روخسارێكی گرنگ و زیندووی هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی، كه
بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت بكات، بوونی ئۆپۆزسیۆن و
هێزگه‌لێكه، كه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی
ده‌سه‌ڵات و به میكانیزمی جیا له میكانیزمه‌كانی
ده‌سه‌ڵات، كار بۆ كرانه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی
كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تی
به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسییه‌ت له موماره‌سه‌كردنی
ده‌سه‌ڵاتدا، بریتییه له ده‌ستاو ده‌ست كردنی
ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، جا ئه‌گه‌ر له‌و نێوه‌دا
ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ته‌نها هێز و لایه‌نێكه‌وه قۆرخ
بێت و بوار بۆ هه‌ناسه‌دانی جیاواز و كێبه‌ركێی سیاسی
دیموكراسی و شارستانیانه بۆ هێزگه‌لی تر نه‌بێ،
ئه‌وا باس كردن له دیموكراسی نوكته‌یه‌كی بێ
مانایه، چونكه خودی بوونی ئه‌و هێز و كایه
جیاوازانه‌یه، كه دواجار مۆركی دیموكراسی بوون
ده‌به‌خشێته ده‌سه‌ڵاتێك، كه ئاماده‌یی ده‌ستاوده‌ست
كردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تێدا بێت له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر خۆی. بۆیه‌ش لێره‌دا جه‌خت
له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات
ده‌كه‌ینه‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نها به‌ها
و پره‌نسیپێكی گرنگی دیموكراسه‌ته، به‌ڵكو
له‌به‌رئه‌وه‌ی دیوێكی دیكه‌ی ئامانج و كاركردنی
ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات.
من پێم وانییه چه‌مكی ئۆپۆزسیۆن له پرۆسه‌ی سیاسی
هه‌رێمی كوردستاندا نوێ، یاخود شتێكی نامۆ بێت، به
قه‌د ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژووی ئه‌و پرۆسه‌یه،
ته‌وزیفكردنه‌وه‌یه‌كی نا ته‌ندروست بۆ خودی
چه‌مكه‌كه و ره‌هه‌نده‌كانی به‌شێك بووه له‌وه‌ی
ئه‌و حاڵه‌ته وه‌ك شتێكی نوێ و نامۆ نیشان بدرێ،
به تایبه‌تی كه دوای هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌مموز
ئۆپۆزسیۆن تا ئاستێك به روخسارێكی جیاواز له هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی پێشووتر هاته‌وه نێو ژیانی سیاسی
كوردستان. جاران و پێش ئه‌و ماوه‌یه جگه له‌وه‌ی
گوتاری به‌ناو ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵگری رۆحیه‌تێكی
شۆڕشگێڕانه بوو و به دروشمی بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی
بارگاوی بوو، له‌گه‌ڵیشیدا ئۆپۆزسیۆن هێزگه‌لێك بوون
به به‌رگی ریایی و دوو فاقییه‌وه خزابوونه نێو
پرۆسه‌كه، كورد وته‌نی هه‌میشه سه‌رگه‌رمی كوتینی
ناڵ و بزمار بوون، به‌وه‌ی پێیه‌كیان له ناو
ده‌سه‌ڵات و پێیه‌كه‌ی تریان له ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵات
بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌و پێشهاته هاوكێشه و
لێكدانه‌وه‌كانی گۆڕی و ته‌نانه‌ت زۆرێكیشی له‌وانه‌ی
به‌ر له‌و مێژووه ناویان له خۆیان نابوو ئۆپۆزسیۆن،
خستنیه به‌رده‌م پرسیار و گومانی جددی.
ره‌نگه ئێستاش رایه‌كی له‌و چه‌شنه هه‌بێت، كه پێی
وابێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بووه رێگری له
به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن كردووه و
نه‌یهێشتووه هێزی جیاواز له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان
بێنه نێو پرۆسه‌ی سیاسی و كێشمه كێش و ململانێی
ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه هۆكارێك بێت له‌وه‌ی
رێگر بووبێت له به‌رده‌م له‌دایكبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی
كارا و ته‌ندروست له كوردستاندا، ئه‌وا له‌لایه‌كی تر
خودی ئه‌و ده‌نگانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له‌ناو كایه‌ی
سیاسی كوردستاندا خۆیان نمایش ده‌كرد، هه‌ڵگری
شوناسێكی راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون نه‌بوون و
هۆكارێكی سه‌ره‌كیش بوون له شێواندنی چه‌مكه‌كه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان به جۆرێك له جۆره‌كان
گۆڕانی تێكه‌وت و هاوسه‌نگی هێزه‌كان كه‌م تا زۆر
لێره و له‌وێ گۆڕانیان تێكه‌وت، كه ئه‌مه‌ش
به‌سه‌رێك به قازانجی خودی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان
ده‌شكێته‌وه، به‌وه‌ی هێشتا له كوردستان ویست و
ئیراده‌یه‌كی پته‌و هه‌یه بۆ نوێبوونه‌وه و
كرانه‌وه به‌سه‌ر دونیا و به دیموكراتیزه‌كردنی
ژیانی سیاسی له‌و وڵاته‌دا، به‌سه‌ره‌كه‌ی تریش وێڕای
زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن توانا و شیان و
راستگۆیی خۆی به‌رامبه‌ر په‌یام و به‌ڵێنه‌كانی
بسه‌لمێنێ، هاوكات هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریشی
خسته به‌رده‌م واقیعی به‌خۆداچوونه‌وه و گه‌ڕان به
شوێن خاڵه لاوازه‌كانی خۆیان له پرۆسه‌ی
به‌ڕێوه‌بردن و فه‌رمانڕه‌واییكردندا. دیاره
بڕیاردانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی هاتنه ئارای
ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه چۆن ده‌بێت و چ كاریگه‌رییه‌كی
ئه‌رێنی یان نه‌رێنی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا
ده‌بێت له ئایینده‌دا، ئه‌وا پێویسته چاودێری ئه‌و
چوار ساڵه‌ی داهاتووی كار و هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و
هه‌ڵوێست و جۆری مامه‌ڵه‌كانی خودی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ین،
چونكه به‌بێ ئه‌وه ناتوانین له ئێستاوه حوكمێكی
پێشوه‌خته له‌و باره‌یه‌وه بده‌ین. راسته ئه‌و
پێشهاته سیاسییه خاڵێكی وه‌رچه‌خان بوو له پرۆسه‌ی
سیاسی كوردستاندا و بێگومان كاریگه‌ریشی ده‌بێت،
به‌ڵام نابێ ئه‌و راستییه‌ش له بیری خۆمان
به‌رینه‌وه كه له نێوان كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌رێنی و نه‌رێنی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دا بڕیاردان شتێكی
رێژه‌یی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا مه‌رج
نییه هه‌مو گۆڕانێك به ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروستدا
بڕوات. به واتایه‌كی دی پرۆسه‌ی گۆڕان هه‌میشه
له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنیدایه، جا
چ له ئاستی سیاسی‌دا بێت، یان له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی
و كولتوریدا، بۆیه‌شه به‌قه‌د ره‌خنه‌گرتنمان له
ده‌سه‌ڵات و كاراكته‌ره‌كانی و ویستمان بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌فاف و كراوه و
دیموكراسیتر، دوو ئه‌وه‌نده پێویستمان به وروژاندنی
پرسیار و گومانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی
ده‌یه‌وێ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی باو خۆیمان
نیشان بدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌وو ئه‌وانه‌شدا، له
ئێستادا و به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌ركه‌وتنی
ئۆپۆزسیۆن به‌و ره‌نگه، روخسارێكی جوان و
دیموكراسییه و ده‌كرێ بكرێته بناغه‌ی پرۆسه‌یه‌كی
دیموكراسی و شارستانی تر له ئایینده‌دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و ده‌یبیستین به‌وه‌ی
ئۆپۆزسیۆن جیا له هێزگه‌لی جاران نایه‌وێ ببێته
به‌شێك له ده‌سه‌ڵات، حاڵه‌تێكی ته‌ندروست و ئاساییه
و سه‌ره‌تای هه‌نگاوێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان
نه‌چینه ژێر جه‌بری یه‌ك بیركردنه‌وه و دونیابینی
سیاسی، به‌و پێیه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنی هێز و
بزووتنه‌وه‌گه‌لی سیاسی كه بڕیار بده‌ن له‌و
هاوكێشه‌یه‌دا بچنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و رۆڵی
ئۆپۆزسیۆن و چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
دامه‌زراوه‌كانیدا بگێڕن، شتێكی گرنگه، چونكه
له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و هوشیارییه بۆ خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت
به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان دێنێ، كه ده‌شێ
هێندێكمان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببه‌ین و هه‌ندێكی ترمان
له ده‌روه‌ی ئه‌وه و له‌به‌ر رۆشنایی هه‌نگاوه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و له‌ناو كه‌موكوڕی و بۆشاییه‌كانی پرۆسه‌ی
حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنیدا زه‌مینه بۆ چوونه سه‌ر
ده‌سه‌ڵات خۆش بكه‌ین و پڕۆژه‌ی نوێتر و زیندووتر له
ئایینده‌دا بكه‌ینه هه‌وێنی كاركردن، هاوكات ئه‌و
گۆڕانه سیاسییه هه‌ڵگری په‌یامێكیشه كه ده‌سه‌ڵات
له بوونی ئۆپۆزسیۆندا ده‌توانێ وردتر و باشتر كار
بكات و به كرده‌یی بسه‌لمێنێ كه ده‌یه‌وێ
نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی له ژیانی سیاسی و
پرۆسه‌ی حوكمڕانی نیشانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆی
بدات، له‌به‌ر ئه‌وه مامه‌ڵه‌ی واقیعی و پراگماتیانه
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك دیفاكتۆ، ده‌شێ دیوێكی ئه‌و
ئه‌ركه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت و پێی شه‌رم و مایه‌ی مه‌ترسی
نه‌بێت، كه هێزێك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی جه‌بری بڕیاری
سیاسی و ئایدیۆلۆژی ئه‌و و به میكانیزم و شێوازی تر
موماره‌سه‌ی ژیانی سیاسی ده‌كات، به مه‌رجێ ئه‌و
هێزه‌ی ده‌یه‌وێ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بێته مه‌یدان، ته‌پ
و تۆزی ململانێی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئایدیۆلۆژی
ته‌سكی حزبایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حوكمڕانی و دامه‌زراوه
نیشتمانییه‌كانی ئه‌زموونی كوردستان (سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكومه‌ت) له شانی خۆیدا
بته‌كێنێ و ناكۆكی و ململانێ حزبییه‌كانی خۆی له
ده‌ره‌وه‌دا نه‌یه‌نێته ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و
وه‌ك په‌رچه‌كردا و ویستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی سیاسی،
ته‌ڕ و وشكی پرۆسه‌كه نه‌داته به‌ر ژیله‌مۆی ئاگری
توڕه‌یی ناوه‌وه‌ی خۆی!
له‌لایه‌كی تر چه‌مكی دیموكراسی و ره‌هه‌نده‌كانی و
بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ژیانی دیموكراسی له‌مڕۆدا
پێناسه و ته‌وزیفكردنه‌وه كلاسیكییه‌كانی
تێپه‌ڕاندوون و له‌و ئاستانه‌یه‌شدا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی
كوردی به‌شی ئه‌وه هوشیاری و مه‌عریفه‌ی به
پێشڤه‌چوونانه هه‌بێت، كه ئیدی دیموكراسییه‌ت به
ته‌نها بریتی نییه له ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و ملكه‌چ
بوونی بێ مه‌رجی كه‌مینه‌ی جیاواز بۆ ویست و ئیراده‌ی
ئه‌و زۆرینه سیاسییه، به‌ڵكو دیموكراسی به تێزه
(تۆرین)ییه‌كه‌ی چوونه ژێرباری زۆرینه و مل دانیه‌تی
بۆ خواست و داوا و مافه ده‌مه‌نی و سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه‌مینه و گوێگرتن له پڕۆژه و
پێشنیاره‌كانی، كه به خزمه‌تی جوانتركردنی ژیانی
سیاسی وڵات و پرۆسه‌ی حوكمڕانی ته‌واو ده‌بن. لێره‌وه
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌و رۆحی مه‌ترسییه‌وه مامه‌ڵه
بكات، كه زۆرینه‌ی هێزه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، كه
به‌رهه‌می ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه ده‌توانن بای
هه‌موو هاوكێشه‌كان به ویستی كه‌شتی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئاراسته بكه‌ن، دواتریش
ئه‌وه بكاته بیانو و پاساوی خۆ دزینه‌وه له به‌ڵێن
و ئه‌ركه‌كانی، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات،
چونكه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كه زۆرینه به‌سه‌ر
بڕیاردانیدا زاڵه، هێزگه‌لی فشار له ئاستی شه‌قامدا
هه‌ن، كه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ سوود له فشار و
تواناكانیان وه‌ربگرێ له پێناو راسته‌ڕێكردنی
پرۆسه‌ی حوكمڕانی به قازانجی دیموكراسی له
كوردستاندا، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هێز و
گروپگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا و ته‌نانه‌ت نێوه‌ندی
رووناكبیری (كه هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی ره‌خنه‌یی و جددین)،
ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ به ئاراسته‌ی ته‌ندروست سوود له
هێزی فشار و ناڕه‌زایی هه‌موو ئه‌و گروپ و نێوه‌ندانه
وه‌ربگرێ. واته له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی
په‌رله‌مانیدا شه‌قام ده‌توانێ له زۆر هه‌وڵ و
ده‌ستپێشخه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نی و
دیموكراسیدا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بێت.
چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت به ته‌نها ئه‌ركی
ئۆپۆزسیۆن نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیشیدا میدیا رۆڵێكی
گرنگ له‌و چاودێرییه ده‌بینێ، هاوكات په‌رله‌مان له
رێگای دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون و چادوێری و پشكنین (كه له ته‌ك
داڕشتنی یاسا و په‌سه‌ندكردنی بۆدجه، ئه‌ركێكی تری
په‌رله‌مانه) ده‌توانێ شوێن پێی چۆنییه‌تی
به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت
هه‌ڵگرێ و له هه‌ر كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می و
گه‌نده‌ڵییه‌ك بیخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه
ئۆپۆزسیۆن له ناو په‌رله‌ماندا پێداگیر بێت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووس و ئاكامی كار و
پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بكرێ و له به‌رامبه‌ریشدا
حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی پێویست ده‌كات له ئاست
لیژنه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری په‌رله‌مان و
كه‌ناڵه‌كانی میدیا كراوه و شه‌فاف بێت. كه‌وابێت
ئه‌و هه‌نگاو و رێوشوێنانه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌م
باره‌یه‌وه ده‌یانگرێته به‌ر چوارچێوه‌ی یاساییان
هه‌یه، به واتایه‌كی تر چاودێریكردنی كاره‌كانی
حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن ئه‌و مافه ره‌وایه‌یه
كه هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسی به یاسا بۆی
ده‌سته‌به‌ر كردووه، له‌و نێوه‌دا سروشت و چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه كردنی ئۆپۆزسیۆن حوكم له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن
كه تا چه‌نده ئۆپزسیۆن به ئاراسته‌ی شیاو و
ته‌ندروست و هه‌ناسه‌ی دیموكراسی و ویستی چاكسازی
كاره‌كانی ده‌كات.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به رۆڵی میدیا له پرۆسه‌ی
چاودێری كردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی
ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵێ پێشمه‌رج هه‌ن تا له
سایه‌یانه‌وه بتوانێ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت و
بتوانێ رایه‌كی گشتی ته‌ندروست له‌سه‌ر پرسێك دروست
بكات، كه به شێكی ئه‌و مه‌رجانه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات خۆی، به‌وه‌ی تا چه‌نده ده‌رگای
زانیارییه‌كانی به رووی میدیا ده‌كاته‌وه، كه
مافێكی سروشتی و یاسایی میدیایه ده‌ستی بگاته
زانیارییه‌كان، هاوكات به ده‌نگه‌وه‌چوون و
به‌دواداچوونی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بۆ ئه‌و
هه‌واڵ و به‌داواداچوونانه‌ی میدیا له‌و باره‌یه‌وه
ده‌یانخاته به‌رده‌ستی حكومه‌ت و خه‌ڵك، وه‌كو تر
به‌شی دیكه‌ی مه‌رجه‌كان میدیا و كاراكته‌ره‌كانی لێی
به‌رپرسیارن، كه ئه‌ویش پابه‌ندبوونی پیشه‌یی و
ئه‌خلاقیانه‌یانه به بنه‌ماكانی ئیتیكی كاری
رۆژنامه‌گه‌ری، كه له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان بێلایه‌نی
و راستگۆیی و هاوسه‌نگی دێن، بۆیه وه‌ك چۆن گوناهێكه
میدیا ببێته كوته‌كی ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ شاردنه‌وه‌ی
راستییه‌كان، ئه‌وا كوفرێكی گه‌وره‌ش ده‌كات ببێته
كوته‌كی ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن بۆ شێواندن و چه‌واشه‌كردنی
رووی راستی پرسه‌كان، كه‌وابێت ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن به
چاوی هاوكار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میدیادا بكات و سوود له
رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ببینێ، نه‌ك له هه‌وڵی
كۆنتڕۆڵكردنیدا بێت و بیكاته قه‌ڵغانێك بۆ
خۆدزینه‌وه له په‌یام و به‌ڵێنه‌كانی.
شتێكی ئاساییه ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه له كار و
هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بگرێ و په‌نا بۆ شێوه‌كاری
شارستانی و دیموكراسی ببات بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته ژێر
باری به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان، له‌م
نێوه‌دا سوود وه‌رگرتنی ئۆپۆزسیۆن له توانا و
كاریگه‌ری هێز و گروپه‌كانی فشار و میدیا بۆ
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌وتی و چه‌وێڵیه‌كانی حكومه‌ت
به‌شێكی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كاری ئۆپۆزسیۆنییه،
به‌ڵام له بیر نه‌كه‌ین كه له دونیادا و
به‌رمه‌بنای فیكری و سیاسی و مه‌عریفی و تیۆری و
ئه‌زموونی وڵاتانی دیموكراسی، ئه‌و راستییه‌مان بۆ
زه‌ڵاڵ ده‌بێت، كه پێویسته ئۆپۆزسیۆن هۆكاری
سه‌قامگیری سیاسی و ئاساییش بێت له وڵات‌دا، نه‌ك
ببێته سه‌رچاوه‌ی فه‌وزا و تێكدان، ئه‌ركێكی دیكه‌ی
ئۆپۆزسیۆن راگرتنی باڵانس و هاوسه‌نگی نێوان حكومه‌ت و
هاوڵاتیانه و كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و
قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی دیموكراسی و به‌رپرسیارێتی
ده‌كات، هاوكات ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن ئه‌و راستییه بزانێ
كه مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامه و
پێشنیارانه‌ی ده‌یانخاته به‌رده‌م حكومه‌ت واقیعی و
پراگماتی بن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا مه‌رجه حكومه‌ت
گوێ له داوا و به‌رنامه‌كانی بگرێ و به گوێره‌ی
له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌گه‌ڵیدا
تاوتووێیان بكات، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه نه‌كات و
به ئامانجی وروژاندنی شه‌قام و رۆحی تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌ی زاده‌ی باكگراوندی كێبه‌ركێ و ململانێی
حزبی و ئایدیۆلۆژی ئه‌و كاره بكات، ئه‌و كاته ته‌نها
ده‌توانین ناو له‌و هێزه بنێین ئانارشیست و هێزی
فه‌وزه‌وی، نه‌ك ئۆپۆزسیۆن.
دواجار ده‌مێنێته‌وه بڵێین كه له بنه‌ڕه‌تدا
دیموكراسییه‌ت چه‌تری كۆكردنه‌وه و به یه‌كه‌وه
هه‌ڵكردنی جیاوازییه‌كانه، له سای سیسته‌مێكی سیاسی
دیموكراسیشدا كه باوه‌ڕی نه‌گۆڕی به پره‌نسیپه‌كانی
دیموكراسیه‌ت و ئازادی و هاووڵاتیبوونه هه‌بێت، هیچ
هێزێك ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، بوونی
ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كه‌وێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، واته
ئۆپۆزسیۆن به‌شدارێكی كارای نێو پرۆسه‌ی سیاسییه و
له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه‌دا نییه و له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌توانن نموونه‌ی دیموكراسییه‌تی جوانتر
پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌م پێیه‌ش له سایه‌ی
دیموكراسییه‌تدا به هیچ شێوه‌یه‌ك دووانه‌ی ده‌سه‌ڵات
و ئۆپۆزسیۆن ناچنه خانه‌ی دوژمنایه‌تی و
دژایه‌تییه‌وه، به پێچه‌وانه هه‌ر لایه‌نه و له‌و
نێوه‌دا رۆڵیان دیاری كراوه و خه‌م و ململانێی
هه‌ردووكیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌زموونێكی
جوانتر و هاووڵاتیێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر و
وڵاتێكی ئاوه‌دانتره.
|