاباز هه‌ن،
بارته‌قای زراوتۆقینی ده‌سه‌ڵات له كرانه‌وه و
شه‌فافیه‌ت، گوتاری رووناكبیری جیاوازی كوژ و
ره‌هاگه‌ر هه‌ن.
كه‌س گومانی له‌وه نییه، كه ره‌وشی سیاسی و
هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و بواری ئابووری و ژیان و
به‌ڕێوه‌بردن و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوردستان،
له ئه‌مڕۆیدا پێویستی به چاكسازی و نوێكردنه‌وه و
ته‌كاندان هه‌یه بۆ دۆخێكی باش و جوانتر، ئه‌وه‌ش
پرۆسه‌یه‌كه پێویستی به هه‌وڵ و توانای هه‌موو
لایه‌ك هه‌یه، هه‌ر له خودی ده‌سه‌ڵات و كایه‌ی
سیاسییه‌وه بگره، تا ده‌گاته یه‌ك به یه‌كی
تاكه‌كه‌س و كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و رووناكبیری و
مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان، پرۆسه‌یه‌كه به
به‌شینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و ناشیرین كردنی یه‌كتری و یه‌كتر
سڕینه‌وه بێ ئاكام و مایه پووچ ده‌بێ،
پرۆسه‌یه‌كه پێویستی به زمانی گوڵ و نیه‌تی پاك و
به‌رنامه‌ی پوخت و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ك
ئیراده‌ی سیاسی (نه‌ك یه‌ك بیركردنه‌وه و ئینتمای
سیاسی)ـه‌وه هه‌یه، پرۆسه‌یه‌كه كۆی مه‌ترسییه
ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كییه‌كان له‌به‌ر چاو بگرێ،
پرۆسه‌یه‌كه به كون فه‌یه‌كونێك نایه‌ته‌دی و
پێویستی به پشوو درێژی و به‌رده‌وامی و سووربوون
هه‌یه، چونكه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر
پێمان وابێ به ته‌نها چه‌ند دروشمێك و له سه‌قفێكی
زه‌مه‌نی دیاریكراودا ده‌توانین كۆی بارودۆخ و ره‌وشی
باو به ئاقارێكی باشتردا ببه‌ین.
له‌و زه‌مه‌نی فرت و فێڵ و به‌رژه‌وه‌ندخوازی و
كڵاونانه سه‌ر یه‌كتر و په‌ڕینه‌وه به‌سه‌ر پشتی
یه‌كتردا، خه‌ریكه له نێو گێژاوی ئه‌و هه‌موو
گوتاره په‌رش و بڵاوه و هه‌راوزه‌نا
بێسه‌رووبه‌ره‌دا، سه‌ر له كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێنرێ،
به جۆرێكه هه‌ر كه‌سه و هێزێكه دێت و له روخساردا
قه‌دیس و پیاوی نورانییه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه
چه‌ند راستگۆ و چاكه، خه‌ریكه هه‌موومان خۆمان له‌و
راستییه نه‌بان ده‌كه‌ین، كه له‌ناوه‌وه‌ی هه‌ر
یه‌كێكمان شه‌یتانی خه‌توو هه‌ن و دوور نییه له
پڕێكا بته‌قنه‌وه و هه‌نبانه‌ی دروشم و هوتافه‌كانمان
جارانی سفر بكه‌نه‌وه، ئه‌وه نییه كازانتزاكیس
ده‌ڵێ " ناخی ئێمه پڕه له تاریكی، پڕه له ده‌نگی
وشك و شكاو، پڕه له ده‌عباگه‌لی كوڵكنی برسی ". كێ
ناڵی به شێكی زۆری ئه‌و هه‌راو زه‌نایه‌ش به‌رهه‌می
ئه‌و باره سایكۆلۆژییه‌ی خاوه‌نه‌كانییه‌تی و له بری
(حه‌سه‌ن و حوسێن) شین بۆ (هه‌ریسه‌كه) ناكه‌ن؟!
به‌داخه‌وه هه‌رگیز به‌و لۆژیكه‌ی ئه‌مڕۆ، كه
بریتییه له گۆڕینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و یه‌كتر
ناشیرینكردنی نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌رامبه‌ره‌كانی،
ئه‌سته‌مه بكارین به‌ردێك بخه‌ینه سه‌ر بناغه‌ی
خه‌ون و خۆزگه و هیوا مرۆیی و ژیاندۆستییه‌كانمان،
كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین. به تایبه‌تی كه
هه‌ریه‌كه و له شوێنی خۆی (كه‌م تا زۆر) به‌شێكی
به‌رپرسیارێتی ئه‌و گه‌ره‌لاوژه و بێسه‌روبه‌رییه‌ی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ناشێ خۆمانی لێ ببوێرین،
كاتێكیش هه‌ر یه‌كێكمان، چ وه‌ك تاكه‌كه‌س، یان هێزی
سیاسی و گروپی كۆمه‌ڵایه‌تی و نێوه‌ندی رووناكبیری،
به بڕواوه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه دیوی
یه‌كه‌می ناشیرینییه‌كانی به‌رامبه‌ر و دیوی دووه‌می
چه‌وت و چه‌وێڵییه‌كانی خۆمان ببینین و هاوكاری یه‌كتر
بین له چاككردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی یه‌كتر، دڵنیام
ده‌توانین زه‌مینه‌یه‌كی باشتر بۆ خه‌ونی نوێبوونه‌وه
و خۆزگه‌ی گۆڕان و ئومێدی پێشكه‌وتن بسازێنین، ئه‌گینا
هه‌ر هه‌موومان پیاوی باش و كوڕی چاك و مرۆڤی نورانی و
قه‌دیس بین، بێ زه‌حمه‌ت كێ و چی چاك بكه‌ین؟!
|